Skip to Content

Friday, December 13th, 2024

140 لە 2007دا¬ بەرەو باوەشی 2008 و ئایندەیەکى وون

Closed
by April 22, 2008 گشتی

   ئیحسان مەلا فوئاد ……

هەموو ساتێک وتوومەو دەیڵێمەوە تکایە سەرکردەکان، سیاسییەکان، بەرپرسانى زۆر بەڕێز با ئێمەش وەکوو فەڵەستیینییەکان نەبین و وەک ئەوان سیاسەت نەکەین و بەدەردی ئەوان نەڕۆین و وەک ئەوانمان لێ بەسەر نەیەت، ئەگینا بەدەردی ئەوان سەردەنێینەوە کە دەبینن نزیکەى سەدەیەکە بەسەرگەردانى دەگوزەرێن، ئاکام ئەوەتا تاوەکوو ئەمڕۆ سەرگەردان و بێ وڵات و نیشتمان ماونەتەو…
بۆیە ئەڵێم بەڕاستى سەرکردەکانى کورد ئێوەن جێگەى دەستخۆشی و دەبوو هەر زوو ماندونەبوونیتان لێبکرێت، بەهەرحاڵ ماندوونەبن بۆ ئەو سیاسەت و کارکردنەى ل
ەم چەند ساڵەدا کردتان و لەکۆڵتان کردەوە، راستە کورد لەمڕۆدا لەئێوە زیاتر شک نابەن و هەر ئێوەن ئەفڵاتۆن و سوکرات و ماکیاڤێللى …، نەخێر بەپێچەوانەوە بمبورن کۆمەڵى کوردى خاوەنى سەدان سیاسەتزانەو باش دەشزانن چۆن سیاسەت بکەن، بەڵام مەخابن ئێوە رێگە بە کەس نادەن و شوێنەکانتان چۆڵ ناکەن و هیچ پرسێکیش بە کەس ناکەن. نازانم بۆ؟!، هەتا کەى؟؟؟؟؟؟؟؟؟.
بەڕێزانم مەبەستم دەستبەرداریبوون و چۆڵکردنى کورسی دەسەڵاتدرێتى کوردستانەکەى خۆمان نییە، بەڵکو لەسەر ئاستی سیاسەتى دەرەکی دەڵێم و مەبەستم سیاسەتی بەرەنگابوونەوەى دەرەوەیە، دەربارەى مەسەلە جۆراوجۆرو کێشە هەرەزۆرەکان بەرامبەر کوتلەو باڵە سیاسییە شیعەو سوننەکانى عیراق، ئەرێ لەوەتی عیراق داگیرکراوە لە 2003وە ئێوە ئەمە چەندەمین سەرۆک وەزیرو پەرلەمان و کۆمارە تێیدەپەڕێنن و هەر دەڵێن کەسیان بەرامبەر کورد راستگۆ نین یان دڵسۆز نین یان دوژمنى کوردن، بەڕێزانم ئەى سیاسەتمەدارو سەرۆک و سەرکردەکانمان لەسیاسەتکردندا دۆستایتى و دڵسۆزیی و راستگۆیی نییە، بەڵکو بەرژەوەندیچێتى و سیاسەتبازى هەیە، ئێوەى دوو حزب لەخۆتانەوە بڕوانن، بە نموونە کە ئەمەى لەنێوان هەردولاتاندا هەیەو ناوتان لێناوە رێککەوتنامەى دوو قۆڵی یەکێتى و پارتى، ئەوە وەکوو دوو لایەنى کوردى هیچ کات دڵسۆزى و دۆستایەتى نییە بەڵکو سیاسەتکردن و بەرژەوەندیچێتییە بەئەنجامتان گەیاندووە.
هەموو لایەکتان خراپ کرد، هەر لەعەلاوى و جەعفەرى و مەشهەدانى و دلێمى و موتڵەگ و ئەوەتا ئەمرۆ مالیکى تادەگاتە تەواوى شیعەو سوننەو گشت عەرەبەکان!!، نەخێر ئەوان خراپ نین و ناکرێت بەو شێوە ناوببرێن، بەڵکو جێگەى دەستخۆشین بۆ ئەو سیاسەت و کارو پلانانەى کە دەیکەن و دەیگرنەبەرو باش دەزانن چۆن دۆخەکە لەپێناو بەرژەوەندى خۆیاندا دەسیاسەتێنن، دەبێت ئێمە خۆمان بە نادڵسۆزو خراپ و نەزان ناوببەین بۆ ئەو جۆرە سیاسەت و ئەجندایەى کە بەڕێمان کردووە، لەو کاتەوەى کە ساڵی پار بەڵێندرا بەوەى کە دواى ئەو وادەیە ماددەى 58 دواتر 140 جێبەجێدەکرێت و دڵیان خۆشکردن، مەبەستم دڵخۆشکردنی ئێوەیە نەک ئێمە چونکە ئێمە زۆرباش دەمانزانى ئەوە تەنها مژدەبەخشەو تەواوو هیچی تر، هەر ئەو رۆژە لەخۆمم پرسی ئاخۆ ئەبێ چ زەمانەتێکى کۆتایی ئامێز هەیە کە دواى ئەو ماوەیە ئەو کارە دەکرێت و ماددەکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، لەدڵی خۆمم دەپرسی ئاخۆ سیاسەتزانانى  ئێمە دەبێت چ جۆرە سیاسەتێکیان گرتبێتەبەر کە وا بە پەرۆشەوە داوا دەکەن میللەت بە پیری دەستورەکەوە بچێت و دەنگى لەسەر بدەن؟!، بەڕێزانم دەبوو ئێوە بە بێ ئامادەبوونى لایەنى ئەمریکى و بەڵێنى ئەمریکایی هیچ کات و ساتێک بڕواتان بەو جۆرە بەڵێنانەى لیستە عەرەبییەکانى عیراق نەبوایەو ئیمزاتان نەکردبا.
ئاخر سەیر نییە بە تایبەت چەند زاتێکى وەکوو ئێوەی بەڕێز (تاڵەبانى و بارزانى) نەزانن چۆن و بەچ شێوەیەک سیاسەت بکەن و لەگەڵ رێڕەوى سیاسەتکردندا بڕۆن!، لەکاتێکدا ژیانتان لەگەڵ سیاسەت و کارى حزبایەتى و پلانگێڕی سیاسیدا بە سەر بردووە!!.
ئەرێ ئەزانن عەرەبەکان بۆیان دەرکەوتووەو ئاشکرایان کردووە کە ئێوە وەکوو کورد کار ناکەن و لیستێک نییە بە رەسمى ناوى لیستى کوردی بێت، چونکە لەوەتى رێککەوتنتان ئەنجامداوە بە دوو قۆڵى و دوو حزبی(یەکێتى و پارتی) بە ئەنجامتان گەیاندووە، نەک ئامادەبوون و پرسکردن بە هیچ حزب و لایەنێکى تری کوردی، باش دەزانن کە ئەو لیستەى لەبەغدایە تەنها لیستێکى وەهمی و ناوى سەر کاغەزە بە ناوى لیستى کوردی، دەشزانن تەنهاو تەنها بەرژەوەندى حزبى و شەخسى لەپێش بەرژەوەندى نەتەوەیی و نیشتمانییەوە لیکدەدەنەوەو دەپارێزن!!، قەیدى نییە ئێمە لاریمان نییە ئەگەر ئێوە بەرژەوەندى حزبی پەیڕەو بکەن، بەڵام نەک بە پێچەوانەى هەموو حزبانى دونیا بەرژەوەندى حزبی بخەنە پێش بەرژەوەندى نەتەوەیی و نیشتمانییەوە، بەڵێ لەئەمریکاش بەرژەوەندی حزبى و تەنانەت کوتلەى نێو حزبەکەش دەپارێزرێت وەک لەحزبەکەى بوش و ناو حزەکەشدا باڵى کۆنزەرڤاتیڤەکان(محافزکارەکان)، لەهەموو مەسەلەو بابەتێکدا بەرژەوەندییەکانیان لەبەرچاو دەگرن، بەڵام هیچ کات نایخەنە پێش بەرژەوەندییە باڵاکانى(المێلحە العلیا)ى نەتەوەیی و نیشتمانی و وڵاتەوە.
ئەوەتا ئەمڕۆش تاریق ئەلهاشمى بەهەمان وێنەو سیناریۆی رابوردوو دڵی خۆشکردن و لیوتانى کپکردەوە، لێرەوە بەوپەڕی دڵنیایی و رەهایی دەڵیم مادەەى 140 نەک شەش مانگى تر بەڵکو ساڵێکى تریش ناچێتە بوارى جێبەجێکردنەوەو بە دڵنیاییەوە هەر وەکوو ئەمڕۆی لێدەکرێت، ئەمەش کڵاوێکى ترە لەشێوەى کڵاوەکانى تری مێژوو.
دڵنیابن ئەوەى لەمڕووەوە دەنوسێت و دەپەیڤێت و خوێندنەوەى تایبەتى هەیە لەئێوە دڵسۆزترن و بە هیواى ئەوەى واتێنەگەن کە ئەوەى رەخنەتان لێدەگرێت بە خاین و دژ لەقەڵەمى بدەن، جا لێرەوە هیوادەخوازین بزانن چۆن سیاسەت دەکەن و دەگوزەرێنن و لەمەسەلە جۆراوجۆرەکاندا گەڵ و بیریاران بکەنە مەرجەعی خۆتان، نەک هەر بیروڕڕاو عەقڵی خۆتان.
                                                                                        
                                                                      
Ehsanhaji-82@hotmail.co.uk                                            
      

Previous
Next