ژماره‌ی داخوازه ماڤی په‌نه‌به‌رایه‌تی له ئه‌لمانیا ئه‌که‌ن.. به‌ره‌و زیادبوونه
….حسین سه‌دیق ئاکره‌یی
ووڵات به‌جـێ هـێـشـتـن‌و ئـاوه‌ره‌بـوون به‌ره‌و هه‌نـده‌ران تایبه‌ت بـۆ ووڵاتانـی ئوروپا ژماره‌یان هه‌ردێت‌و به‌ره‌و زیادبوون ئه‌چێت. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای ماڤـی په‌نابه‌رایه‌تـی لـه ووڵاتـی ئه‌لمانیا ئه‌که‌ن ، ژماره‌یان له‌م چـوار مانگه‌ی سـالـی نوێـدا2008 زۆر زیاتـر بووه له سـالـی پێـشـو 2007. هـه‌روه‌ک ئاژانسه‌کانـی ئه‌لمانیا لـه به‌رلین ئاماژه‌یه‌ن پێدا که له‌م چوار مانگه‌دا رێـژه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داخـوازی ماڤـی په‌نابه‌ریان له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا کـردو به‌سه‌ر که‌وتووه بـۆ %5،29 که ژماره‌یا ده‌گاته 5866 که‌س وه شـێـوه‌ی باسـه که گه‌وره‌ترین گروپ له‌م گروپه په‌نابه‌رانه داوای ماڤی په‌نابه‌راتی ئه‌که‌ن عـێـراقین! کـه ژماره‌یان ده‌گاته 1995 که به گه‌وره‌ترین گروپی له ناو گروپه په‌نابه‌ره‌کان ده‌ژمێردرێن. به‌راستـی جێگای سه‌رسورمانه له ووڵاتێگی وه‌کو ئه‌لمانیا که ئێمه هه‌موومان له نزیکه‌وه ئاگادارین ماڤی په‌نابه‌ری ئێستا له‌م ووڵاته زۆر سـه‌خت بووه وه‌ک جاران نه‌ماوه ماڤ به‌ئاسان ببخشێت به په‌نابه‌ر، به‌ڵام به‌م حاله‌وه‌ش خه‌لگ روو تێده‌کات. پرسـیار لێره‌یـه کـاتـێ لـه ووڵاتێگـی وه‌ک ئه‌لمانیا به‌م سه‌خته ماڤ وه‌رگرتن هه‌بێت، وه هه‌مان کات گـه‌وره‌تـریـن ژماره‌ی داواپه‌نابه‌ره‌کان عـێراقـی بـن! ده‌بـێ ژماره‌ی عـێراقیه‌کانـی کـه روو له وولاتانـی سـوێد‌و نه‌رویچ‌و فینلاندا ده‌که‌ن جـه‌ند بێت؟؟ هـه‌روه‌ک ئاشـکراو رۆنه به‌شـی هـه‌ره زۆریـش له‌مانه گـه‌نجـی کوردن! مـن داوا له ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرسه‌کان ده‌که‌م که ئه‌مه کێشه‌ێگـی گـه‌وره‌یه له ناو کوردستان رووده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی عـه‌ره‌به‌کان له‌به‌ر نه‌بوونـی ئه‌منییه‌ت‌و ئارامـی له ناوچه‌کانیان. بـه‌ڵام خـۆ ئێمه ئه‌منیه‌تمان هـه‌یه وه ژیانمان ده به‌رامبه‌ر پاشتره له باشوروناوه‌راستی عێراق، به‌ڵام که‌جـی رۆژانه‌ش گه‌نجه‌کانمان ده‌گه‌نه که‌ناره‌کانـی ئوروپا‌و وه به‌به‌رده‌وامیش هـه‌وڵـی ده‌رچونیان هـه‌یه به‌ره‌و هه‌نده‌ران. ئایـه که‌س له‌مانه ناپرسێت؟ هـه‌لبه‌ت ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ری خـۆیان هـه‌یـه وه بۆچـی لێیان ناپێچێترێته‌وه وه ده‌روونیان بکرێته‌وه که بـه‌راست بـۆچـی به‌ره‌و هـه‌نده‌ران راده‌کات وه له هه‌مان کاتدا خه‌لگێک له هـه‌نده‌ران بێزاره‌و دوای جه‌نده‌ها سـال دووباره بـریاری گه‌رانه‌وه ده‌کات به‌ره‌و ووڵاته‌که‌ی خـۆی (کوردستان) ده‌گه‌رێته‌وه
21.04.2008 المانیا