![داهێنان و فه‌لسه‌فه …. و/ تاهیر عوسمان داهێنان و فه‌لسه‌فه …. و/ تاهیر عوسمان](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/handPen_843297070.jpg)
داهێنان و فه‌لسه‌فه …. و/ تاهیر عوسمان
ئایا ده‌كرێ فێربین چۆن داهێنان بكه‌ین ؟وه ئایا داهێنان شتێكه له قوتابخانه‌كان به قوتابیه‌كان بوترێته‌وه.؟
دوای چاو خشاندن به كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكی هه‌ندێك له شاره‌زا دیاره‌كانی جیهان له بواری داهێنان و ئه‌فراندندا . وه‌كو كلایتۆن كریستنسن .هینری تشیسبیرۆ . جۆن كاو . جێمس ئه‌ندرۆ. هاروڵد سیركین . من زۆر سه‌رسامی نووسینه‌كانیان بووم . به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌مدیسان هه‌ستم به نائومێدی كرد به‌وه‌ی كه داهێنان به‌رهه‌می مه‌عریفه‌یه‌كه كه به های لێ له دایك ده‌بێ وه له ده‌وری ئه‌و هزره تازانه‌دا خول ده‌خواته‌وه كه ده‌بنه ئه‌گه‌ری هه‌موو شتێكی نوێ له به‌رهه‌م و خزمه‌ت گوزاری و پرۆسه‌و شێوازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و دیزاین و داهێنانه ره‌سه‌نه‌كاندا . كاتێك ئه‌و داهێنانه قازانجێكی زۆر بۆ كۆمپانیا‌و ناوچه‌و وڵا تان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه . زۆربه‌ی شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه‌وا هیچ شێوه و وێنه‌یه‌كی ئاماده‌ی داهێنان نیه . به‌ڵام ئایا ده‌كرێ بارودو دۆخی گونجاوی بۆ دابین بكرێ , له پێناو پاڵاوتنی هزره‌كان و جێ به‌جێ كردنی پلانه‌كاندا . پاشان ئاسانكاری داهێنان . واته ئه‌و كات و بار‌و دۆخه‌ی كه داهێنان له سایه‌یدا گه‌شه ده‌كا .؟؟
له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ی سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ئیداره‌دا هه‌یه له توانایادا هه‌بێ فێر ببن چۆن له رێگای مسۆگه‌ر كردنی ژینگه‌یه‌كی هانده‌ری ئازادی تاك وه داهێنان و ره‌خنه گرتنی داهێنه‌ر . چاودێری داهێنان بكه‌ن .
واته داهێنان ئه‌و كاته گه‌شه ده‌كا كاتێك له تواناماندا بێ رووبه‌روی كۆت و به‌نده‌كان و ده‌سته‌ڵات خۆی ببینه‌وه . یا كاتێك بوار به تاكه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان بدرێ رۆتین و نه‌ریته پیاده‌كراوه‌كان پشت گوێ بخه‌ن . یا كاتێك رێگا به ئاوێته بوونی خه‌ڵك و شارستانیه‌ته‌كان بدرێ و وه خه‌ڵك له‌و پێناوه‌دا هان بده‌ن . یا كاتێك شێوازه ئیداریه‌كان له توانایاندا هه‌بێ یارمه‌تی كۆمپانیا‌و پیشه سازیه‌كان بده‌ن ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانیان دابنێن و دانی پیا بنێن و به‌زووترین كاتی گونجاو لێی فێربن .داهێنان ئه‌و كاته نهشو نما ده‌كا كه ئێمه دان به‌وه‌دا بنێین كه‌وا پێویسته داهێنان به‌سه‌ر جیهانی مادی و جیهانی هزره كاندا كراوه بێت . چونكه هه‌موو هاو بهشیهك یا هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك . یاخود هه‌ر دۆزینه‌وه‌یه‌ك له توانایدا نیه ئاینده زامن بكا . بۆیه له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته له ئاماده باشیه‌كی ته‌واو دابن بۆ ئه‌وه‌ی نا دڵنییایی قبوڵ بكه‌ن ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه كردنیش ئه‌و كاته زیاد ده‌بن كه كۆمپانیاكان و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی (ته‌نانه‌ت كۆمپانیا زۆر سهركهوتوهكانیش ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها كاری چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن ) ده‌زانن كه‌له پاشه‌رۆژدا سیس و لاواز ده‌بن و له‌ناو ده‌چن یا ده‌كرێ به كورت كراوه‌یی بڵێین ( داهێنان هه‌رگیز به‌راستی هه‌نگاو نانێ تا ئه‌و كاته‌ی نه‌زانین كه‌وا جیهان جێگایه‌كه به په‌له ده‌گۆڕێ و دینامیكیهت و وه‌ر چهر خانێكی زۆری تێدایه و هه‌ر گیز ناتوانین پێشبینی ئاینده بكه‌ین ), ئه‌وانه‌ش هزری مه‌زنن به‌ڵام هه‌رچه‌ند به‌ناو ئه‌و ده‌قانه‌دا شۆڕ ده‌بوومه‌وه ده‌مبینی شته‌كان تازه نین . یاخود هه‌ستم ده‌كرد كه پێشتر خوێندومه‌ته‌وه . یا له شوێنێكدا بینیومه . وهبهپهله زانیم كه ئه‌و هزره به‌رزانه له تیۆری مه‌عریفه‌و فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه . له راستیشدا داهێنان به‌شێوه ساده‌كه‌ی چه‌ند به‌شێك یا لقێكی مه‌عریفه‌ی زانستی پێك ده‌هێنێ . به‌پێی قوتابخانه‌ی ره‌خنه‌ی عه‌قلانیش هه‌ر كاتێك تیوره‌كان له شیكردنه‌وه یا چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئێستا كورتیان هێنا . ئه‌وه دارشتنی گریمانه تازه‌كان پاشان مه‌عریفه زانستیه نوێیه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن . به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رێگه بۆ ره‌خنه‌گرتنی بونیات نهر خۆش بكه‌ین و هانی بده‌ین . هه‌ر لێره‌شدا ده‌بینین دارشتنی هزره‌كان و گریمانه تازه‌كان زۆر جار دوورله ده‌سته‌ڵاتی پسپۆرڕانهوه رووده‌ده‌ن . چونكه پسپۆڕان وه‌كو هه‌موو هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئیداره زۆر جار ده‌بنه دیلی پسپۆڕی و شارهزاییهكهیان . هه‌میشه‌ش دروست بوونی مه‌عریفه‌ی زانستی زیاتر له‌و ژینگانهوه پێ ده‌گا كه دان به نه‌بوونی شێوازی لۆژیكی و پێشتر دانه رشتنی گریمانهكاندا بنێ .
به‌ڵكو ئه‌و گریمانانه له ئه‌نجامی سروشێكی له‌ناكاو یا خه‌ونێكدا یاخود له پسپۆڕی مه‌عریفی دیكه‌دا له دایك ده‌بن . یا دوور نیه‌له كه‌سانێكی دیكه‌وه سه‌ر هه‌ڵبده‌ن كه‌سه‌ر به‌پیشه‌ی جیاواز بن و پاشخانی دیكه‌یان هه‌بێ . ته‌نانه‌ت به دارشتنی گریمانێكی گونجاویش ده‌بێ له‌ژێر رۆشنایی تیۆره‌كانی ئیێستاو سه‌رجه‌م شاره‌زایی و زانیاریه به‌رده‌سته‌كان دا تاقی بكرێته‌وه . وه‌ده‌بێ بكه‌وێته ژێر ره‌خنه ئازاده‌كان له هه‌موو رووێكه‌وه .كاتێك ئه‌و گریمانه‌ش گشت ئه‌و ره‌خنه‌و تاقی كردنه‌وانه ده‌بڕێ . ده‌بێ وه‌كو مه‌عریفه‌یه‌كی ئه‌زموونگه‌ری تازه ته‌به‌نی بكرێ .زانست و مه‌عریفه‌ش له‌سه‌ر گریمانه براوه‌كاندا دانامه‌زرێن .به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و گریمانانه رۆدهنرێن كه له هه‌وڵه به‌رده‌وام و چڕ‌و پڕه‌كانی وهلاناان و لاكهنار كردن رزگاریان ده‌بێ .هه‌روه‌ها تیۆره‌كان هه‌رگیز له‌سه‌ر دڵنیایی دروست نابن , به‌ڵكو ده‌بێ هه‌میشه ئاماده‌بێ رووبه‌رووی ئاینده‌یه‌كی نادیار‌و گوماناوی ببێته‌وه . یا هه‌روه‌ك كارل پۆپه‌ر ده‌ڵێ ( راستی هه‌رگیز مه‌سه‌له‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ی كۆتایی نه‌بووه به‌ڵكو هه‌ڵه كردن مه‌سه‌له‌یه‌كه هه‌میشه رووده‌دا ).
هه‌رگیز پێشتر كتێبێكم له‌باره‌ی داهێنانه‌وه نه‌خوێندۆته‌وه كه نكوڵی له په‌یوه‌ندی نێوان داهێنان و تێوری مه‌عریفه‌و فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌دا بكا . ئه‌وه‌ش جێگای ناخۆشیه . چونكه تیۆره‌كانی داهێنان ده‌كه‌ونه ژێر هه‌موو ئه‌و پرسیار‌و خه‌مڵاندن و وه‌ڵامانه‌ی كه ئه‌و دوولقه مه‌عریفیه پێی گه‌یشتوون . ئه‌گه‌ر خوێندكارانی بهرشَوهبردنی كاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی دوا رۆژیش كه‌وتنه خوێندنی فه‌لسه‌فه‌و زانست ئه‌وه هه‌ر به‌وه‌نده‌وه ناوه‌ستن كه زانیاریه‌كی زۆریانه ده‌ست بكه‌وێ و رێزێكی گه‌وره‌ی زانست بگرن و به‌س به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه له توانایاندا ده‌بێ رێز له لقه‌كانی مه‌عریفه‌ش بگرن و بێ فیزیهكی زیاتر به‌ده‌ست بێنن .
له هه‌مان كاتتدا مامۆستایانی فه‌لسه‌فه و قوتابیه‌كانی سوود له‌و لێپرسینهوانهش وه‌ر ده‌گرن كه رووبه‌رووی كۆمپانیا‌و پیشه سازیه‌كان ده‌بێته‌وه . چونكه دوور نیه ئه‌و پرسیارانه ببنه هۆی فراوان كردنی ئاسۆی بیر كردنه‌وه‌و سه‌رنج راكێشانیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا به‌ڵێ ئه‌وان له توانایاندا هه‌یه به‌شداری به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیا‌و پیشه‌سازیه‌كان و ئابووری به‌گشتی بكه‌ن . به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی تیۆری مه‌عریفه‌و فه‌لسه‌فه‌ی زانست له قوتابخانه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان بخوێندرێ………….
سه‌رچاوه ///سایتی تنویر. نووسینی سانتیاغۆ مونتینغرۆ