Skip to Content

Wednesday, December 4th, 2024
پاسه‌وانێك له‌ مه‌زرا

پاسه‌وانێك له‌ مه‌زرا

Closed
by September 25, 2012 کتێبخانە

 

 

 

پاسه‌وانێك له‌ مه‌زرا، له‌ ساڵی 1951ـدا له‌لایه‌ن جه‌ی. دی. سالنجه‌ره‌وه، وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك دژ به‌ كۆمه‌ڵی مۆدێرن و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا نووسراوه‌. ڕۆمانه‌كه‌ برێتییه‌ له‌ ژیانی سێ ڕۆژه‌ی هۆڵدن كۆڵفیڵد؛ له‌ قوتابخانه‌ ده‌ركراوه‌ و ده‌خوازێ به‌رله‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ركردنه‌كه‌ی به‌ ماڵه‌وه‌ بگا؛ بۆ خۆی له‌ شه‌قامه‌كانی نیویۆركدا پیاسه‌ بكا و بسووڕێته‌وه‌.

هۆڵدن كۆڵفیڵد، له‌ ڕاپرسییه‌كی (Book Magazine)ـدا، بوو به‌ دووه‌مین كه‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بیی جیهانی.

پاسه‌وانێك له‌ مه‌زرا، به‌رله‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی كتێب بڵاو ببێته‌وه‌، له‌ ساڵه‌كانی 1945 و 1946ـدا، به‌ به‌ش به‌ش له‌ ڕۆژنامه‌ بڵاو بووه‌ته‌ه‌وه.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی ئه‌مه‌ریكادا، وه‌ك كتێبێكی “نه‌شیاو” و “قه‌ده‌غه‌” له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ و چووه‌ لیستی كتێبه‌ قه‌ده‌غه‌كانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ته‌وه‌.

بنكه‌ی چاپه‌مه‌نیی “ڕاندۆم هاوس” له‌ ساڵی 1990ـدا، پاسه‌وانێك له‌ مه‌زرای، وه‌كوو 64ـه‌مین ڕۆمانی ناوازه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناساند.

مارک ده‌یڤد چێپمه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی جان لێنوون ئوستووره‌ی بێهاوتای مۆسیقای ڕۆك و دامه‌زرێنه‌ری گرووپی بێڵتزی كوشت، ڕایگه‌یاند، كه‌ ده‌غده‌غه‌ی كوشتنی جان لێنوونی پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ بۆ دروست بووه‌. ناوبراو چه‌ندجار ئه‌مه‌ی به‌رباس داوه‌ته‌وه‌.

به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌، ده‌روازه‌یه‌كت بۆ دروست ده‌بێ، تا به‌ دوای كاره‌كانی دیكه‌ی سالنجه‌ردا بگه‌ڕێی، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ بزانی، كه‌ سالنجه‌ر ته‌نیا 4 كتێبی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ شاكاره‌كه‌یه‌تی، كه‌ هه‌رگیز نه‌یهێشت به‌ فیلم بكرێ.

ژوان جه‌لال، ئه‌م ڕۆمانه‌ی له‌ زمانی یه‌كه‌مه‌وه‌- كه‌ ئینگلیزییه‌- كردووه‌ به‌ كوردی و به‌مزوانه‌ “ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس” چاپ و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.