
په‌یكه‌رسازیی سه‌رده‌می نوێ
له‌نێوان هونه‌ری نیگاركێشان و گرافیك و په‌یكه‌رسازیدا په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا بوونی هه‌یه، وه‌لێ مێژووی هه‌ریه‌كه‌یان تاڕاده‌یه‌ك جیاوازه و هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ مه‌به‌ستێك تێده‌كۆشێت و دیسانه‌وه جیاوازی پێوه دیاره. له سه‌ده‌ی بیسته‌م و بیست و یه‌كه‌میشدا هێشتاكه تابلۆ ڕۆنییه‌كان له‌لایه‌ن هونه‌ردۆستانه‌وه به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و تابلۆیانه‌ی له‌ڕووی قه‌باره‌وه هێنده زه‌به‌لاح و گه‌وره نین تاوه‌كو هه‌موو كه‌سێك بتوانێت له‌ناو ماڵه‌كانیان ههڵیانبواسن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به په‌یكه‌ره‌كان ره‌نگه دۆزینه‌وه‌ی شوێن و جێگه‌ی شیاو له‌ناو ماڵه‌كاندا كارێكی سه‌خت بێت، ئه‌مه‌ش له‌و وه‌خته‌دا كه ماڵه‌كانیش رووبه‌ریان ته‌نگتر بۆته‌وه به‌به‌راورد به ماڵه گه‌وره‌كانی پێشوو، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌یكه‌رسازیی وه‌ها ده‌خوازێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر ته‌ماشایان بكرێ و به‌ڵكو له هه‌موو لایه‌كیشه‌وه، لێره‌شدا زیاتر مه‌به‌ست له په‌یكه‌ره بهرجهستهكانه كه دوورییه‌كان ئامانجیه‌تی و پێویست ده‌كات له هه‌موو لایه‌كه‌وه بخرێنه به‌ر نیگا. ده‌شێت له روانینێكدا ئه‌گه‌ر راگوزهرانهش بێت تابلۆیه‌ك بهسهربكرێتهوه، وه‌لێ هه‌مان روانین بۆ په‌یكه‌رێكی تاشراو یان ئاماده‌كراو ره‌نگه كاتێكی شیاوتری بوێت و ته‌نانه‌ت سوڕانه‌وه‌ش به‌ده‌وریدا، یان به‌رزبوونه‌وه و نیگاكردنی له‌ژێریشه‌وه، هه‌ربۆیه شوێنی گونجاو هێنده‌یتر كاره هونه‌رییه‌كه به‌تینتر ده‌كات و هه‌قی ته‌واوی خۆی ده‌داتێ، بۆ نمونه ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پان و ئه‌و باخچانه‌ی بۆیان ته‌رخانده‌كرێت كه زۆر جیاوازن به ڕووبه‌ری ماڵه‌كان و گۆشه‌ی خانووه‌كان.
په‌یكه‌رتاشین و په‌یكه‌رسازیی وه‌ك لێكچوویهكی هونه‌ری ته‌لارسازیی لێهاتووه و له‌ڕووی ستاتیكا و هاوسه‌نگكردنی ئه‌ندازه‌ی تهلارهكانهوه بووه‌ته به‌شێكی دانه‌بڕاو له بینا و ته‌لاره‌كانیش، نمونه‌ی به‌رچاو كاره‌كانی ( مایكل ئه‌نجیلۆ )یه كه به‌ئه‌نجامی گه‌یاندوون له گۆڕستانه‌كانی ئال میدیچی له فلۆڕه‌نسا و كاره‌كانی ( بێرنینی ) له كڵێسای سان پیته‌ر له ڕۆما، ره‌وشی په‌یكه‌ره‌كان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات و چوون پاڵ تهلارهكانهوه وه‌ك ره‌گه‌زێكی نه‌خشه‌سازیی و زه‌خره‌فه‌یه‌ك نه‌ك هه‌بوونێكی سه‌ربه‌خۆ و ته‌واوكه‌ری واتای هه‌بوونی ته‌لاره‌كان كه گوزارشتیان لێبكه‌ن. یان نزیك له هۆڵی نمایشی شانۆ و هۆڵه‌كانی دیكه وه‌ك پێداویستییه‌كی ستاتیكی به‌وپێیه‌ی شوێنه‌كان ره‌نگڕێژ بكه‌ن به جوانی و بایه‌خی خۆیان.
له سه‌رده‌می نوێ‌دا دۆخه‌كه ته‌واوێ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه و په‌یكه‌ر زیاتر له تابلۆكان بووه‌ته ته‌واوكه‌ری خواسته‌كان و بۆ ئه‌وانیتر كارده‌كات، ده‌كرێت بوترێت له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه مه‌گه‌ر دانسقه بێت كه كارێكی په‌یكه‌رسازیی بۆ ئه‌و مه‌به‌ست و مه‌رامانه دروست نه‌كرابێت، ئه‌وه‌ش خۆی له‌و دیراسانهدا ده‌بینێته‌وه كه بۆ شاكاره مه‌زنه‌كان كراوه، له ئاكامدا پهیكهرتاشهكان زیاتر له نیگاركێشه‌كان كه‌وتوونه‌ته به‌ر خواستی ئه‌وانیتر و داوایان رووبهڕووبۆتهوه كه كاره‌كان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، به‌واتای زیاتر ئه‌ركیان بۆ هێنانه‌دی مه‌رامی ئه‌وانیتر و داموده‌زگاكان بووه وه‌ك له مه‌رامه خودییه‌كانیان، بێگومان به‌و پێودانگانه‌ش كه خواسته‌كان ویستوویانه نه‌ك به‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ كه‌سێتیی هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. له‌و وه‌خته‌وه تاوه‌كو ئێستا هۆكاریی ئه‌و مه‌به‌ست و مهرامانهیه وایان كردووه په‌یكه‌ره‌كان شتێك له كلاسیكییان تێدا بمێنێته‌وه و زۆر نه‌توانێت ره‌چه بشكێنێ وه‌ك له هونه‌ری نیگاركێشاندا روویداوه.
هونه‌رمه‌ندانی نوێ، كاریگهرخوازان نه‌یانتوانی چیتر به‌رده‌وام بن له كاركردنی باودا و شۆڕشه هونه‌رییه‌كه‌یان له ده‌سپێكدا سه‌خت كه‌وته‌وه، چونكه قبوڵ نه‌ده‌كران و له‌لایه‌ن هونه‌ردۆستانه‌وه تابلۆكان نهدهكڕدران، وه‌لێ ئه‌مه بۆ پهیكهرتاشهكان سه‌ختتر بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا شۆڕشێك له په‌یكه‌رسازیدا به‌رپا بوو كه هیچ بایه‌خێكی كه‌متر نه‌بوو له‌وه‌ی كاریگهخوازان كردیان له بواری وێنه‌كێشانی ڕۆنیدا. هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یكه‌رتاشێكی وه‌كو ڕۆدان ( 1840- 1917 ) هاته ئه‌نجام له‌پاش دۆناتیلۆ و مایكل ئه‌نجلۆ و برنینی كه مه‌زنترین پهیكهرتاشهكان بوون له مێژووی هونه‌ری رۆژئاوادا، ده‌كرێت سروشتی بێت وه‌ختێ كاریگه‌رییه‌كانی رۆدان به‌راورد بكه‌ینه‌وه به كاریگه‌ریی كاریگهرخوازان هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌ر به‌و ره‌وته هونه‌رییه‌ش نه‌بوو، به‌ڵام هاوڕا بوو له‌گه‌ڵیاندا له دیدگای هونه‌رییه‌وه و پێی باش بوو چیتر په‌یكه‌رسازیی له فه‌زای سه‌رده‌می رێنیسانسدا نه‌خولێته‌وه، ئه‌و كڵێشهبهندیی هاوده‌مه ئه‌كادیمییه‌كانی خۆی ره‌تده‌كرده‌وه كه هه‌میشه له‌ژێر كاریگه‌ریی په‌یكه‌رتاشه مێژوویه‌كاندا بوون و به‌و ستایله كاریان ده‌كرد و به مامۆستایانی خۆیان ئه‌ژماریان ده‌كردن، له‌كاتێكدا خودی رۆدان كاریگه‌ریی ئه‌وانیشی له‌سه‌ر بوو و هیچ دڕدۆنگ نه‌بوو به‌رامبه‌ر به ریشه‌ی هونه‌رییان له نمونه‌ی په‌یكه‌ری یۆنانی و سه‌رده‌می رێنیسانس.
رۆدان هیچ قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ریی نه‌خوێندبوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه مه‌شقه سه‌ره‌تاییه‌كانی له قوتابخانه‌ی ( بتایت ) ده‌كرد كه شوێنی پیشهگهرییهكان بوو و زه‌مینه‌ی بۆ خۆشكرد وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك وانه‌كانی لێوه فێر ببێت، له‌و وه‌خته‌شدا دوو شێوازی سه‌ره‌كی باو هه‌بوون كه ئه‌وانیش هه‌ڵكۆڵین و خه‌مڵاندن بوون، له ههڵكۆڵیندا هونه‌رمه‌ند كهرهسهكهی له به‌رد و دارد و شتی تره‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرد ئه‌وه‌ش له‌ڕێی لابردنی به‌شه زێدهكانهوه، واته وه‌ك ( مایكل ئه‌نجلۆ ) وایده‌بینی كه بابه‌ته‌كه‌ی له‌ناو كهرهستهكهدایه و شته زیاده‌كانی له‌سه‌ر لاده‌بات تاوه‌كو به‌یان ببێ و به‌رجه‌سته ببێت، كاره‌كه‌ی رێی به هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌ده‌دا چونكه هه‌ر شتێك له‌و بابه‌ته رووی بدایه وێنه‌كه‌ی ده‌شێواند، هه‌رچی شێوازی دامه‌زراندن و خهمڵاندنیشه به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵكۆڵینه‌وه لێزیادكردنه بۆ گه‌یشتنه فۆرمی داواكراو له‌ڕێی ماتریالی نه‌رمی وه‌ك قوڕ و مۆمه‌وه، له‌میانی ئه‌م جۆره كاركردنهشدا كاره هونه‌رییه‌كه دوچاری گۆڕان ده‌بێت یاخود چاكسازیی و گرتنه‌به‌ری رێڕه‌وه‌ی دیكه، له‌م جۆره كاركردنه‌دا هه‌ڵه‌ی گه‌وره روونادات و ده‌كرێت هه‌ر به‌ش و یه‌كه‌یه‌ك له كاره‌كه لاببرێ یان سه‌رله‌نوێ دابمه‌زرێته‌وه، واته بیرۆكه‌ی كار و بابه‌ته‌كه ده‌شێت له‌میانی كاركردنه‌وه فۆرمه‌له بكرێ و بێته پێكهێنان و چۆنێتی كاركردنی ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ند و هه‌سته‌كانی راسته‌وخۆ به‌رجه‌سته ده‌بن تاوه‌كو له مێشكی‌دا جێگیر ببن.
گومانی تێدا نییه رۆدان یه‌كێكه له مه‌زنترین پهیكهرتاشهكانی مێژووی هونه‌ر، كه‌ره‌سه‌ی قوڕ لای ئه‌و یه‌كێكه له درێژكراوه‌ی ئه‌و وێناكردنه‌ی له ئه‌ندێشه‌یدا بووه، جێ په‌نجه‌كانی دڵنییاییان تێدایه وه‌ك ئه‌وه‌ی فۆرمه‌كان ژیانی راسته‌قینه‌یان تێدا بێت و له خه‌یاڵیه‌وه هه‌ڵقوڵێن و له‌میانی په‌نجه‌كانیه‌وه بگه‌نه قوڕه‌كه. وێڕای خه‌سڵه‌ته روون و تایبه‌تییه‌كانی كه وایكردووه ببێته هونه‌رمه‌ندێكی مه‌زن، رۆڵی له دانانی چه‌مكه‌كانی ستاتیكاشدا هه‌بووه كه ئه‌مه‌یان له بایه‌خی زیاتر ده‌كات، له سه‌رده‌می ئه‌ودا گۆڕپان و شوێنه‌كان تژی بوون له كاری په‌یكه‌ری قاره‌مانیی و سه‌ركه‌شیی، وه‌لێ رۆدان دێت زیاتر په‌یكه‌ره‌كان ده‌خاته‌وه ناو واقیعێكهوه كه زیاتر شیاوی بڕواپێكردن ببنه‌وه. ( سه‌رده‌می برۆنز ) كارێكی گه‌وره‌یه‌تی و ئه‌و بڕوایه‌ی خوڵقاند كه له‌سه‌ر نمونه‌یه‌كی زیندوو داڕشتووه، ئه‌م ریاڵه له‌وێوه به‌ده‌ستهێنراوه كه ناوێكی گونجاوی بۆ دۆزراوه‌ته‌وه و سه‌رده‌می برۆنز سیمبۆلێكی ئاشكرای تێدایه و ئاماژه‌یه‌كه بۆ رابوونی مرۆڤایه‌تی له به‌رگێكدا كه تافی لاوێتییه.
رۆدان ته‌نها په‌یكه‌رتاشێكی ریالیزمی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌وڵیده‌دا گوزارشت له ناوه‌رۆكی سۆزداریش بكات، بۆ ئه‌وه‌ش فیگه‌ری مرۆیی به‌كارده‌هێنا تاوه‌كو ئومێد و ئازاره‌كان ده‌رببڕێ و شۆڕش بكات به‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكه ستاتیكییهكاندا بكات له پهكهرسازیی نوێ‌دا، له كاری ( دانیشتوانی شاری كالاس ) و ( به‌لزاك ) دا كه دوو كاری نائاسایین و بنه‌مایان وه‌ك په‌یكه‌ری باو نییه چ له وه‌ستان و حاڵه‌تیاندا و هه‌موو ئه‌مه‌ش بۆ چۆنێتی بیركردنه‌وه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كه‌وتوونه‌ته پێش كاره هونه‌رییه‌كانه‌وه.
ئێدوار دیما ( 1834- 1917 ) یه‌كێكه له هاوده‌مه‌كانی رۆدان به‌وه ناسراوه كه یه‌كێكه له نیگاركێشهكانی دوای كاریگهرخوازان و دواتر كاره‌كانی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه په‌یكه‌ری ( سه‌ماكه‌رێكی لاو ) كه ساڵی 1879 به ریالیزمییهكی بێهاوتا كردوویه‌تی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كارێكه سایكۆلۆژیای ناوه‌وه‌ی كچۆڵه سهماكهرهكهی ده‌رخستووه كه ترسێك له ناخیدایه و به‌دوای ئارامی و هاوسه‌نگیدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌مه وایكردووه كاره‌كه مۆركێكی سۆزداریی پێوه بێت وه‌ك له‌وه‌ی ته‌نها كارێكی هونه‌ریی پیشانی بینه‌ر بدات، دیما بابه‌ته‌كانی له خولگه‌ی سه‌ماكه‌ران و ژنانی خۆشۆر و ئه‌سپه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه و به‌وپه‌ڕی ده‌ستڕه‌نگینییه‌وه ئه‌نجامیداون، كاره‌كانی زیاتر وه‌ك نیگاره‌كانی ( دیگاس )ن به په‌یكه‌ر.
هاوده‌مێكی تری رۆدان، میداردۆ روس ( 1858- 1938 ) كه ئیتاڵییه و له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا له پاریس كاره‌كانی كردووه، له ره‌وتی كاریگهرخوازیدا بووه ز زۆرینه‌ی كات مۆمی به‌كارهێناوه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی كاره‌كانی، هه‌وێنی بابه‌ته‌كانی له ژیانی رۆژانه‌وه وه‌رگرتووه و ئاماژه‌یه‌كن بۆ فۆرمی راسته‌قینه، رووبه‌ر و پانتایی خه‌مڵاندنه‌كانی وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌وڵ بدات خودی په‌یكه‌ره‌كه تیشك و رووناكی ده‌سته‌به‌ر بكات، یان بیه‌وێت ره‌گه‌ز و به‌شه‌كان شرۆڤه بكات و بگاته سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌كان، ئه‌وه‌ش شێوازێكی نوێیه و ئازادییه‌كی زۆرتر فه‌راهه‌م ده‌كات له چاره‌سه‌ركردنی شێوه و فۆرمدا، وه‌لێ پشت به سه‌رنجی زۆر ورد ده‌به‌ستێت.
چه‌ندین په‌یكه‌رتاشی تر هه‌ن كه سه‌ر به بزوتنه‌وه نوێخوازه‌كان كاریان كردووه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، هه‌ندێ جار خۆشیان دامه‌زرێنه‌ری ره‌وته‌كان بوون یاخود له‌هه‌مان كاتدا نیگاركێش و پهیكهرتاشیش بوون، بۆ نمونه ( بۆچینی ) یه‌كێكه له ناودارتین داهێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئایندهخوازاندا، هه‌روه‌ها ( پیكاسۆ ) و ( ماتیس ) كه كاری باشیان كردووه، هه‌موو هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی ئه‌گه‌رچی وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی سه‌ر به رێچكه‌یه‌كی هونه‌ریی كاریان نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین رۆڵی ئه‌وتۆیان هه‌بووه له دانانی چه‌مكی ستاتیكی نوێ‌دا.
له‌و ساته‌شدا وه‌كو ئێستا، ویسته‌كان هه‌بوون بۆ نه‌مركردنی كه‌سێتییه ناوداره‌كان، ئیدی سیاسییه‌كان بووبن یان سه‌ربازان و ئه‌دیبه‌كان، هه‌رچه‌نده ئه‌مجۆره په‌یكه‌رانه له هه‌موو سه‌رده‌مانێكدا هه‌ن، به‌ڵام پێگه‌یه‌كی گرنگیان هه‌یه له دیرۆكی گشت هونه‌ری نوێ‌دا، هه‌ربۆیه به چالاكییه‌كی گشتی داده‌نرێن نه‌ك وه‌ك توێژینه‌وه له گه‌شه‌سه‌ندنی هونه‌ری په‌یكه‌رسازیدا.
( ئه‌میل ئه‌نتوان بۆردیلی 1861- 1929 ) یه‌كێكه له قوتابییه‌كانی رۆدان كه زۆر به‌وه‌فا و ته‌رخه‌م بووه بۆ مامۆستاكه‌ی، هه‌رچه‌نده چه‌ندین كاریشی كردووه به‌پێی ویستی كڕیاره‌كانی كه ده‌چنه‌وه سه‌ر ره‌وتێكی ئه‌كادیمی، هه‌روه‌ها ( میلول 1861- 1949 ) قوتابییه‌كی دیكه‌ی رۆدانه و ده‌سپێكی ژیانی هونه‌ریی به نیگاركێشان بووه پاشان رووی له په‌یكه‌رتاشین كردووه، له‌و پێناوه‌دا بابه‌ته‌كانی زیاتر له‌سه‌ر مێینه‌ی رووت ده‌گیرسێنه‌وه له فۆرمی ساده‌دا كه چه‌ماونه‌ته‌وه و به‌جوانی ئاوڕده‌ده‌نه‌وه و زیاتر له كاره‌كانی ( رێنوار ) ده‌چن. ده‌كرێت بڵێین سه‌رجه‌م كاره‌كانی ده‌چنه بازنه‌ی فۆرمی ساكار و حاڵه‌ت و باری دیاریكراو كه ئاماژهبهخشن، هه‌موو ئه‌مه‌ش وا ده‌كه‌ن كاریگه‌ریی ئاشكرای په‌یكه‌ری یۆنانییان پێوه دیار بێت، به‌ڵام شێوازه‌كه‌ی رووه‌و وروژاندنی درامیی ده‌چێت به‌چه‌شنی رۆدان، یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی كلاسییهكی نوێگه‌ر بێ كه بنه‌ما كلاسیكییه‌كان بپارێزێ به‌هاوشانی ره‌گه‌زی نوێخوازیی كه هه‌ستیان پێده‌كرێت.
هونه‌رمه‌ندێكی دیكه ( رایمۆند دوشامب 1876- 1918 ) كه به‌هره‌یه‌كی هونه‌ریی ئه‌وتۆی هه‌یه و له ئهكادیمیهتهوه په‌ڕیووه‌ته‌وه بۆ فۆرمی ساده و ساكار كه زیاتر مۆركی شهشپاڵوییان ( كۆبیزم ) پێوه دیاره، كۆمه‌ڵه كارێكی هه‌یه له‌ژێر ناوی ( ئه‌سپ ) دا، خه‌سڵه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌سپ و توانستی ئامێره‌كانیان تێدایه.
( مۆدلیانی 1884- 1920 ) هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی نیگاركێش و به‌هره‌مه‌ند خاوه‌نی شێوازێكی زۆر تایبه‌تمه‌نده، له ژیانی خۆیدا بۆهیمییانه ده‌ژیا و هه‌میشه سه‌رخۆش بوو سه‌رباری ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشی سیل ببوو، ئه‌م هونه‌رمه‌نده خۆی به باشترین هونه‌رمه‌ندانی ئیتاڵیا داده‌نا و ده‌یوت له پله‌ی یه‌كه‌مدا په‌یكه‌رتاشه ئینجا نیگاركێش كه زیاتر وه‌ك نیگاركێش ناسرابوو و شێوه و فۆرمه‌كان تایبه‌ت بوون به ستایلی خۆی، كاریگه‌ریی هونه‌ری پهیكهرتاشینی چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست و رێنیسانسی به‌سه‌ره‌وه بوو هه‌روه‌ها هونه‌ری ئه‌فریقیش، وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌لله‌سه‌ر و ملی فیگه‌ره‌كانی ئاماژه به هیچ سه‌رده‌مێك ناده‌ن، وه‌لێ بۆ شێوازێكی سه‌ره‌تای هونه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه یان دیدگایه‌كی سه‌ره‌تایی، ئه‌م بۆچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هونه‌ر یان ژیانی سه‌ره‌تایی، زیاتر هونه‌رمه‌ندانی دوای سهرنخوازیی جه‌ختیان لێده‌كرده‌وه، نمونه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك ( پۆل گۆگان ) یان دواتر ( ڤانكوخ ) و ( مۆنش ) و ( پیكاسۆ )، واته كاریگه‌ریی هونه‌ریی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر هونه‌ری هاوچه‌رخ و گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش شێوازی ئه‌كادیمیی كه لای ئه‌وان ببووه بارگاویكردنی هونه‌ر به پێودانگ و یاسا و رێساكان نه‌ك سیمبۆل و ئاماژه‌ی سروشتی كه ویستێكه له هونه‌ر و ناخی هونه‌رمه‌نداندایه.
مۆدلیانی هاوڕێی ( برانكوزی 1876- 1957 ) بوو كه هونه‌رمه‌ندێكی رۆمانی بوو و له پاریس نیشته‌جێ ببوو، ئه‌و دردۆنگییه‌ی دروست كردبوو كه پێشتر به برانكوزی سه‌رمه‌ست بووبێ و چه‌ند كارێكی لێكچوو هه‌ن كه به‌ڵگه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه، دواتر برانكوزی بووه یه‌كێك له ناودارترین هونه‌رمه‌ند له بواری په‌یكه‌رسازیی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، كاریگه‌ریشی هه‌بوو له‌سه‌ر ره‌وتی ئه‌بستراكت و بۆچوونی تایبه‌تی له‌باره‌وه ده‌كرد، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ كه‌سه‌وه كه وایانده‌بینی شتێك نه‌بێت به‌ناوی هونه‌ری ئه‌بستراكتی راسته‌قینه، ده‌شێت كاره‌كانی برانكوزی به‌وه لێك بدرێنه‌وه كه رووه‌و داماڵین و رووتكاریی ده‌چن زیاتر له‌وه‌ی ببنه ئه‌بستراكتێكی پوخت. كاره‌كانی ( ماسی ) و ( باڵنده‌یه‌ك له ئاسماندا ) ده‌بینین رۆح و هه‌ست و بیرۆكه‌كان ساده بوونه‌ته‌وه و به‌ره‌و فۆرمێكی یه‌كگرتووی ساكار ده‌چن، ئه‌و بایه‌خدانه به دوورخستنه‌وه و وه‌لانانی ره‌گه‌زه ده‌ره‌كییه‌كان له گه‌وهه‌ری فۆرمه‌كان به‌و شێوه‌یه‌یه كه هه‌موو به‌كارهێنانێك ره‌ت بكاته‌وه كه ببنه سیمبۆل و هێما، ئه‌مه‌ش وایكردووه برانكوزی وه‌ك رۆدان نه‌بێت هه‌رچه‌نده رۆدان زۆر ویستی بوو بیه‌وێت وه‌ك یاریده‌ده‌ر رێنمایی بكات، به‌ڵام برانكوزی زیاتر به‌ره‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌ڕۆیشت تا ئاستی سه‌ربه‌خۆیی. هه‌ربۆیه نه‌ده‌گه‌یشته كامڵبوون و سودی له تهكنۆلۆژا وه‌رده‌گرت ئه‌وه‌ش لهڕێیهكی سه‌خته‌وه,
( جاك ایچ ) په‌یكه‌رتاشی سه‌ر به ره‌وتی كۆبیزم ده‌رباره‌ی برانكزی وتوویه بۆهۆی ئه‌وه‌وه كه ئهتهلێرییهكهی پاڵی دابووه ستۆدیۆكه‌ی برانكوزی ده‌یتوانی گوێی له ده‌نگی پرۆسه‌ی سه‌نگین كردن ببێ به‌به‌رده‌وامی، برانكوزی هه‌میشه جه‌ختی له‌و سه‌نگه ده‌كرده‌وه كه فۆرمه‌كان ده‌یانه‌وێت، هه‌ربۆیه ئاكامی فۆرم و كاره‌كانی زیاتر وه‌ك دروستكردنی ئامێرێك ده‌بینران و ده‌بوونه زمانحاڵی ستاتیكای په‌یكه‌رسازیی له سه‌رده‌می نوێ‌دا.
په‌یكه‌رسازیی نوێ ته‌نها كرده‌یه‌ك نییه بۆ لابردن و رزگاربوون له رواڵه‌ته زیادهكاندا، هێنده‌ی بڕوامه‌ندیی پێشوه‌خته‌یه به دوا وێنه‌یه‌كی ساكار وه‌ك ئامانجێك له‌خۆیدا كه هونه‌رمه‌ند به‌شداری تێدا ده‌كات، ده‌توانین هێلكه‌یه‌ك وه‌ها ته‌ماشا بكه‌ین كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ سه‌ره‌تای جیهان یان دایكایه‌تی و ژیان كه هێشتاكه نه‌هاتۆته ئاراوه، یان مانایه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت له فه‌لسه‌فه‌دا، فه‌یله‌سوفێك زۆر ساده وه‌ها گوزارشتی لێكردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی گرێیه‌ك بێت، واته وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت چه‌ند كه‌م بێته‌وه زیاد ده‌كات، ئه‌مه بووه‌ته بڕوایه‌ك و له‌میانی كاركردنی هونه‌ریدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و فۆرم و رواڵه‌ته‌كان فۆرمه‌له ده‌بن و ئاراسته‌ی دیكه ده‌گرنه‌به‌ر یاخود شێوه‌گه‌لێكی نوێ ده‌پۆشن.
پێگه‌ی برانكوزی له په‌ره‌سه‌ندنی په‌یكه‌رسازیی نوێ‌دا شتێكه مایه‌ی مشت‌ومڕ و فسهلێكردن نییه، وه‌ختێ له ساڵی 1957 دا كۆچی دوایی ده‌كات، ئیدی په‌یكه‌رسازیی ئاقاری نوێ ده‌گرێته به‌ر و رووه‌و ئه‌بستراكت ده‌ڕوات، واته ده‌بێته بۆشاییه زهخرهفییهكان. هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ش هه‌یه، ئه‌ویش په‌یكه‌رسازیی سویسرییه ( ئه‌لبیرتۆ جیاكۆمیتی 1901- 1966 ) كه له ساڵی 1927 دا پاریسی كرده شوێنه نیشته‌جێبوونی تاوه‌كو مردنی. ئه‌م هونه‌رمه‌نده شێوازێكی ته‌واو تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه و ناوبانگێكی ئه‌وتۆی هه‌یه، سه‌ره‌تا به شێوازی سوریالی كارده‌كات دواتریش بۆ شێوازێك كه ساناكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان، وه‌ك دار و گۆچانێك به زه‌مینه و رووبه‌ری زبریانهوه كه زیاتر ده‌ربڕینی ههستێكن بۆ گۆشه‌گیریی و ته‌نیایی مرۆیی ئه‌وتۆ، هه‌رچه‌نده شێوازه‌كه‌ی شتێكه له رهگهزهكانیدا برانكوزی به‌بیرماندا دێنێته‌وه، به‌ڵام له‌ڕووی زبریی رووبه‌ره‌وه تایبه‌تمه‌ندیی وه‌رده‌گرێت كه ده‌بنه فۆرمی راستگۆ و دیاریكراو، له‌دواجاردا هه‌سته‌كانی نێو ده‌روون ده‌هه‌ژێنن. كاره په‌یكه‌ره‌كانی شتێك له دوپاتكردنه‌وه‌یان تێدایه وه‌ك ئه‌وه‌ی دووبارهكردنهوهیهك بێتی خۆی بسه‌پێنێت.
سه‌باره‌ت به كاره هونه‌رییه‌كانی ( ماتیس ) ده‌بینین له ساڵی 1900 دا ئه‌م هونه‌ره پیاده ده‌كات، گه‌ر بڕوانینه كاری په‌یكه‌رسازیی ماتیس وه‌ك درێژكراوهیهكی رێبازی ( فۆڤیزم ) ده‌یبینینه‌وه وه‌ك چۆن خۆی دامه‌زرێنه‌ری بوو، وه‌لێ له‌بنه‌ڕه‌تدا كاریگه‌ریی رۆدانی به‌سه‌ره‌وه دیاره. یه‌كه‌م په‌یكه‌ری ( دان به‌خۆدا گرتن ) وێنای پیاوێكه كه به‌ڕووتی وه‌ستاوه و به‌ئاشكرا په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به په‌یكه‌ره‌كانی رۆدان له نمونه‌ی ( پیاوێك ده‌ڕوات ) و ( بابا یۆحه‌ننا ) یان یه‌كێك له كاراكته‌ره‌كانی ( دانیشتوانی شاری كالاس ). وه‌لێ سه‌رباری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له قۆناغه‌كانی دواتردا ئه‌و كاریگه‌رییه نابینین و زیاتر به‌ره‌و ئه‌بستراكت ده‌ڕوات له‌سه‌ر ره‌وتێكی جیاوازتر وه‌ك له ستایله‌كانی برانكوزی و جیاكۆمیتی. كاریگه‌رییه‌كانی ماتیس بۆ پێشخستنی په‌یكه‌رسازیی نوێ له‌و په‌یكه‌ره برۆنزییانهدایه كه چوار دانه‌ن و ساڵانی 1909 تاوه‌كو 1930 به‌ئه‌نجامی گه‌یاندوون، وێنای پشتی كچێكی رووت ده‌كات به ورده‌كارییه‌كی ته‌واو به‌رجه‌سته و روونه‌وه، یه‌كه‌م په‌یكه‌ری ئه‌و زنجیره‌یه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له‌و وه‌خته‌دا هێشتاكه له‌ژێر كاریگه‌ریی رۆداندا ماوه‌ته‌وه، هه‌رچی دووه‌م و سێیه‌میشه رۆده‌چنه نێو شیكاریی هونه‌رییه‌وه ئه‌مه‌ش له به‌ره‌نجامی تێگه‌یشتن و روانینی بۆ كۆبیزم هه‌رچه‌نده خۆی له ره‌وتی كۆبیزمدا كاری نه‌كردووه. كاری چواره‌میش پێكهاته‌یه‌كی هارمۆنییه له‌نێوان ساده‌یی و زه‌به‌لاحیدا و زیاتر وێنای هونه‌ری په‌یكه‌رسازیی نوێ به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه. وا پێده‌چێت ماتیس كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار رۆدانی بینیووه زانیویه‌تی ئیدی په‌یكه‌رسازیی نوێ ئه‌و فۆرمه له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی ده‌گرێت، له قۆناغه‌كانی دواتریشیدا ده‌بینین چیتر ورده‌كارییه‌كان ناكات و رووه‌و شیكاریی ده‌چن به شێوازێك كه ژیان و ئاماژه ده‌به‌خشن.
ته‌ها ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
سه‌رچاوه:
1- فن النحت. عبدالرحمن مصری، دار الامل 1987.
2- الواقعیه فی الفن. سیدی فنخنشین، مۆسسه جامعیه للدراسات 1986.
3- التژوق و النقد الفنی. احمد رفقی علی، ریاچ 1986.
4- الاتجاهات علمیه فی التصویر و النحت القرن العشرین. نوال عبدالحلیم، مصر 1991.
5- التیارات الفنیه المعاصره. محمود أمهز، بیروت 1996.
6- حول الفن الحدیپ. جورج أ. فلانجان، ت: كمال الملاخ، قاهره 1962.