له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان و مام جه‌لالدا :
له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان و مام جه‌لالدا :
ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور
به‌ختیار شاره‌زوری
ئه‌گه‌ر له قۆناغێكدا ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی باشتر بوبێ له شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وا بۆ خۆی ئێسته كۆمه‌ڵگای كوردی گه‌شتوته قۆناغێك كه پێویسته سستمێكی تر بكرێته بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به بزاوته‌كان و ململانێكان بدات و له‌گه‌ڵ گۆڕانی ناوچه و پێگه‌یشتنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ بگونجێ كه ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه نه‌یتوانی خۆی نوێ بكاته‌وه و ببێته جێ‌ی ممتمانه‌ی گشتی به دیوێكی تردا ئێسته له‌سایه‌ی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌وه دنیایه‌ك ڕه‌خنه و بێ متمانه‌یی هه‌یه به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتنه كه حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه هه‌ر كابینه‌و دنیایه‌ك دروشمی قه‌به‌ی به‌رزكردوه‌ته‌وه كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه تا دێ گه‌نده‌ڵی و حوكمی خێڵ زیاتر ده‌بێ و حیزب زۆر گه‌وره‌تره له یاسا و حكومه‌ت كه ده‌كرێ به به‌رهه‌می ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ناو ببرێت كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئاستێك كه نامه‌یه‌كی ترسناك بداته پارتی و یه‌كێتی كه سه‌رده‌می ئه‌م جۆره ڕێكه‌وتننامانه كۆتایی هاتوه ئه‌مه له كاتێكدایه كه یه‌كێتی نه‌یتوانیوه شه‌ریكه ده‌سه‌ڵاتی پارتی بێت قورسایی خۆی له‌ده‌ست داوه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه به ڕونی ده‌ركه‌وت ئه‌م جگه له‌وه‌ی هه‌ڕشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێ ی ده‌وترێت دیموكراتی و به مه‌ده‌نی بونی هه‌رێم له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌ستور كه ئێسته سه‌رۆكایه‌تیه ده‌كه‌وێته كوێ ی ئه‌م ڕێكه‌وتنه وه ده‌كرێ بپرسین ئایا ئه‌م سستمی سه‌رۆكایه‌تیه به پێ ی ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی بووه …؟ خۆ ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا بۆ خۆی یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م فاوڵێكی گه‌وره‌دایه بۆیه ده‌بێت هه‌موو هێزه‌كان ده‌رك به‌وه بكه‌ن ئێسته قۆناغێكی نۆی دروست بوه هه‌مویان له‌به‌رده‌م حوكمی بونیات نانی سستمێكن كه بتوانێت ببێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن كه ئه‌ویش سستمی په‌رله‌مانیه واتا گۆڕینی ئه‌م سستمی سه‌رۆكایه‌تیه به سستمی په‌رله‌مانی كه هه‌موو بۆچونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه ده‌چن كه ئه‌م ڕێكه‌وتنه ئه‌گه‌ر وه‌ك كاری سه‌ره‌تایی بمێنی كاره گرنگه‌كانی لێبسێنرێته‌وه و پلاتفۆرمێك هه‌بێت كه بتوانێت هه‌رێم به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی گونجاوتر بۆ سستمێك كه بتوانێت دامه‌زراوه‌یی بێت و تاك هه‌ست به سه‌روه‌ری یاسا و ئه‌رك و مافی خۆی بكات و ململانێكان زیاتر بكرێت و سندوقه‌كانی ده‌نگدان دیاریكه‌ری ئه‌و پڕۆژانه بن كه ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ببێته نه‌ریتێكی هه‌میشه‌یی خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تا ئێستا قبوڵی بوبێت سستمی سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ند بكات ئه‌وا ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغی نوێیه‌دا نوێ بێته‌وه كه له دوای دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌رێم گواستراوه‌ته‌وه بۆ قۆناغێكی تر .
كۆبونه‌وه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان و مام جه‌لال ئه‌گه‌ر چی بۆ خۆی هیوا به‌خش بوو به‌وه‌ی كه بتوانن ده‌نگه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و ده‌ستور بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه به‌وه‌ی له سستمی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه بكرێته په‌رله‌مانی … به‌ڵام ده‌كرێت بپرسین ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌مه‌ی كرد ئایا چی كاریگه‌ریه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی وه ئایا پارتی په‌سه‌ندی ده‌كات یه‌كێتی ده‌نگ به‌و پڕۆژه‌یه بدات كه ئۆپۆزسیۆن داوایان كردوه ..؟ به پێ ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان و مام جه‌ڵال بێت ده‌بێت ئه‌م كاره بكرێت ئه‌گه‌ر چی یه‌كێتی بۆ خۆی داوای پێداچونه‌وه به ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ده‌كات خۆ ئه‌گه‌ر گرنگی ئه‌م ڕێكه‌نتنامه‌یه كه‌م كرێته‌وه كار به به‌رنامه‌یه‌كی تر بكرێت ئه‌وا بۆ خۆی ده‌بێته مایه‌ی دروست بونی سستمێكی نوێ كه ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌ندروست و حكومه‌تێكی ئه‌كتیڤ و ئۆپۆزسیۆنێكی كارا و چاوه‌كانی چاودێری فراوانتر بكرێت ئه‌و كات باشترین پڕۆژه و كردار ده‌بێته جێ ی متمانه‌ی تاك ده‌نگی پێویست ده‌هێنی ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێته كلتورێكی باش ..به‌ڵام با بپرسین ئایا یه‌كێتی ده‌توانێت ئه‌مه بكات كه ئێستا تۆپه‌كه له قاچی یه‌كێتیدایه تا چ ئاستێك ده‌توانێت هه‌ڵگری به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره بێت بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستی گشتی چاوه‌ڕێ ی كردارن ( وه‌ك كاك نه‌وشیروان وتی ) به‌ڵام هاوڵاَتی زۆر كه‌م باوه‌ڕی به یه‌كێتی ماوه ئه‌كرێت چاوه‌ڕێ ی زه‌مه‌ن بین بزانین چی ده‌گوزه‌رێ و هه‌گبه‌كه‌ی یه‌كێتی و مام جه‌لال چی تێدایه كه ئێسته له به‌رده‌م چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك و به‌رپرسیاریه‌تی مێژودان .
sharazwri@gmail.com