بابه و دایه … عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
Closed
بابه ودایه به‌ســـــــــۆزن
خۆشه‌ویست و دڵســـــۆزن
مایه‌ی خۆشی ژینمـــــانن
سه‌رچاوه‌ی ئه‌وینمـــــانن
من لام ئاشكـــرایه و ڕوون
شه‌و و ڕۆژ بێ ماندوو بوون
پێكه‌وه هــــــــه‌وڵ ده‌ده‌ن
خۆشیمان مســــــۆگه‌ركه‌ن
نه‌خۆش كــه‌وتین نه‌خۆشن
كه له‌ش ساغ بین ،دڵخۆشن
چاكـــه‌ی دایه و بابه گیان
زۆر گـــــــه‌وره‌یه له‌لامان
ئێمه‌ش هـــــه‌تا ده‌توانین
دڵســـــۆزیمان ده‌رده‌بڕین
به تێكـــــــــۆشانی ته‌واو
ڕه‌نجـیان ناده‌ینه ده‌م ئاو
خزمــــــه‌تی بابه و دایه
له ئه‌سـتۆی هه‌موواندایه