
گوێڕایه‌ڵ … ستار عەبدولرەحمان ئەحمەد
Closed
ئه‌ده‌بی مناڵان
چوست‌و چالاك‌و ژیرم
خامه‌یه شای ته‌كبیرم
به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستم
ده‌شۆم روومه‌ت‌و ده‌ستم
پاش ئه‌وه‌ی خواردن ده‌خۆم
به‌ره‌و خوێندنگا ده‌ڕۆم
له پۆلا زۆر هێمنم
بێ مانا پێناكه‌نم
بۆ وانه گوێڕایه‌ڵم
دوژمن هاوڕێی ته‌مه‌ڵم
پوولێكی زۆر خه‌رج ناكه‌م
هه‌ڤاڵی راستی چاكه‌م
براده‌ر ناڕه‌نجێنم
شووشه‌و ده‌رگا ناشكێنم
له پاش وانه ته‌واوبوون
زۆر له‌سه‌رخۆو بێ هه‌ڵچوون
به‌سه‌ر شۆسته‌یا ده‌ڕۆم
تا ده‌گه‌مه ماڵی خۆم
ئێواران زوو ده‌خه‌وم
درێژه پشووی شه‌وم
بۆ ئه‌وه‌ی زوو به‌یانی
له‌خه‌و هه‌ستم به جوانی
له خوێندن واز ناهێنم
هه‌تا له ژین بمێنم
بۆیه ئه‌ی هاوڕێكانم
په‌ڕتۆكه هاوده‌م گیانم
خوێندنه ویردی زارم
رووناكه شه‌وی تارم
چونكه چوست‌و دلێرم
له پۆلا وه‌كوو شێرم
هه‌موو كه‌س خۆشی ده‌وێم
گوێڕایه‌ڵم نانه‌وێم