قالۆنچه … حه‌سه‌ن مسته‌فا
چیرۆك
چه‌ند رۆژبوو لالووتبوون له‌گه‌ڵا یه‌كتریدا و له‌كاری سه‌رجێیش بێبه‌شبوون. (ئه‌و) كه‌ناڵ به‌كه‌ناڵ راوی ته‌مسیلییه‌كانی ده‌كردو تا ئه‌وانه‌ی به‌نیازی دڵی ته‌واوده‌بوون، له‌دیار ته‌له‌فزیۆن نه‌ده‌بزووت و ئه‌م چه‌ند به‌یانییه‌ش تا دره‌نگ له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ده‌ستاو به‌رچایی ئاماده‌نه‌ده‌كرد. پیاوه‌كه‌ش شه‌وان له‌گه‌ڵا خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی له‌سه‌رباران ده‌نووسم خه‌ریك ده‌بوو، بۆ ئه‌م سێ شه‌وه‌ی له‌یه‌كتر تۆران، ( 78) لاپه‌ڕه‌ی خوێندبووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌و زمانی شیعری رۆمانه‌كه‌و ره‌مزه‌كانی ناوی ته‌واو تێكه‌ڵببوو تا ئه‌و ئاسته‌ی به‌ته‌واوی له‌خۆی به‌دوور كه‌وتبووه‌وه. ( ئه‌و) په‌نجه‌یه‌كی به كۆنترۆلی تیڤییه‌كه‌وه ده‌ناو به‌دڵێكی خه‌مناك ده‌چووه‌وه ژووره‌كه‌ی و ئه‌وه‌نده گێژ ده‌بوو پێی له‌ڕۆخی به‌ڕه‌كان ده‌ئاڵاو به‌ره‌و پێش سه‌ره‌نگرێ ده‌بوو و خۆی به لاشیپانی ده‌رگاكه ده‌گرته‌وه و تا ده‌گه‌یشته سه‌ر جێی خه‌وتن به‌لاداده‌هات، رووداوه‌كانی ناو ته‌مسیلییه‌كان بێهۆشیان ده‌كرد، هه‌ر كه‌ده‌گه‌یشته سه‌رجێ به‌و هیوایه‌بوو یه‌كسه‌ر خه‌و بیباته‌وه، به‌ڵام ئه‌م لێكتۆرانه له‌ناخه‌وه ده‌یجولاند و ئازاری ده‌دا…نه‌یده‌هێشت له‌خه‌یاڵ بكه‌وێ و له‌مه‌نه‌لۆگدا به‌رده‌وام ده‌بوو تا كه‌ناری وڕێنه ده‌ڕۆیی، پێبه‌پێی ئازاره‌كان ده‌ڕۆیشت، ئه‌وه‌نده كه‌نه‌فت ده‌بوو شل و شێواو له‌سه‌ر جێ‌دا به دۆشه‌كه‌كه‌وه پانده‌بووه‌وه…چۆن ده‌بێ ئه‌وه‌نده دڵناسك و به‌دگومان بم، خۆ ئه‌و پیاوه هیچ خه‌وشێكی نیه…خه‌وشی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه په‌رتوكه‌كانی له‌من خۆشتر ده‌وێن، ئه‌وه‌نده‌ی چێژ له په‌ڕی كتێب ده‌بینێ ئه‌وه‌نده له‌من نا…هه‌رچیێكی هه‌بێ به‌خوا هه‌ر خۆشمده‌وێ و دڵم بۆی لێده‌دا، به‌ڵام نامه‌وێ خۆم بچم دڵی ئاشتكه‌مه‌وه. ئه‌میش له‌ولا توڕه‌یی و نیگه‌رانییه‌كانی له‌گه‌ڵ رسته‌كانی ناو رۆمان ئاوێته‌ده‌بوون، هاڕمۆنیایه‌كیان دروستده‌كرد به‌زه‌حمه‌ت رسته‌به‌رجه‌سته‌كان له‌ڕسته‌كانی ناو خه‌یاڵ جیاده‌كرانه‌وه… له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به دیالۆگێكی ناو رۆمانه‌كه: ( سێوێكت بۆ لێكه‌مه‌وه وه‌ك لێوت ئاڵ.
ئه‌و هه‌موو له‌شی راژا، ده‌مدی له‌شی له‌ژێر ماكسیه‌كه‌یه‌وه وه‌ك ماسی ده‌خزێ.وتی
– نا ، من حه‌زم له ترێیه‌كه وه‌ك چاوت ره‌ش).هێشتا ئه‌م رسته‌یه‌ی ته‌واونه‌كردبوو خه‌یاڵی بۆلای (ئه‌و) رۆیشت..تێكه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ رسته‌كانی ناو رۆمان، وای ده‌زانی ئه‌مه خۆیه‌تی ( ئه‌و ) ده‌دوێنێ. ئه‌و رۆژه‌ی هاته‌وه‌بیر، كه له‌باخچه‌ی باوكی‌دا سێوی بۆ هه‌ڵده‌دا و ئه‌ویش ده‌یگرته‌وه‌و به‌قاقاوه پێی ده‌گوت؛ ده‌ترسم دڵت له‌م سێوه ره‌قه بچێ. تۆش هه‌ر ئه‌وده‌مه لێی نیگه‌ران ده‌بوویت و وات ده‌زانی ئه‌و له خۆشه‌ویستییه‌كه‌ت به‌گومانه.
(ئه‌و)یش جارێكی دیكه خۆی وه‌رده‌گێڕایه سه‌ر كه‌له‌كه‌ی دی … نا، چۆن ده‌بێ شكۆی خۆم بشكێنم و بچمه به‌رده‌می و پێی بڵێم ئه‌زیزم با ئاشتبینه‌وه…تا ده‌هات نوقمی نێو ئه‌م خه‌یاڵانه‌ده‌بوو تا له‌پڕ قیژه‌یه‌كی لێهه‌ڵسا و به‌هاوار بۆ ئه‌ولایه رایكرد كه پیاوه‌كه له‌سه‌ر گازی پشت راكشابوو و وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ستی چه‌پی كتێبی گرتبوو و ده‌ستی راسته‌شی خستبووه ژێر سه‌ری و رۆچووبووه ناو دێڕه‌كانی رۆمانه‌كه… 0 (ئه‌و ) له‌ترسان خۆی له‌باوه‌شی هاوێشت … ئه‌میش زۆر پێی سه‌یربوو كه ئاوا له‌پڕ خۆی له‌باوه‌شی هاوێشت، ده‌بێ چ هۆكارێكی به‌هێز هه‌بێت ئاوا له‌پڕ و به‌هاوار په‌نای بۆ من هێنا؟. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاری لێ‌بكا …ئه‌و راسته‌وخۆ هاواری كرد قالۆنچه له‌سه‌ر سینگمبوو…قالۆنچه.
هه‌ردووكیان ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی یه‌كتری ببوون وایان ده‌زانی تازه بووك و زاوان…هه‌ردوولا هێورببوونه‌وه، هه‌رچه‌نده ژنه‌كه له بارێكی گرژدابوو، به‌ڵام له‌م باوه‌شه‌دا خاوبووه‌وه‌و زیاتر خزایه بن باڵی پیاوه‌كه‌و ئه‌ویش مه‌مكه تورته‌كانی ده‌رهێنان و ده‌ستی به مژینیان كرد و له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان به‌رده‌وامبوون… ئه‌وان شاد و ئارام به‌ره‌و خه‌وێكی قووڵ كێشده‌بوون و قالۆنچه‌كه‌ش یاغر یاغر به‌ره‌و ژێر پێخه‌فه به‌جێماوه‌كانی ژنه‌كه خۆی ده‌خوشاند.
15- 9 2012 هه‌ولێر