Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
کاروان عوسمان لەنێوان ھونەرو تاواندا ؟!

کاروان عوسمان لەنێوان ھونەرو تاواندا ؟!

Closed
by October 3, 2012 گشتی

 

 

ئێوارە یادەکەی کاروان عوسمان , پەیکەرکەی ھۆکاربون بۆ لادانی دەیان ماسک و لێکردنەوەی دوودڵی لەنێوان ناخی چەندان مرۆڤی تردا ؟! کاروان عوسمان لەنیوان تاوان و ھونەردا ھەمان ئەو کاروان عوسمانەیە لەنیوان شعیرو ئاوازدا وەک چۆن ھەمان کاروانە لەنیوان خوێن و سوتاندا ؟!

زۆبەمان چیرۆکە کەی کاروان عوسمانمان بیستوە کەلەکۆتایدا بەگیانی خۆی باجەکەی دا ؟! 

ئەو گیان بەخشینەی کاروان لەنیوان دوو بۆچوندا تائێستاش بەردەوامە  کەسانێک کاروان بەفریشتە ئەناسێنن و بێ تاوانی دەکەن !!  کەسانێکی تریش لەسێدارەدانی کاوان عوسمان بە بریارێکی داپەروەرانە دەبیننەوە ؟!!

 ئەوەی ئێستا مرۆڤ بە تێڕامانەوە توش دەکات , خۆھەڵواسینی کەسانی ترە بە ئەم و ئەودا و خوازیاری دەرکەوتنی خۆیانن لەپەنای شتێکەوە کە بەرگری لێدەکەن و لەناخوە ئیمانیان پێی نیە ؟!برادەرێک لەسەر پەیکەرەکەی کاروان قەسەی زۆری کردو تابۆی کرا بەعسی وەک فریشتە ناساند لە سێدارەدانی کارواندا ؟! برادەرێکی تریش تابۆی کرا ئەوی ڕەتکردەوەو گۆرانی بۆکاروان چڕی؟!

ھونەرمەندێکی تاوانبار نابێت پەیکەری بۆبکرێت ؟! بەڵام بۆ سیاسیەکی خۆێن رێژ ئاساییە ھەزاران پەیکەر دروست بکرێـت ؟! ئەمە چی مەھزەلەیەکە و کێ بریار ئەدا پەیکەر بۆکێ دروست بکرێت ؟ لەوڵاتانی پێشکەوتودا لیژنەی نیشتمانی بۆھونەرو سیاسەت و ڕۆشنبیری و سەربازی بریار ئەدەن کی شایەنی پەیکەرەو لەکوێشدا بێت , لای ئێمەش ئەوەی پارەی لێ زیاد بێت ئەتوانێـت بیکات بە پەیکەر بۆھەرکەسێک خۆی پێ خۆش بێت .

کاروان عوسمان پەیکەرێکی بۆدرستکرا و ئێوارەیکی بۆرێکخرا , ئایا کاروان وەک ھونەرمەندێک کە ھونەرەکەی خۆشەویستە لای خەڵک شایەنی ئەوەنیە یادی بکرێتەوەو پەیکەریکی بۆدروست بکرێت ؟ یان دەبێت کاروان وەک تاوانبارێک تەماشا بکرێـت و ھەموو ساڵێک وەک ” شوان داودی ” وتی دەستخۆشی لە بەعس بکرێت بۆ لەسێدارەدانەکەی ؟!

تاوان تاوانەو و ھونەریش ھونەر , کاروان لەنێوان ھەردوکیاندا حوزوری ھەیە , کاروان یەک جار تاوانی کردو بۆھەمیشە باجەکەی دا , بەڵام ئەو ھەمیشە ھونەرمەندبوە و بۆھەمیشەش ھونەرەکەی دەمێنێت و چەندین نەوەی تر گوێ لەدەنگی کاروان دەگرن لەکاتێکدا ئێمە لەنەوەی بەھاری ئازادی دەڕۆین و کەسی ترنامان بینێت .

 

ئەوەی تێبی دەکرێت لەم شەرە دنۆکەی چەند کەسێک  لەسەر کاروان , زەقکردنەوەی شارچێتی نیە وەک ئەوەی کەسانی تر پیان وابێت شارچێتی ھۆکاری تورەبونە لەیەکتر و ناساندنی کاروانە لەنێوان فریشتەو شەیتاندا ,  ئەوەندەی ئەوە شەڕەدنوکە ھەستکردنی ئەو کەسانەیە بەگوناھی خۆیان بەرامبەر بەکاروان ؟!  چونکە لەخۆیان دەپرسن ئەگەر  کاروان بەتاوانبار ئەزانن بۆ بەبیستی دەنگی ڕۆحیان پردەبێت لەئاسودەی ؟   وە کاتێک کاروان وەک ھونەرمەند دەبینن و لەدوای تەواو بونی ئاوازەکەی گۆڕەکەی ڕەحەمت باران دەکەن ؟! بۆچی وەک تاوانبارێک ناوی دەبەن و ستایشی بکوژەکانی دەکەن ؟! ھەربەراست کاروان لای ئێوە کامیانە ؟ ھونەرمەندێکی تاوانبار یان بیتاوانێکی ھونەرمەند ؟!

 

پێشڕەو حەمید

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.