
ئه‌فسانه‌ی كاروان عوسمان.. نیهاد جامی
ئه‌و مرۆڤێكی ئاسایی نه‌بوو په‌یامێكی پێ بوو هات بیلێت و جێ‌مان بێلێت ئه‌و كوڕی ناو ته‌لیسمه تاریكه‌كانی دنیای ئێمه بوو نه‌هاتبوو له‌ناو شارهكانماندا بمێنێته‌وه ئه‌و كه هاته كه‌ركوك نه‌هاتبوو تاوه‌كو باڵه‌خانه‌ی ده‌ست بكه‌وێت چه‌ند ژنێك بخاته ژیانی خۆیه‌وه ئه‌و به حه‌سره‌ته‌وه گۆرانی بۆ شه‌قامه چۆله‌كانی كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه ئه‌ووت.
ئێمه‌ی دژ به جوانی ئێمه‌ی جوانی كوژ تا سه‌ر ئێسقان ئه‌بوو تاڵه‌موویه‌ك نههێلینهوه له‌نێوان جه‌للاد وقوربانی.. جوانی و قێزه‌ونی.. كاروان عوسمان و ده‌زگاكانی به‌عس.. بۆیه هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر هونه‌ری ئه‌و داهێنه‌ره‌دا دیدێكی ڕه‌خنه‌ییمان نیه، چونكه ئیدی نه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كولتوره ده‌ژیێت نه‌وه‌یه‌ك كردی به ستایل و له‌ودیو ماناكانی مه‌رگه‌وه وێنه‌ی ئه‌و ئه‌سڕنه‌وه تاوه‌كو زیندوویه‌تی به‌خۆیان ببه‌خشن.
پیاوی ناو حیكایه‌ته‌كان ئه‌وه‌ی پێشتر له وتاری (كاروان عوسمان داریوشی ئێمه) گه‌ڕاینه‌وه سه‌ری كاره‌كته‌رێكی خورافی ناو دنیای كوردیه كاره‌كته‌رێك هه‌موومان ئهسڵهمێینهوه ئه‌ترسین.. ئه‌و ترسه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی حیكایهتخوانهكان پێمان بڵێن چۆن گوێ له كاروان عوسمان ئه‌گرن؟ هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وان كاروان عوسمان ئه‌فسانه‌یه‌كه لێوان لێو له خورافه‌ی مه‌رگ بۆ ئێمه‌ش كاروان عوسمان ئه‌فسانه‌یه‌كه پڕ له‌جوانی، له‌نێوان جوانی و ناشیرینی ئێمه دوو كاروان عوسمان ئه‌ناسین یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناوی ده‌به‌ن به كاره‌كته‌ری ئه‌و حیكایه‌ته خورافیهو ئه‌ویتریش ئه‌و عاشقه شێته‌ی ئێمه‌یه “كچێ بۆ لێم تۆراوی ئاسكی گه‌ردن خوێناوی”
ئه‌و كاروان عوسمانه‌ی من نایناسم وه‌ك كه‌سێك كه دێته ناو ژیانه‌وه كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن به خورافهیهكی ترسێنه‌ر سههنجام ستایشی به‌عس ده‌كه‌ن بۆ كووشتنی.. ئه‌وه ئاشتبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌رگ نه‌ك دڵنه‌وایی خانه‌واده‌یه‌ك كه كوڕێكیان ده‌كوژرێت، ئه‌وه ڕقێكی گه‌وره‌یه له ژیان ئه‌وه خوڵقاندنه‌وه‌ی مانا ڕه‌مزیه‌كانی فاشیزمه له‌ناو رۆحی ئینسانه ههزیلهكانی ئێمه.. ئه‌وه شتێكه شایسته‌ی قه‌بووڵ كردن نیه شارێك وێنه‌ی گوناهباركردنی هه‌بێت.. درۆیه‌كی گه‌وره‌یه په‌یوه‌ندیی كاروان و كه‌ركوك بچێته ئه‌و ئاسته‌وه ئه‌وه ئه‌و رۆحه توره‌ییه هه‌میشه ئه‌یه‌وێت گرگنهكانمان لێبكات به داهێنه‌رو داهێنهرهكانیشمان له‌ناو شاره‌كان بخنكێنێت.
ئێستا ئه‌بێت پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین ئه‌و كاروان عوسمانه‌ی باسی ئه‌كه‌ین ئه‌و كاروانه‌ی گۆرانی بێژه یاخود كاروانه‌كه‌ی تره كه كاره‌كته‌ری حیكایه‌تێكه حیكایه‌تێك سه‌ره‌نجام ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كۆتاییهكهیان به مه‌رگی ئه‌و ته‌واو كردووه، من پێم وایه جیاوازی زۆر هه‌یه له‌نێوان كاروانی هونه‌رمه‌ند و كاروانی حیكایه‌ت ئه‌گه‌ر قسه له كاروانی حیكایه‌ت بێت بۆ كه‌س شیاو نیه باسی بكات چونكه سه‌ره‌نجام كۆتاییه‌كه‌ی مه‌رگ بووه ئه‌گه‌ر قسه‌ش له كاروان عوسمانی هونه‌رمه‌نده ئه‌وه هیچ نیه بووترێ جگه له گه‌مژه‌یی عه‌قڵیه‌تێك كه ئیشی به شكاندنی وێنه‌ی تواناكانیه‌تی تاوه‌كو تارمایی و سێبه‌ره‌كانمان له‌بڕی كاروان عوسمان بۆ بكه نبه هونه‌رمه‌ند.. ئه‌و ووزه فانتازیهی حیكایه‌ت كه له‌رۆژنامه‌ی كوردی بۆ شكاندنی كاروان سه‌رف ده‌كرێت ووزهیهكه به‌ره‌نجامی ئه‌و پاشخانه سیخورییه كه له‌ساڵانی شه‌ری كوردی زمانی كه‌وتۆته گۆ كه شه‌رو راپۆرت نووسینی نه‌ما ئیدی ده‌بێت ئه‌و ووزه‌یه ببه‌خشێته گرگنه‌كان وتائهوانمان لێ بكه‌ن به هونه‌رمه‌ند.
ئه‌وه ته‌نها جه‌هلی عه‌قڵیه‌تی میدیای كوردیی و زوڕناژهنهكانیهتی كه هه‌میشه هونه‌رو ژیان وه‌ك یه‌ك وێنه سه‌یر ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووس و حیكایهتخوانانه هێنده پاكیزه بن ئه‌وان ته‌نیا هه‌ڵه‌یان نه‌بێت له ژیان هه‌ر حیكایه‌تخوانێكی ئه‌م چیرۆكه ئه‌گه‌ر پر نه‌بوو له‌رق ورۆحێكی قێزه‌ون ئه‌وه مافی خۆیه‌تی قسه له‌و كاروان عوسمانه‌ی ناو حیكایه‌ت بكات، به‌لام نه‌ك به رۆحێك كه ستایشی به‌عس بكات ستایش كه ئه‌خلاقێكی به‌عس خۆیه‌تی پێمان ئه‌لێت به‌عسیزم گوتارێكی پۆڵاینی له‌ناو زمانی حیكایهتخوانهكان جێهێشتووه.. ئه‌و ده‌مه‌ی باس له ئه‌فسانه‌و حیكایه‌تێك ده‌كه‌ن كاروان عوسمانێك هه‌ڵه‌ی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موومان هه‌ڵه‌مان هه‌یه، كه به‌لای فهیسلهسوفێكی وه‌كو فۆكۆ بوون وابه‌سته‌ی هه‌ڵه‌كردنه نه‌ك بیركردنه‌وه “من هه‌ڵه ده‌كه‌م كه‌واته هه‌م” مه‌سه‌له‌ی سزا بۆ هه‌ڵه‌كردن ئه‌وه كاری ده‌زگاكانی پۆلیس ودادگاكانه كه كاروانی ناو حیكایهتهكانیش به‌و ئاقاره بردراوه.
با خۆشمان نه‌خه‌ڵه‌تێنین به‌وه‌ی كه‌سێك هه‌یه گوناهباره‌و ئێمه‌ش بێگوناه.. بێگوناهی ئێمه تا ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه كه گوناهه‌كانمان ئاشكرا نه‌بوونه، له‌و قسه‌یه‌دا ڕێك مه‌به‌ستم له رۆحی حیكایهتخوانهكانه كه ئه‌گه‌ر گوناهه‌كانی ئه‌وانیش بگێڕدرێته‌وه له گوناهی ئه‌وانیتر گه‌وره‌تره، به‌ڵام ده‌شێت هۆكاری ئینتیمابوون بۆ ده‌سه‌ڵات و پێكهاته خێلهكیهكان هۆكار بن بۆ شاردنه‌وه‌ی گوناهه‌كانیان، ئه‌وه پاككردنه‌وه‌ی كه‌س نیه له گوناه هێنده‌ی بیرهاتنه‌وه‌ی حیكایهتخوانهكانه كه‌ئه‌وانیش خنكاون له‌ناو گوناهدا.
ئاخۆ حیكایهتخوانهكان لهحیكاتهكانیاندا ئه‌وه‌یان بیر چووه كاروان عوسمان به‌پێی هه‌موو حیكایهتهكانیان به‌عسی نه‌بووه.. ئه‌ی ئاخۆ ئه‌وه‌تان له‌یاده له‌ساته‌وه‌ختی شكانی كه‌رامه‌تی كوردبوونمان ئه‌و هاواری كرد “ماریش گۆپكهی له‌سه‌ر به‌رد بوو بۆ نه‌تان دیت” هه‌ر به‌ڕاستی بۆ نه‌تان دیت هه‌ر به‌راستی ئێستاش نایبینن؟
ئێمه قسه‌مان له‌و كاروان عوسمانهیه كه هه‌ڵبه‌ت ئێمه هه‌ردوولامان له‌سه‌ر یه‌ك كاروان عوسمان كۆكین ئه‌ویش ره‌هه‌نده ئهفسانهییهكهیهتی، چونكه ئه‌و كوره بۆ مردن هات بۆ مردنیش گه‌رایه‌وه بۆ ئێوه بووه كاره‌كته‌ری حیكایه‌ت بۆ ئێمه‌ش بۆته به‌شێك له یاده‌وه‌ری عه‌شق و هونه‌ر.