فره ڕه‌هه‌ندی ئارێشه‌ی سوریا
كێشه‌ی سوریا زۆر كێشه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌كی دروست كرد.به ناچاری هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ببوونه یه‌ك ,به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی سوریادا هه‌ڵوێست جیان , یه‌كێكیان ئاماده‌گی له ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه , یهكێكیتر له ناو به‌ره‌ی ڕژێمی سوریا ئاماده‌گی هه‌یه . له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم , حیزبێكی دی كوردی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر هه‌ندێ شوێنی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه . كه‌واته هاوكێشه‌كه فره ڕه‌هه‌نده .ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان ڕووده‌دات هه‌نگاوێكه كورد و حیزبی كوردی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی بێنێ و له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان یه‌كبگرێته‌وه.ئه‌و هه‌ڵوێست جیاوازیه كۆتایی به زه‌ره‌ری كورد دێت , چۆن له كاتی سیڤه‌ر ڕه‌وشه‌كه به زیانی كورد ته‌واو بووه .
كێشه‌یه‌كی دی كێشه‌ی سوریا دروستبوونی دوو به‌ره‌ی جیاوازی مه‌زهه‌بیه .سوریا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ” شیعه‌یه‌كی عه‌لمانی ” له لایه‌ن ” شیعه‌یه‌كی عه‌لمانی عیراقی ” و ” شیعه‌یه‌كی ئیسلامی ئیرانی ” پاڵپشتی ماددی و سه‌ربازی ده‌كرێت . ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی عه‌لمانی سوری ماهیه‌تی به‌عسی شیعه‌ی سوری ده‌رێخست , هه‌رچه‌نده هاوته‌مه‌نی من -1966 و گه‌وره‌تر- له ماهیه‌تی سوونه‌ی به‌عسی عیراق گه‌یشتن , كه چه‌ند دڕنده‌یه به‌ڵام به‌عسی شیعه‌ی سوری هه‌ر كه‌سێك ڕووڕه‌ش ده‌كات پاڵپشتی بكات .ئه‌گه‌ر پاساوێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی عیراق و ئیران بینینه‌وه به‌وه‌ی هه‌ردووك خاوه‌نی هه‌مان مه‌زهه‌بن و له‌وانه‌یه خاوه‌نی هه‌مان چاره‌نووسیش بن , بۆیه له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه ئاساییه پاڵپشتی ئه‌و ڕژێمه نائینسانیه بكه‌ن , به‌ڵام حیزبی كوردی له سه‌ر چ بنه‌ما و شهنگستێك به‌رگری له مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه ده‌كه‌ن؟؟
ململانێی شیعه‌ی سیاسی و سوونه‌ی سیاسی به‌ره‌و قۆناغێكی تر ده‌چێت :شه‌ڕی سوریای شیعه و توركیای سوونه به ڕێوه‌یه , هه‌ردوولاش گه‌فی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حیزبی كوردی به‌كار بێنن!! ده‌مانه‌وێ بپرسین چاڵدێرانهكی تر بۆ كورد نه‌ك حیزبی كوردی به‌ڕێوه نییه ؟؟