![مه‌رگی په‌رله‌مان و ته‌وافق و هه‌ماهه‌نگی له هه‌رێمی كوردستاندا. مه‌رگی په‌رله‌مان و ته‌وافق و هه‌ماهه‌نگی له هه‌رێمی كوردستاندا.](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/baxtyar_salam_844722826.jpg)
مه‌رگی په‌رله‌مان و ته‌وافق و هه‌ماهه‌نگی له هه‌رێمی كوردستاندا.
سه‌لام عه‌زیز
ئه‌و پرسانه‌ی كه زۆر له زوه‌وه چه‌ندین نوسه‌ر و ڕۆشنبیر ئاماژه‌یان پێ دا بوو خه‌می ئه‌مڕۆ بوو بۆ ڕزگار كردنی خه‌ڵك و په‌ر له مان بوو له ده‌ستی خێڵا و بچوكتریش له وه بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوو . ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رنجماندابێت له بێ متمانه‌یی و ئیفلیجی په‌ر له‌مان كه چه‌ند ئاماژه‌یه‌كن بۆ به‌ر ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانی خه‌ڵك و دامه‌زراوه په‌ر له مانی یه‌كه ئه‌وه‌ی كه واده‌كات ئه‌م ئاسته‌نگانه ڕو بدات و ببێته‌وه جێگره‌وه‌ی ئه‌و تاكه ده‌زگا شه‌رعیه‌ی كه به‌ده‌نگی خه‌ڵك دروست بووه و بوه‌ته مۆرانه‌و داته‌پین و بێ متمانه‌یی خه‌ڵك و ناوخۆی په‌ر له‌مانیش ئیتفاقی ستراتیجی یه له نێوان هه‌ر دوو حیزبه كه .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاكامه‌كانی لای حیزبی دووه‌م تازه ئاشكرا ده‌بێت كه توشی قه‌یرانی ئیتفاقن و ناتوانن به‌ئاسانی لێ ی ده‌رچن تاكو شكۆی پێشویان بگێڕنه‌وه . ئیتفاق و سازانی نیشتمانی زۆر كراوه له مێژودا زۆربه‌شیان له ترسی شه‌ڕ و كاولكاری بووه به‌ڵام بۆ سه‌رده‌مێك بووه له‌گه‌ڵا په‌یدابونی یاسا‌و په‌رله‌مان سفره‌ی ئیتفاقیان پێچاوه‌ته‌وه ومادده و بڕگه یاسایییه‌كان جێگره‌وه‌یان بووه هه‌روه‌ها حوكمی وڵات به سستم ڕیكخراوه ، ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمدا ده‌گوزه‌رێت ئیتفاق بوه ته ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ناته‌واو به‌رامبه‌ر داخوازی و گۆڕنكاری و پێشكه‌وتنه‌كان له ژیانی خه‌ڵك كه لایه‌كی هاوكێشه‌كه‌ی خه‌ڵكه ده‌ستخه‌ڕۆ بون و بێ هیوا بوونی و لایه‌شاراوه‌كه‌ی به‌شه‌كه‌ی تری هاوكێشه‌كه‌یه ، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بوایه به خزمه‌تگوزاری و دڵنیایی و ئارامی ئه‌و لایه‌نه هاوكێشه‌كه‌ی له ده‌رونی خه‌ڵكدا یه‌كسان بكردایه . ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وته‌یه به‌سه‌ر چونی حوكمی ئیتفاقاته له‌نێو حیزبی ئیتفاقیشدا ده‌زانن به‌سه‌ر چوه به‌ڵام ده‌سته‌وستانن له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی , ئه‌مه پرسه جدیه‌كه‌یه كه‌زۆربه‌ی دانیشتوانی بێزار كردوه به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامن له درێژ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیتافاقه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بوه‌ته عیلله‌تی گه‌نده‌ڵی و ناجێگیری دامه‌زراوه‌یی و ئیفلیجبونی یاسا و په‌ر له‌مان به‌رامبه‌ر ئه‌وه یه‌كیه‌تی ده‌بێ چی بكات بۆ ڕزگار بون و ده‌رچون له قه‌یرانی ئیتفاقی پارتی ؟
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه توانای بڕیاری یه‌كیه‌تی له‌وپه‌ڕی شه‌رم و شه‌پڕێویدایه كه له به‌رامبه‌ر پارتی له لایه‌ك و ئۆپۆزسیۆنیش له لایه‌ك ، گومانكردن له یه‌كێتی ئه‌وه‌یه پارتی به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆن و خه‌لڵك داناوه كه به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و جوڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه‌دروست بووه .
لێره‌دا گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنیشه بۆ هاوكاری كردنی ئه‌و بزاوته كۆمه‌ڵایه‌ته‌و ڕاكێشانی ده‌ستی یه‌كیه‌تیشه بۆناو ئه‌م میحوه‌ره كه ده‌توانن ببنه هێڵێكی گرنگ بۆ وه‌رچه‌رخانێكی نوێ به‌رامبه‌ر داواكاریی یه هه‌نوكه‌یی و جڤاتیه‌كان .
به‌ختیار شاره‌زوری
دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی وه‌ك خه‌باتی په‌رله‌مانی به‌كار هێنا له ناوه‌ندی په‌رله‌مانه‌وه جۆری سیاسیانه‌ی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ڕێ ی یه‌كێتیه‌وه كار بكات تا زۆرینه پێك بهێنێت و ده‌ستور بگڕێته‌وه ناو په‌رله‌مان و یه‌كێتی بۆ خۆی به‌ڵێنی كار كردنیدا به‌م ئاراسته‌یه دوای ئه‌وه‌ی داوای ته‌وافقی نیشتمانی كرا كه بتوانرێ هه‌موو هێزه‌كان یه‌كبخرێت و ده‌ستور بگه‌ڕێنرێته‌وه به‌ڵام پارتی به ته‌نها دژی ئه‌م پێشنیاره بوو ,پرسیاره‌كه لێره‌دا دوای ئه‌مه چی بكرێت..؟
ئه‌گه‌ر چی له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ك هه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان خاوه‌نی بڕیاری خۆیان نین حیزبه‌كانیش خاوه‌نی بڕیاری خۆیان نین و پرسی كۆیی (ده‌سته جه‌معی ) به ته‌واوه‌تی ونه ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بڕیاره ته‌نها چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كن بۆیه كاتێك مه‌رگی په‌رله‌مان له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه به‌و مانایه‌ی كه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ش پێك بهێنرێ ئه‌وا پارتی ناهێڵێت ده‌ستور بگه‌ڕێنرێته‌وه كه پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌ی وت ئێمه زۆرینه‌ین به‌ڵام ئێستا هیچ پێوه‌رێك بۆ زۆرینه دانانێت و یه‌كێتیش كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه‌یه ناتوانێت ئه‌م بڕیاره بدات كه‌واته په‌رله‌مان پێشتر و ئێستاش ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی باڵا نه‌بوه ناتوانێ هیچ بكات و ئێستاش یه‌كێتی كۆت و به‌ندی ڕێكه‌وتنی ستراتیژیه ناتوانێ ئه‌م بڕیاره بدات ئه‌گه‌ر چی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی وه‌ك پێویستی ئه‌م قۆناغه به‌سه‌رچوه , كاتێك ئه‌رسه‌لان بایز داوا له ڕۆشنبیران و خه‌ڵك ده‌كات تا گۆشار دروست بكه‌ن نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو هێزه‌كانی خستوه‌ته به‌رده‌م دوو پرسی گرنگه‌وه یه‌كێكیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور و ئه‌وی تریان دامه‌زراندنی ستراتیژیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه كه به‌بێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ستراتیژی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زراندنی ئه‌سته‌مه , ئه‌م داوایه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز ئاماژه‌یه به دۆخێكی ترسناك و ڕوخاندنی هیوای خه‌ڵكی و خه‌باتی په‌رله‌مانی با بپرسین دوای ئه‌مه چی بكرێت .. خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور بدات ئه‌و كات به ناچاری ده‌كه‌وینه به‌رده‌م ڕیفراندۆمی په‌سه‌نكردنی ده‌ستوره‌وه كه ده‌بێت 3/2 ده‌نگ بهێنێت ئه‌و كات جێگیر ده‌كرێ به‌ڵام ئایا هێزه‌كان ده‌توانن متمانه‌یان به یه‌كتر هه‌بێت تا ساخته نه‌كرێت و هیچ هێزێك ئه‌م ڕیفراندۆمه نه‌كاته بازاڕی مامه‌ڵه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و كه‌سێتی كه ئه‌مه بۆ خۆی ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی زۆر خراپ بۆ حكومی بنه‌ماڵه‌یی و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های سه‌رۆك كه ئه‌و كات هه‌موو هێزه‌كان ده‌كه‌ونه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی مێژوییه‌وه .