
دوور له عێراق و نزیك له تاران … سوعاد عه‌زیز
ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه رژێمی ئێران دوای ئه‌م هه‌موو هه‌وڵه‌ی دابووی بۆ داخستنی سه‌ربازگه‌ی ئه‌شڕه‌ف و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد به‌مجۆره كۆتایی به سه‌ربازگه‌ی ئه‌شڕه‌ف بێت. چون داخستنی سه‌ربازگه‌ی ئه‌شڕه‌ف، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی واشینتۆن و هه‌موو جیهان به رووی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌دا بكرێته‌وه.
كاتی دیاریكراو بۆ سڕینه‌وه‌ی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له لیستی تیرۆر كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بارودۆخی زۆر سه‌خت و دژواری رژێمی ئێران، كێشه و گرفتێكی زیاتر بۆ ئه‌م رژێمه درووست ده‌كات و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی ئێران‌دا قه‌یرانگه‌لێكی زیاتری ده‌خاته به‌رده‌م. چون زیاتر له سێ ده‌یه‌یه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه بخاته مێشكی خه‌ڵكی ئێران به تایبه‌تی و بیروڕای گشتیی جیهان به گشتی كه رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق رێكخراوێكی تیرۆریستییه. به‌ڵام كاتێك ئه‌م رێكخراوه‌یه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه قه‌ناعه‌ت به وڵاتانی «بڕیار به‌ده‌ستی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی» و له‌وانه گه‌وره‌ترین‌یان واتا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بهێنێت كه ناوی له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بسڕنه‌وه، له‌سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایتدا بابه‌تێكی ئاسایی نییه بۆ خه‌ڵكی ئێران. به‌ڵكو بێگومان ته‌كانێك به‌و خه‌ڵكه ده‌دات و ئه‌م پرسیاره‌یان له مێشكدا بۆ درووست ده‌بێت كه: هۆی چییه ئه‌م رژێمه خوازیاری ناودێركردنی ئه‌م رێكخراوه بوو له لیستی تیرۆردا؟
میدیا فه‌رمییه‌كانی رژێمی ئێران كاتێ باس له ناوی ئه‌م رێكخراوه‌یه ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌شی ده‌خه‌نه پاڵ كه «ئه‌م رێكخراوه‌یه له روانگه‌ی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی و عێراقه‌وه رێكخراوێكی تیرۆریستییه». به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و رێكخراوه‌یه له لیستی تیرۆری ئه‌مریكادا سڕایه‌وه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌مجۆڕه ده‌گۆڕدرێت «له روانگه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراقه‌وه ئه‌م رێكخراوه‌یه رێكخراوه‌یه‌كی تیرۆریستییه». ئه‌وه‌ش ئه‌و شته‌یه كه بێگومان كێشه‌یه‌كی نوێ بۆ عێراق درووست ده‌كات كه له‌م كاته‌دا عێراق پێویستیی پێی نیه. هه‌ربۆیه ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه رژێمی ئێران كه ئه‌م رێكخراوه‌یه به تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ده‌دات. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌م رێكخراوه‌یه هه‌رگیز بێده‌نگ دانانیشێت له ئاست ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه‌ی له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا بینیویه‌تی و بێگومان پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه كه رژێمی ئێران پیشتیوانیكه‌ری تیرۆره و رژێمی ئێران سه‌رچاوه و ژێده‌ری سه‌ره‌كیی تیرۆره. روونیشه كه قسه‌ی رێكخراوی موجاهیدین كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی لیستی تیرۆردایه جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وسا كه ناوی له لیسته‌كه‌دا بوو. هه‌ربۆیه ئه‌م كاره‌سات و ناسۆرییه بۆ رژێمی ئێران خراپتر و ترسناكتر ده‌بێت.
رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق به‌رانبه‌ر به ناودێركردنی له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا وه‌ستا و چووه ناو ململانه‌یه‌كی سه‌خت و نابه‌رابه‌ر بۆ سڕینه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره سیاسییه. له كاتێكدا هیچ كه‌س باوه‌ڕه‌ی به‌وه نه‌بوو كه دوای 15 ساڵ بتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌مریكا ناچار بكات هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت و ناوی له لیسته‌كه‌دا بسرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سیاسیه مه‌زنه هاوكات رژێمی ئێرانی به‌ره‌وڕووی شكستێكی سیاسیی سه‌خت و نوێ كردووه كه له چه‌ند مانگی رابردوودا به‌ڕێگه‌ی لۆبی خۆی له واشینتۆن هه‌وڵی ده‌دا حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌م بڕیاره پاشگه‌ز بكاته‌وه.
هه‌وڵه‌كانی رژێمی ئێران بۆ داخستنی سه‌ربازگه‌ی ئه‌شڕه‌ف و ده‌ركردنی دانیشتووانی له عێراق، بووه هۆی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی پرسی ئه‌شڕه‌ف و ئه ئه‌نجامدا سڕینه‌وه‌ی ناوی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له لیستی تیرۆر كه ئه‌مه‌ش به واتای له‌ده‌ستچوونی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی رژێمی ئێران دێت كه له ساڵانی رابردوودا ده‌ستی كه‌وتبوو. به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دا كۆتایی پێ نایات. چون ده‌رهاویشتنی ناوی ئه‌م رێكخراوه‌یه له لیستی تیرۆری ئه‌مریكا رێگه و كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی موجاهیدین له تاران ده‌ڕه‌خسێنێت و زۆر ئاساییشه كه لایه‌نه سیاسییه‌كان له روانگه‌ی جیاجیاوه ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا تاوتوێ بكه‌ن كه گرینگ‌ترین و هه‌ته‌رترینیان ئه‌وه‌یه كه رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق توانیویه‌تی ده‌ور و پێگه‌ی خۆی بچه‌سپێنێت وه‌ك هێزی سه‌ره‌كی له شه‌قامی ئێران‌دا وه‌ك كلیكی چاره‌سه‌ر و رێگه‌چاره‌ی هه‌ره به‌سوود بۆ راماڵینی دیكتاتۆریی دینی له ئێران‌دا.
ئه‌م رژێمه كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت سه‌رخۆش ببوو به دوورخستنه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف له باره‌گا سه‌مبولییه‌كه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مكاره بووه هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی موجاهیدین له تاران بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر گریان ده‌یگرێت. ته‌قولبابكردنی ده‌ركه‌ی تاران و كرانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ركانه له‌به‌رانبه‌ریدا. ته‌نها خه‌ون و خه‌یاڵ نییه به‌ڵكو راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق هه‌رگیز به‌م سه‌ركه‌وتنه رازی نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی ئێران واتا ئازادی و دیموكراسی كه ئه‌وه‌ش هه‌رگیز بێ رووخاندنی رژێمی ئێران نایه‌ته دی!
كۆتایی ……….
له سایتی «ئیلاف»ـه‌وه
و: عه‌لی موكریانی