لۆگۆس: فەلسەفەی یاسا و دادپەروەریی…3
دۆزینه‌وه‌ی یاسای سروشتی وه‌ک ناونیشانی مۆرالیتی مرۆڤ و زامنی داپه‌روه‌ریی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به مرۆڤ، له دوای مێژوویه‌کی دوور‌و درێژ که زه‌مه‌نه‌که‌ی نازانرێ هاتۆته کایه‌وه وه‌ک وه‌لامی هاوارێک بۆ هه‌بوونی یاسایه‌کی بالا که داد‌و یه‌کسانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر مرۆڤ بسه‌لمێنێ. هاوار بۆ داپەروەریی و یاسای داد‌و دەوری ویژدانی مرۆڤایەتی لە پاراستنی ژیان و ئازادی گیانلەبەرو مرۆڤ و سروشتدا یەکەم بانگەوازی زەردەشتە لە گاتاکان- دا. راستی هاتنی زەردەشت و دەرکەوتنی ئایینی و فەلسەفەی زەردەشتیزم بۆ بەربەرەکانی ستەم و بێدادیی و راگرتنی داد‌و سەروەریکردنی دەوری ویژدان و مانا (عەقڵی) ئینسانییە لە ئیدارەکردنی ژیان و سروشتدا. بۆیە زەردەشتیزم وەک بنەمایەکی بییریی فەلسەفیی ئێنسانی هەموو سیستمەکەی لە سەر سێ بنەمای :بیری چاک، وتەی چاک و کرداری چاک بنیات دەنێ. [بڕوانە گاتاکان]
پێش ئه‌م یاسایەی زەدەشت و دواتریش لە زۆر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا، ترس و هێز بنه‌مای یاسا بوون تا ئه‌و ئاسته‌ی هێز مانای یاسای ده‌گه‌یاند و ئیتاعه‌تیکردنی بێ پرسیاری یاسا ئاسای ژیانی مرۆڤ بوو. دوایی بیرمه‌نده فه‌یله‌سه‌فو‌کانی وه‌ک سۆکرات ئه‌و پرسه‌یان هێنایه گۆڕێ:
بۆچی ده‌بێ که‌سێک ئیتاعه‌ی یاسا بکات؟ ناکرێ ته‌نیا له به‌رئه‌وه ئیتاعه‌ی یاسا بکه‌یت چونکه عاده‌ت وابووه؟ چونکه عاده‌ت ده‌شێ ناعه‌قلانی بێ، ده‌شێ خراپ و به‌دکارانه بێ؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێ وه‌ک عاده‌ت کراوه مانای وا نییه ده‌بێ ره‌چاوبکرێ و به‌رده‌وام بێ؟
دیاره هه‌ڕه‌شه‌ی سزا‌و ترس ده‌شێ پالنه‌ر بن بۆ ئیتاعه‌ی یاسا به‌لام ناتوانن به‌ڵگه‌یه‌کی عه‌قڵیی بن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئیتاعه‌ی یاسا بکه‌ین. به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م ئاخاوتنه عه‌قلانییه بۆ پێویستی یاسا دابمه‌زرێ، ئێمه ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته هۆکاری عه‌قلی به‌ده‌سته‌وه بده‌ین تاوه‌کو بتوانین پاکانه بۆ ئیتاعه‌ی یاسایی بکه‌ین.
ئه‌م پرسیارانه بنچینه‌ی لێکدانێکی مێژووییان له نێوان عه‌قل و عاده‌ت و پرسی ئێستا‌و پاشماوه‌ی رابردوو دانا. هه‌روه‌ها ده‌وری گرنگی پرسیاری فه‌لسه‌فییان وه‌ک دروستکردنی دابران له‌گه‌ڵ رابردوو بۆده‌ستپێکردنی پرسیاری نوێ و خولیای فه‌لسه‌فی بۆ گۆڕان نه‌خشاند. رۆجه‌ر شاینه‌ر ده‌نووسێ: [شاینه‌ر ل 10) گریکه‌کان تیۆری یاساییان له‌و خاڵه‌دا ده‌ستپێکرد که جیاکردنه‌وه‌یه‌کیان له نێوان (نۆمۆس) و (فوسیس) دا ئاشکرا کرد . ئه‌وه ئاشکرایه که له‌م جیاکردنه‌وه یان دژه‌دانانه‌دا بیری نۆمۆس یان به‌راابه‌ر به یاسا دانا. یاسای سروشتی ده‌خوازێ که هه‌ر یاسایه‌کی مرۆڤ وا سه‌رنج بده‌ین که به قووڵی و به شیوازی گرنگه‌وه په‌یوه‌ست بێ به سروشته‌وه و به سروشتی مرۆڤه‌وه. یاسای سروشتیی سروشت به به‌رزتر له نۆمۆس داده‌نێ، جا چ به پێشنیازکردنی نۆرماتیڤ که چۆن
یاسا ده‌بێ پاکانه‌ی خۆی بکا یان پێشنیازی تیۆریمان بداتێ که چۆن بیر له یاسا خۆی بکه‌ینه‌وه. به‌لام ئه‌م پێشداخوازییه ناکرێ شیکاریی ىێ. زاراوه‌ی یاسا خۆی له یاسای سروشت دا زاروه‌یه‌که که ئاماژه‌که‌ی هه‌مان دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ڵیی و پراکتیسی کۆمه‌لایه‌تین که تیۆری پۆزیتیڤ وه‌ک جه‌وهه‌ری یاسا ده‌ستبژێرییان ده‌کا. یاسای سروشتیی له ئێمه ده‌خوازێ ئه‌و پراکتیسانه ببینین، پراکتیسی نۆمۆس که زۆر قوولتر به فوسیس ه‌وه په‌یوه‌ستن که پۆزه‌تیڤیزم ده‌یاننوێنێ. تیۆری یاسای سروشتیی نه‌یده‌توانی ئه‌و داوایه بکا گه‌ر ئێمه کۆزانی یاسامان به فیعلی وەک کۆمه‌له پراکتسیکی کۆمه‌لایه‌تی نەبایە [ل10)
ئه‌گه‌ر نیزامی یاسا به شێوه‌یه‌کی جه‌وهه‌ری به نیزامی مۆرالییه‌وه به‌سترابێته‌وه، ئه‌وا هۆکاری مۆرالیمان بۆ پاکانه بۆکردن بۆ ئیتاعه‌کردنی یاسا هه‌یه و هۆکاری مۆرالیمان بۆ ئیتاعه‌نه‌کردنی ئه‌و یاسایانه هه‌یه که ساخته‌ن و لاسایی یاسای مۆرالیی ده‌که‌نه‌وه. گه‌ر یاسایه‌کی راست و دروست ده‌بێ یاسایه‌کی مۆرالی بێ، هۆکاری عه‌قڵیی ئیتاعه‌کردن یان نه‌کردنی یاسا له هۆکاری عاده‌ت و خوو پێوه‌گرتن یان به ترس و زۆر فه‌رزکردن، به‌رزتره. ئه‌م فاکته‌ره عه‌قلییه‌ش له سروشتی نیزامی مۆرالی خۆیه‌وه هاتووه. سیستمی مۆرالی لای یۆنانییه‌کان، ئه‌و به‌شەی که سه‌ربه‌خۆیه له سیستمی خواکان، وه‌ک به‌شێک له نیزامی سروشتیی سه‌یری ده‌کرا. سروشت کۆمه‌ڵه ره‌وشێک و ئامانجێکی بۆ مرۆڤ داناوه که جه‌وهه‌ری مرۆڤ دیاری ده‌که‌ن. ئه‌رکی مۆرالی مرۆڤ ئه‌وه‌یه به هاوتایی و هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجه سروشتییانه بجوڵێته‌وه له‌و رێگایه‌وه ئێمه ده‌توانین ئامانجه جه‌وهه‌رییه‌کانی بوونی خۆما ن بدۆزینه‌وه. ژینی چاک ئه‌وه‌یه که به یه‌کڕایی و نه‌گۆڕی له‌گه‌ل ئه‌رکی سروشتی خۆماندا کار بکه‌ین و بنه‌ماکانی ئیجبارکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌شێ تا ئه‌و راده‌یه یاسایی بن که له‌گه‌ل ئه‌و ئه‌رکه سروشتییه جه‌وهه‌رییانه ته‌با بن.
تیۆری کلاسیکی یاسای سروشتی مانای قوول و دوورڕۆیان هه‌ن. له روانگه ئه‌وانه‌وه یاسای سروست پێناسه‌و ناسکاری جیاوازی هه‌ن له‌و یاسایانه‌ی پارێزه‌ران و یاساکاران به‌کاریان دێنن. یه‌که‌ـ: (١) ئه‌و یاسایانه گه‌ردوونیی و نه‌گٶڕن. له به‌رئه‌وه له هه‌موو کات و له هه‌موو شوێبنكدا به‌رده‌ستن بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وی یاسایەک دابنین یان به‌کاربێنن. به مانیه‌کی تر یه‌ک کۆزان بۆ دادپه‌روه‌ری هه‌یه به مانای راستکردنه‌وه‌ی خه‌تاو تاوان و دابه‌شکردنی یه یەکسانی ماف و به‌رپرسیاریی له ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسیی مه‌ده‌نیدا. [جه‌ی.و. هاریس: فه‌لسفه یاساییه‌کان. له‌ندەن 1980] ل. 7)
(٢) ئه‌و یاسایانه یاسای بالاترن و پێوه‌ندی به‌رزترینیان له‌گه‌ل یاساکانی ده‌زگا سیاسییه‌کان هه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی که یاسای سروشتییه که بریار ده‌داد داخۆ یاسا ئاساییه‌کنی ده‌وڵه‌ت شایانی ئه‌وه‌ن ئیتاعه بکرێن.
(٣) یاسای سروشتی به‌هۆی عه‌قله‌وه ده‌توانرێ بدۆزرێته‌وه. خاسێتی سروشتییبوونی یاسای سروشتی له‌م خاڵه‌دایه. قوتابخانه‌ی ستۆیکه‌کان که ئه‌م مه‌زه‌به‌یان گه‌ڵاله‌کرد، هه‌موو شتێکیان به مرۆڤیشه‌وه وه‌ک خاوه‌نی جه‌وهه‌ری سروشتی ده‌بینی. عه‌قڵی بیرمه‌ندی [رامانیی] زانینی راسته‌وخۆی له‌و خاسێتانه به‌ده‌ستدێنا که ده‌توانرا به هه‌نگاوی عه‌قڵیی ئه‌نجامگیرییان ده‌رباره‌ی پێویستییه‌کانی دادپه‌روه‌ریی لێوه بکرێ. ئه‌رستؤ به‌و لێکدانه‌وه عه‌قڵییه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌وه ئاساییه بۆ مرۆڤ که ببێته ئه‌ندامی کۆمه‌ل یان باژار (پۆلیس).. ئه‌مه وا لێکدرایه‌وه که مرۆڤ حه‌یوانێکی کۆمه‌لایه‌تیی/سیاسییه. مادام مرۆڤ به سروشتی کۆمه‌لیی و باژارییە (مەدەنییە)، ئه‌وه له سروشتی ئه‌ودایه یان له جه‌وهه‌ری ئه‌ودایه که رێکخراوی سیاسیی دروستکاو ریوشوێنی هاوبه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ره‌چاو بکات. [ل.7)
پێناسەی کلاسیکی یاسای سروشتیی
به‌ناوبانگترین پێناسه‌ی یاسای سروشتی کلاسیکی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی (سیسرۆ) یه له سه‌ده‌ی یه‌که‌می پێش زایین ده‌رباره‌ی بۆچوونی ستۆیکه‌کان کە لە خوارەوە دەقەکەی دەکەم بە کوردیی:
“یاسای راست بریتییه له عه‌قڵی دروست کە هاوته‌با بێ له‌گه‌ڵ سروشتدا؛ ئه‌م [یاسایه] به‌کاربردنی گه‌ردوونیی هه‌یه، ناگۆڕێ، هه‌میشه‌یی یه. به‌هۆی فه‌رمانییه‌کانییه‌وه بانگ ده‌کا بۆ ئه‌رک، به‌هۆی حه‌رامییه‌کانییه‌وه ڕێگه له خراپکاری ده‌به‌ستێ. ئه‌و بانگداریی و حه‌رامکارییه‌کانی بێهووده به‌سه‌ر مرۆڤدا ناڕوێنێ، گه‌رچی هیچ کامیان کار ناکه‌نه سه‌ر گه‌مژه‌و به‌د. ئه‌وه گۆناحه که هه‌وڵ بده‌ی ئه‌م یاسایه بگۆڕی، رێگای ئه‌وه‌ش نادرێ که هیچ به‌شێکی ره‌تبکرێته‌وه و مه‌حاڵه به ته‌واوه‌تی هه‌لوه‌شینرێته‌وه. ئێمه ناتوانین خۆمان له ئه‌رکه‌کانی به [بریاری] سێنات [ئه‌نجومه‌ن] یان خه‌ڵک ئازاد بکه‌ین. و ئێمه پێویستیمان به‌وه نییه که بروانینه ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی شرۆڤه‌کارو لێکده‌ره‌وه‌یه‌ک بدۆزینه‌وه. یاسای له‌مه جیاوازیش له ئه‌سیناو رۆم یان له ئێستا‌و داهاتوودا نابن، ته‌نیا یه‌ک یاسای نه‌مرو نه‌گۆڕ دروسته بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له هه‌موو کاتێکدا و یه‌ک سه‌ردارو یه‌ک فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێ که خودایه، له سه‌رووی هه‌موومانه‌وه‌یه ، چونکه ئه‌و دانه‌ری ئه‌و یاسایه‌یه، ته‌شریعکه‌رێتی و دادوه‌ری به‌جێگه‌یاندنێتی.” [ده ریپه‌بلیکا 111 ، 33) [هاریس لاپه‌ر 8)
ئه‌م یاسا گه‌ردوونییه نه‌مرو نه‌گۆڕو بانگده‌رو هیدایه‌تده‌ره، یاسای پەیام‌هێنەروئیمام و خه‌لیفه‌و قه‌شه‌و پاپاکان نییه. یاسایه‌ک نییه که پێویستی به زمان و وشه‌و لێکدانەوه هەبێ. یاسایه‌ک نییه که مێژووی هه‌بێ و پێویستی به مێژوو بێ، له سه‌رووی مرۆڤ و له سه‌رووی مێژوو-و له سه‌رووی زەمەن و لیکدانه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا یاسایه‌کی ساده‌وسروشتی و به‌رهه‌ست و به‌رزه‌ینه‌و هه‌موو مرۆڤێ ده‌توانێ به ئاسانی له خۆیی و له سروشت وده‌وروبه‌ری و له سروشتی ژیان وپێوه‌ندییه‌کانی خۆیدا بیدۆزێنتەوه‌و لێی به‌هره‌مه‌ند بێ. ئه‌وه یاسای داده، دادی گه‌ردوونیی، یاسای مافه، مافی سروشتیی و ئه‌به‌دیی. یاسای ئاوێته‌بوونی عه‌قڵ و سروشته به حوکمی ئیراده‌و فه‌رمانی خودایی.
به‌لای سیسرۆ-وه یاسای سروشت یاسایه‌کی خوداییه. له سه‌رووی مرۆڤه‌وه‌یه به‌لام لێدابڕاو ودوور نییه. ئه‌م یاسای سروشتییه یاسای عه‌قڵ و ژیریی سروشتییه که له‌گه‌ڵ سروشتدا ته‌با ده‌وه‌ستێ. واته دۆزینه‌وه‌ی له ئه‌نجامی به‌هره‌ی عه‌قل و هه‌بوونی سروشتی هۆشمه‌ندانه‌ی خۆمانه‌وه‌یه. ئه‌مه یاسای راستی و خه‌تای ره‌هایه که هارـمۆنی گه‌ردوونی یه‌زدان و سروشت و سروشتی مرۆڤ کۆ ده‌کاته‌وه
له به‌ر ئه‌وه هیچ یاسایه‌کی تری دژ به‌وه دروست نییه. به هۆشی خۆمان ده‌یدۆزینه‌وه، به ویژدانی هه‌ستزانی خۆمان تێی ده‌گه‌ین و له‌سه‌رووی هه‌موو یاسیه‌که‌وه‌یه که مرۆڤان دروستی بکه‌ن، و هیج دامه‌زراوه‌یه‌کی مرۆڤی ناشێ ئێمه له بینینی ئه‌رکی خۆمان به‌رامبه‌ر نه‌و یاسایه به‌رخوردار بکات.
ئەم پێناسه‌یه‌ی سیسرۆ بۆ یاسای سروشتی له فه‌لسەفه‌ی ستۆیسیزمه‌وه وه‌رگیراوه که له‌لایه‌ن زینۆوه له ئه‌سینا که یه‌کی له گرنترین وزه روناکبیرییه‌کانی دنیای یۆنان بوو له دوای مردنی ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره،دانرا. ئایدیای یاسای سروشتی دا‌هێنانی بیرمه‌نده ستۆیکه‌کان بوو. به‌لام به‌لای زۆره‌وه ئه‌وان چه‌ند جه‌مسه‌رێکی ئایدیایه‌کیان پێکه‌وه به‌ستن که ده‌مـێک بوو له جیهانی یۆنانیدا له گه‌شه‌کردندا بوو. ئه‌م ئایدیا په‌رتانه ئه‌مانه‌یان ده‌گرته‌وه: کۆزانی یاسای خودایی، که گه‌ردوونییه لا کارکردنیداو له سه‌رووی یاساکانی مرۆڤه‌وه‌یه. بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌م یاسایه له سروشتدا حه‌شاردراوه و به هۆی عه‌قله‌وه ده‌بینرێ. ئه‌رکی ئه‌وه‌ی که له سه‌رووی یاساکانی مرۆڤه‌وه ئیتاعه‌ی ئه‌م یاسایه بکه‌ی. ئه‌و باوه‌ره‌ی که ویژدانی تاکه‌که‌سیی وه‌ک ڕێنماییمان وایه تا ئه‌رکی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌م یاسایه به‌دیبێنین. هه‌روه‌ها ئه‌و باوه‌ره‌ی که ئه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه ده‌شکێنن تووشی عا‌قیبه‌تی خراپ ده‌بن.
دەربارەی هەلومەرجی مێژوویی ئەو گۆڕانە گەورەیەی لە ئایدیای یاسای سروشتی‌دا روویدا، مەکلایان دەنووسێ: ئه‌و ئایدییایانه له بۆشاییدا دروستنه‌بوون. ئه‌نجامی ئه‌و ئازادییه سیاسییه و خرۆشانه رووناکبیرییه‌ی هاوکاتی بوو که له شارده‌وله‌ته‌کانی یۆنان‌دا و به‌تایبه‌تی له دیمۆکراسی ئه‌تینا دا به‌رقه‌راربوون. یۆنانییه‌کان بوون که بیری ئازادی سیاسی‌یان دا‌هێنا. هێچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نییە، که نه‌یتوانیىێ لە عه‌بقه‌رییه‌تی یۆنانییه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرێ، توانیبێتی دامه‌زراوه‌کانی ئازادیی سیاسیی دابمه‌زرێنی و گه‌شه‌یان پێبدات. هه‌رجه‌نده شارستانێتییه‌کی مه‌زنیان هه‌بوو، میسرییه‌کان به‌نده‌ی حوکمی ره‌ای فیرعەون بوون. که ته‌نانه‌ت وشەی ئازادی-ش له فه‌رهه‌نگه‌که‌یاندا نه‌بوو. له میسۆپۆتامیا بیری ئازادییه‌کان ته‌نیا به‌و مانایه هه‌بوو که حاکمی له‌لایه‌ن خوداوه هه‌لبژێردراو به به‌نده‌کانی خۆی ده‌دا. له ئیمپراتۆری فارسی‌دا هه‌موو به‌نده‌کان له بچووکترین خزمه‌تکار تا گه‌وره‌ترین وه‌زیر خۆی به کۆیله‌ی شای شایان داده‌نا. (مەکلایان، ل. 22) به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شاری یۆنانی، ده‌وله‌ته شار، له سه‌ر بنه‌مای کۆزانی ده‌سه‌لاتی سیاسسیی به‌کۆمه‌ڵیی بنیاتنرا بوو. له ئه‌سینای سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین دیمۆکراسی له‌دایک بوو. دیمۆکراسییه‌کی زۆر ردایکاڵ بوو.”
گەرچی عەقلییەتی ئۆریانتالیستی بەم بۆچوونەوە بە ئاشکرایی دیارە، بەلام بە گشتی ئەم بۆچوونە دروستە کە ئایدیای یاسا وەک کۆزانێکی سیاسیی پەیوەست بە کۆمەلگای شاریی و دامەزراوە سیاسییەکانی لە ئەتینا لە دایک بوو. من لەم باسەدا بایەخ بە لایەنە رووناکبیریی و فەلسەفییەکەی کۆزانی یاسا دەدەم. ئەمەش لە لێکۆڵینەوەی زیاتری دەرکەوتنی ئایدیای [لۆگۆس] لە یۆنان‌دا یان راستتر گوازتنەوە لە (میتۆس- ئەفسانە)وە بۆ (لۆگۆس- عەقڵ – لۆجیک – زمان- دایەلۆگ) دەردەکەوێ کە رواڵەتی جەوهەریی ئەم ئاڵوگۆڕە رووناکبیرییە بوو. لۆگۆس بوو بە گرنگترین و بەردەوامترین و کاریگەرترین وشە و کۆزان لە پرۆسەی پەڕەسەندنی بیریی مرۆڤدا بە فەلسەفەو یاسا‌و زانستەوە.
-23-:
سەرچاوەکان:
1. H. L. A. Hart:(1961) The Concept of Law. Clarendon Press. Oxford.
2. Jeffrie G. Murphy and Jules L. Coleman (1990): Philosophy of Law: An Introduction to Jurisprudence , Westview Press: Boulder, CO.
3. Neil Duxbury:(1997): Patterns of American Jurisprudence. Clarendon Press.: Oxford.
4. William Twining (1997) Law in Context: Enlarging a Discipline. Clarendon Press.: Oxford. Publication Year: 1997.
5. Yves R. Simon and Vukan Kuic (1992): The Tradition of Natural Law: A Philosopher’s Reflections. Fordham University Press. New York.
6. Edward B. McLean (2000): Common Truths: New Perspectives on Natural Law. ISI Books: Wilmington
7. Roger A. Shiner (1992): Norm and Nature: The Movements of Legal Thought.: Clarendon Press. Oxford.
8.: John Austin: (1970): The Province of Jurisprudence Determined. 2nd.edition, B. Franklin.: New York.
9. Paul Ford, The Writings of Thomas Jefferson ( New York 1892-99) .