
سوپای برسێتی
سوپای برسێتی
بەرەو پێش دەروات
بەرەو پێش دەروات تا تێر ببێت لە نان
تا تێر ببێت لە گۆشت
تا تێر ببێت لە کتێب
وە ئازادی!
تێدەپەڕێت لە پردی باریکتر لە موو
تیژتر لە شمشێر
بەرەو پێش دەروات، هەموو پێ نوقمی خوێن.
سوپای برسێتی
بەرەو پێش دەروات
هەنگاوەکان هەموو لە بروسکە
سروودەکان هەموو لە ئاگر
وە نیشانی ئاڵەکەیان، بە هێمای هیوا!
هیوای هیواکان
هێمای ئاڵاکەیان!
سوپای برسێتی بەرەو پێش دەروات
دەکێشێ بەسەر پشتەوە
شارەکان
بە کۆڵانی باریک و خانووی تەنگەوە.
دەکێشێ بەسەر پشتەوە
دوکەڵکێشی کارگەکان
وە ماندوویەتی بێ کۆتایی دوای کار.
سوپای برسێتی
بەرەو پێش دەروات
وە دەکێشی بەسەر پشتەوە لادێکان
بە خانووی وەک هێلانەی ورچ
وە کەسانێکی نیشتەجێ کە گیانیان سپاردووە
لە حەسرەتی بستێک زەوی
لەو زەوینە پان و بەرینە.
سوپای برسیەتی
بەرەو پێش دەروات
بەرەو پێش دەروات تا تێری بکات
برسیەکان لە نان،
بەرەو پێش دەروات تا تێری بکات
تینوەکان لە ئازادی.
سوپای برسیەتی
بەرەو پێش دەروات.
……ن: ناظم حیکمەت
…و: هێمن ئەمانی