
خاک و ئاو …. پۆڵا سەعید
هه‌ریه‌که‌مان له شوێنێکی هه‌ڵه
ژیانمان پڕه له بارانی خه‌م له ژانی په‌ڵه،
تۆ به وێنه‌ی پاییز
من نموونه‌ی ڕێبوارێکی زییز،
منی ئاو لێره بێ خاکم
تۆی خاک له‌وێنده‌ر بێ ئاوی
تۆ گیرۆده‌ی کولتووری
من له کۆمه‌ڵ بێباکم،
من کڕێوه‌ی زستانێکی سه‌خت
تۆش نه‌ناسراو له‌لای به‌خت،
تۆ به‌سه‌ر نامۆیه‌کدا هاوار ده‌که‌یت منت لێ خه‌ساره
منیش لێره بریینێکم بێچاره،
په‌یڤ کوردین
ویژداندارێک له سووتاندا ته‌ماشایه‌کی نه‌کردین،
کێ بکه‌ری ئه‌م هه‌ڵانه‌یه؟
کێ به‌رپرسی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م تاوانه‌یه؟
تاکه ئه‌رکی ئێمه وه‌ک مرۆڤ
ئه‌وه‌یه به‌خته‌وه‌ربین
که ئێمه ژیانمان لێوانلێوی خه‌م بێت
ئیدی بۆ هه‌بین؟
بۆ هه‌بین، که گوڵی لێوی یه‌کتر ته‌نیا جارێک
بۆ ماچێک نه‌به‌ین بۆ لێومان؟
منی مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی نابهختهوهرم
نیوه ئاژه‌ڵ نیوه مرۆڤ
له که‌میی خۆمدا سه‌روه‌رم،
وه‌ک ئاژه‌ڵ له سروشتدا لاوازم
وه‌ک مرۆڤ خاوه‌نی ئه‌قڵ
دڕنده‌یه‌کی خاوه‌ن ڕازم،
وه‌ره یه‌کتر ئاسووده بکه‌ین
وه‌ک ئاژه‌ڵێکی ناته‌واو
ملوانکه‌ی قۆڵ له گه‌ردنی یه‌کتر بکه‌ین،
وه‌ره با هاوڕێی یه‌کبین
وه‌ک ئاژه‌ڵێکی سیاسیی کلتوور و ڕه‌وشت ڕاوبکهین،
نێوچه‌وان بنێین به نێوچه‌وانی یه‌که‌وه
ده‌رگای لێومان له‌یه‌کتریی بکه‌ینه‌وه،
به جه‌سته لێره‌یت به ڕۆح له‌وێنده‌ر
ئهوێیهک، که من تێیدا بوومه ده‌ربه‌ده‌ر،
من نیشتیمانێکم له ڕۆحما چێکردووه
کوردستان له ڕۆحما ئه‌ژیی، له خۆمدا هه‌ڵمگرتووه،
چاوه‌ڕوانی چیی ده‌که‌ی؟
کام ڕێگا هه‌یه بتخاته سه‌ر شه‌قامی سبه‌ی؟
دره‌نگه ته‌ماشای ئاسمانێک مه‌که خۆری تێدا هه‌ڵنه‌یه‌ت
بانگی “با”یه‌ک مه‌که ته‌نیا جارێک چییه به‌ته‌نگته‌وه نه‌یه‌ت،
چاوه‌ڕوانی چیی ده‌که‌ی؟
ئه‌شق وه‌ک کۆترێک وه‌هایه
نۆته‌ی خه‌می له گه‌روودایه،
چاوه‌ڕوانی چیی ده‌که‌ی؟
کێت هه‌یه لێره تنۆکی ئهشکێکت ماچ بکات؟
کاتێک پێت ده‌شکێت، کێت هه‌یه له کۆڵت بنێ و به‌م شاخی ته‌مه‌نه‌دا سه‌رتبخات؟
ته‌ماشای کوێ ده‌که‌ی؟
که ئه‌ژنۆی ڕۆیشتنت نه‌بێت
ئه‌م پێڵاوی سه‌فه‌ره بۆ له‌پێ ده‌که‌ی؟
له‌وێنده‌ر تامی گێلاسی نیشتیمان ده‌که‌یت
له‌وێنده‌ر به فڵچه‌ی چاوه‌کانت سکێچی خۆشه‌ویستیی کوردستان ده‌که‌یت،
لێره کوێت هه‌یه بۆی بچیت و بۆنی خاکی لێبێت؟
بۆ کوێ بچیت هه‌تاوه‌کوو له ڕه‌ساسیی به‌یانییه‌کدا خۆری ئه‌وێنده‌رێت لێ هه‌ڵبێت؟
ئه‌شق له ئازادیی دا له‌دایک ده‌بێت
جه‌للادی ئه‌شق چوار دیواره
له ماڵه‌وه‌دا ئه‌شق ده‌مرێت،
هه‌نووکه کاتی لێدانی بناغه‌ی ئه‌شقێکی یۆتۆپیاییه له ڕۆحتا
که تۆ له ڕیاڵدا ئه‌و ئیدۆڵهی ئیشقت نه‌بێت
ئه‌م تابلۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه چین له‌به‌رچاوتا؟
که تۆ مشتێ خاک و خۆڵی نیشتیمان بیت
ئیشت چییه له‌م غوربه‌ته‌دا؟
من پێتده‌ڵێم: کاری تۆ لێره ئه‌وه‌یه بیر له نیشتیمان بکه‌یته‌وه
ئه‌رکی تۆ لێره ئه‌وه‌یه هه‌ڵمی سه‌ر ڕووخساری نیشتیمان بسڕیته‌وه،
ئاخر هه‌ناسه‌ی سه‌ختی ئه‌و خه‌ڵکه
ئاهی ئه‌و کچه خه‌مباره و ئه‌و بێوه‌ژنه بێکه‌سه،
هه‌ڵاوی خوێنی ئه‌و هه‌زاران کووژراوه
گریه‌ی برسێتیی ئه‌و مێژووه هه‌ناسه گیراوه،
له کۆڵانه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی تۆدا ده‌ژیین
بۆیه هه‌میشه خه‌یاڵت وا له کوردستانه
مه‌له‌کانی نائاگاییت به‌م ڕۆژگاره بۆ خاک ده‌گریین
بۆیه شوێنی خۆشت که‌لاوه‌کانی نیشتیمانه،
چاوه‌ڕوانی چیی ده‌که‌ی؟
له په‌نجه‌ره‌ی خه‌مه‌کانته‌وه بۆچیی کۆلاره بۆ نیشتیمان هه‌ڵده‌ده‌ی؟
ئه‌وان هه‌موو پیرۆزییه‌کانی خاکیان هه‌تککرد
جه‌للادیان کرده ئاهورا و
مه‌دالیای مرۆڤایه‌تییان به گه‌ردنی ئه‌هریمه‌ندا کرد،
ئاخر من چییبکهم، که به‌ده‌ر له کوردستانه‌که‌ی ناو خۆم هیچ نیشتیمانێکی ترم نییه
سه‌فه‌ر بۆ کوێ بکه‌م، که پێی ههڵهێنانهوهم نییه؟
دره‌نگه بهئاگابێرهوه
چاوه‌ڕوانی سه‌فه‌رێک مه‌که، که چاوه‌کانت له گریاندا کوێر ده‌کات
جانتای سه‌فه‌رێک بۆ چه‌ند مانگێک بۆ هه‌ڵده‌گریت، که به ڕۆحتا ده‌ته‌قێته‌وه؟
هه‌ژده ساڵه هه‌رچیی گلێنه‌ی خه‌ونه‌کانمانه ههڵیانکۆڵیی
هه‌ژده ساڵه هه‌رچیی نه‌وره‌سی هیواکانه به ئاسمانه‌وه سهریانبڕیی،
ئه‌و هه‌موو خه‌ونه ڕهنگاوڕهنگانهیان کووشت
خه‌میان کرده کراسێکی کوردیی و کردیانه به‌ری ورد و درشت،
لێره له ساماڵی چاوه‌کانتا ده‌ته‌وێت تابلۆیه‌کی جوانی نیشتیمانم بۆ بکێشیت
نیشتیمانێک هێشتا دڵخۆش
سه‌ری ناوه‌ته سه‌ر ڕانی من و تۆش چاوه‌کانی به کلی خۆشه‌ویستیی بۆ ده‌ڕێژیت،
نیشتیمانێک هێشتا بۆنخۆش
له شاهیی سه‌رکه‌وتندا تۆ سه‌رچۆپییه‌که‌ی لێوه‌رده‌گریت،
شاهییهک، که من تێیدا نازانم ههڵبپهڕم
پێکانم به‌ر پێت ده‌که‌وێت و له شه‌رماندا سه‌ر هه‌ڵنابڕم،
ئاخر من له ئه‌زه‌ڵه‌وه ڕۆحێکم نه‌بووه بۆ خۆشیی
من کوڕی فرمێسکم، به‌ده‌ر له ژانی باوک که‌سی تر منی نه‌ده‌ناسیی،
من هه‌نووکه ده‌مه‌وێت ده‌ستت بگرم و بتهێنمه ئه‌م نیشتیمانه‌ی ناو ڕۆحمه‌وه
ده‌مه‌وێت بتکه‌مه کچی ئه‌م نیشتیمانه‌ی ناو خۆم و نه‌هێڵم بگه‌ڕێیته‌وه،
لێره هیچ که‌س له گوڵ کاڵترمان پێ ناڵێت
هه‌رچییه‌ک بێته سه‌ر ڕێت گۆرانیی بۆ ژیانت ده‌ڵێت،
ئه‌م کوردستانه‌ی ناو من ئازاده
لێره بۆ ئه‌شق هه‌موو شه‌وێکمان شه‌وی به‌راته،
لێره بۆ ژیان هه‌موو شه‌وێکمان پڕ ئاوازه
ڕۆژه‌کانمان پڕ قاقا خه‌م تێیدا بێده‌سته‌ڵات و لاوازه،
لێره هیچ که‌س هه‌جووم ناکات
هیچ چه‌قۆکێشێک نووکی پێنووسهکهیم لێ تیژ ناکات،
لێره خوشک و دایک و برام نییه ئازارم بده‌ن
هه‌موو ڕۆژێک ده‌یان هاوڕێی باش سه‌ردانم ده‌که‌ن،
لێره به‌دوای خۆشه‌ویستییدا ناگه‌ڕێم
ئیدی هیچ مه‌یموونێک به دوو مه‌مکی هه‌ڵه‌وه ماچ ناکه‌م
له‌م نیشتیمانه‌دا خۆشه‌ویستێکم هه‌یه هه‌موو ڕۆژێک دێته سه‌ر ڕێم،
خۆشه‌ویستێک له ده‌ره‌وه‌ی چوار دیواره‌که‌ی ئهوێندهردا
خۆشه‌ویستێک ئازاد من له ماڵی خۆم و ئه‌ویش له ماڵی خۆیدا،
چیتداوه له‌و هه‌موو بۆمبا و پۆستاڵ و سه‌ربازه
چیتداوه له‌و هه‌موو کێرد و چه‌قۆی ده‌ستی پیاوانه
ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌یناسن ئه‌شقه نازه،
چاوه‌ڕوانی چیی ده‌که‌ی؟
له‌وێنده‌ر هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌دایکنابێته‌وه
له ده‌رگای هه‌زاران ماڵ بده‌یت ئاشقێک ده‌رگایه‌کت لێ ناکاته‌وه،
له‌و فاکته‌دا چلۆن توانای هه‌ناسه‌دانت هه‌یه
چاکتره بنووین و ههڵنهستینهوه
چاوه‌ڕوانی چیی ده‌که‌ی؟
وه‌ره ژوورێ با ده‌رگا له‌سه‌ر خۆمان دابخه‌ین و چیدی نه‌یکه‌ینه‌وه،
دره‌نگه ئاوڕبده‌ره‌وه
ته‌ماشای پێشی خۆت مه‌که، که پڕی که‌لله‌سه‌ر و قاچی په‌ڕیوه
چاوه‌ڕوانی چیی ده‌که‌ی؟
ئێره ئیدی نیشتیمانی بێوه‌ژنان و منداڵانی هه‌تیوه،
چه‌ند ترسم هه‌یه له‌و نیشتیمانه ههتککراوه
پێی ههڵهێنانهوهم نییه
چوار مێخه‌م به پیمی دڵشکان کێشراوه،
بمبووره چیی تۆی به‌ستۆته‌وه به‌وێوه؟
خه‌می نانی هه‌ژاران
یان بریینی سه‌ر دڵی نیشتیمان؟
چیی تۆی به‌ستۆته‌وه به‌وێوه؟
ئاسووده‌یی ژیانی ده‌سته‌ڵاتداران
یان خۆشگووزهری سیاسییه‌کان؟
بمبووره خه‌می گیرفانه
یان به‌خته‌وه‌ریی ژیانه؟
بمبووره ئه‌وه چییه تۆ ده‌یبینیت و چاوی کوێری من نا؟
شیلله‌ی ماچی کام گوڵی قاقا؟
تنۆکی بارانی کام ئاسووده‌ییه داده‌کات به سه‌رتا؟
تۆ بڵێی ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یبینیت من له ئاستیدا کوێر بم؟
ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یبیستیت من له گوێگرتنیدا که‌ڕ بم؟
درهنگمه پێمبڵێ، من نامه‌وێت له شه‌وێکدا به ئاگابم
که ڕۆژی تێدا نه‌بێته‌وه
چاوه‌ڕوانی چییم لێده‌که‌ی
من له‌م گریانه‌دا هه‌رگیز ژیرنابمهوه،
کهوانێکم ڕاکێشاوه
پشتهکۆڵهکهم پڕی تیری کووشنده‌یه
خۆم له بچووک هه‌تا گه‌وره‌یان مه‌ڵاسداوه،
چاوه‌ڕوانی چییم لێده‌که‌ی؟
من چیدی له‌گه‌ڵ که‌سیان ئاشتنابمهوه،
وه‌ره ببه به ژنی نیشتیمانه‌که‌ی ناو ڕۆحی من
وه‌ره لێره وه‌ک مرۆڤ بژیین نه‌ک وه‌ک پیاو و ژن،
لێگه‌ڕێ به‌ناو ئه‌م نیشتیمانی ڕۆحه‌ی مندا پیاسه‌یه‌ک بکه‌ین
دهستمبدهرێ به‌ره‌و بۆنی خاکی ڕۆح بڕۆین و پشت له که‌لاوه‌کانی جه‌نگ بکه‌ین،
ئه‌م هه‌موو کانیی و ئاوه‌ی ڕۆحم ده‌یان ساڵه به چنگ گوێزاوه‌ته‌وه
جێگای ئه‌م هه‌موو شیعر و ڕۆمانی خاکه‌م ده‌یان ساڵه له‌م نیشتیمانی ڕۆحه‌دا کردۆته‌وه،
من ده‌زانم له ڕاپه‌ڕیینه‌وه هه‌تا ئێستا هه‌ر تاوانێکیان کردووه
هه‌ر بێ‌تاوان و تاوانبارێکیان کووشتووه، خۆیان و تفه‌نگه‌کانیان نه‌بێت
هه‌رچییان دزیوه خۆیان گیرفانه‌کانیان نه‌بێت
هه‌ر ژنێک هه‌ر ته‌ڕه کچێک‌یان لاقه کردبێت
خۆیان و ناوگه‌ڵیان نه‌بێت
که‌سی تر نه‌یزانیوه
هیچ که‌س له کوونی دیوارێکی به‌ڵگه‌وه ئه‌م گردی ئه‌م تاوانانه‌ی نه‌دیوه،
ئای له‌م کوردستانه‌ی ناو ڕۆحی من
ئای له‌م نیشتیمانه پاکیزه‌ییه‌ی ناو ده‌روونی من
ئه‌م هه‌موو کانیی و ڕووبارهم تێدا داناوه
ئه‌م هه‌موو گوڵه مێلاقه و یاسهمهنهم له ئێخه‌ی مرۆڤه‌کانی داوه،
وه‌ره وه‌ک گوڵێکی کۆیه ته‌وقه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ حاجی دا بکه
وه‌ره وه‌ک چاوی ناو ڕه‌زان سڵاوێک له جه‌عفه‌ر و شه‌هریار بکه،
لێره‌وه زه‌نگێک بۆ قوڵاییت لێده‌ده‌م
لێره‌وه هه‌ناوت پڕ ده‌که‌م له گوومان و چه‌ترێک بۆ گریه‌ی درێژت هه‌ڵده‌ده‌م،
من دڵنیام ئه‌و ده‌مه‌ی خۆری ئهوێندهرت ئاوا ده‌بێت
به ههلهکهداوان دوای دوا ماچی لێوی ئێواره‌ی ئێره ده‌که‌ویت
باکت به هیچ ماندووبوونێک نییه به گه‌وه‌ی شاخی هه‌موو مه‌ترسییه‌کدا سه‌رده‌که‌ویت،
لێره‌وه دێمه‌وه باوه‌شی ژانی تۆ
ده‌نکێک گه‌نمی ئاوات بۆ من
له‌م نیشتیمانی ڕۆحه‌دا دهنکێکیش بۆ تۆ،
منی خاک له‌وه‌ته‌ی هه‌م بێ ئاوم
ژیان له تارییکییدا به‌سه‌ر ده‌به‌م، تیشکێک نه‌هاته لام بڵێ من هه‌تاوم،
چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی من له گوومان مه‌که
منێک ژیانم پڕه له زووخاو
سینه‌م پڕ دووکه‌ڵ و هه‌ردوو چاوم پڕ شه‌تاو،
ده‌ست بۆ ههرکوێیهکم به‌ریت زریکه له ڕۆحمه‌وه هه‌ڵده‌ستێت
ته‌ماشام بکه له‌وه‌ته‌ی هه‌م ژان له‌سه‌ر سینه‌م هه‌ڵده‌په‌ڕێت،
چه‌ند ئاڕایشت بکه‌یت هێشتا نا‌توانیت خه‌م له ڕووخسارتا بشاریته‌وه
چاوانت ده‌ڵێی ساماڵه، که‌چیی خه‌م ڕوانیینت ده‌نووسێته‌وه،
به خه‌م ده‌نوویت به خه‌م له خه‌و هه‌ڵده‌ستیت
به خه‌م ده‌مووچاوت ده‌شۆیت
ده‌ستت له ده‌ستی خهمدایه و له بیره‌وه‌رییه‌کانتدا پیاسه ده‌که‌یت،
که گوێم له نه‌غمه‌ی ڕه‌نگاڵه‌یه‌کی به‌هار نه‌بێت
که گوڵێک دره‌وشاوه‌ی به‌رهه‌یوانی ئه‌م وه‌رزه‌ی من نه‌بێت،
چلۆن ماڵی شیعرم پڕ بکه‌م له ده‌نگ و جوانیی؟
چلۆن بیر له ڕۆشنیایی مانگ بکه‌مه‌وه هه‌تا به‌یانیی؟
به‌خته‌وه‌ریی وشه‌یه‌کی نامۆیه لام
مرۆڤێکی غه‌مبار و ڕۆح هه‌لاهه‌لام،
ئه‌م هه‌موو خه‌ونانه‌یان تێمدا کووشت
ئه‌م هه‌موو گوڵانه‌یان تێمدا هه‌ڵکێشا
ئه‌م هه‌موو کێر د و چه‌قۆی ئازارانه‌یان لهبهرپێمدا هه‌ڵڕشت،
ئه‌م هه‌موو قوڵیی هه‌ناسه‌دانه
ئه‌م هه‌موو گیرۆدهیییه
ئه‌م هه‌موو خه‌می ژیانه،
پێم وا له‌ناو داوی نه‌زاندا
ده پێمبڵێ: کێ ماوه ناوه‌که‌م به‌ر به‌ردی جوێن نه‌دا؟
ئاشی نه‌زان به‌خت ئه‌یگێڕێ
له‌کوێ به‌خت یار بوو
میری نه‌زان هه‌ڵئه‌په‌ڕێ،
ئه‌مه نیشتیمانی به‌خته نه‌ک ئه‌قڵ
بهختداران له خۆشیدان
ژیانی ده‌رده‌سه‌رییه خاوه‌ن ئه‌قڵ،
ئێواران نه‌غمه‌ی بولبولێک و بیرکردنه‌وه‌یه‌ک
سووریی که‌له‌پۆ و ههناسهدانهوهیهک،
ئایاره تامه‌زرۆی هه‌تاوم
ئاشقی ئێوارانی سهردهریام
بۆ بینینی تاکه به‌خته‌وه‌رییه‌ک وه‌خته ده‌ربێن هه‌ردوو چاوم،
خه‌ونم چوونه بۆ پلانێتێک خاڵیی له خه‌م
له باخێکدا بژییم هه‌ستبکه‌م، که هه‌م،
ده‌ورم پڕ بێت له گوڵ و په‌روانه
ته‌نیا ئه‌وان هاوڕێم بن، متمانه‌م نه‌ماوه به‌م جیهانه،
ئه‌وه‌نده ته‌نیام له‌وێنده‌ر سووکنایم به هیچ شتێک نایه‌ت
لێنهگهڕاوم سه‌رم به پیمی هیچ ده‌سته‌ڵاتێکدا بدرێت
سیاسییه‌کان چاویان به ڕوومدا هه‌ڵنایه‌ت،
که‌شکۆڵه‌که‌م پڕه له تیری ژه‌هراویی، که‌وانه‌که‌م ڕاکێشراو
تیرێک ده‌هاوم کۆتایی به‌م تارییکییه بهێنێت
ژیانمان پڕ بکات له خۆرهه‌تاو،
تۆ خاک و ئاوی خۆت خۆشده‌وێت
منیش هه‌مانشێوه
خاک و ئاوی نیشتیمان بۆ تۆ چوار وه‌رزه به‌هاره
من تێیدا نامۆم چوار وه‌رزه‌م پڕه له کڕێوه
تۆ هه‌نگاو بۆ هه‌رکوێیه‌ک ده‌نێیت فه‌رشی سوورت بۆ ڕاده‌خرێت
من بۆ هه‌رکوێ بچم چیا و دۆڵه، هه‌ورازه نشێوه،
سیی و نۆ ساڵه له چاوه‌ڕوانییدا ده‌ژییم
سیی و نۆ ساڵه به‌ده‌گمه‌ن پێده‌که‌نم
سیی و نۆ ساڵه له خه‌ماندا و زۆر جاریش به‌بێ هۆ ده‌گرییم،
سیی و نۆ ساڵه له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌رییه‌کانمدا ده‌ژییم
سیی و نۆ ساڵه هه‌ر خولیایه‌ک هات ده‌ستی خۆی پێسڕییم،
ده‌بێت ئه‌رکی من چیی بێت؟
بڵێی له شوێنێک ئه‌سپێکی سپیی یاڵ سووری شۆڕش
چاوه‌ڕوانی منی “سوار” بکات؟
لێ من “ئهخیلێس”ی هیچ شه‌ڕێک نیم
مێژوویه‌ک له خۆیدا تۆمارم بکات،
بڵێی له دوورگه‌یه‌کی که‌س نه‌زاندا کیژێک چاوه‌ڕوانم بکات؟
لێ من دیۆنیسۆسی هیچ ئاریادنایهک نیم هه‌تا خۆیم لێ ماره بکات،
موسیککار نیم هه‌تا نۆته‌یه‌کی دۆزراوه‌ی مۆتسارت بژه‌نم
نیگارکێش نیم هه‌تا په‌نجه‌کانم وه‌ک ڤانگۆخ پڕ بێت له گوڵه گه‌نم،
من بۆچیی له‌دایکبووم؟
بۆچیی بوومه منداڵێکی ده‌ستگێڕ؟
بۆچیی دایکم کردمیه شاگردی به‌رده‌ست پیاوێکی ئه‌قڵ گێڕ؟
من بۆچیی له‌دایکبووم؟
بۆچیی له بوونمه‌وه هه‌تا ئێستا گیرۆده‌ی ده‌ستی خه‌م بووم؟
من بۆ ئه‌وه له‌دایک نه‌بووم سه‌رم بکێشن به بزماردا و له ترساندا چاو بنووقێنم
من بۆ ئه‌وه هاتووم بزمار له ته‌وقی سه‌رتان بچه‌قێنم؟
من نووسه‌رم
مرۆڤێکی نامۆ
کوردێکی بێ هانا و ده‌ربه‌ده‌رم،
گۆڕان بێ قوربانیی نابێت
سیی و نۆ ساڵه ئه‌م ئاگره‌م گرتۆته باوه‌ش
باڵای هیچ شاخێک به‌قه‌د باڵای خه‌مه‌کانی من نابێت،
بۆ ئه‌وه له‌دایک نه‌بووم خه‌م بمکووژێت
به‌ڵکوو خه‌مه‌کانم ده‌یانه‌وێت زۆرداریی له‌م شه‌ڕه‌دا بدۆڕێت،
تاکه شتێک، که من توانای کردنیم هه‌بێت نووسیینه
ئه‌گه‌ر منیش خه‌می ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه نه‌خۆم
کێی تر هه‌یه ساڕێژی بکات ئه‌م بریینه؟
چۆن بزانین ئازادین؟
چۆن بزانین به‌شێکین له‌و ئازادییه‌ی سروشت
که تاکه جارێک چییه به‌دوای خۆماندا نهگهڕابین،
له ناوه‌ندی جه‌نگه‌ڵێکدا جێماوم
له چڕیی جه‌نگه‌ڵێکدا به قرچه‌ی نیوه‌ڕۆ ڕووناکییه‌ک چییه نایدات له چاوم،
بزنه ڕێیه‌ک به‌دی ده‌که‌م، بیرکردنه‌وه‌م ده‌ڵێ: دوای بکه‌وه
ئه‌قڵم ده‌ڵێ: کاتێک ده‌گه‌یت به کۆتایی ئه‌م ڕێگایه نیوه‌ی شه‌وه،
کۆتایی ئه‌م ڕێگایه ڕزگارکه‌ری منه، مامه‌ڵه‌م ده‌ڵێ: کوخێک له‌وێنده‌ر هه‌یه
ملی ڕێگا ده‌گرم، ڕووخسارم یه‌کپارچه گه‌شبینییه، چونکه بیرکردنه‌وه‌م ده‌نگی هه‌یه،
تۆ هه‌میشه باسی ڕێسواسی پێ سووری نیشتیمان ده‌که‌یت
ئه‌و کاتانه‌ی گه‌رمای دڵته‌نگیی هه‌ناسه‌م له‌به‌ر ده‌بڕێت
تۆ شنه‌بای نیشتیمانم بۆ هه‌ڵده‌که‌یت،
من چێژ له‌م ڕێواسه‌ی ئێره‌ش ده‌که‌م
گوێزی ئه‌م ههندهرانهش له پارووی به‌رچایی به‌یانیانم ده‌که‌م،
تۆ به‌هیچیان ڕازیی نیت
له هه‌موو قاقایهکتدا به دڵ بۆ کوڵ بۆ کۆڵانه‌کانی نیشتیمان ده‌گریت،
من ده‌ڵێم: که مردم بمسووتێنن و تۆزهکهم فڕێبده‌نه ده‌ریاوه
تۆ ده‌ڵێی: بمگوێزنه‌وه بۆ ئه‌وێنده‌ر، من ته‌نها جه‌سته‌م لێره ژیاوه.
من ده‌ڵێم: له هه‌رکوێ مردم نیشتیمانی منه
که من له‌وێنده‌ر لهدایکبووبێتم و ئێستا ئه‌و له‌مندا بژیی، جیاوازییمان نه‌ماوه
ئێستا من ئه‌وم و ئه‌و منه،
هه‌موو به‌یانیانێک، به جریوهیی خۆشئاوازهکانی گه‌ڕه‌ک
له‌وبه‌ر ده‌ریاکه‌وه، له‌گه‌ڵ نیگای کچانی هاتووچۆکهردا به که‌ڵه‌ک،
له‌سه‌ر چڵی دره‌ختێکی باخه‌که‌مان چۆله‌که‌یه‌ک تیمئهڕوانێ
له‌که‌نار ده‌ریاوه نه‌وره‌سێک به‌ره‌وڕووم هه‌ڵده‌فڕێ،
ئالێره‌دا هه‌ستده‌که‌م چوومه‌ته‌وه باوه‌شی سروشت
وه‌ک گاشه‌به‌ردی سه‌رڕێ، وه‌ک ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی ورد و درشت،
لێره دوورم له بۆنی دوكه‌ڵی بارووت
خاڵییم له بیرکردنه‌وه، له شه‌ڕ
یه‌کپارچه خۆمم وه‌ک مرۆڤ، ڕووت ڕووت،
لێره‌دا له چه‌قی سروشتدا
له هه‌ناوی باشه‌ی بوونی خۆمدا،
سیڤیلیزاتسیۆن چیدی بۆگه‌نم ناکات
هه‌لومه‌رجم بۆ خراپه و زیانبهخشیین بۆ ڕێکناخات،
لێره خۆمم
بوونه‌وه‌رێکی بیرکه‌ره‌وه
ئاژه‌ڵێکی هێشتا بڕیارلهسهرنهدراوم،
10.04.2009