
ده‌ستور مه‌گه‌ڕێننه‌وه!
گه‌ر قسه‌ی حزبه نه‌یاره‌كانی “پرۆژه‌ی ده‌ستوری په‌سه‌ندكراو”ی په‌رله‌مان راست بێت ئه‌وا ره‌تكردنه‌وه‌ی له شه‌قامدا مسۆگه‌رتره تا له‌په‌رله‌مان‌و زیاتر %75 خه‌ڵك دژی پرۆژه‌كه‌یه كه‌واته “تحصیل حاصل”ه‌و به‌م پێودانگه‌بێت %100 ده‌ستور هه‌موارده‌كرێته‌وه، گه‌ر دوای راپرسیش بێت. بۆیه ئه‌م به‌یانات‌و مه‌سروفاته میدیایی‌و سازشه‌سیاسی‌و كۆبونه‌وه قه‌به‌كراوانه‌ی ناوێت‌و بیخه‌نه ناوشه‌قام ره‌تبكرێته‌وه. ئه‌م جه‌نگه هه‌ڵگرن بۆ ئه‌گه‌ری مه‌ترسیدارتر‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ!
له مادده‌ی 118ی پرۆژه‌ی ده‌ستوردا هاتووه:”ئه‌م ده‌ستوره پاش ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان له راپرسیه‌كی گشتیدا به په‌سه‌ندكراو داده‌نرێت”.
نه‌یاره‌كان (سه‌رجه‌م حزبه‌كان جگه له پارتی) ده‌ڵێن ئه‌م پرۆژه ده‌ستوره ناخه‌ینه‌ناوشه‌قام‌و ده‌بێت له په‌رله‌مان هه‌مواری بكه‌ینه‌وه، گه‌ر وایه كه‌واته زیاتر له %75 كۆمه‌ڵگه‌تان له‌گه‌ڵدایه، گه‌ر متمانه‌تان به‌خۆتان هه‌یه و باوه‌ڕتان به “رێكه‌وتنه نیمچه‌ڕونه‌كانتان” هه‌یه لێگه‌ڕێن با له‌شه‌قامدا ئه‌و هێزه بشكێت كه “ده‌ستورێكی نه‌خوازراوی نادیموكراسی” ده‌وێت، گه‌ر متمانه‌شتان به رێككه‌وتنه‌كانی نێوانتان نیه، له‌سه‌ر ئه‌م دیواره له‌رزۆكه بینای ئاینده مه‌كه‌ن و لێگه‌ڕێن با بڕوخێت تا بیر له‌دیوارێكی ئه‌ستورتر بكه‌ینه‌وه.
له ئه‌گه‌ری باش‌وخراپی پرۆژه‌ی ده‌ستوردا، باوه‌ڕمانوایه باشتره پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بچێته راپرسی‌و به‌رده‌ستی كۆویژدانی كۆمه‌ڵگه‌وه‌و له‌وێوه په‌سه‌ند یان ره‌تبكرێته‌وه.
له هه‌رحاڵێكدا بێت له ناو شه‌قامه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه ره‌تبكرێته‌وه یان په‌سه‌ندبكرێت، كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت تا به ته‌وافوقی سیاسی له په‌رله‌مانه‌وه. ئه‌وكات نه‌ك ته‌نها متمانه‌ی ده‌ستور-ی تێپه‌ڕێنراو له‌ده‌ست هێزێكی “خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری” ده‌سه‌نرێته‌وه، به‌ڵكو متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌له‌رزێت و هاوكێشه‌ی سیاسی نوێ دێته‌كایه‌وه كه ئه‌و هێزه‌ش یان ده‌هێنێته ناو یاری نوێ یان په‌راوێزی ده‌خات. دیاره ئه‌مه گه‌ر نه‌یاره‌كانی ده‌ستور متمانه له‌نێوانیاندا بگه‌ڕێ نه‌ك خۆیان بكه‌نه كارتی سیاسی به‌سه‌ریه‌كتره‌وه (وه‌ك ئێستا).
وا سێ ساڵه ئه‌م چیرۆكه “گه‌وره‌كراوه”ی ده‌ستوری هه‌رێم بووه‌ته بنێَشته‌خۆشه‌ی ده‌می هه‌موان، جگه له‌یاریكردن له بازنه‌یه‌كی داخراودا‌و نائارامی، هیچ خێرێكی بۆ خه‌ڵك جێنه‌هێشتوه. هه‌ر له‌وساوه تا ئه‌مڕۆ حزبه یار‌و نه‌یاره‌كان له‌بری ئه‌م ده‌مه‌قاڵه سیاسیه درێژخایه‌نه نیوهێنده بیریان له‌هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بكردایه‌ته‌وه بۆ ده‌ستور ئه‌وسا یان ره‌تده‌كرایه‌وه‌و به‌دڵی نه‌یاره‌كان ده‌بوو یان په‌سه‌ندده‌كرا، ئه‌وكاتیش تائێستا ده‌كرا ئه‌م رێكه‌وتن‌و شه‌ڕه میدیاییه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی نوێ بكرایه ئاسانتر ده‌بوو، كه‌سیش پاساوی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو بڵێت”شكۆی په‌رله‌مان!!” ده‌شكێت.
چونكه وابڕوا جارێكی‌تر له داهاتودا (وه‌ك ئێستا) هێزی نوێ دێته‌وه‌كایه‌وه ده‌ڵێ: له‌كاتی خۆیدا به ته‌وافوقێكی موزه‌یه‌ف تێپه‌ڕێنراوه، ده‌بێت دیسانه‌وه هه‌مواربكرێته‌وه، بیرتان بێت 2009 به‌ته‌وافوقی سه‌رجه‌م حزبه‌كان ئه‌م پرۆژه‌یه له‌دایكبوو. كه‌واته له چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وت سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی شه‌قام نین‌و ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری خه‌ونه‌كانی حزبه‌كانی خۆشیان نین، ئاخر خۆ له ساتی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوری هه‌رێمدا ئه‌و حزبانه‌ی ئێستا نه‌یاری ده‌ستورن ئه‌وكات به یاری ئه‌وان كۆده‌نگی په‌رله‌مانی وه‌ده‌ستهێنا.
خۆگه‌ر ئۆپۆزسیۆن وریابێت ده‌ستور بۆشایی گه‌وره‌ی تێدایه‌و بۆنمونه شانسێكی به‌هێزیان له‌به‌رده‌سته: به‌روماڵكردنێكی پیشه‌یی‌و وریاییه‌وه ته‌نها خاڵی “به‌سه‌رۆكایه‌تیكردنی سیستمی سیاسی”و”ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم” ده‌توانێت وشیارانه به‌ده‌نگی شه‌قام ته‌نگ به‌ژوری هێزه نه‌یاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور هه‌ڵچنێت. كه‌واته له چی ده‌ترسێت؟
پدك یاریه‌كی وردده‌كات، له‌وه‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی زیاد له پێویست ئاڵۆزكرد‌و ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی والێكردوه له‌سه‌ر زۆرشت سازشبكه‌ن‌و له‌گه‌ڵ دۆسێی به‌غدا‌و پۆسته‌كان‌و خۆپیشاندان‌و ته‌قه‌كه‌ران‌و چاكسازی تێكه‌ڵیكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن بڵێت به‌هه‌موو شته‌كان رازین ته‌نها ده‌ستور بگه‌ڕێنه‌ره‌وه. وه‌ك بڵێیت كوردستان وڵاتی یاسایه و گه‌ر ده‌ستور ده‌ربچێت دێڕبه‌دێر له كوچه‌كانی كوردستاندا جێبه‌جێده‌كرێت، له‌كاتێكدا هه‌ر له‌ئێستاوه وه‌ك رۆژی رۆشن پێشێلكردنی ده‌بینین.
ئێستا له‌به‌رده‌م ئۆپۆزسیۆندا ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌هێزی لایه به‌دوو رێگا: یان له ماوه‌یه‌كی كورتدا پارتی رازی ده‌بێت‌و له په‌رله‌مان هه‌موارده‌كرێته‌وه یان له‌شه‌قامدا ره‌تده‌كرێته‌وه. دیاره له ئه‌گه‌ری دووه‌مدا ئۆپۆزسیۆن بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ره، به‌ڵام له‌یه‌كه‌مدا رون نیه، چونكه وه‌نه‌بێت هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌سه‌ر دێڕبه‌دێڕی ده‌ستور له‌ناو خۆیانداكۆكبن، دو‌ریش نیه هه‌ر به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ئۆپۆزسیۆن درزی تێبكه‌وێت!
ئێستا ئه‌م یاریه له هه‌ردوولاوه به‌ره‌و گه‌وره‌كردن ده‌چێت، ره‌نگه یاریه‌كه له‌مه فراوانتربێت، به‌گومانی ئێمه له‌ئێستادا له‌به‌ر شكۆی په‌رله‌مان‌و خه‌می خه‌ڵك بیر له‌ده‌ستور ناكرێته‌وه، ده‌ستور بوه‌ته ده‌سكه‌لا‌و له پشتیه‌وه ئه‌جێندای ململانێی كۆن و ئیقلیمی ئاماده‌یه، له تارمایی شه‌ڕی ده‌ستوره‌وه سێبه‌ری وڵاتانی دراوسێ ده‌بینین، له میدیاكانه‌وه شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت هه‌ستی پێده‌كرێت. چونكه به‌ره‌وچوارساڵ ده‌چێت ململانێیه بۆ خستنه شه‌قام یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی، ره‌نگه زیاتریشی بوێت، له‌كاتێكدا گه‌ر له شه‌قامه‌وه بوایه یان له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرا له‌بری جارێك راپرسی‌و هه‌موارێك دووجار بكرایه. له دنیادا خولێكی په‌رله‌مانی چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام لێره ته‌نها خستنه راپرسی یه‌كێك له پرۆژه‌كانی په‌رله‌مان وا به‌ره‌و چوارساڵ ده‌چێت هێشتا نازانن بیخه‌نه راپرسیه‌وه یان بیگه‌ڕیننه‌وه!!
وا پێده‌چێت هه‌موومان وه‌ك نالی پیرده‌بین‌و له مه‌مله‌كه‌تێكی بێده‌ستوردا به نه‌سلی دوای خۆمان ده‌ڵێین:((ئه‌ی تازه جه‌وان پیربی ئیفتاده‌و كه‌وتووم تاوه‌ماوه‌حه‌یاتم/ده‌ستێ بده‌ره ده‌ستی شكستم كه به‌سه‌رچووم قوربانی وه‌فاتم)) ئه‌م ده‌ستوره به ئێمه هه‌ر نانوسرێته‌وه ئێوه ته‌واوی بكه‌ن‌و بۆ جێبه‌جێكردنی بیده‌نه نه‌سلێكی دواتر.
هه‌ردی مه‌هدی میكه