لایه‌نه شاراوه‌كانی ژیانی لینین
هه‌ر له منداڵیمانه‌وه، ئێمه‌ی هاوڵاتیانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت_پێشوو_ ڕاهێنرابووین له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه و خوێندنی ژیانی لینین و مێژووی خێزان و هاوڕێ و ناسیاوه‌كانی، چۆن ئه‌م كابرایه چاوی له‌سه‌ریه‌ك نه‌ناوه و شه‌وانه تا به‌یانی به‌بێداری ماوه‌ته‌وه و بیری له چۆنیه‌تی ڕزگاركردنی ڕووس و هه‌موو مرۆڤایه‌تی له ده‌ست زه‌برو زه‌نگی قه‌یسه‌ر و نه‌فره‌تی سه‌رمایه‌داری كردووه‌ته‌وه!
قۆناغی دووه‌م له توێژینه‌وه‌ی ژیانی لینین و بیۆگۆافیای ئه‌و له دوای چوونه زانكۆ ده‌ستپێده‌كات، له‌وێدا لێكۆڵینه‌وه به شێوه‌یه‌كی قووڵتر و فراوانتر ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌م قۆناغه چوار ساڵا ده‌خایه‌نێت. بابه‌تی لینین له هه‌موو زانكۆكاندا به شێوه‌یه‌كی نهویستهكی (ئیجباری) ده‌خوێنرێت، ئه‌ویش له ڕێگای بابه‌ته‌كانی وه‌ك: مێژووی حیزبی كۆمۆنیستی ڕووسی، ئابووریی سیاسی، سۆشیالیزمی زانستی و مێژووی فه‌لسه‌فه و…هتده‌وه. پسپۆڕیی خوێندكار له هه‌ر بوارێكدا بێت، ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌نجامبدات .
دوای به ده‌ستهێنانی به‌كالۆریۆس، قۆناغی سێیه‌م ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌ویش سێ ساڵا ده‌خایه‌نێت، له‌م قۆناغه‌دا خوێندكار ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له‌م بوارانه‌دا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت: مێژووی پارتی كۆمۆنیستی ڕووسی، مێژووی فه‌لسه‌فه و كاره‌كانی لینین. دوای ته‌واوكردنی قۆناغه‌كه‌ش خوێندكار دیسانه‌وه ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ی تێدا ئه‌نجامبدات.
پاشان قۆناغی كۆتایی ده‌ست پێده‌كات، له‌م قۆناغه‌دا له‌سه‌ر مرۆڤی سۆڤیه‌تی پێویسته به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی بیۆگرافیای لینین و كاره‌كانی: له‌ناو كێڵگه‌كاندا، له كارگه‌كاندا، له نه‌خۆشخانه‌كاندا، له ده‌ستگا زانستییه‌كاندا، له یه‌كه سه‌ربازییه‌كاندا… ئه‌مه‌ش ده‌بێت به درێژی و به‌ورده‌كارییه‌وه ئه‌نجام بدرێت!
ئه‌مه قه‌ده‌ری مرۆڤی سۆڤیه‌تی بوو و ده‌ربازبوون له ده‌ستی مه‌حاڵ بوو. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به جۆرێك بێت بچووكترین و وردترین لایه‌نی ژیانی لینین به‌ر نه‌شته‌ر بدات و شتێكی شاراوه نه‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی وانه‌بوو، چونكه مرۆڤی سۆڤیه‌تی ته‌نها له یه‌ك ڕێگه‌وه ده‌یتوانی له ژیانی لینین ئاگاداربێت، ئه‌ویش ئه‌و ڕێگه‌یه بوو كه مه‌كته‌بی سیاسی و لیژنه‌ی ناوه‌ندی حیزبی شیوعی ڕێگه‌یان پێی ده‌دا، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه ته‌نها له سنوورێكی به‌رته‌سكدا ڕێگه پێدراو بوو، كه‌سی سۆڤیه‌تی ته‌نها ده‌یتوانی لایه‌نه باشه‌كان و ڕووه گه‌شه‌كانی ژیانی لینین دیراسه بكات، وه‌ك دامه‌زرێنه‌رێكی گه‌وره‌ی حیزبی شیوعی و یه‌كێتی شوره‌وی و…هتد.
كۆسته‌نتین مهتفیف
با سه‌ره‌تا له نووسینه‌كانی لینینه‌وه ده‌ستپێ بكه‌ین كه ژماره‌یان ده‌گاته په‌نجاوپێنج (55) به‌رگ و، پێنج جار به‌زمانی ڕووسی چاپكراونه‌ته‌وه، پلانێكیش هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی چاپی شه‌شه‌م له حه‌فتا(70) به‌رگدا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت. له پاڵا ئه‌و نووسینانهشدا، نزیكه‌ی چوار هه‌زار به‌ڵگه‌نامه هه‌ن كه به‌ده‌ستی لینین نوسراون، به‌ڵام له ژێر چاودێرییه‌كی ووردا شاردراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سێ (3) هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی تریش هه‌ن، كه ئیمزای لینینیان له‌سه‌ره، ئه‌وانیش هه‌ر شاردراونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و نووسینه زۆرانه‌ی لینین، هێشتا ئێمه به‌ته‌واوی ئه‌و پیاوه‌مان نه‌ناسیوه، وردتر بڵێم له ڕاستیی ئه‌و تێنه‌گه‌یشتوین .
لینین له (22/4/1870) له شاری (سمبرك) _كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووباری فوڵگا_ له دایكبووه، ناوی ته‌واوی ئه‌و (ڤلادیمێر ئیلیچ ئیلیانۆف)ه، ناوی سێیه‌می واته (ئیلیانۆف) له ڕه‌گی وشه‌ی ( توركالمیك Turkickalmyk) ه‌وه وه‌رگیراوه كه له زمانی ڕووسیدا به مانای “گیانی مردوو” دێت، هه‌ندێ له پسپۆڕه ئه‌كادیمییه‌كان وای بۆ ده‌چن كه پاشه‌ڕۆژی كابرا و چاره‌نووسی ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌كرێت بڵێین ناوه‌كه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاكاره ڕووحی و جه‌سته‌ییه‌كانی ئه‌ون. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌رباسی دڵسۆزی و وه‌فا، ئه‌وا هیچ كام له‌م دوو ئاكاره له‌و پیاوه‌دا بهدینهكراون، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و زۆر دڵڕه‌ق بووه، زۆر توند و وشكه ته‌بیعه‌ت بووه، گوێی به چاره‌نووسی خه‌ڵكی نه‌داوه، هه‌ربۆیه به ڕاستی گیانێكی مردوو بووه، خاڵی له هه‌ر هه‌ستێكی مرۆڤانه. له ڕووی بونیادی جه‌سته‌یی و نه‌خشه‌ی ده‌م وچاوهوه، ئه‌و ده‌چێته‌وه سه‌ر شێوه‌ی (ته‌تار) یان (كالمیك)، له‌گه‌ڵا ده‌ركه‌وتنی ئێسكی هه‌ردوو گۆنایدا، چاوه‌كانی له شێوه‌ی دوو درزی باریكدا ده‌رده‌كه‌وتن، به‌م جۆره ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و هیچ ئاكارێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵا ڕه‌چه‌ڵه‌كی (ڕووسی_ سلاڤی)دا نییه، زۆرێك له‌م خه‌ڵكانه له ڕه‌چه‌ڵه‌كی (كالمیك_جافاس) له كه‌ناری ڕووباری (ڤولگا) ده‌بینرێن، لێره‌وه ده‌كرێت ئه‌و ڕاستییه ئاشكرا بكه‌ین كه لینین له ڕووی خوێنه‌وه (یه‌ك ڕه‌گ) نه‌بووه، واته: ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و ته‌نها ڕووسی نییه. ئه‌و توێژه‌رانه‌ی كه گرنگی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ژیانی لینین ده‌ده‌ن، زۆر گرنگییان به ناوه خوازراوه‌كه‌ی داوه، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی سیمیناریان له‌باره‌ی لینینه‌وه پێشكه‌شكردووه، وایانزانیوه ناوی (لینین) له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، وه‌ك خۆشهویستیدهربڕینێك بۆ ڕووباری (لینا)ی ڕووسی كه ڕووبارێكی زۆر گه‌وره‌یه و هاوجووتی ڕووبارێكی سیبیریایی تره به ناوی (ینیسی)، ئاخر لینین به‌شێكی زۆری ژیانی له سیبریا بهنهفیكراوی به‌سه‌ربردووه، ئه‌وه‌ش له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا. كه‌چی ڕاستییه‌كه‌ی شتێكی تره، ده‌وترێت (لینین) له منداڵی‌دا ته‌نبه‌ڵ بووه، بۆیه خێزانه‌كه‌ی ناویان لێنابوو (لین) واته: تهنبهڵا. دوای ئه‌وه‌ی (ڤلادیمێر ئیلیانۆف) گه‌وره‌بوو و چووه ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی ڕووسییه‌وه، ناوێكی پارتیزانی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد، ئه‌ویش (لینین) بوو، كه به واتای (تهنبهڵیكردن) یان (ته‌نبه‌ڵی) دێت، نازناوه‌كه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی ئه‌و بوو له‌به‌رانبه‌ر كاردا، ئه‌و دوای ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ، كارێكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه، جگه له دوو ساڵا، كه وه‌ك پارێزه‌ر و به مووچه‌یه‌كی ئیشی كاریكردووه .
گرفتێكی تر ڕه‌چه‌ڵه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی (لینین)ه، گه‌ڕانه‌وه‌ی لینین بۆ سویسرا له ڕێگای ئه‌ڵمانیاوه له ساڵی (1917)دا بیر و هۆشی لێكۆڵه‌ره‌وان وگرنگیپێدهرانی ئه‌و بواره‌ی به خۆیه‌وه خه‌ریككرد، چونكه ئه‌وكات ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵا ڕووسیادا له جه‌نگدا بوو. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا جگه له ڕۆژنامه‌كانی سه‌ر به به‌ره‌ی (پهڵشهوی)، هه‌موو ڕۆژنامه ڕووسییه‌كانی تر ڕه‌خنه‌یان له لینین گرت و به سیخوڕی ئه‌ڵمانیا و خیانه‌تكاری ڕاسته‌قینه ناویان برد، پهڵشهویكهكان، لینینیان زۆر گه‌وره پیشانده‌دا و به خودان ڕه‌سه‌نی ڕاسته‌قینه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی پاك و نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی بێگه‌رد ناویان ده‌برد، ئه‌مه له‌باره‌ی باوكی لینین واته (ئیلیا)ه‌وه، لـێ زۆر به‌وردی و به شێوه‌یه‌كی سه‌یر ڕه‌چه‌ڵه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی دایكی ئه‌ویان شاردووه‌ته‌وه، پهڵشهوییهكان ئه‌م به ڕووسیاییكردنهی لینینیان بۆیه ئه‌نجامداوه، تا وا له خه‌ڵكی ڕووسیا بگه‌یه‌نن كه شۆڕشی ڕووسی ته‌نها مێشكێكی ڕووسیایی ده‌توانێت ههڵیگیرسێنێت، هه‌ر بۆیه ده‌بوو چه‌ند شتێك بشارنه‌وه و چه‌ند شتێكیش ده‌ربخه‌ن، پێویست بوو له زه‌ینی جه‌ماوه‌ردا (لینین) وه‌ك كه‌سێكی ڕووسیایی وێنا بكه‌ن .
لینین و خوێنی تێكه‌ڵا!
من له پڕ پێچوپهناترین شته‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م، دایكی لینین. ناوی ئه‌و (ماریا ئهلیكساندروفنا بلانك)ه، كچی چواره‌مه له خێزانی (ئه‌لیكسانده‌ر دیمتریفیج بلانك)، باوكی جوله‌كه و دایكیشی سویدییه. ئه‌لیكساندر بلانك له منداڵی‌دا ئایینی ئه‌رسۆدۆكسی ڕووسیایی هه‌ڵبژاردووه، له‌مه‌یشه‌وه ناوێكی تازه‌ی به‌سه‌ردا بڕاوه، ئه‌ویش ناوی (دیمتری)یه كه له بنه‌مادا ناوێكی ڕووسیاییه. ناوی ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی ئایینی ئه‌رسۆدۆكسی هه‌ڵبژێرێت (ئیسرل_ئیسرائیل_ موشفیچ) بووه، به‌ڵام ناوی سێیه‌می، واته (بلانك) دوای هه‌ڵبژاردنی ئایینی تازه‌ش هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه. بلانك، باپیره‌ی لینین له دایكه‌وه _ باوكی دایكی_ له شاری (زیتومهر)ی سه‌ر به وڵاتی (ئۆكرانیا) له‌دایك بووه، باوكی بلانك كه ناوی (موشیه ئیتزكوڤیچ بلانك) بووه، ئافره‌تێكی سویدی ماره‌كردووه به ناوی (ئارنا كارلوفنا ئوستند). ئه‌م پیاوه ـــــ واته باوكی بلانك ـــــ بازرگانێكی جوله‌كه بووه و له شاری (ستاروكونستینتینۆ)ی سه‌ر به هه‌رێمی (ڤولین)ی ئۆكرانیا نیشته‌جێ بووه، لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئایا بۆ جووله‌كه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت له یه‌ك كاتدا هه‌م پزیشكی پۆلیسی بێت و هه‌م خاوه‌نداری كێڵگه‌ش بێت له كۆكۆشینكۆ؟ توێژه‌ران به پشتبه‌ستن به هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه‌ی گوماناوی كه له ئه‌رشیفی (ئه‌نجومه‌نی پیرۆز)ی شاری (پترۆگارد)دا پارێزراون، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئایینی ئۆرسۆدۆكسی ڕووسیایی بۆ كه‌سێكی جووله‌كه، له‌و كاته‌دا گرنتی نه‌مانی زۆر له‌مپه‌ر بووه له به‌رده‌م پاشه‌ڕۆژی كاركردنی ئه‌و كه‌سه‌دا. (بلانك) كاتێك خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كات، ده‌چێت بۆ (سانت پترسبۆرگ)ی پێته‌ختی ده‌وڵه‌تی ڕووسیای قه‌یسه‌ری، له‌وێ خۆی و(بیل)ی براشی كه ئه‌ویش ئایینی ئۆرسۆدۆكسی ڕووسیایی هه‌ڵبژاردبوو، ساڵی (1820) په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به ئه‌كادیمیای پزیشكییه‌وه و، ساڵی (1824) خوێندنی زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن . (ئه‌لیكسانده‌ر بلانك) كچێك به‌ناوی (ئانا گریگوریفسنا گروسكویڤ) له شاری (پترسبۆرگ) ماره ده‌كات، (ئانا) كچێكی ئه‌ڵمانیاییه و له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده كه له هه‌مان شاردا نیشته‌جێن، دوای ته‌واوكردنی زانكۆ (بلانك) ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێمی (سمۆلینسك) كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ڕووسیاوه، دواتر ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شاری (بیرم) و دوای ئه‌وه‌ش بۆ شاری (ئهزلاتاوست) كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیاوه، له‌وێ وه‌ك توێژه‌رێكی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ر بهكۆمهڵگهی (ویبورنی) دامدهمهزرێت. له ساڵی (1847) بلانك ده‌ست له كاره‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه و له هه‌رێمی (كازان) نیشته‌جێ ده‌بێت، هه‌ر له‌وێ نازناوی (خانه‌دانی ڕووسیایی) پێده‌به‌خشرێت. دوای ماوه‌یه‌ك بلانك ده‌كرێت به ڕاوێژكاری ده‌وڵه‌ت و كێڵگه‌یه‌ك له گوندی (كۆكۆشینكۆ) ده‌كڕێت و، له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا كه بریتین له ژنه‌كه‌ی و پێنج كچه‌كه‌ی (ئانا، لویف، سوفیا، كاترینا و ماریا _دایكی لینین_) تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن. بلانك ده‌ست به‌سه‌ر زه‌ویوزاری جوتیارانی ناوچه‌كه‌دا ده‌گرێت و وه‌ك موڵكی تایبه‌تی خۆی ته‌ماشایان ده‌كات.
باوكی لینین (ئیلیا ئیكۆلاڤیچ ئیلیانۆف) له خێزانێكی ورده بۆرژوا هاتبووه دونیاوه، باوكی (ئیلیا) ناوی (ڤاسیلی ئیلیانۆڤ) بوو، كاری به‌رگدووری ده‌كرد و له شاری (ئیستراخان) كه ده‌كه‌وێته نزیك سه‌رچاوه‌ی (فولگا)ه‌وه داده‌نیشت، دوای ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی ئه‌م به‌رگدووره كچێكی كریستیانی كالمیكی به‌ناوی (ئهلیكسیڤنا سمیرنۆڤا) ده‌خوازێت، كچه بیست ساڵا له خۆی منداڵتر ده‌بێت. لینین ده‌ركه‌وتنی ئێسكی گۆناكانی له‌وه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، ئه‌م ژنه سێ كوڕ و دوو كچی بۆ پیاوه‌كه‌ی خستووه‌ته‌وه، كه یه‌كێكیان (ئیلیا)ی باوكی لینینه، (ئیلیا) دوای ته‌واوكردنی خوێندی ئاماده‌یی په‌یوه‌ندی ده‌كات به زانكۆی (كازان)ه‌وه، له‌وێ به خوێندنی فیزیا و بیركارییه‌وه خه‌ریك ده‌بێت. دوای ته‌واوكردنی خوێندن له شاری (بینزا) ده‌ست بهوانهوتنهوه ده‌كات، هه‌ر له‌و شاره (ماریا) ده‌ناسێت و دواتر زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵا ده‌كات، له‌م ژن و مێرده لینین ده‌كه‌وێته‌وه. له ساڵی (1869)دا باوك و دایكی لینین ماڵیان ده‌گوازنه‌وه بۆ شاری (سیمبریسك) كه ده‌كه‌وێته ڕۆخی ڕووباری (ڤوڵگا)ه‌وه، هه‌ر له‌م شاره و له ڕێكه‌وتی (22/4/1870)دا لینین دێته دونیاوه. لینین دوو براو چوار خوشكی ده‌بێت، براكانی (ئه‌لیكسانده‌ر و دیمتری) و خوشكه‌كانیشی (ئانا، ماریا و ئهلگا)ن، ئه‌مه‌ی دواییان له ساڵی (1868)دا ده‌مرێت، دوای سێ ساڵا (1871) كچێكی تریان ده‌بێت و هه‌مان ناوی _ئهلگا_ لێده‌نێن. خێزانه‌كه‌ی لینین له شاری سیمبریسك خانوویه‌كی تازه ده‌كڕن، لینینیش په‌یوه‌ندی ده‌كات به قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌ییه‌وه كه به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی ناوی (فیودۆر كیرنسكی) ده‌بێت، ئه‌م (فیدۆره) باوكی (ئه‌لیكسانده‌ر كیرنسكی) بوو كه پاشان بوو به سه‌رۆك وه‌زیران له حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی ڕووسیا، كه به سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی (1917) هه‌ره‌سی هێنا. له ساڵی (1887) ئه‌لیكسانده‌ری برا گه‌وره‌ی لینین به‌هۆی تێوه‌گلانی له هه‌وڵی تیرۆركردنی (قه‌یسه‌ر ئه‌لیكسه‌نده‌ری سێیه‌م)ه‌وه بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌درێت ، دایكی لینین كه به‌م هه‌واڵه ده‌زانێت، یه‌كسه‌ر به‌ره‌و (سانت پترسبۆرگ)ی پایته‌خت ده‌كه‌وێته ڕێ، له‌وێ یاداشتێكی پڕ له داخوازی و داوای لێبوردن بۆ (سزار) به‌رزده‌كاته‌وه، به‌و ئومێده‌ی له كوڕه‌كه‌ی خۆش بێت، له به‌شێك له‌و یاداشته‌دا هاتووه: ” گه‌وره‌م! جه‌نابی سزار! لێت ده‌پاڕێمه‌وه كه ژیانی كوڕه‌كه‌م پێ ببه‌خشیته‌وه، ته‌نها ئه‌م جاره كوڕه‌كه‌م بۆ بگێڕه‌وه، په‌یمانت ده‌ده‌مێ ئیتر كاری وا نه‌كات، هه‌موو هه‌وڵێكی له‌گه‌ڵدا ده‌ده‌م تا بیهێنمه‌وه سه‌ر هۆش، هه‌ركات بیری هه‌ڵه‌ی به‌سه‌ردا هات یان شێتی گرتی به ئاگای بهێنمه‌وه و هه‌ستی مرۆدۆستی تێدا زیندوو بكه‌مه‌وه، لێت ده‌پاڕێمه‌وه هه‌ی قه‌یسه‌ری گه‌وره، تۆزێ به‌زه‌یی.”، به‌ڵام براكه‌ی لینین له‌گه‌ڵا چوار له هاوڕێكانیدا ڕه‌تیانكرده‌وه داوای لێبووردن بكه‌ن، هه‌ربۆیه له (8/2/1881)دا له سێداره‌دران، لینین به هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی براكه‌ی كه زۆری خۆشده‌ویست به ته‌واوی ڕاچڵهكا، ئه‌م ڕووداوه لینینی گه‌یانده ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گرتنه‌به‌ری توندڕه‌وی له كاری شۆڕشدا وه‌ك ئه‌وه‌ی براكه‌ی كردی ڕێگه‌چاره‌ی ڕاسته‌قینه نییه، پێویست ناكات كادری سیاسی به‌رده‌وام مه‌ترسی له ناوچوونی له‌سه‌ربێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كی له دژی تزار هه‌ڵگرتووه و له‌هه‌مبه‌ریدا ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵكو ده‌كرێت كادری سیاسی له‌دووره و به‌شاراوه‌یی سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕه‌كه بكات، ئه‌م ئه‌نجامه له دواییدا بوو به بنه‌مایه‌كی پراكتیكی لای لینین و، به‌وردی كاری له‌سه‌ر ده‌كرد.
له ساڵی (1887)دا لینین له زانكۆی (كازان) وه‌رگیرا، به‌ڵام به‌هۆی جموجووڵی شۆڕشگێڕانه‌یه‌وه ده‌ركرا و به‌دوورخراوه‌یی ڕه‌وانه‌ی كێڵگه‌كه‌ی له كۆكۆشینكۆ كرا، هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی په‌یوه‌ندی بكات به زانكۆی (سانت پترسبورگ)ه‌وه و بڕوانامه‌ی لیسانی له بواری ماف‌دا به‌ده‌ستهێنا .
خوێنی ئه‌ڵمانی ـــــ سوێدی
باپیری یه‌كه‌می لینین له دایكه‌وه (باوكی باپیری) كه ناوی (موشیه ئیسكۆڤیچ بلانك)بوو، كچێكی سوێدی ده‌خوازێت، ڕه‌چه‌ڵه‌كی خێزانی ئه‌م كچه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شارێكی سوێدی سه‌ر به (ئۆپسالا)، ناوی ئه‌م كه‌نیشكه (ئانا كارلوڤنا ئۆستند)ه، باوكی ئانا به ناوی (كارل ئوستند)، گهوههرفرۆشێكی ناسراو بوو له ئۆروپادا، به‌تایبه‌ت لای خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه (گۆستافی چواره‌م_ ئه‌دۆلف). كه‌سوكاره سوێدییه‌كانی لینین به كاری ده‌لاكی و دروومان و چه‌نده‌ها كاری ئازادی تره‌وه خه‌ریك بوون، باپیری لینین له دایكه‌وه، ئه‌لیكسه‌نده‌ر بلانك، كچێكی ئه‌ڵمانی به ناوی (گرسكویف) ماره‌ده‌كات، كچه خه‌ڵكی باكووری ئه‌ڵمانیا ده‌بێت. له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی گرنگ هه‌ڵكه‌وتوون له‌وانه: چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر له كۆمپانیای (شهید)ی ئه‌ڵمانی، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی لاهوتی به‌ناوبانگ (هافهر)، مامۆستای خێزانی (فریدیكی سێیه‌م)ی پاشای ئه‌ڵمانیا (1770 ــــ 1840)، هه‌روه‌ها (ئی. كۆرسیۆس) و (ڤی. ومۆدێڵ)، ئه‌م دووانه‌ی دوایی دوو ژه‌نه‌راڵی نازی بوون له‌و سوپایه‌ی ئه‌ڵمانیادا كه له ساڵی 1941دا هێرشی كرده سه‌ر یه‌كێتی سۆڤیه‌ت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه لینین له خزمه نزیكه‌كانی (مۆدێل)ه، ئاشكرایه كه لینین له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئوكتوبهری (1917) هه‌ستا به قه‌تڵوعامكردنی ملیۆنه‌ها كه‌س له گه‌لی ڕووسیا، له كاتێكدا (مۆدێل)ی خزمی به‌شداربوو له خاپووركردنی یه‌كێتی سۆڤێت و له‌ناوبردنی ملیۆنان كه‌سی ئه‌و وڵاته‌دا، له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا. دوو پیاوكوژ، له یه‌ك خوێن و له یه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك، له‌وه‌دا به‌ته‌واوی یه‌كده‌گرنه‌وه كه هه‌ردووكیان ڕقیان له گه‌لی ڕووسیا ناخیانی ڕهشكردبوو .
هه‌ڵوێستی لینین له رووسیا و میلله‌تی رووس
دوای له سێداره‌دانی برا گه‌وره‌كه‌ی لینین، هه‌موو خزم و كه‌سوكاره‌كانیان لێیان ته‌كینه‌وه و ئاماده نه‌بوون به بچووكترین شت ده‌ستی یارمه‌تی بۆ خێزانه‌كه‌یان درێژبكه‌ن و له‌و كێشه‌یه‌ی تێی كه‌وتبوون ده‌ریانبێنن، به‌تایبه‌تی خزمه ڕووسه‌كانی، ئه‌مه بارێكی ئێجگار قورس و چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو بۆ لینین و خێزانه‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خزمه ڕووسهكانیشی بوو _به بۆچوونی من_ كه له ده‌روونی لینیدا هه‌ستێكی دوژمنكارانه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌موو گه‌لی رووس دروستكرد. لینین له هیچ یه‌ك له كاره‌كانیدا دوور‌و نزیك باسی له‌و خزمانه‌ی نه‌كردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش حه‌زی له ناسینیان نه‌كردووه و تێكه‌ڵیان نه‌بووه، له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتوبه‌ری (1917) و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن لینینه‌وه، وه‌كو زانراوه خزمه‌كانی چه‌ند جارێك هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ن و لێی نزیك بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام بێسوود بووه و هیچ وه‌ڵامێكیان له‌لایه‌ن (لینین)ه‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێت لینین زۆری ڕق له ڕووسه‌كان بووبێت، ڕه‌نگه توڕه‌ییه‌كی به‌رانبه‌ر به ڕووسیاش له دڵدا دروستبووبێت، چونكه ڕووسیا بوو براكه‌ی لێی سه‌نده‌وه، ڕووسیاش وڵاتی ڕووسه، بۆیه سه‌یر نییه قینی له‌ویش هه‌ڵگرتبێت، دوور نییه ئه‌و هه‌موو كوشتاره‌ی لینین ئه‌نجامی دا، ده‌ربڕی ئه‌و دوژمنایه‌تییه شاراوی ئه‌و بێت، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لینین له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتوبه‌ری (1917)ش هه‌ر وه‌كو مایه‌وه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئه‌وه به‌رانبه‌ر به ڕووسه‌كان كه به‌رده‌وام به گێل و ده‌به‌نگ وه‌سفی ده‌كردن و ده‌یوت: “ناتوانن هیچ كارێكی زیره‌كانه ئه‌نجام بده‌ن”. له‌لایه‌كی تره‌وه لینین زۆر سه‌رسام بوو به جووله‌كه، ئه‌وه‌ش به ئاشكرا دیاربوو، ئه‌و هه‌موو ده‌وروبه‌ری خۆی به‌وان ته‌نیبوو، هه‌موو كات كاره‌كانی ئه‌وانی به‌رز ده‌نرخاند و پله‌وپایه‌ی حیزبیی زۆر هه‌ستیاری پێ ده‌به‌خشین، ئه‌و ڕاستییه‌ش له نامه‌كانی هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی لینینه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌ون، دوای مردنی لینین، له ساڵی (1924)دا لیژنه‌ی ناوه‌ندی داوای له (ئانا)ی خوشكی كرد تا بیۆگۆافیای لینین بنووسێت، ئه‌ویش به‌م كاره هه‌ستا و سه‌ره‌نجام ساڵی (1933) له شێوه‌ی كتێبێكدا چاپكرا. هه‌ر له هه‌مان ساڵدا (ئانا) نامه‌یه‌كی بۆ (جۆزێف ستالین) نارد، كه ئه‌و كات سكرتێری گشتیی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی حیزبی شیوعی بوو، له نامه‌كه‌دا هاتووه: “ڕه‌نگه لای جه‌نابت ڕوون بێت، له‌و لێكۆڵینهوانهوه كه له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی باپیری لینین ئه‌نجامدراون ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و له خێزانێكی هه‌ژاری جووله‌كه بووه، هه‌ر وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و كوڕی چینی ورده بۆرژوایهك بووه له شاری (زیتومرموشكیا)، ئه‌م ڕاستییه ده‌توانێت خزمه‌تێكی زۆر بكات له كردنه‌وه‌ی گرێی دژایه‌تیكردنی ڕه‌چه‌ڵه‌كی سامییدا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی لینین بۆ سه‌ر جووله‌كه بهڵگهكهیهكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌سه‌ر توانای له بننه‌هاتووی ڕه‌چه‌ڵه‌كی سامی، به‌راستی لینین زۆر ڕێزی له جووله‌كه ده‌گرت و كاره‌كانیانی به‌رز ده‌نرخاند”. نووسه‌ری ڕووسیایی (د.ڤولكونڤ) له‌م باره‌یه‌وه تێبینی كردووه كه ئه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی لینین سه‌لماندوویه‌تی، ده‌توانێت ئه‌و كردارانه‌ی لینین پێی هه‌ڵساوه لێكبداته‌وه، ئه‌و هه‌میشه بیری داروده‌سته‌كه‌ی ده‌خسته‌وه كه خه‌ڵكانی غه‌یری ڕووس له شوێنه گرنگه‌كاندا دابمه‌زرێنن، به‌تایبه‌ت جووله‌كه و، شوێنه ساده‌كان بده‌نه ده‌ست ڕووسه گێلهكانهوه. (ستالین) پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی خوێنده‌وه، بۆ خوشكه‌كه‌ی لینینی نووسی:” ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌زانیاری ناو ئه‌م نامه‌یه‌وه هه‌یه پێویسته لێی بێده‌نگ بێت”، به‌ڵام خوشكه گه‌وره‌كه‌ی لینین له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی خۆی سوور بوو، دوای ساڵێك بۆ ستالینی نووسی: ” له په‌یمانگای لینین و هه‌روه‌ها له په‌یمانگای ئه‌قڵیشدا، له كۆنه‌وه گه‌وره‌یی توانای ئه‌قڵی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه _واته جووله‌كه_ تێبینی كراوه، هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌و سوودانه‌ش كراوه كه له ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونی خوێنی ئه‌وان له‌گه‌ڵا غه‌یری خۆیاندا به دهستدێن، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ژن و ژنخوازییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی باشكردنی وه‌چه. خودی لینین شۆڕشگێڕیه‌تی جووله‌كه و پابه‌ندبوونیانی به خه‌باته‌وه نرخاندووه، به به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵا رووسدا كه به ڕاڕایی و ناجێگیری له هه‌ڵوێستدا ناسراون، هه‌ر خۆیشی ئه‌وه‌ی ڕونكردووه‌ته‌وه كه به‌هێزیی ڕێكخستن له‌ناو ڕێكخراوه شۆڕشگێڕییه‌كاندا له باشوور و رۆژئاوا په‌یوه‌ندییان به‌م هۆكاره هه‌یه، چونكه (50%)ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه به ره‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه‌ن”.
مێژوونووسی ڕووسی (د. ڤوڵكۆگۆنۆف) له‌و بڕوایه‌دایه نامه‌ی خوشكه‌كه‌ی لینین له شێوه‌ی پهیامێكدایه كه دژ به ڕووس نوسراوه، ئه‌و ئه‌م كاره‌ی له بری براكه‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ستالین ئه‌وكات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی به جه‌ماوه‌ر نه‌ده‌دا له ڕه‌چه‌ڵه‌كی راسته‌قینه‌ی لینین كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر جووله‌كه ئاگاداربن، ئه‌م كاره‌ی ستالین _شاردنه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی لینین له جه‌ماوه‌ر_ زۆر به‌توندی و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌ردوام بوو .
كاروباره داراییه نهێنییه‌كان
لینین كاری پارێزه‌ریی نه‌كردووه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت، وه‌لـێ ئه‌و هه‌موو زانیارییه‌كانی له باره‌ی یاساوه به‌كارده‌هێنا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كێشمه‌كێشی حیزبییانه‌ی نێوان خۆی و ڕكابه‌ره‌كانی، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به سه‌ركردایه‌تی حیزب و كۆنترۆڵكردنی، له‌لایه‌كی تره‌وه لینین و حیزبه‌كه‌ی توانییان ببن به خاوه‌نی سامانێكی ئێجگار زۆر، به‌ر له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری (1917)، ئه‌م سامانه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازه‌وه به‌ده‌ست ده‌هات، كه‌مترین داهات له‌و ئابوونهوانهوه ده‌هات كه حیزب له ئه‌ندامانی وه‌رده‌گرت، سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئه‌م سامانه له دزین و بڕینی بانك و ده‌ستگا دارایی و كۆمپانیا جۆراوجۆره ناوخۆییه‌كانی ڕووسیاوه ده‌هاتن. بانده چه‌كداره‌كانی حیزب به سه‌رپه‌رشتی (ستالین)، (جوگاشیڤیلی)، (تبرپتروسیان) و (كامۆ) كاریان ببووه تۆقاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و بیم له‌نێو بانكه‌كان و ده‌ستگا داراییه‌كان و كۆمپانیاكاندا، دوایش ئه‌و پاره دزراوانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان كوژرابوون ده‌نێردران بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڵده‌گیران. گه‌وره‌ترین دزییه‌ك ئه‌نجامدرابێت ئه‌وه‌یانه كه ستالین و تبرپتروسیان ئه‌نجامیاندا، له مه‌یدانی (ئێریڤان)، له (ته‌بلیس)ی پێته‌ختی (جۆرجیا)، له ڕۆژی (26/6/1907)، له‌م دزییه‌دا بانده چه‌كداره‌كه‌ی حیزب توانی (340) هه‌زار (ڕۆبڵ) بدزێت و دواییش پاره‌كه نێردرا بۆ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لینینی لێ نیشته‌جێبوو. سه‌رچاوه‌ی سێیه‌می داهاتی حیزب، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه بوو كه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ڕووسه‌وه پێشكه‌شده‌كرا، زهنگینهیلی وه‌ك (ساڤامۆرڤ) و (نیكۆڵای ئیشمیت)، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن زانایان و نووسه‌ران و شاعیرانه‌وه ده‌به‌خشرا، به‌تایبه‌تی (مه‌كسیم گۆرگی). سه‌رچاوه‌ی چواره‌می داهاتی حیزب ئه‌و هاوكارییه داراییه زۆرانه بوو كه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌یكردن له پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و له كاتی جه‌نگ و دوای جه‌نگیشدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا هه‌موو توانایه‌كیان خستبووه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رنگومكردنی حكومه‌تی ڕووسی، به سوودوه‌رگرتن له هاوكاری و یارمه‌تی به‌ره‌ی پهڵشهوی، ئاشكراشبوو كه حكومه‌تی ئه‌ڵمانی له هه‌وڵی به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری خوێدا بوو، مه‌به‌ستێكی تریشی ئه‌وه بوو بتوانێت كه‌لێن بخاته نێوان هاوپه‌یمانیه‌تیی سێ قۆڵی (فه‌ره‌نسا_ئینگلیز_ئه‌مریكا)وه كه بۆ له بنه‌مادا دژایه‌تیكردنی ئه‌و دروستبووبوو، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه (د.ڤۆلكۆگۆنۆڤ) ده‌پرسێت: ” چۆن بۆ لینین و سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی لووا، بڕوا به خۆیان بێنن كه مافیان له دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی ڕووسیدا هه‌یه؟ چۆن بوو كه‌سانێك كه كه‌مترین په‌یوه‌ندییان به چینی كرێكاره‌وه نه‌بوو، كارێكی خوێناوی ترسناكیان له ڕووسیادا به‌ناوی چینی كرێكاره‌وه ده‌ست پێكرد؟”
بلیمه‌تی لینین
توانای لینین له پێشبینیكردن و زانینی ڕووداوه‌كانی داهاتوودا هێنده گه‌وره كرابوو، موناقه‌شه‌كردنی ببوو به عه‌یب، وا پێشاندرابوو ئه‌و ده‌توانێت هه‌واڵ له ڕووداوه‌كانی پاشه‌ڕۆژ بدات و ده‌زانێت چی ڕووده‌دات، كه‌سیش له‌م بواره‌دا شان له شانی نادات، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه و شیكارییه ورده‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌سه‌لمێنن. بینیمان دوای تێپه‌ڕبوونی (75) ساڵا به‌سه‌ر شۆرشی (1917)دا چۆن یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی سۆشیالیستی توانای خۆڕاگرتنی نه‌ما و له ساڵی (1991)دا هه‌ره‌سی هێنا، هه‌مان چاره‌نووس ڕووبه‌ری شۆڕشه سۆشیالیستییهكانی تری جیهانیش بووه‌وه، ئه‌مه یه‌كێك له پێشبینییه درۆینه‌كان. با نمونه‌یه‌كی تر بهێنینه‌وه، دوومانگ به‌ر له شۆڕشی بورجوازی له ڕووسیا، له شوباتی (1917)دا، كاتێك هێشتا لینین له سویسرا بوو، له موحازه‌ره‌یه‌كیدا كه به بۆنه‌ی یادی دوانزه‌هه‌مین ساڵرۆژی شۆڕشی (1905)ه‌وه له شاری (جنێف) پێشكه‌شی كرد، وتی: ” ئێمه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كان، بڕواناكه‌م ته‌مه‌ن ڕێگه‌مان بدات بمێنین و شه‌ڕی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ق له ناهه‌ق ببینین له شۆڕشی داهاتوودا”، وه‌لـێ وه‌ختێ هه‌واڵی شۆڕشی شوباتی پێگه‌یشت ڕاچڵهكا و هه‌موو شته‌كانی لـێ تێكه‌ڵا بوو به‌سه‌ر یه‌كدا .
ده‌ستی ئه‌ڵمانیا له شۆڕشی ئوكتۆبه‌ری 1917 دا
لینین و به‌ره‌ی پهڵشهوی زۆر به مه‌به‌سته‌وه فاكته‌ری ئه‌ڵمانییان له شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری (1917)دا شارده‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ئه‌مه زانرابا، ته‌نها شه‌رمه‌زارییه‌ك نه‌بوو بۆ لینین و پارته‌كه‌ی، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری مردنی پاشه‌ڕۆژی سیاسیی لینینیش له ئارادابوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فێڵانه‌ی لینین و پهڵشهوییهكان كردیان بۆ شاردنه‌وه‌ی خیانه‌ت و پیلانگێڕییان دژ به‌رووسیا و گه‌لی ڕووس، ڕاستی ناكرێت تا سه‌ر بشاردرێته‌وه و له‌ناویش ناچێت، وته‌یه‌كی ڕووسی له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، ده‌ڵێت:” نا‌توانیت كونه‌په‌پوو له جانتایه‌كدا بشاریته‌وه”. ئه‌ڵمانیاییه‌كان و ڕووسه‌كان زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نووسیوه، حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی (كیرنسكی) له ڕووسیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی تاوانباریی (لینین)ه‌وه ئه‌نجامدا، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه لینینی وه‌ك سیخوڕێكی ئه‌ڵمانیایی و خیانه‌تكارێكی دژ به ڕووسیا به خه‌ڵكی ناساند. لێكۆڵینه‌وه‌كه بیست و یه‌ك به‌رگی له جموجووڵه خیانهتكارییهكانی لینین بۆ خزمه‌تكردنی ده‌زگای ئیستخباراتی ئه‌ڵمانی له‌خۆ گرتبوو، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسی نه‌یانتوانی ده‌ستگیری بكه‌ن و بیده‌نه دادگا. په‌یوه‌ندیی ئه‌ڵمانیا به پهڵشهوییهوه په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و ئابووری بوو، هاوڕێكانی ئه‌ڵمانیا، یارمه‌تی پهڵشهوییاندا له ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ردا، (ئه‌لیكسانده‌ر پارسیڤ) و (یاگوڤ گانتسكی)، دوو پهڵشهویی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه، یارمه‌تی لینین و هاورێبازهكانیاندا تا بتوانن بچنه نێو خاكی ڕووسیاوه، له گه‌رمه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا. له ته‌مووزی (1917)دا حكومه‌تی كاتی ڕووسیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی لینینی ده‌ركرد، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌یشت و توانی خۆی بشارێته‌وه .
لینین و كیرنسكی
ئه‌و دووانه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه یه‌كتریان ده‌ناسی، كیرنسكی دوا سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی ڕووسیای قه‌یسه‌ری بوو، لینینیش ڕێكخه‌ر و پلاندانه‌ری شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری (1917) بوو، هه‌ردووكیان خه‌ڵكی یه‌ك شاربوون كه (سیمبریسك) بوو. باوكی كیرنسكی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و خوێندنگایه بوو كه لینین ده‌رسی تێدا خوێندبوو، (كیرنسكیی باوك) یارمه‌تی لینینیدا له دژی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌كه‌ی له خوێندن، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی قه‌یسه‌رییه‌وه ده‌رچووبوو، دوای ئه‌وه لینین توانی خوێندنی ئاماده‌یی به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكات و باشترین دیپلۆم به‌ده‌ستبێنێت و میدالیای ئاڵتونیشی پێ ببه‌خشرێت، ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌یشی پێ قبوڵا نه‌كرا، له‌وه‌شدا (كیرنسكیی باوك) جارێكی تر به‌رگری له لینین كرد، به‌وه‌ش لینین میدالیای ئاڵتونی به‌ده‌ستهێنا. هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی لینین به‌بێ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له زانكۆی (كازان) وه‌ربگیرێت، ڕه‌نگه ئه‌و كارانه وایان له لینین كردبێت له ناخه‌وه خۆی به قه‌رزداری خانه‌واده‌ی كیرنیسكی بزانێت، وه‌لـێ پرسیارێك پرسیارێك به‌رۆكمان پێده‌گرێت: ” چی وای له (ئه‌لیكسه‌نده‌ر كیرنسكی كوڕ) كرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كاتی بوو، ڕێگه‌ی باوكی بگرێته به‌ر له یارمه‌تیدانی لینین و نه‌رمینواندن له‌هه‌مبه‌ریدا؟”.
ساڵی 1917 به هه‌موو ڕووداوه گرنگه‌كانییه‌وه هات، كیرنیسكی بڕیاری ده‌ستگیركردنی لینینی ده‌ركرد، كه له ئه‌ڵمانیای گه‌وره‌ترین دوژمنی ڕووسیاوه دزه‌ی كردبووه ناو خاكی ڕووسیاوه، له كاتێكدا ئه‌ڵمانیا له گه‌وره‌ترین جه‌نگدا بوو له‌گه‌ڵا ڕووسیادا، به‌ڵام لینین هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌ی هه‌ر زوو پێگه‌یشت و خۆی شارده‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه كیرنیسكی خۆی هه‌واڵی گرتنه‌كه‌ی به لینین داوه، به‌مه‌ش جارێكی تر چاكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كیرنیسكی بۆ لینین دووباره ده‌بێته‌وه و ده‌بێته قه‌رزێكی ڕاسته‌قینه له ئه‌ستۆیدا، هه‌ر چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه، ڕووسیا ڕووداوێكی مه‌زن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌ویش به‌رپابوونی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1917 و هه‌ره‌سهێنانی حكومه‌تی كیرنیسكییه، له گه‌رمه‌ی ئه‌و كوشتوبڕ و هه‌رایه‌دا كه خوێنی ملیۆنان ڕووسی تێدا ڕژا، كیرنیسكی ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ژنانه‌وه كه كه‌س نایناسێته‌وه و پاشان بۆ ئوتۆمبێلێكی ئه‌مریكی كه ئاڵایه‌كی ئه‌مریكای به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت ده‌گوازرێته‌وه بۆ باره‌گای سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا، لێره‌دا جارێكی تر به‌ڵگه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه لینین خۆی ئاسانكاری بۆ ڕزگاركردنی گیانی كیرنیسكی كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌یان بداته‌وه .
سه‌رچاوه:
گۆڤاری (العالم) ژماره (555)، 8/ شوبات /1997
*كۆسته‌نتین مهتفیف، توێژه‌رێكی ڕووسییه .
** ئه‌م بابه‌ته به‌ر له شه‌ش ساڵا كراوه‌ته كوردی و هه‌ر ئه‌و كات له گۆڤاری (ئایدیا)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه .
ئیمهیلی وه‌رگێڕ: Hemnxurshid79@gmail.com