Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
ڕێنوسی کوردی لاتینی یان ڕێنوسی کوردی تورکی؟

ڕێنوسی کوردی لاتینی یان ڕێنوسی کوردی تورکی؟

Closed
by October 21, 2012 زمان

 

 

نوسین بریتی یە لە دەربڕینی زمان لەڕێگەی کێشانی کۆمەڵێک هێما و دانانی چەند نیشانەیەکەوە کەلەڕێگەی بینینەوە دەرکی پێدەکرێت. شارەزایان پێیان وایە کە گەشەسەندنی نوسین و تێپەڕاندنی قۆناغی وێنەکێشانی سادە و داهێنانی ڕێنوسی گەشەسەندو دەگەڕێتەوە بۆ پێشکەوتنی بواری ڕامیاری وگەشەسەندنی ئابوری و تۆمارکردنی مێژوو.هەروەک لە پێناسەکەوە دەردەکەوێت پەیوەندیەکی توندوتۆڵ زمان و نوسین بەیەکەوەدەبەستێت و بە هیچ جۆرێک ناتوانرێت لەیەک جودا بکرێنەوە یان تەنانەت بۆشاییەک بخرێتە نێوان ئەو دووانە. ئاشکرایەکە داهێنانی پیتەکان لەسەربنەمای بوونی دەنگەکان بووە، لەهەر زمانێکدا بۆنمونە لەزمانی ئینگلیزیدا دەنگی )ق( مان نییە پیتێکیشمان نییە کە ئەودەنگەدەرببڕێت، بەوپێیە دەتوانین بڵێین؛ ئەوزمانانەی دەنگەکانیان لەیەکەوە نزیکن ئەوا پیت و ڕێنوسەکانیشیان بەهەمان ئەندازەلەیەکەوە نزیکن. بەگشتی دەکرێت نوسین پۆلێن بکەین بۆسێ گروپ کەهەرگروپە لە سنورێکی جوگرافی دیاریکراودا بەکاردەهێنرێت.  ڕێنوسی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا بەگشتی لەڕەنوسی ڕۆمانی کۆنەوە(Latin ) هاتووە.  هەروڵاتەوبەجۆرێک گۆڕانکاری لەپیتەکانداکردووە کە لەگەڵ زمانی ئەو وڵاتەدابگونجێت.  وڵاتانی کۆریا و یابان و چین و دەوروبەریان بە ڕێنوسێکی هاو شێوە دەنوسن .  ڕێنوسی کۆری(hanja)وە ڕێنوسی یابانی(kanji)وە ڕێنوسی چینی(hanzi) وە ڕێنوسی ڤێتنامی(han tu) هەموو ئەو ڕێنوسانە ڕێنوسی لەیەک چوون چ لەڕووی ڕواڵەت و چ لەڕووی دروست کردنی دەنگەکانەوە، هەروەک چۆن زمان و کلتوری ئەو وڵاتانە زمان و کلتورێکی لەیەک چووە.  ڕێنوسی وڵاتانی ڕۆژهەڵات بەگشتی لە ئەلف و بێ ی عەرەبی یەوە هاتووە، هاتنی ئیسلام و نوسینەوەی قورئانی پیرۆز بە ئەلف و بێ ی عەرەبی بوو بەهۆی زیاتر ئاشنابونی گەلانی ناوچەکە بەزمان وکلتوری عەرەبی وەهەروەها بووبە پردی پەڕینەوەی ئەو ڕێنوسە بۆناوشێعر  وئەدەبیاتی گەلانی ناوچەکە .  زمانی کوردیش وەک یەکێک لە زمانە زیندوە کانی ناوچەکە بەو ئەلف وبێ یە نوسراوە.  هەرچەندە لەزۆرسەرچاوەدا تەنانە لەهەندێک لەوپەڕتوکانەی کەلەخوێندنگەکاندا دەخوێنرێن نوسیویانە کەگەلی کورد، پێش هاتنی ئیسلام بەڕێنوسێکی ترنوسیویەتی، بەڵام نەنوسراوێکی کوردی بەو ڕێنوسەبونی هەیە تاڕاستی ئەوە بسەلمێنێت وە نە ئەوبەڕێزانەش بەڵگەیەکی گونجاویان لەبەرداستدایە بۆپشت ڕاست کردنەوەی ئەوەی کەبانگەشه‌ی بۆدەکەن.  کۆنترین نوسراو(Text)ی کوردی کەتائێستا لەبەردەستدابێت هۆنراوەکانی باباتاهیری هەمەدانین کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی هەزارساڵ لەمەوبەر. خۆئەگەرباباتاهیربەفارسیش هۆنراوەی نەنوسی با، ئەوائەستەم بووهۆنراوەکانی گەیشتبانە ئەمڕۆ.

چەندساڵێکەدەزگاکانی ڕاگەیاندن لەهەوڵی ئەوەدان کە ڕێنوسی لاتینی وەک ڕێنوسی ڕەسەنی کوردی بەخەڵکی کوردستان بناسێنن وبیکەن بەجێگرەوەی ئەو ڕێنوسەی کە ئێستاهەیە.   گۆڕینی ڕێنوس کارێکی ئاساییە، زۆرێک لەوڵاتانی دنیا ڕێنوسەکانی خۆیانیان وازلێهێناوەو ڕێنوسێکی تازەیان لە گەلانی ترخواستوە بەڵام، ئەمەلەژێرکاریگەری چەند هۆکارێکی دیاریکراودا ڕویداوە، وەچەند دەرەنجامێکی دیاریکراویشی لێکەوتۆتەوە.  بۆنمونە ئینگلیزەکان تاسەدەی حەوتەمی زاینی بەڕێنوسی-Saxon futhorc   Anglo- دەیان نوسی بەڵام لەسەدەی حەوتەمەوە ڕێنوسی لاتینی (Latin script)بەرەبەرە جێی ئەو  ڕێنوسەی گرتەوە.  کەمی تێکستی ئینگلیزی بەڕێنوسەکۆنەکە و کاریگەری دەسەڵات وئایین و کلتوروفەرهەنگی ڕۆمەکان لەسەر کلتورو فەرهەنگی ئینگلیزەکان لەهۆکارە سەرەکیەکانی ئەوگۆڕانکاریەبوون. دەرەنجامەکەشی توانەوەی زمانەکە بوو لەناو زمانی ڕۆمیدا بە جۆرێک کەئێستا بە زمانی ئینگلیزی پێش ئەو گۆڕانکاریە دەوترێت ئینگلیزی کۆن. 

ئێستا کەسەدەی بیست ویەکە، نەزمان وتێکستی کوردی ئەوەندە ناکامە وە نە کوردستانیش لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمەوە داگیرکراوە.  هیچ پەیوەندیەک زمان و کلتوری کوردی نابەستێتەوە بە زمان وکلتوری ڕۆمەکانەوە.  کەواتە وەکو هۆکار، هۆکارێکی دیاریکراو لەئارادانییە بۆئەوەی ئێمەی کورد ڕێنوسی کوردی بگۆڕین بۆڕێنوسی لاتینی، خۆئەگەرئەوبەڕێزانەی بانگەشەبۆڕێنوسی لاتینی دەکەن هۆکاری تایبەتیان هەیەوئێمە نایزانین ئەواباهۆکارەکان بخەنەڕوو بۆئەوەی ئێمەش بیانزانین بەڵام بەڕاستی دا ئەمڕۆ زۆردرەنگەبۆدووبارەکردنەوەی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێن: (شارەزایان پێیان وایە) دەی ئەگەرشارەزایان پێیان وایە ئه‌وا ئەوشارەزایانە کێن و بۆچی پێیان وایە؟. سەرەڕای ئەوانەش لەباخچەی ساوایان و خوێندنگا بنەڕەتیەکانی بەریتانیا بەئەزمون دەرکەوتوە، ئەومناڵانەی زمانی دایکیان ئینگلیزی نییەو نوسینەکانیان لەلای ڕاستەوەدەست پێ دەکات بۆلای چەپ، زووتر فێری خوێندنەوەو نوسینی ئینگلیزی دەبن لەوانەی کەبەئەلف وبێ ی لاتینی دەنوسن. کەواتە وەکو دەرەنجامیش ئەوگۆڕانکاریە دەرەنجامێکی سودبەخشی نابێت، چونکە فێربوونی خوێندنەوەو نوسینی ئینگلیزی لەم سەردەمەدا بایەخێکی زۆری هەیە.

بیرۆکەی بەکارهێنانی ڕێنوسی لاتینی لەجیاتی ڕێنوسی کوردی، لە تورکیاوە هاتۆتە کوردستان. دوای ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی ودامەزراندنی کۆماری تورکیا لەلایەن کەمال ئەتاتورکەوە، ڕێنوسی لاتینی جێگای ڕێنوسی عەرەبی گرتەوە(بەڵام زۆرلەپێش ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانییەوە هەوڵی ئەم گۆڕانکاریەدراوە). ئەوەی کەوایکرد هەندێک لەنوسەرانی کورد خۆیان بەشەریک و برابەشی ئەوگۆڕانکاریەبزانن، ئەوە بووکە عەبدوڵاجەودەت کەئەفسەرێکی سوپای عوسمانی بوو و تاپێی کرا خزمەتی ئەوسوپایەی کرد کەداگیرکەری کوردستان وڕوخێنەری میرنشینە کوردیەکان بوو، یەکێک بوو لە هەڵسوڕاوانی ئەوشۆڕشەنوێیە ، نەک هەرئەوە بەڵکو یەکێک بوولەدامەزرێنەرانی لاوانی تورک کەپاشان گۆڕدرا بۆ ئیتیحادوتەرەقی.  دوای سەرکەوتنیشیان وەک هەمولایەک ئاگادارە هەڵسان بەلەسێدارەدانی شێخ سەعید و سەدەها تێکۆشەری تری کورد. جگەلە خزمەت کردن بەسوپای عوسمانی و دامەزراندنی لاوانی تورک، عەبدوڵاجەودەت مێژوویەکی دیاریشی لەدژایەی ئایینی ئیسلامداهەیە. گەورەترین دادگایش لەمێژووی ژیان و خەباتی عەبدوڵاجەودەتدا، ئەودادگاییەبووکه‌ لەسەربابەتێک کە بۆ ئایینی بەهایی نوسیبووی و تێیدا هێرشی کردبووە سەر ئیسلام. شانازی کردن بەکەسایەتی عەبدوڵاجەودەتەوە، وەک تێکۆشەرێکی دژبەئیسلام لەجێی خۆیەتی چونکە بە دوژمنی خواناسرابوو بەڵام، شانازی کردن بەکەسێکەوە نۆکەری تورکی عوسمانی و یەکێک بێت لەدامەزرێنەرانی تورکیای ئێستا جێی سەرسوڕمانە!  

 

نوسینی: حسن حسێن حسێنی..

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.