Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
قەسیدەى گوڵى سور تا گوڵەكانى تر

قەسیدەى گوڵى سور تا گوڵەكانى تر

Closed
by April 24, 2008 ئەدەب

   تێكوَشەر خالید……
 
 بۆ/كیژێك لە یەخ لە شیعر
 لەسەر كورسییە گەنجەكەى (ئەپوَلوَ) دانیشتووم و
 پەڵە بەفرێكى شەڵاڵ بە گوڵى سور
 لە بەردەممدا بىَ دوودڵى
 حاشا لەبێدار بونى گریان و
 لەمنى جنسى شەو ئەكا
 لە كاتێكا من ئەخوازم
 ئاسمان بكەم بەشنە با بوَ لێوى …
 گوڵى سور:
 كیژێكى نەرمە وەكو حەرفەكانى باران
 هەناسەیەكى تەڕە
 بوَ لابردنى بێمرێسى من
 گوڵى سور لە هیچ كەسىَ ناچىَ
 من ئامادەم
 تا ئەو بەرى ئەم ژیانە
 سۆفى ئاسا بم
 گیتارى شیعرى بۆ بژەنم
 وەلىَ سەد مردن!!
 ئێستا خوَ من ئاسمان نیم بیبینم
 منى شەپوَلى نائومێدى و
 ئەوى كەنارى شیكى
 چوَن پێى بگەم ..چوَن؟ چوَن.؟!
 منى ئاوارەى وڵاتى بزەو
 ئەوى نیشتەجێى ویلایەتى زەردەخەنە
 چوَن ئەم سنورە ئەشكىَ چوَن ؟!
 چوَن بیدوێنم
 خامە بێدەنگەكانى قاڵ بەتەنیایى
 چوَن بیشكێنم
 پەنجەرە ئاسنینەكانى نێوان من ومانگ
 چوَن ..چوَنى!!ئەتوانم..!!
 ***
 توَكەسەر تاپات …
 لە ناو بەفرا گوَرانى بوَ جوانى ئەڵێت …و
 سەما بوَ وەرزە قاوەییەكانى من ئەكەن و
 بە خوێنى دەمارەكانما ئەچرپێنى گوڵى سور
 چوَن پڕنەبم لە بیر كردنەوە …
 سورترین گوڵ
 لەم ئێوارە موَرەدا كەكەیلە لە ئەڤین
 هەر بەو شیعرەت
 بمخەرە ناو جەنگەڵستانى ئە جەل و
 پڕم كە لە شەهوەتى مانگە شە و و
 پڕ كە لە ئیمانى دڵى مێرولەكان و
 دوا جار لەم زاكونى ئەوینەدا
 فَێرم بكە پەژێوان نەبمەوە
 گوڵترین گوڵ
 خوَزگە ئە مشەو ئەهاتى و
 گوێت لەم گوَرانییە دەگرت
 كەلە گیانمەوە هەڵدەقوڵىَ
 فێنكتر لە سەحەر
 بنواڕە لە لاشەى شەق بوى من
 كەبەكەمترین سەرنج
 وردو خاش بووە
 بنواڕە لە سێبەرى پەنجەكانم
 كەبەباى لێوەكانت وشك وسیس بوون
 بنواڕە
 لە جەستەم كەدەڵێى ڕوبارێكى گریاوە شوَڕبوَتەوە
 ناخى زەوى ..
 بنواڕە لێم…… بنواڕە
 **
 دەكوَتم كە شوَخەكە
 بەشیعرێكى خوَت مەستى خوَتم كە
 چەشنى عیساى مەسیح
 ڕوَحــى تـەڕم بە هـزرى مردن شـــەڵاڵە
 وەرە لاشـەى ســـڕم
 ئـــاوێــزان كــە بـەگــەڵاو
 هەستم پڕكە لـــە سـەوزەگـیا وزینـــدوم بهێڵە بوَ خوَت
 شینترین گـــوڵ (گــوڵى شین)
 شوَخەكە
 ئەگەر دەتزانى چەنـــد پڕم لە گریان
 دەهاتى
  بەئەسپــــایى دەهاتــیت وپێت دەگوتم:
 (تێكۆشەر!! چـــــاوەكانت پــــــڕن لەگوَرانى)
 ئەگەر دەتزانى چەند كەیلە زارم بە ووشە
 چەند مەستە هوَشم بە چرپەى قەسیدەیەك
 شیعرەكەى خوَت
 ئەخستە گیرفانمەوەو
 لە ماوەى گوڵ ونیوێكدا دەگوت:
 ها دەست بدە لە دەستم
 تابزانى من فریشتەنیم و
 شاعیرێكم تەڕ بە ئاواز و
 ئاوازێكم تەڕبەگوَرانى و
 گوَرانییەكم كەیل لە هەموویان…
 ***
 كچەكە! ئەم گوَرانییەم …
 ئەشێت ماچێك بێت
 لەناو قەدى دارى ژاڵەدا….
 ***
 خوَنازانم ئێستا لە كوێى
 پەرى گیان ئەگەر چویتەوە ئاسمان
 بە خواوەندى خوَت بڵىَ:
 لەسەر زەوى كوڕێكى تەزیو بە كزەبا
 لە ناو شەپوَلەكانى ونبوون و
 چـــاوەڕوانیدا سەمـــادەكـــات و
 لــــەتـــرســـى مــــردن….
 لەنێوانى تاڵودا خوَى حەشار داوە
 پـــــێـــى بـــڵــــىَ:
 ئەو چاوەنوارى من ئەكا
 تكایە بیكە بە خڕوَكەیەك لە خوێنم
 تامردن لێى دوربكەوێتەوە
 (من بوَئەوەمە كەئەو نەما ئیتر منیش نەمێنم )
 ئازیزترین گوڵ
 ئێستا بویتە سەرابێك و
 زاكونى دڵیش وەهایە لە زەنوێرى گیانتا
 پڕ بە گەروى دونیا هاوار بكا وبڵىَ:
 گوڵى مێژورد سەر پوَشەكەتەو
 ساردوَنیا لێوەكانت و
 لاشەشت كوێستانێكى شەڵاڵە
 بە قەسیدە قاوەییەكانى تەنیایم
 دەســـا ئـــەى خــــودا
 چیت نیشانـــدام ؟چــــى؟!
 چیت نیشاندام!!
 **
 پەمەیترین گوڵ
 بە گریانا توَئەناسمەوە
 چاوەڕێتم
 دەزووتر وەرە بوَماڵى ئێمە
 زووتروەرە سەر تەرمى
 ئـــەم لـــقە ئــاگـــرەى لە هەناسە دان كەوتووە
 بێئێشى كە ناسوَرى ڕوَح…بە نیگایەك
 لە چاوەنواڕى ئەو شەمەندەفەرەى
 ڕێگاى ماڵەوەى لێ ون بووە
 هێندێك كەم بكەرەوە
 ناسكترین گوڵ
 تەروەندەترین گوڵ…
 زووتر وەرە …زووتر… زوَر زووتر…
 نەبا شەق بەرىَ ئاسمان
 نەبا بشكىَ دڵى شەو
 نەبا كوێر بێت چاوى خوَر
 نەبا زیز بێت لێوى مانگ
 **
 ئەز توَم لەگیر فانى چاكەتەكەى (با) دا دوَزییەوە و
 ئەز توَم
 لە گریانى شە وێكمدا وون كرد
 سەر لە نوىَ ئەتدوَزمەوەو
 بوَ هەیشە لێم وون ئەبیت
 ڕوَژێك ئەڵێم
 هەرگیز جێت ناهێڵم ، ونت ناكەم ،یار
 ڕوَژێك ئەڵێم
 هەرگیز نابینمەوە گوڵ .. هەرگیز.. هەرگیز..
 **
 من كەكوڕێكى تەڕم بەبیر كردنەوە و
 تراویلكە ئاسام لە ڕاستى ژیان ..
 ئەمێستا خەریكە لێوى ئەو
 داگیرم ئەكاو
 پڕم ئەكات لە توانەوە و
 دیلى ژیانم ئەكا…
 من كەوە رزێكم
 قاوەیترم لە تێكشكان و
 شینترم لە باڵەكانى سەفەر و
 موَر ترم لە گریانى خودى گریان
 ئەمێستا ئەو خەریكە
 لە چاوەكانم شەرابێك و
 لە پەنجەكانم ئاوازێك و
 لە لێوەكانم گریانێك و
 لە دەرونیشما
 گڕكانێك ئە خوڵقێنىَ
 من كەپارچەیەكم لە مەست بوون
 بەدەم حەرفە سادەكانى دەستى ئەم گڕە مەچەك ئەستورەو
 ئەم چەرخە پڕلە ڕامانەوە
 ئەو خەریكە ئەمكاتە
 قەڵەمێكى بێدارتر و
 پایزێكى كەیلى ماتى و
 هەناسەیەكى ترى دەم (با)
 كەئەمیان لە چاوەڕوانى مەرگدا
 هێندەى نەماوە شەق ببا
 **
 چەند شەوێكە گوڵى سور دێتە یادم
 شەوێكیان لێم پرسى:
 ئەم خەیاڵەى من تاكوىَ بڕوا
 بە هێمنى پێى گوتم: وس بە !
 هەتا وەكو لاى خوا …
 چەند شەوێكە
 كتێب قەڵەمى عاجزو
 خەیاڵ شەكەت وماندوو
 جوانى ونبووى
 مەملەكەتە تەزیوەكە بە فیراق
 چەند ڕوَژێكیشە هێندە پڕم
 تواناى گوَرانى گوتنم نەماوە
 چەند ڕوَژێكە دونیام لێ بوَتە ئەوو
 هێزى ئەوەم نیە
 گوڵى ناو ئینجانەكانم ئاو بدەم
 چەند ڕوَژێكە پڕم
 لە حاڵەتى تەسەوف و بێهوَشى
 چەند ڕوَژێكە ڕێگا ئەبڕم
 بوَ دوَزینەوەى بە سەر خوَشى…
 **
 پەمەیترین گوڵ
 من بە خەیاڵ توَم دروست كردووەو
 توَ ئەشێت بە من بێخەبەر بوبیت
 من بە دڵ تەماشام كردووى
 توَ ئە شێت لە ئاستى من
 بارانێكت نەدیبىَ ….جگە لە هەورم
 گوڵترین گوڵ
 خانمە نەناسراوەكە
 لە جیاتى چەپكىَ گریان
 باوەشىَ ووشەى مۆر و
 دەشتىَ شەوى یەڵدام پێیە
 بوَ نوسینەوەى توَ
 لە جیاتى گوڵێكى تر ئەم قەسیدەیەو
 لە جیاتى خاكى ژێر پێت   ئەم دڵەو
 لە جیاتى هەناسەت ئەم ڕوَحەم بوَت
 نەناسراوترین گوڵ
 فەرموو گیان وڕوَح
 هانىَ ئەڵقەى لێو
 بگرە شەرمى یەكەم جار…
 **
 دەبىَ گوناهى من چی بێت
 من نازانم
 ئەم پەنجەرانە بوَچى ئەفڕن
 من نازانم ئەم زەمەنە چرچە …كە پڕە لە ماچى ڕەشپوَش
 ئەم شەوە مۆرمۆرانە .. كە پڕن لە خەیاڵ ..
 ئەم خەیاڵە تەنیایانە ..كەپڕن لە بێدەنگى …
 چییان لە من ئەوىَ ..
 بوَ ناهێڵن بفڕم
 بوَچى بگریم!!
 تا دوا هەناسەیشم سروود بوَ مردن بڵێم …
 بوَ ناهێڵن
 (گوڵى سور) هەر هیچ نەبىَ
 جارو بارىَ
 لە سەر ڕانى شیعرێكم بخەوێنم…
 بوَ ناهێڵن
 بوَ جارێكیش بىَ (گوڵى سور)
 بە شاڕێگەى هەستما بڕوا ..
 بوَ ناهێڵن
 بزەیەكم پىَ بگرىَ و
 خەندەیەكم چروَ بكا
 بوَ ناهێڵن بوَ! بوَ؟ بە فڕینم شەكەتن!!
 بوَ ناهێڵن بوَ!بوَ؟ بە هەوڵى من ئێوە ماندوو ئەبن !!
 **
 من سەر پوَشە شینەكەى
 بەو ئاسمانە ڕەشە ئەزانم
 كەلە تاوانا شین هەڵگەڕاوە
 بەو ووشە مەستانە ئەزانم
 كاتێك بە چرپەوە
 لە دەرگاى خەیاڵم ئەدەن و ئەڵێن:
 ئەتوانین بێینە ناو گریانى چیروَكەكانتەوە..
 من سەر پوَشە پەمەییەكەى
 بەو ئێوارەیە دەزانم
 كە ئاسمان گوڵى لێ ئەڕژىَ
 من سەر پوَشە موَرەكەى و
 من سەر پوَشە ئەخەوانیەكەى و
 سەر پوَشەكانى ماڵەوەیشى
 بە ئاڵاى شیعر و
 عیشق وخەیاڵ ئەزانم
 سەر پوَشە ڕەشەكەیشى
 بەو یادگارییە تاڵەى كە من بوَى دەگریم…
 **
 تا ئەبەد لاى ئەوم
 تائەبەد وائەبم
 بەڵام ئەشزانم من ئەمانەم
 هەمووى خەیاڵن و
 هەمووى مەستین و
 هەمووى گریانى چەند شەوێك و
 هەمووى تەرمایى دێڕكە (عاشق بوون)
 هەمووى سێوى دەستى ڕێبوارێكن
 من تا تەواو نەبم تەواو نابم
 من ئەمانەم
 چرپە چرپى شەوانێكى تەنیا یى من
 من ئەمانەم
 شەقامێكى تەندراو بە بەد بەختیمن و
 ئاسارێكى هەتا ناو قەد
 وردو خاشن ..
 من ئەمانەم
 بیركردنەوەیە لە (هیچ)
 لە كاتى پەڕینەوە بوَ ئەڤینستان
 من ئەمانەم
 ساوایەكى شیعرو
 زایەڵەیەكى دەرون و
 كڵپەیەكى زارو
 نورێكى پێش چاوانمن
 بەڵىَ من تەماشایەكى ئەو
 بە تەماشاى ئێوارەیەكى
 ئاسمانى دیلى تاریكى و
 بە سایەى پێستى لە شم و
 بە شیعرێكى لیركى هێمن ئەزانم
 بەڵىَ كەمن گوڵى سورم بینى
 پر بووم لە خوَرو
 سڕ بووم بەدەم ووشە و
 شل بووم بەدەم لێوییەوە
 ئەمێستاكەش هەر دەگریم و
 نازانم بوَكوىَ بڕوَم و
 نازانم
 بوَ كوىَ ڕوَشتووە
 **
 من هەتا ئەو ئەبینمەوە
 ڕەنگە هێندەى خودا ڕەنگم لێ بڕژىَ
 وەكوئەستێرەیەكى تەنیا
 بخزێمەقوڵایی دَلى ئاسمانەوە
 بەڵام تائەوتافە
 پڕبم لەمەنفا..لەفیراق
 پڕبم لەنامۆیى..لەغەریبى
 ئەم دووئەستێرەیە ناگەنەیەك..بۆماچىَ…مەحاڵە
 زەوى وئاسمان ناگەنەیەك ..بۆتەعاروفىَ..مەحاڵە
 ئەم دوشیعرەناگەنەیەك ..بۆتەفسیرى خۆیان..مەحاڵە
 خۆرومانگیش ناگەنەیەك.. بۆئاوێزان بوون..مەحاڵە
 مەحاڵە…. مە حاڵ!!!
 وەرە یار ون ترین یار
 ئەم جەهەننەمە بكەینە بەهەشتى هەرزەكاریمان
 تێفكرین لەلەتبوونى تەمەنمان
 .. ئەمجا لەتەمەنى نوح…بڕوانیین و تێبگەین
 ئافریدەگەر چەند توڕەیەلێمان!!
 وەرە یار سەرابترین یار
 لەو (جامەك) انە بڕوانین
 تاحەقیقەتى عیشقم ببینى تا حەقیقەتى تۆ بزانم
 ئەى یار
 وەرە ئاوێزان بین
 شەرابى ئەم ماچە جەهەننەمییە نۆش كەین
 لەم جەنگەڵە پڕ لە كارەساتە
 وەرە ئەى یار
 بەرد بێنینە سەما
 گوزەرىَ بكەین بەناو ئاسەوارە وێرانەكانى یادگاریمان
 گۆرانى بڵێین تا ئەگەینەباخىَ سور
 وەرە یار خەیاڵترین یار
 بەباڵاى قەسیدەما هەڵزنىَ
 تا گەورەبوونت نەبێتە ئاگرێكى تەزیوو بە شەهوەت..
 وەرە یار خەیاڵترین یار
 ئەم جەهەننەمە بكەینە بەهەشتى هەرزەكاریمان
 وەرە
 لەگەڵ خەیاڵما ئاوێزانبەو
 لەبەرسیلەى تەنیایم
 شەرابێك خەستتر
 لەئێوارەسەرابییەكانى تەمەن دروست بكە..
 وەرە
 هێلانەى ئەم شەوە سیحر بازانەم بۆتێك بدە
 ئەم قەڵا جامبازەى خەمم بۆبڕوخێنە
 وەرە
 پێش ئەوەى دەجال بمكڕىَ وەرە
 وەرە
 پێش ئەوەى( با ) بمڕفێنىَ وەرە..
 خانمەكە
 هەرلەوێبە لاى كورسییەكە!
 بەهێمنى دانیشەو
 بیر لە ئافریدەگەرە نوێكان مەكەرەوە
 ئاوڕىَ بدەرەوە لەو بەندەگوناهبارەى تەنیا "عەشق"تاوانییەتى
 هەرلەوێبە تا ئەم گریانە ئەنوسمەوە
 هەرلەوێبە  تائەم خەیاڵەم مەحف نەبێتەوە
 هەرلەوێبە  تا نۆتەى ئەم ئاوازە ناوازەیە ئەژەنم بە قانون ى رۆح
 هەرلەوێبە .. هەرلەوێبە..  هەرلەوىَ
 **
 ببورە ناوەكەتم بەبیرناێىَ
 دەنا ئێستا
 لاپەرە مەحزونەكانى تەمەنم و
 لاپەڕە تاڵەكانى ژیان و دڵم و
 لاپەڕە تەماوییەكانى ڕۆحم دەگۆرییەوە بە باخێك و
 پڕم دەكردن لەناوى تۆ
 
 بۆسۆراخى تۆ
 باخ نەما نەگەڕێم
 لەبەهەشتا ماڵ نەما سەرى پێدانەكەم
 بۆدۆزینەوەت
 گوڵ نەما لەشەقامەكانى  شاردا نەیوەستێنم و پێى نەڵێم:
 ئەرىَ توخوا كچێكت نەدیووە
 ئیماندارو
 تـــەڕو
 سپى
 بۆدۆزینەوەت
 شەونەما دڵى نەشكێنم و بێدارى نەكەم
 بۆ سۆراخى تۆ
 چەندەها گوڵى ترم دۆڕان
 چەندەها ڕۆحى ترم بەجىَ هێشت
 چەندەها حەزم فڕێداو
 دواى سەرابى عیشقت كەوتم
 بۆسۆراخى تۆ
 هەموو ژینم بەخشى بە خەیاڵ
 **
 جارێكیان ئەمەندە سەیرى تۆم كرد
 ((خەیاڵ)) لەشەرما تەریق بۆیەوە..
 خواوەندى سەراب
 تائەو كاتەى دێیت وپەنجەكانم ئەگوشیت
 تائەوكاتەى دێیت و لەشیعرێكما وەنەوزى  خەو ئەتباتەوە
 من ئەگریم و
 ئۆقرەم نییە
    بنوسە ئەم خەیاڵەم بەپێنوسى شەو
 بشكێنە شوشە بەندى نێوان ئەستێرەو ئاسمان بە چەكوشى ووشە
 بدوێنە من بەدەم دركاندنى بەررۆشى خۆتەوە بۆ عیشقم
 **
 لەتەشبیهى من بۆ ڕووى گوڵى سور
 بۆچڵێك چراو كچێكى سپى
 خاڵی یە وشەو
 وشكە گەرووى قەڵەم و
 تینووە زارى تینووم و
 وەلىَ پڕە خەیاڵ و
 كەیلە هزرم
 ئەمما وە ستاوە زەمینى لەشم
 **
 من هاتمە ناو ئەم جەنگە بىَ نەخشەیەوەو
 نەمزانى بۆ؟؟..بۆچى ئەجەنگم..
 من كەوتمە ناو ئەم جەنگەڵ پڕلەئێشەوەو
 نەمزانى بۆ؟؟..بۆچى وون بووم..
 من خزامە نێو ئامێزى ئەم خەیاڵەوەو
 نەمزانى چلۆن؟؟..چلۆن مەست بووم..
 من ڕژامە نێو ئەم ڕووبارە ئاگراوییەوەو
 نەمزانى چلۆن؟؟…چلۆن خۆم كۆبكەمەوە…
 من لەوبەر ئەڕوانم لەوبەر
 كاتێك زەمەن دێت وگۆچانێكمان دەداتە دەست
 تەنیا گۆچانێك (كورتەباڵاو خەواڵًو)
 كاتێك مەرگ دێت وپیاڵەیەك مردنمان ئەداتە دەست
 تەنها پیاڵەیەك (سور و شەپۆل ئاسا)
 كاتێك سەفەردێت و چاوەنواڕیمان لىَ پیرۆز دەكا
 هەرچاوەڕوانى (پشت كۆم وجەهەننەمى)
 كاتێكیش هیچ نایەت و
 تەنیایم ئەبێتە خواوەندى ژینم
 هەر تەنیایى خۆى!!
 من لەوبەر ئەڕوانم لەو بەر
 بەدیار شیعرێكى بێكەسەوە
 چرایەك دائەگیرسێنم و
 لە چاوانیا بەدووى گۆرستانێكا ئەگەڕێم
 بەدیار((حمید مێدق ))ێكى شینەوە
 ڕووبارێك دائەگیرسێنم و
 بەدوواى گوڵێكى شیندا وێڵ ئەبم…
 بەدیار وێنەیەكى ڕەش و سپى لۆركا  وە
 شینێك پىَ ئەكەم و
 ستایشى شۆڕشگێڕێكى عەشق دەكەم
 بەدیار خەیاڵێكى مۆرى خۆیشمەوە
 هەموو ئەوانە بێدار دەكەم و
 بۆ یادى گوڵى سوور دەگریم و
 تەنیا مۆمێك و
 هەرمانگێك دائەگیرسێنم..
 من مەستترین هەناسەو كوڕى ئەم سەردەمەم
 بەبىَ باڵ دەفڕم….. بە بىَ باڵ..!
 وەكوسەرخۆشێك بەدەم گۆرانییەكى پیرەوە
 شەقامەكانى منداڵیم ئەكێڵمەوە
 خەیاڵم شەن دەكەم
 قەسیدەكانم ئەدەمەدەست بیرچوونەوەو
 سەرلەنوىَ دەست پىَ دەكەمەوە
 لێرەوە هەناسە ئەكێشم
 ئیتر لێرەوە هەناسە دەدەم
 تالەڕابردوو
 تا لەئایدیاى ئەم تاوانبازانە مەحف بمەوە
 پەشیمانم لەڕابردوو
 گریانەكانم لەشەوەكان ئەسێنمەوە
 شەوەكانم ئەدەمە دەست مردنەكان
 مردنەكانیش ئەنێرمەوە لاى ئافریدەگەر
 تا لەحاڵگرتنم پىَ نەزانن
 مانگ و پەنجەرەو
 كاتژمێرە ماندووەكەى فەلەك!
 **
 ئێوارەیەك "خۆى"بەپێى خاوسى
 بەناو باخى گشتى دا دەگەڕاو
 هەرهاوارى ئەكرد
 كوا؟؟!!
 ئەوكچەى خۆى"بەیبون بوو كەچى
 وەسفى مێلاقەى ئەكرد
 هەر هاوارى ئەكرد
 تا لەپەنا پەیكەرەكەى وەلى دێوانە دانیشت و
 پاش ماوەیەك دەستى كرد بەگریان
 چونكە بینیبووى
 لەسەر لەپى دەستى گەڵایەك نوسراوە
 ئەم كوڕە قاوەییە پڕبووە لەشێتى و
 بەدواى سەرابا رائەكا
 هەر ئەوگەڵایەنا
 چلورەفرۆشەكانیش وایان دەوت
 "وەرنەوە بۆ رۆحى ساردو بەستوو"
 ئێوارەیەك خۆى واى گوت:
 تەماشاكەن
 كچێك لەیەخ
  نەناسیاوترە لە تیشكى با
 كەچى واهاتووە
 دڵى ئەم كوڕە تەنیایەى بردووە
 ئێوارەیەك خۆى واى گوت خۆى
 كاتێك جەستەمان هەڵمى خوێنى لىَ هەڵئەستا
 لەسەر پاچە عەردێك
 ساتەكانمان پڕئەكرد لەڕەنگى تاوان
 لەسەربەردێك…
 كەچى گوڵێك لەیەخ
 هاتوو  بەشیعرەكانى هەڵەمووتەكانى عیشقى
 خستە سەردەستى كورێك و ڕۆیشت
 ئێوارەیەك خۆى واى گوت خۆى..
 **
 تازە ئەم ڕووبارە لەنێڵە نێڵ ناكەوىَ         هەرگیز
 تازە ئەم سروەیە ڕەشەبایەكە      بۆ ئەبەد
 تازە هەترەشى من لەخۆى لاوازترە        هەمیشە
 تازە ئەم كچەیش پارچەیەكە لە "من"تا ئەبەد
 
 ئەنگۆرە ئێوارەكانى من
 پڕبوون  لە شیعرى تەڕو ئەسمەر
 پڕبوون  لە خەیاڵى ماچكردن و
 پڕبوون  لە یادگارىَ كەبافت ى شیعربوون
 پڕیش بوون لەشەوە شەرابییەكانى سەرخۆشیم
 بەڵام…
 ئەمێستا ئێوارەكانى من
 پڕە لە پیاسەكردن بەنێو گۆشە مەحزوونەكانى ژیان و
 پڕە لە وێنەى ئەوكیژەى شیعرێكە سپى تر لە سپى
 پڕە لەو خەیاڵەى كەمن ئەوى تێدا دەبینم
 پڕیشە لەدوكەڵ و ئالوزى مەگ..
 **
 بەدیار پیاڵەیەك ماچى بەتاڵتر لەئەندێشەى لاویمەوە
 لەشیعرێكى سوهراب ورد ئەبمەوە و
 بەدەم قوڵپى گریان و گڕى دەروونم
 بەسەرسامییەوە تێى ئەڕوانم..
 ((كچە شاعیرێكم بینى
 بەحەددىَ لەتەماشاى ئاسماندا توابۆوە..))
 من ئەو شیعرەم تەنیا بۆ ئەوە
 خۆئەشزانم نایبینمەوە..
 من ئەم ژینەم هەربۆئەوە
 خۆئەشزانم بۆخۆى ئەژى..
 **
 پەشیمان نیم كەعاشقى سەرابێك بووم
 وەلىَ ژێوانم
 خۆزیا وانەكانى فڕینم نەدەخوێندەوە
 پەشیمان نیم و پەژێوانم
 لەنوسینەوەى ئێوارەیەكى سەرابى
 لە ڕەنگكردنى هەناسەیەكى ئاوى و
 لەبۆنكردنى تەماشاكردنێك و
 لە عاشق بوون بەڕێبوارێك
 **
 لەسەر كورسییە گەنجەكەى ئەپۆلۆ هەردانیشتووم و
 هەڵنە ستاوم
 دوو ئەستێرەكە هەرنەگەیشتنە یەك و من هەر چاوەڕوانم
 ئاسمان گوڵى لىَ نەڕژاو من هەربۆ سەرپۆشە پەمەییەكەى وێڵم..
 وەختى ئاویلكەدانم هات و ئەو نەهات..
 ئەى ئەو شۆخەى واهەست ئەكەم
 لەگەڵ باكاندا سەفەرت كردووەو
 بىَ ئاگاى لە وشك بوونى هیستریاى چاوى كوڕێك
 ئەى ئەو شۆخەى واهەست ئەكەم
 من باویلكەى خەزانى تۆم و
 لە هیچ وەرزێكى تر جێگام نابێتەوە
 ئەى ئەو شۆخەى واهەست ئەكەم
 عومرم باهۆرێكە بەبىَ تۆ و
 فیراق و نەبینینت
 ڕەزەڵخواییم پىَ ئەبەخشێت ..
 **
 ڕەشڕاهاتى گوڵ
 من سەرەتاتكێم لەگەڵ مردندا ئەكرد
 كاتىَ تۆ هاتیت و خۆتت هێنا
 كاتىَ تۆ ون بویت ومنت برد
 قوڵتربوو كەسەرم
 ڕەشڕاهاتى گوڵ
 من كەسیخناخ بووم و لە ساغرە كان هەڵدەهاتم
 تۆ هاتیت ومنت پڕكرد لە نەبوون و ڕۆیشتى
 تۆ هاتیت و ساغرت پڕكردو
 سیخناخت چۆڵكردوو ڕۆیشتى
 ڕەشڕاهاتى گوڵ
 شق بووم بەگەردەش..نەمدۆزیتەوە
 شەق بووم  بەچاوەڕوانى … نەمبینیتەوە
 كەچى هەر فۆدلە ئەم ئەوینە
 لۆزەوە ئەم بێدەنگییەم بۆت
 تائێشى من كەمێك كەم بێت
 دەنا دڵم تۆى ئەوێت و
 ئامادەیە بۆتۆ بمرىَ
 پەژێوان نیم چەندى تر ورد بم بۆجوانیت
 پەشیمان نیم چەندى تر عاشقتبم گوڵى ون
 مەگەر زەمەن پیرمەهم كا دەنا
 یەك خوداوەندم هەیەو
 یەك دڵ و یەك گوڵى سور
 من تائەمرم چاوەڕوانم ئەو دەركەوێت
 من تاتەواو نەبم تەواونابم لە خەیاڵى ئەو
 ((گوڵى سور))
 وێڵم بۆت و ئێستا تۆ لەكوێى ؟؟
 ئەبێت لە كوىَ بیت تا بێمە لات
 تا ئاوێزانى شیعرێكم بیت
 تا گریانم شلۆڤە بكەیت
 تا ڕژانم كۆبكەیتەوە
 ئەبێت لە كوىَ بیت ؟؟؟؟
 لە كوىَ؟؟
 كوىَ!
 2-1-2008
 چوارشەممە
 
Tekoshar150@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.