لەژ ێـر هەتـاوی كوردستاندا دەمرم
حەمەی ئەحمەد ڕەسوڵ……
– 1-
من چۆن بتوانم, دڵـنیا لەژێـر تیشكی
هەتاوی سبەینێــی خەونا
بۆ تــــاوآ بژیم ، بۆ تاوێ بمرم
من چۆن بتوانم : دوای سووتانی خۆم
بە ئاسوودەیی سەر بنێــمەوە !
ئەی داری زڕ.. هیوا وەریوەكانی وەتەن :
+ رێــدەن , لە سای ئێـوەوە
* دوێنێــم حەسرەتە
* ئەمڕۆم پـەژمووردە
* زۆر چاك ئەزانم سبەینێــشم,هەر سەختە
بۆرە دڕكی سەردەم !
ئا ئەم دیوارەی ناوتان لێــناوە سوونەتی ژیان ..
چیـای نێو بیابـانە,
ئەژدیهایەكە و پشتی لە هەتاوی خوایە
بۆ بەدبەختی دڵی گەلا وچاوی گوڵ :
ئەمێستا قەڵای درۆیە ..سەرابی دەم ئاوە
+كـآ بــوو لە ئێــوە ,كامتان لە پێــشا
پــــیایا هەڵــزنا !؟
ئێــستا لە جەرگــەی كەنداوی مەرگــا
قیــــت ڕاوەستاوە ..
هێی داری كۆتەڵ , پـاڵـــەوانانی ملكەچ,
سیاسەتبازانی بێفەڕ !
لەسای ئێــوەوە لـــە ڕۆژەڵاتی پـــەتڕۆڵــدا ئەمـــڕۆ
مرۆ ئاژەڵــە و , ئاژەڵیــش مرۆ ..
مرۆ – ئاژەڵـــی سبـــەی
ژەمــی ڕۆژانـــەی كۆكتێــلی نەوتە
لە تاراوگەی كوردستانا :
ئینســـانی ئەوڕۆ بەردی چـــەور ئەجوآ و
بێدار و خولیای سەحرا و…ئەشكەوتە !
* دوێنێم حەسرەتە
* ئەمڕۆم پــەژمووردە
* سبـــەینێــش , سەختــــە
***
دوێــنآ پـــاڵــم نا بە ساڵانــــەوە ,
ساڵـــیش تەمەنی
كەدەر و شوومی بۆ نووسیمەوە ..
ئەمڕۆ یاخیم لە وەیشوومە و لە بیری سووری دوێنێ
جاڕسی دەست دەردەسەری ئەوڕۆ و
سبەینێی درۆ..تووڕەم لە هیوای پڕ درۆی سبەینێ !
كانی جۆگــەلە و , هاژەی ڕووبــــاری یادگــارییەكانم
تینووێـــتی ئەمڕۆم هەرگـــیز ناشكێنێ ..
+ ئەمڕۆكە خەونت پێــــوە ئەبینم
ئای " سبــــەینآ " ی خەم ..
هێــــــی " سبەینێ " كەی
چیای سەخت و تەم !
ئەمڕۆ یاخیـــــم لە خەون و خولیای خۆم
لە سبەینێی تەمتومانی تۆ ..
چونكە ئەزانم لەوەیە سبەی ,
پــــاشگــــەز ببمەوە و بمرم بۆ ئەمڕۆ
دوێنێی سۆزانی و ئەوڕۆی بێ تاموبۆ !
دوێنێـــــم حەسرەتە
ئەمڕۆم پــــەژمووردە
سبەینێــش ، سەختە !
من چـۆن بتوانم
لە سای درەختی ڕابردووی عــومرا
بە ڕاشكاوی ،
بیر لە ئێــستاكەی خۆم بكەمەوە ..
بۆ ساتێكیش بێ
داری زڕ ڕێدەن..بیەڵـن بەدەم شنـەی ئازاری
یادی دوێنێـما تێــر بتلێــمەوە
سلێمانی
hemea.rasoel961@yahoo.com