ئایا به ڕۆشتنی جۆرج بۆش و ئیداره‌که‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵات باشتر ده‌بێت؟
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن……
ئه‌م بابه‌ته‌ی من سه‌رنجێکه له‌سه‌ر بابه‌تێکی نوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت)ژماره10733ی ڕۆژی 17/04/2008 ی (هودی ئه‌لحوسه‌ینی).له ژێر ناونیشانی(چاره‌سه‌ر نیه بۆ ناوچه‌که پێش ڕۆشتنی جۆرج بۆش)
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی تێڕامان و تێگه‌یشتنه، به‌راوردی ئه‌و کاولکاریه مێژوییه‌یه که کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان تێی که‌وتون و ئاستی ئه‌و چاره سه‌ره ناکۆتایه‌یه هه‌رده‌م ووتووێژه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران ، ناچاره‌سه‌ربوون، ده‌گێڕنه‌وه بۆ هۆکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی زلهێزی سه‌رده‌م و ئه‌و سه‌رۆکانه‌ی که له ماوه‌ی کارکردنیاندا به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان خه‌ریکن به گه‌یاندن و سه‌رخستنی ستراتیژه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری له ناوچه‌که‌دا، به شێوازی ناڕاسته‌وخۆ. به یاوه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانێک که هاوپه‌یمانیانن..
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین له دنیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئاستی دوژمنانه‌ی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارێکی دژی ئه‌مریکایی، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران و سوریا و هه‌ندێک له‌وڵاتانی دیکه، له نێویاندا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی تالیبانی تیاچوو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده. ئه‌مانه به‌ره‌یه‌کی دژ به ئه‌مریکایین له ناوچه‌که‌دا و، ئه‌وه‌ی کاری له‌سه‌ر نه‌کرێت ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه. ئه‌م به‌ڕێزه له بابه‌ته‌که‌یدا ئیشاره‌ت به‌وه ده‌دات که وڵاتانی سوریه و ئێران خه‌ریکی بێنه‌و به‌ره‌ن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای جۆرج بۆش و ئاماده نین بچنه ژێر خواسته‌کانی ئه‌و ستراتیژه‌ی ئه‌مریکاوه و تا بۆیان بکرێت خۆیان ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
لێره‌دا بارودۆخی عێراق و ناجێگیر بونی لوبنان له نه‌بوونی سه‌رۆک کۆمارێکدا و کێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین بڕبڕه‌پشتی گیر و گرفتێکن که بۆ ئێستای ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جۆرج بۆش خولقێندراون . دیاره، مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین میژویه‌کی کۆنتری هه‌یه له نه‌بونی چاره‌سه‌ربوندا. به‌لام له‌دوای هێزوده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ستی ئاخونده‌کانی ئێران له سالی1979 بۆ خۆی ئامانجی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه گه‌یاندنی ستراتیژه‌که‌ی بوو بۆ وڵاتانی چوارده‌ور و دروست کردنی ئه‌حزابگه‌لێکی ئیسلامی له ژێر کاریگه‌ریه‌کانی خواستی سه‌رکرده دینیه‌کانی ڕژێمی ئیسلامی ئیران‌دا.بۆیه کاریگه‌ریه به‌رچاوه‌کانی ئێستا خۆی له‌م هاوکێشه بێچاره‌سه‌ربوانه‌دا ده‌بینێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جۆرج بۆشیش نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی حوکمڕانیه‌که‌یدا ئاسایش بۆ ناوچه‌که دابین بکات، بگره ئاستی ته‌نگه‌ژه‌ییه‌کان زیاتر و چڕتر خۆیان ده‌نوێنن.
به‌ڵام لێره‌دا پرسیا هه‌یه، ڕاسته به تیئۆری داروین ده‌ڵێت زۆرجار تاک ده‌توانێت ڕه‌وره‌وه‌ی مێژوو بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستا له‌م سه‌ده‌یه‌دا ده‌یبینی و ئاستی به‌ره و پێشچونی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا له قۆناغێکی زۆر هه‌ستیاردایه و به ئیجابی و سلبیه‌وه، بێ‌شومار وه‌سائیلی ته‌کنه‌لۆجیا پێشکه‌وتنی به‌رچاوی به خۆوه دیوه. ئاخۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی که‌سێک و ئیداره‌که‌یه‌وه یان زه‌روره‌تی ڕژێمێکی سه‌رمایه‌داری نیشان ده‌دات له ئاست ململانێ ناڕه‌واکانی ناو خێزانی سه‌رمایه‌داریدا، بۆ نه‌توانینی چاره‌سه‌ر کردنی ژیانێکی بێشه‌ڕو کوشتار و جێخستنی کۆمه‌ڵگایه‌کی دوور له شه‌ڕ له‌م سه‌رگۆی زه‌ویه؟
ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه ،ئه‌وشکسته به‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نیزامی سه‌رمایه‌داریه که به غه‌یری شه‌ڕومه‌ینه‌ت باری ناتوانێت خۆی له‌سه‌رپێ ڕابگرێت. ئه‌گه‌ر بڵێین ئاستی بزوتنه‌وه مه‌ده‌نیه‌کان و هێزی جه‌ماوه‌ری چینی کرێکار له بزوتنه‌وه سیاسیه‌که‌ی خۆیدا له پاشه‌کشێدایه، ئاخۆ هۆکار چیه بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جیهانیه‌ی عه‌وله‌مه و بازاڕی ئازاد، که ئێستا زۆرینه‌ی ده‌سه‌لاته‌کانی حازر خه‌ریکی پلانی ژێر به‌ژێرن بۆ خستنی ئه‌وی به‌رانبه‌ر؟
ڕه‌نگه بۆ ڕژێمی کۆنه‌په‌رست و گه‌نده‌ڵی ئاخونده‌کانی ئێران و سوریا به قازانج بشکێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جۆرج بۆش کۆتایی پێبێت، به‌ڵام چ گرنتیه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌و کاندیده‌ی دوای جۆرج بۆش دێت و له‌م باشتر مامه‌ڵه بکات له ناوچه‌که‌دا؟
من گومانم له‌وه نیه که سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئێستا حاکمیه‌تیان له ژێر چنگدایه بتوانن ببن به هۆکاری ژیانێکی ئاسایش و دوور له جه‌نگ له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه تادێت ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکانی ساده و چه‌وساوه ڕوو له خراپتر بوون ده‌که‌ن و ڕێژه‌ی بێ‌کاری و نه‌خۆشی و دواکه‌وتووی هێندی ئێستا زیاتر ده‌بێت. ئه‌مه‌یش ته‌نها به هۆکارێک، چونکی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ناخوازن کۆمه‌ڵگایه‌کی بێچه‌وساندنه‌وه و دوور له شه‌ڕ هه‌بێت!
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامانجه جێکه‌وت که‌واته خودی ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌بێت بتوێنه‌وه. تادێت ئاستی گرفته‌کانی دنیای ڕۆژهه‌لات له‌زیاد بووندایه و کێشه‌ی زیندووکردنه‌وه‌ی ته‌عه‌سوبی قه‌ومی و لایه‌نگیری له بونیاتنانه‌وه‌ی جیهان بینی ناو کێشمه‌کێشه‌کانی دنیابینی ناو دینی ئسلام که ڕه‌گه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 14 سه‌ده پێش ئێستا. ئه‌مانه هه‌موو ده‌بن به هۆکارێک که پێمان ده‌ڵێن چاوه‌نواڕی بۆ ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر و دوور له شه‌ڕ مه‌حاڵه له‌م سه‌ده‌یه‌دا و به‌تایبه‌تیش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌موو چه‌وسێنه‌رانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، که ژیانی ملیاره‌ده‌ها مرۆڤیان به خۆیانه‌وه گرێداوه و تادێت نابه‌رابه‌ریه‌کانیش ڕوو له زیاد بوونن.
کێشمه‌کێشێک ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت له نێو زلهێزانی جیهان و وڵاتانی خاوه‌ن به‌رهه‌می نه‌وتی، بۆخۆی ده‌رخه‌ری فشاره سه‌ره‌کیه‌که‌ن و هۆکارێکن بۆ ته‌ماعی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ند خوازیه‌ی به شوێنیه‌وه‌ن، ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا به ئاشکرا له ململانێدایه له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران‌دا، ئه‌مه وه‌ک ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌کان که دیاره باجه‌که‌شی ته‌نها خه‌ڵکی ده‌بێت بیدات. به‌ڵام له سه‌ریکی که‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چین و ڕوسیه به هه‌موو شێوازێک هاوکاری ئێران ده‌که‌ن و له‌سه‌رخستنی پرۆژه‌یه‌کدان که ناکۆکیه‌کان تادێت ڕوو له زیاد بوونه، ئه‌ویش وه‌ده‌ست خستنی چه‌کی ناووکیه. دیاره بۆ وڵاتێکی ئیسلامی وه‌ک ڕژێمی ئێران ئه‌م ئامانجه له‌سه‌ر و هه‌موو حورمه‌تێکه‌وه‌یه که خه‌ڵکی له‌و وڵاته‌دا ده‌خوازن چ ژیانێکیان هه‌بێت، کوێره‌وه‌ری و سزای له سێداره‌دان، کوشتنی ژنان، ئه‌مانه مه‌سه‌له‌یه‌ک نین بۆ ڕژیمی ئێران هێنده‌ی خواستی سه‌رخستنی به‌رنامه‌که‌یه‌تی و ئامه‌ده‌یه زۆرترین باجی له پێناودا بدات، بۆ ده‌سه‌ڵاتی سوریاش هه‌مان شێوازه.
ئه‌وه‌ی ڕون و ئاشکرایه له خواستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌مڕۆدا، چه‌وسانده‌وه‌ی زیاتری کۆمه‌ڵگاکانی ژێرده‌ستی خۆیان و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی به‌رهه‌مهێن و ڕه‌ش و ڕوت و ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی وه‌ک سوته‌مه‌نی بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه به‌کارده‌برێن ، له‌و دیویشه‌وه چینێکی ملهورو گیرفان پڕکه‌ر په‌روه‌رده ده‌کرێن،تا بۆ هه‌میشه بتوانن خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا.
وڵاتی عێراق و ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌ی باشترین نموونه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نیزامی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ و جه‌بهه‌ی ئیسلامیه‌که‌ی که به چ شێوازێک ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌یه‌وێت درێژه به عومری خۆی بدات. به‌کوشتنی خه‌ڵکی له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا. ئه‌مه‌یه ئازادی له سایه‌ی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ره‌دا؟
هۆڵاندا
22/04/2008