
زمانی كوردی له نێوان یه‌شار كه‌مال و داودئۆغڵودا
دیپلۆماتی ژماره یه‌كی كۆماری توركیا، واته ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵاته له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی (حورییه‌ت ده‌یلی نیوز)
Hurriyet Daily News
رایده‌گه‌ینێت، له سۆنگه‌ی خۆشه‌ویستیی خۆیه‌وه بۆ زمانی كوردی، (ئه‌گه‌ر كاتی پێویستی هه‌بوبا، خۆی فێری زمانی كوردی ده‌كرد)!. داودئۆغڵو هه‌روه‌ها گوتویه‌تی:
“به گشتی حه‌زم له فێربوونی زمانه و وه‌كو هه‌موو زمانه‌كانی تر، زمانی كوردیم خۆشده‌وێت”!
ئه‌و رسته‌یه‌یش هه‌ر هی ئه‌وه. له‌و دیدارهیهدا ناوبراو گوتویه‌تی: “زمانه‌كان توركی، عه‌ره‌بی و كوردی بۆ توركیا ده‌بن به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی”.
ئه‌م قسانه‌ی داودئۆغڵو سه‌رنجڕاكێشن یان مایه‌ی پێكه‌نین؟ .
له ژێر سایه‌ی سیسته‌می وهڵاتهكهیدا وا به‌ره‌و سه‌د ساڵ ده‌چێت زمانی كوردی زمانێكه قه‌ده‌غه. كه‌چی داودئۆغڵو له بری ئه‌وه‌ی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتدار له‌م سه‌رده‌مه‌دا كارێك بكات بۆ نه‌هێشتن و بنبڕكردنی ئه‌و تاوانه دیرۆكییه، دێت ئه‌م قسانه ده‌كات.
كێشه نییه با داودئۆغڵو كاتی بۆ فێربوونی زمانی كوردی نه‌بێت، به‌ڵام با رژێمه‌كه‌ی رێ بدات خه‌ڵكێكی زۆری كورد، كه كاتیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت، مه‌به‌ستیانه و ئامانجیان ئه‌وه‌یه كوردی فێر ببن، له سۆنگه‌ی فێربوون و به‌كارهێنانی ئه‌و زمانه ئازار نه‌درێن و نه‌خرێنه زیندانه‌وه. له توركیا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی فێربوونی زمانی كوردییه ره‌وانه‌ی زیندانی سیسته‌مێك ده‌كرێت داودئۆغڵو دیپلۆماتی ژماره یه‌كییه‌تی.
چاكتر وایه سیاسه‌توان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وه‌ڵاته باسی زمانی كوردی نه‌كه‌ن، چونكه برینی پڕ له سوێی دیرۆكێك ده‌كولێته‌وه. با ئه‌وان خۆیان فێری ئه‌و زمانه نه‌كه‌ن، با لێگه‌ڕێن كورده‌كه فێری زمانه‌كه‌ی خۆی ببێت و فێربوونیشی نه‌بێت به هۆی ئه‌وه‌ی بخرێته زیندانه‌وه.
ئاخۆ كێ و له كوێ دیویه‌تی مرۆڤ بۆ فێربوون و به‌كارهێنانی زمانی خۆی ره‌وانه‌ی زیندان بكرێت؟
كاتێك ئه‌و قسانه‌ی داودئۆغڵوم ده‌خوێنده‌وه، كۆمه‌ڵێ رسته‌ی كاریگه‌ری یه‌شار كه‌مال ده‌هاته‌وه بیرم.
هاوینی ساڵی پار (2011) له‌گه‌ڵ هاوڕێی رۆژنامه‌وان و وه‌رگێڕ به‌كر شوانی سه‌ردانی یه‌شار كه‌مال-مان كرد.
به پێی شاره‌زایانی ئه‌ده‌بیاتی توركی بێت، یه‌شار كه‌مال هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به زمانی هاوچه‌رخی توركی ناوه.
له به‌رده‌وامی كاری نووسین و به‌خششدا یه‌شار كه‌مال كاری گه‌وره‌ی بۆ زمانی توركی كردووه. پاش پتر له شه‌ست ساڵ نووسین، له لێگه‌ڕین و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا، باشتر ده‌رده‌كه‌وێت به‌رهه‌می یه‌شار كه‌مال تا چ ئاستێك بووه به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانی توركی. له‌و بواره‌دا فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به‌و وشه و ده‌سته‌واژانه هه‌یه ئه‌و داهێنه‌ره له رێگه‌ی نووسینی خۆیه‌وه به زمانی توركی به‌خشیووه.
به‌ڵام قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه، وه‌های كردووه ئیمڕۆ داهێنه‌رێكی وه‌كو یه‌شار كه‌مال، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو كۆششه‌ی بۆ جوانكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانی توركی، بڵێت:
“ئیمڕۆ زمانی توركی له نێو قه‌یرانێكی كوشنده دایه”.
هه‌ر له‌و دیداره‌ماندا، ئه‌و نووسه‌ره گه‌وره‌یه له باسی زمان و گرنگی زماندا، گوتی:
“ئه‌وه‌ی ئێسته له توركیا له بواری زماندا ده‌یبینین و ده‌ژین زۆر مایه‌ی دڵته‌نگییه. كۆست و غه‌مێكی گه‌وره‌یه له توركیا به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زمانی ئه‌وانی تر كرا و ده‌كرێت. وه‌ڵاتێك زمانی هاووڵاتیانی خۆی قه‌ده‌غه بكات، زمانه‌كه‌ی خۆیشی له‌ده‌ست ده‌دات. ئێستا توركیا وه‌ڵاتێكی بێ زمانه. ئێستا توركیا زمانی نییه. وه‌ڵاتێك زمانی ئه‌وانی تر قه‌ده‌غه بكات، وه‌ڵاتێكه هیچ”.
ئایا كه‌سانی وه‌كو داودئۆغڵو و هاوكارانی سه‌باره‌ت به بۆچوونی ده‌یان نووسه‌ر و گه‌وره رۆشنبیری وه‌كو یه‌شار كه‌مال كاتێك ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی گه‌لانی توركیا و به‌تایبه‌تی زمانی كوردی هه‌ڵوێستی له‌و جۆره ده‌رده‌بڕن، چی‌یان هه‌یه بۆ گوتن و وه‌ڵامدانه‌وه؟
چ كاره‌ساتێكه سه‌د ساڵ له هه‌وڵی به‌رده‌وامی كوشتنی زمانێكدا بیت و پاشان بێیت بڵێت:
“ئه‌گه‌ر كاتم هه‌با ده‌مه‌ویست فێری ببم”؟
ئه‌م مه‌رگه‌ساته پڕ له شۆخییه له كوێی تر هه‌یه، جگه له توركیا؟
سیروان ره‌حیم