
هه‌وڵه‌که‌ی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی بۆ به‌ستنی هودنه، له‌گۆماوی خوێندا ده‌خنکێت!
به‌دوای دیداره‌کانی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ سه‌رانی تورکیا وئێران و عێراق وهاوکات به‌دوای دانیشتن و کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د وسوپای ئازاد دا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی جه‌ژن بکرێته به‌هانه‌یه‌ک بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕو به‌ستنی هودنه‌یه‌کی کاتی له‌نێوان هه‌ردوولای هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ناوخۆی سوریادا ولێره‌شه‌وه ده‌رگا بکرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا ورێکهوتنێکی تر. هه‌رچه‌نده هه‌ر دوولای شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیان له‌ڕواڵه‌تدا ته‌ئید کردووه، به‌ڵام واقیعه‌ت شتێکی تری نیشاندا ویه‌که‌م رۆژی جه‌ژنیش وه‌ک باقی رۆژه‌کانی پێشوتر بوه ڕۆژی کوشتار وههڵخستنی گۆماوی خوێن وله‌ژێر په‌رده‌ی شه‌ڕ راگرتندا، ژماره‌یه‌کیتر له‌خه‌ڵكی کرێکار‌و به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که‌له نێویاندا ژن و مناڵ و پیرو په‌که‌وته‌ی تیایه، به 150 که‌س قوربانی تۆمارکردووه. ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش که‌سێهه‌مین رۆژی ئاگر بهستهکهیه، کوشتارو شه‌ڕو تۆپبارانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌نێوان دوو به‌رداشی شه‌ڕی هه‌ردوو لادا، نه‌ک هیچ هێوربوونه‌وه‌یه‌کی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، بگره له‌ڕۆژانی پێشوتر خوێناویترو توند‌وتیژتر بۆته‌وه، به‌ئاستێک که‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌یان بڵاوکردۆته‌وه کهقوربانیهکانی ڕۆژانی هودنه به‌کوژرانی 330 که‌س گه‌یشتووه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ که‌له‌نزیکه‌وه چاودێری بارودۆخی سوریا لهههردوسهری شه‌ڕه‌که‌وه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یان تاکید کردۆته‌وه کهههردوولا له‌کوشتارو پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ست ناپارێزن وبه‌ته‌واوی هودنهکهیان پێشێلکردووه وبه‌ڵێنه‌کانی خۆیان نه‌بردۆته سه‌ر، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌ئه‌م هودنه‌یه به‌دوای 19 مانگ درێژه کێشانی شه‌ڕو کوشتارو کاولکاری که‌سه‌رتاپای ژیانی هاوڵاتیانی سوریای داگرتووه وشه‌پۆلێکی فراوانی له‌ئاواره‌یی و برسێتی و زیندان وکاولکاری ڕوبه‌ڕوو کردۆته‌وه. به‌پێی تازه‌ترین ئاماره‌کان قوربانیانی ئه‌م جه‌نگه ده‌گاته 35 هه‌زارو برینداره‌کانیش ئه‌ژمارده ناکرێت. ئه‌مه بێجگه له‌ڕیزی ملیۆنی ئاواره‌یی وبێسهرو شوێن بونی هه‌زارانی تریش.
ئاشکرایه ئه‌وه‌ی له‌سوریا ده‌گوزه‌رێ وئه‌و گۆماوه خوێنه‌ی که‌له‌لایه‌ن دووبه‌ره‌ی کۆنه‌په‌رست ودژی ئینسانیه‌وه به‌ڕێکه‌وتوه له‌پشتیه‌وه شه‌ڕو ده‌عوای دوو بلۆکی ئه‌مپریالیستی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که ڕاوه‌ستاوه. له‌سه‌رێکه‌وه ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا وتورکیاو سعودیه‌و ده‌وڵه‌تانی که‌نداو، تاده‌گات بهبهرزانی و حزبکه‌ی، وه له‌سه‌رێکی تریشه‌وه روسیا‌و چین وئیڕانو حزبوڵای لوبنان ومالیکی.. هه‌ردولای ئه‌م هێزانه بۆ قازانجی جیهانی ویهکلاکردنهوهی ناوچه‌کانی نفوز وئارایشتدانهوهی دونیا‌و سیسته‌می ئه‌منی ناوچه‌که، سوریایان کردۆته مه‌یدانی شه‌ڕێکی خویناوی وههرلایه بۆقازانجی خۆی بونه‌ته پشتیوانی دوو له‌شکری شه‌ڕکه‌ر که‌ده‌ست له‌هیچ شتێک ناپارێزن وله‌سه‌رو هه‌ر پرهنسیپێکهوه سواری ماشێنی جه‌نگێکی خوێناوی و کاولکاری بوون. به‌راده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ڕێگا ناده‌ن بۆنه‌یه‌کی وه‌ک جه‌ژن ببێته جێگایه‌ک بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕو کوشتاریان، تاخه‌ڵکی بێده‌ره‌تانی ئه‌م وڵاته هه‌ناسه‌یه‌ک بده‌ن. سیاسهتو ستراتیژی ئه‌م دوبلۆکه به‌جۆرێکه که‌خه‌ڵکی بێتاوانی سوریایان خستۆته نێوتاریکایی تونێڵیکهوه که‌هیچ تروسکایه‌کی لێبه‌دی ناکرێ. لهواقعیهتێکی ئاوادایه که‌هه‌وڵه‌کانی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی بێ‌ئاکام وه‌ک کاغه‌زی سه‌رئاو ده‌شکێنێته‌وه وناتوانێ ئومێدێکی لێسه‌وز ببێت. له‌م نێوه‌شدا ته‌واوی سهردانو کۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، جگه‌له‌وه‌ی که‌ببێته بازاڕێک بۆ سات‌و سه‌ودا وکاتکوشتن وڕیاکاری به‌ده‌وری مافی مرۆڤ وچاره‌نوسی خه‌ڵکی ئازاربه‌خشی سوریادا، شتێکی ترنییه. گرنگی جیگاوڕێگای سوریا له‌ناوچه‌که‌دا، بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته جیهانی و ناوچه‌ییه‌کانی ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیستی، ئه‌و چوارچێوه‌یه‌یه کهقاچی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و ده‌یان هێزی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی و قه‌ومی و ئینسانکوژی هێناوه‌ته کایه‌وه وژیانو چاره‌نوسی خه‌ڵکی سوریای بهبارمتهگرتووه.
ڕۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د داهاتویه‌کی حه‌تمیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م حهتمیهتهی دریژه پێداوه ڕۆڵی رووسیا وچینو ئێرانه. له‌لایه‌کیتریشه‌وه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پشتیوانیه‌کی فراوانی ئه‌مریکاو تورکیا‌و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای له‌پشته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی دواخستوه، یه‌کلابونه‌وه‌ی کێشه‌و مه‌سه‌له‌کانی دونیای ئه‌مڕۆو هاوکێشه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته که‌به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌وه هاتۆته‌کایه‌وه. ئه‌وه‌شی که ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی پێشنیاری ئاگربه‌ستی کردووه تاڕێگا خۆشکات بۆ دانوسانه‌کانی دواتری نێوان هه‌ردوولای شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، هه‌وڵێکه بۆناوبهندکردنی کێبڕکێی سیاسیه‌کان له‌ئاست هێزه جیهانیو ناوچه‌ییه‌کاندا. یانی هه‌وڵێکه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریادا، که‌پێشتر کوفی عه‌نان تاقیکردۆته‌وه. هه‌واڵێک که‌وه‌ک سه‌رانی سوپای ئازاد باسیان لێوه‌کردوه، سینارێۆیه‌که”به‌مردوویی له‌دایک بووه”!. ئه‌مه واقعیه‌ته‌کانی شه‌ڕو هه‌رای هێزه ده‌رگیره‌کانی ئێستای سوریایه، که‌هه‌وڵه‌کانی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی له‌گۆماوی خوێندا خنکاندووه.
28/10/2012
نوری به‌شیر