كۆلاره‌كه‌م …. رۆسته‌م خامۆش
Closed
كۆلاره‌كه‌م چه‌ند جوانه
وا له به‌رزی ئاسمانه
وه‌ك باڵنده فڕیوه
ڕێگای دووری بڕیوه
كه‌سه‌یری ده‌كه‌م به چاو
بۆی ده‌نێرم زیاتر دا‌و
هه‌تا به‌رزتر بچێ
دڵم پێی خۆشتر ده‌بێ
ئه‌ی كۆلاره‌ی جوانی من
ئه‌ی ئازیزی گیانی من
بفڕه به‌رزتر بڕۆ
تۆ بۆ لای هه‌ور بچۆ
شیعری رۆسته‌م خامۆش