سیناریۆی مرۆڤه سپییه‌که
1 … ئێواره‌یه … شه‌قامێکه … ده‌ره‌وه‌یه .
له ئێواره‌یه‌کی پایزیدا ، زاهیری عه‌به ره‌ش ته‌مه‌ن (45) ساڵ ملی ڕێگای گرتووه‌و هه‌نگاو ده نێ بۆبینینی پێشنگایه‌كی شێوه‌کاری له‌سه‌ر شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغی شار. جاروبارهه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا زه‌رده‌کان بۆنی مردنێکی له ناکاوی لێدێ . ده‌نگی هۆڕنی ئۆتۆمۆبیلێك به‌به‌رده‌وامی دێت، زاهیر به ئاگا دنێته‌وه ، دیاره شۆفێره‌که‌ی به‌مه‌به‌ست لێیده‌دات . له‌قه‌راغی شه‌قامه‌که‌دا قه‌ره‌باڵغییه‌ك سه‌رنجی ڕاده‌کێشێت ، له‌به‌رحه‌شاماتی خه‌ڵکه‌که ڕووداوه‌که نابینێت، به‌ڵام ده یا‌نگوت زه‌لامێك له‌پایزی ته‌مه‌نیدا ئۆتۆمۆبیل لێیداوه .
زاهیر ئێستا تێگه‌یشت بۆ ئه‌و ئۆتۆمۆبیله به‌و شێوه‌یه هۆڕنی لێده‌دا. ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌هه‌نگاونان تا ئه‌و کاته‌ی کابرایه‌کی سواڵکه‌ر به‌رده می ده‌گرێت وداوای پاره‌ی لێده‌کات پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك وورده‌ی ده‌داتێ و ده‌که‌وێته‌وه ڕێ. له‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌که گوریسێك ده‌بینێت پاش چه‌ند هه‌نگاوێك پێی به‌رده‌که‌وێت و جێگه‌ی ڕامانی ده‌بێت و جارجاره‌ش سه‌یری گوریسه‌که ده‌کات وبه‌لایه‌وه سه‌یره که به‌درێژای شۆسته‌و شه‌قامه‌که درێژ بۆته‌وه ، پاش به‌رده‌وام بوون له ڕۆیشتن ڕووبه‌ڕووی قه‌ره‌باڵغییه‌کی تر ده‌بێته‌وه، که دووکه‌س شه‌ڕیانه‌و جنێو به‌یه‌کتری ده‌ده‌ن و چه‌ند که‌سێكیش ناوبژیان ده‌که‌ن . هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌کات و ده‌که‌وێته‌وه هه‌نگاو نان .له لایه‌کی تر زاهیر کابرایه‌کی پیرده‌بینێت کۆمه‌ڵێك شتی به‌ده‌سته‌وه‌یه و هاواری فرۆشتنیان ده‌کات ، سه‌رنجی ده‌چێته سه‌ری وبه‌ده‌م رۆیشتنه‌وه ئاهێکی ناخۆش هه‌ڵده‌کێشێ .هه‌نگاوه‌کانی که‌مێك خاووتر ده‌بێته‌وه ، دووباره قاچی به‌ر گوریسکه ده‌که‌وێته‌وه که‌به‌رده‌وام درێژ بۆته‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری شه‌قامه‌که ، سه‌یری گوریسه‌که ده‌کاته‌وه به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه .. زاهیر له‌سه‌ر هه‌مان شه‌قام چاوی به منداڵێکی (7) ساڵان ده‌که‌وێت هاواری فرۆشتنی بنێشت و ده‌سته‌سڕو شتی تر ده‌کات و له‌پڕ ڕاده‌کاته سه‌ر شه‌قامه‌که بۆ لای ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه‌ی خه‌ریکه ده‌وه‌ستن که‌کاتێك زاهیر سه‌ر هه‌ڵده‌بڕێ ده‌بینێ، تا زیاتر نزیك بیته‌وه له ترافك لایته‌کان زیاتر منداڵانی هاوته‌مه‌نی ئه‌م منداڵه ده‌بینێ و ده‌چنه سه‌ر شه‌قامه‌که و داوا له شۆفێره‌کان ده‌که‌ن بۆ كڕینی شته‌کانیان. ده‌نگێکی له ناکاو و سه‌رنج ڕاکێش هاووڵاتیان وزاهیر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێ که ئۆتۆمۆبیلێکی تازه له‌دواوه ده‌دات به‌ئۆتۆمۆبیلێکی پێش خۆیدا ، شۆفیری هه‌ردوو ئۆتۆمۆبیل داده‌به‌زن وده‌ست به‌بۆڵه بۆڵ ده‌که‌ن وخه‌ڵکیان لێ کۆ ده‌بێته‌وه . زاهیر تۆزێك ده‌وه‌ستێ و سه‌یری قه‌ره‌باڵغییه‌که ده‌کات و ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌ڕۆیشتن . پاش که‌مێك ده‌گاته به‌رده‌م پێشنگاکه، جێی پرسیار‌و سه‌رسوڕمانی ده‌بێت که‌ئه‌و گوریسه‌ی ده‌ره‌وه درێژ بۆته‌وه بۆ نێو هۆلی پیشانگاکه .له‌م کاته‌دا ده‌نگی ئۆتۆمۆبیلی فریاکه‌وتن لای پێده‌کاته‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامه‌که ، پاش که‌مێك تێڕامان ، له‌به‌ر خۆیه‌وه مه‌نه‌لۆجێك ده‌ڵێت ..
زاهیر /
ئێستا ده‌چـم که‌مێك ده‌رونم به‌تابلۆکانی
و به‌بینینی ئه‌و شێوه‌کاره ئارام ده‌که‌مه‌وه .
به‌په‌رۆشه‌وه دوای گوریسه‌که ده‌که‌وێت که‌له یه‌که‌م تابلۆی نێو پێشانگاکه به‌ستراوه .
2 … ڕۆژه …پێشانگایه …ناوه‌وه‌یه .
هۆڵی پێشانگایه‌که کۆمه‌ڵێك تابلۆی گرافیك هه‌ڵواسراوه خه‌ڵکی دێن و ده‌ڕۆن.زاهیر دێته ژوورێ، سه‌یری گوریسه‌که ده‌کات که به‌یه‌که‌م تابلۆوه به‌ستراوه له‌ناو تابلۆکه‌دا شه‌قامێك به‌شی سه‌ره‌وه‌و ژێره‌وی نیشاندراوه، به‌شی ژێرشه‌قامه‌که هه ندێکی پایه‌یه به فۆرمی مرۆڤی لاو منداڵ و پیر ، له هه‌ندێک شوێندا داڕماو ته‌ماوییه چه‌ند که‌سێکیش ده‌ستیان بردووه بۆ ئه‌و گوریسه‌ی که‌له به‌شی خواره‌وه‌ی تابلۆکه‌یه . به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌که‌ش چه‌ند بینای گه‌وره‌و ڕازاوه‌و جوان ده‌بینین له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی پۆشته‌و ده‌م به‌پێکه‌نین . زاهیر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌م تابلۆیه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و تێیده‌ڕوانێ … پاشان به‌حه‌زو ئاره‌زوویه‌کی زۆرتره‌وه ده‌ست ده‌کات به‌ته‌ماشا کردنی تابلۆکانی تر . زاهیر له دواهه‌مین تابلۆدا له نێو ته‌ما شاکه‌رانه‌وه چاو بۆ هونه‌رمه‌ند ه‌که‌ی ده‌گێڕێ بۆئه‌وه‌ی ده‌ست خۆشی لێبکات . تائه‌وکاته‌ی ته‌واو بێ ئومێد ده‌بێت له بینینی بۆیه به ناچاری ده‌چێته لای کورسی و مێزکه‌ی که ده‌فته‌ری تێبینی هونه‌رمه‌نده‌که‌ی له‌سه‌ره و قه‌ڵه‌مێك هه‌ڵده‌گرێ و تێبینییه‌کانی خۆی ده‌نوسێ.
هه‌رچه‌نده وێنه‌کانت سیمبوڵین به‌ڵام گوزارشت ، له‌حیکایه‌ته فه‌رامۆشکراوه‌کان ده‌که‌ن ، له‌ڕێگای جوانییه‌وه ئازار ده‌رده‌بڕن ، له‌کاتی بینینی تابلۆکاندا گوێم لێ بوو بینه‌ران ده‌یانگووت هونه‌رمه‌نده‌که له ڕێکخراوی (ئێم ، ئه‌ی ، جی ) بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین کار ده‌کات . دونیایه‌کی سه‌یره هونه‌رمه‌ندێکی هه‌ست ناسك له‌گه‌ل ئاگرو مه‌رگ دا له‌پێناوی ژیان و گوزه‌ران کایه بکا ! بۆیه سه‌ره‌کۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌م که پیاوی گونجاو له شوێنی گونجاو دانانێن.
له‌م کاته‌دا چاودێری هۆڵه‌که هاواری کرد‌و ئاگاداری خه‌ڵکه‌که‌ی کرده‌وه ، که‌پیاوێکی ته‌مه‌ن (47) ساڵانی خه‌مبار بوو ، چاوه‌کانی سوور هه‌ڵگه‌ڕا بوون و به‌دڵێکی پڕ و چاوێکی فرمێسکاوییه‌وه ووتی .
چاو‌دێر /
ببورن ده‌بێت هۆڵه‌که چۆڵکه‌ن
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت دایخه‌ین .
زاهیر به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه له‌سه‌ر کورسی و مێزه‌که له‌نووسین ده‌وه‌ستێ و پرسیار ده‌کات.
زاهیر/
باشه به‌رێز بۆ وا به‌په‌له‌ی هێشتا کاتی
پێشنگاکه ماوه .
چاو‌دێر /
ئه‌و پیاوه‌ی که‌مێك پێش ئێستا له‌وسه‌ری
شه‌قامه‌که بوو به‌ژێر ئۆتۆمۆبیله‌وه ،
خاوه‌نی ئه‌م پێشنگایه بوو ، هونه‌رمه‌ند
سه‌روه‌ت ئه‌نوه‌ر سه‌وز ، مرۆڤه سپییه‌که
بوو .
زاهیر مووچوڕکه‌یه‌ك به‌گیانی دا دێت و ده‌مووچاوی سور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ ،یه‌کسه‌رئه‌وه‌ی به بیر دێته‌وه که‌له‌سه‌ره‌تای شه‌قامه‌که‌دا ئه‌و که‌سه‌ی بوو به ژێر ئۆتۆمۆبیله‌که‌وه سه‌روه‌ت بووه . ئه‌م هه‌واڵه ده‌بێته هۆی خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی دڵته‌زێن بۆ میوانان وبه‌تایبه‌تی به‌ری چاوانی زاهیر فرمێسك ده‌یگرێ وده‌ست به‌ته‌واو بوونی نوسینه‌که‌ی ده‌کاته‌وه .
ئه ی مرۆڤه سپییه‌که ،له‌وسه‌ری شه‌قامه‌که خوێنه‌که‌ت وله‌م سه‌ری شه‌قام تابلۆکانت له ئامێزمان ده‌گرێ. ئه‌ی مرۆڤه ڕه‌نگ چه‌رموووه‌که چۆن وا به‌و کوتوپڕیه ماڵئاوایت لێمان کرد، ده‌بوو ئێسته تۆ له پێشوازی تابلۆ و میوانه‌کانت بویتایه، تاکوئێمه باسی ئه‌و ئه‌زموونه تازایه‌تمان بکردایه ، گوریس ، وێڵاشی دایکێکی هێنایه‌وه بیرم کاتێك به‌هۆیه‌وه خۆراك ده‌دات به‌وه‌ی ناو سکی وپاشان کۆرپه‌یه‌ك به‌رهه‌م دێنێ . تۆش به‌و گوریسه پێمان ده‌ڵێیت ، بیر‌و هۆش و ئازاره‌کانی خه‌ڵك و کوچه‌و کۆڵان و شاقامه‌کانی شار ئه‌م تابلۆیانه‌یان به‌رهه‌م هێناوه و هی ئه‌وانه .
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و جوانیه‌ی به ئێمه‌ت به‌خشی ، گومان له‌وه‌دا نیه تۆ بوویته تابلۆیه‌کی فره ڕه‌هه‌ندو سیمبوڵی مرۆڤی سپی .
ته‌واو
rbahir@hotmail.com