یاسا ….:برزان بابه شێخ
ئه‌و له سرنج دانی په‌نجه‌کانمدا ،بوو کاتێ من ده‌مسرییه‌وه ،به‌رزم ده‌کرده‌وه ،نزمم ده‌کرده‌وه ،و به ناو یه‌کدا ده‌مهێنا ،وه‌ک دره‌وشانه‌وه‌یه‌ک له چاوه‌کانیدا ،هه‌ستم پێ ی ده‌کرد ،بۆ ئه‌وه‌ند له زه‌ت به‌خشه ؟ده‌مویست جووانیه‌کانی زیاتر له پێش چاویدا نزیک بکه‌مه‌وه سه‌رپۆشه‌که‌م تۆزێ بۆ دوواوه برد ،وه‌ک ئه‌وه‌ی قژه‌کانیشی پێ نیشان ده‌م ،که‌وتمه نزیکیه‌وه ،دانیشتم :حه‌زت له‌چایه ؟ئه‌م پرسیاره‌م لێ کرد ،ئه‌و له حیره‌تی دیقه‌ت دانی مندا بوو .
ده‌مزانی به‌ڵێ ده‌یهه وێ ،له باڵای پێڵه‌و قامکه کانی ده‌ستمدا هه‌ستی ڕاگرتبوو،که‌چایه‌که‌ی ده‌خوارده‌وه له ته‌واوی گۆشه نیگاکانییه‌وه له خه‌مم دابوو.
ده‌مزانی ئێستا تریفه‌ی قامکه کانم چه‌ندێ ئۆقره‌ی میهره‌بانی و تای عیشقی لێ دێنێ
مانه‌وه‌که‌ی له به‌ر خه‌جاڵه‌ت نه‌بوونی خۆی به تایبه‌ت له بوونی کارمه‌نده پییاوه‌که‌ی تر ده‌گه‌ڵمداکه‌متر راگرت و، بۆ ژووره‌که‌ی خۆی ڕۆیشته‌وه ده‌مزانی خۆی ڕاناگرێ هه‌ر دێته‌وه ،له هاتنه‌وه‌که‌یدا کتابێکی له بن ده‌ست ڕاگرتبو له په‌نجه‌ره‌که‌وه له بوونی منی سۆراغ کرد‌و ،هاته ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بالانسی ترپه‌ی په‌نجه‌کانی منیش ڕابگرم کایه‌ی موگناتیسی چاوه‌کانم خسته سه‌ر قامکه کانی ،به‌ڵام ئه‌و نینۆکه‌کانی پیس پیس بون ،هه‌ڵسام بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر لام ده‌رکه‌ون نینۆک بڕێکم داێی .
ئێستا قامکه کانی بۆ منیش (تایه‌کی گرمی میهره‌بانی )بووسه‌ره‌گیژه‌یه‌کی قورس گرتمی ده‌مویست نزیک که‌ومه‌وه تا قامکه کانی ده نێو قامکه کانی باوێم .به‌ڵام چاوی هاوکاره‌که‌م و ڕه‌قیبی ناو ده‌روونم ،ڕیاگایان پێ ده‌گرتم .
ده‌مزانی بۆ ئه‌ویش وایه ،به‌ڵام له دڵدائه‌وه‌م لیک دایه‌وه هه‌تا سروشتی ئه‌و نه‌زانی جارێ، بۆ یاسای ئاوێزان .ده‌یمێنێ من چاوه‌ڕوانی بووم تریفه‌ی په‌نجه‌کانی له به‌رگی کتابه‌که‌وه وه‌رگرم و تۆزێک بیلاوێنم ئه‌و به‌ده‌م هه‌ڵسانه‌وه هه‌روای کرد.
که وه‌رمگرت وه‌ک ئاوێکی گه‌رم و سێبه‌رێکی نوورانی به سه‌رمدا ڕشابێ،خوماراوی که‌سم له ده‌ورو پشتی خۆم هه ست پێ ناکرد ،ته‌نیا ئه‌وه‌م لێک دایه‌وه هه‌موو شتێک یاسای خۆی هه‌یه
وه‌ک روحمان له په‌رداخی رووحی یه‌کدایه زۆری تر نابا ،په‌نجه‌کانیشمان ،به‌ر په‌نجه‌ی دی ده‌که‌وێ.
ته‌واو،