كه‌سێتیم … عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
Closed
تا به‌هێز بێت كه‌سێتیم
بزانن كه كێم و چـــیم
بمدوێنن گوێم لێ‌بگرن
نه‌كه‌ن قسه‌م پێ ببڕن
یان كاتێك هاوڕێكانم
دێن ده‌بن بـــه میوانم
وه‌ك میوانی خۆتان بن
ته‌واو ڕێزیان لێ‌بگرن
تا بڕوام ببێت به خۆم
كاتێك بۆ لایه‌ك بڕۆم
ئه‌وسا خاوه‌ن كه‌سێتیم
دڵ پڕ له خۆشه‌ویستیم
ده‌زانم كه كێم و چیم
چونكه خاوه‌ن كه‌سێتیم
5/1/2003