
دەنگ لە شیعری کەریم دەشتی دا …٥
سایکۆلۆژیای دەنگەکان ( Psychology of Sounds):
کاریگەری مۆزیک و ئاوازی خۆش لەسەر هەست و دەروونی مرۆڤ ، ڕەنگدانەوەی پۆزەتیڤی لە هێورکردنەوەو ڕەواندنەوەی خەمۆکی و چارەرەسەری هێندی نەخۆشی دەروونی دەرئەنجامی باشی وەدەست هێناوە بۆیە ئێمرۆ چارەسەری مۆزیکی
( Music Therapy) لە هێندێ لە نەخۆشخانەی دەروونییەکان و فێرگەو خانەی بەساڵاچووان و سەنتەری تایبەتمەندییەکان و ئاڵۆدەکانی دەرمانی بێهۆش و سەنتەری شێرپەنجە ، لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا بایەخی باشی پێدەدرێت. فەیلەسۆفی ناسراو ( فارابی ٨٧٢ – ٩٥٠ ) باسی کاریگەری مۆزیکی لەسەر رۆحی مرۆڤدا کردوە لێکۆڵینەوەی زانستی وردی بۆ کردوە. لە سەدەی هەڤدەمیژدا ( Robert Bunton) ڕۆڵی مۆزیک و سەمای لە چارفەسخەری نەخۆشی مێشک و دەرووندا نیشانداوە، بۆیە ئیمرۆ لە زانستی سایکۆلۆژیدا بەشێکی تاتبەت هەیە بە مۆزیک پێیدەگوترێ ( Musicology) کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوەو شیکردنەوەو هەڵسەنگاندنی مۆزیکدارەکانی مرۆڤ و ئەزموونی مۆزیک بەسەر مرۆڤەوە. ئەمەیش چەپکێک بابەتی مۆزیک و دەرووناسی دەگرێتەوە وەک ؛ ئەدای مۆزیک و دانانی مۆزیک و ڕۆشنبیری مۆزیکی و چارەسەری مۆزیکی و دەرمانی مۆزیکی. شیعریش کە پێکهاتەێکی زمانەوانی مۆزیکداری پڕ ئاوازو نەغنەو ڕتم و ئاوازەیە، جۆشدەری دەررونەو هێورکەرەوەی دەماغ و خۆشی بەخشی رۆحە. ئەمانە بەدەر لە جوانی و وێنەی هۆنەری و خەیاڵ و دارشتن و وتەسازی و هەست و نەست خرۆشاندن! کەوتە لە رووی سایکۆلۆژیئیەوە دەنگەکان دەربڕی چەند ڕەهەندێکی مرۆڤایەتین وەک :ڵ ڕەهەندی مرۆڤایەتری ، ڕەهەندی ئازارەکان ، ڕەهەندی خۆشەویستی وە ڕەهەندی نائومێدی….هتد.
بۆ درێژەی بابەت سەیری هاوپێچ بکەن لای دەستی چەپ ….