
دیدارێک له‌گه‌ڵ مامۆستای پڕ له‌ئه‌زموون ئه‌حمه‌د سالار
مێژوویه‌کی گه‌وره و که‌سێکی مه‌زن
زۆر به‌داخه‌وه که ئێمه‌ی کورد که نرخی که‌سانی هونه‌رمه‌ند نازانین هونه‌رمه‌ند له‌ناو ئێمه‌ی میلله‌تی کوردا تانهمرێ نه ده‌زانین چی بووه ، چه‌ند به‌رهه‌می ههبووهنهدهزانین ئه‌و که‌سه چه‌ند گه‌وره بووه.
له‌هه‌موو دنیاهونهرمهند سیمبۆڵی ڕۆشنبیری و پێشه‌وای خه‌ڵکه ، هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌ی وه‌ک مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار که‌هه‌رده‌م زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوه‌کانی به‌رده‌وامه و به‌قسه خۆشه‌کانی و به‌سه‌رهاته خۆشه‌کانی دڵی چوارده‌وریشی خۆش ده‌کات من به هیوام هه‌رته‌مه‌ن درێژ بێت بۆئه‌وه‌ی شانۆی کوردیمان هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند تر بێت.
مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار مێژوویه‌کی پڕ ده‌وڵه‌مه‌ندی شانۆیه وکه‌سێکی پڕ له ئه‌زمونه هه‌تا ئێستا به‌و ته‌مه‌نه‌وه نمایشی شانۆ ده‌کات که‌سێکی گورج و گۆڵ که‌سێکی گه‌وره‌یه به‌لای منه‌وه مامۆستا ویلیم شکسپیرێکی ئێمه‌ی کورده منیش به‌خۆشحاڵی یه‌وه ئه‌م دیداره‌م کرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێزی تا زیاتر ئاشنا بن بە ژیان و بەرهەمی ئەحمەد سالار ی خۆشەویست
مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار ٢٠ی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٤٧ له‌گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێن له بنه‌ماڵه‌ی حاجی قوربانی هه‌مه‌وه‌ند هاتۆته دنیاوه.
له به‌کاری ساڵی ١٩٦٧ ه‌وه به به‌رهه‌می کاوه‌ی ئاسنگه‌ر تا ئێستا به‌رده‌وامه له کاری شانۆیی و درامی ته‌له‌فزیۆنی به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک ده‌ریایه‌کی بێبنه.
هۆنراوه‌یه‌کی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار
هاوڕێکانم
زۆر ده‌مێکه گۆرانی یه‌ک ده‌ڵێمه‌وه
به ڕووی خۆرا
به ڕووی ڕوباری سه‌رشێتی سه‌ره‌و ژوورا
به ڕووی ئه‌و که‌ژه سه‌ختانه‌ی لهبهرزیا
سه‌ریان له‌ناو هه‌ورا تۆرا
بۆ گوێی که‌سێ که ببیستێ
ده‌نگدانه‌وه‌ش نابیستمه‌وه
به‌تاڵی خۆری هاوینا
بۆ ئاسۆ چووم
چه‌پکێ گوڵی سوورم هێنا
گوڵه سیس بوو
ته‌واو ژاکا
گۆڕستان سه‌ری سه‌رقاڵی
ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی سه‌ری سه‌رقاڵی پڕ‌و پوچی
ئهکرۆشتهوه
کتێبه چاپکراوه‌کانی
١/هونه‌ر و ژیان
٢/دڵدارانی باران
٣/ذهروازهی دراما به‌رگی 1 و به‌رگی 2
٤/زانستی ده‌نگ
٥/ده‌نگسازی
٦/ووتاربێژی ده‌م و ده‌نگ
٧/ڕێبازه سهرهتک یه‌کانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
٨/شانۆی سالار
٩/ڕۆژانی گوڵڕه‌نگ و شانۆی سالار
١٠/مێژووی هونه‌ر و سه‌ره‌تایه‌ک له مێژووی هونه‌ر
١١/کورسی و به‌ها درامی یه‌کان
١٢/ڕه‌نگ له ڕهنگاندا
١٣/کۆمیدیا
١٤/ئۆتۆلیۆ
١٥/ئهڤینیا له ئۆتۆلیس
١٦/سهردهنپاڵ/شانۆیی
١٧/وانه‌ی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک
ئاراس/ ئێمه نامانه‌وێ ئه‌حمه‌د سالار بناسێنین به خه‌ڵکی هه‌موو که‌س ده‌یناسێت زۆربه‌ی ئێمه‌ی کورد ئاشنایه به تیپی شانۆی سالاره به‌رهه‌مه‌کانی.
هونه‌رمه‌ندێکی پڕ له مێژوو پڕ له ئه‌زموونی وه‌ک مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار پاڵتۆ و پیسکه‌ی ته‌ڕپیر ،جه‌نابی موفه‌تیش، کاتێ هه‌ڵۆ به‌رز ده‌فڕێ و نالی و خه‌ونێکی ئه‌رخه‌وانی و هتد به‌بیرمان دێنێته‌وه.
مامۆستا گیان زۆر خۆشحاڵین که بتوانین ئه‌م دیداره سازبده‌ین و ئه‌م کاته‌ت به‌خشی به ئێمه هه‌م سویدت ڕووناک کرده‌وه و هه‌م ووزهیهکیشت هێنایه‌وه به ناخی ئێمه‌ی شانۆکارانیش زۆر زۆر به‌خێر هاتیت.
سالار/ زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی پێتان ڕه‌وا بینیم
ئاراس/ درامای کوری یاخود هونه‌ر به گشتی کاری کردۆته سه‌ر ده‌سته‌ڵات، یاخود هیچ کێشه‌یه‌کی له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای ژنانی چاره‌سه‌ر کردووه؟
سالار/ ئێمه ئه‌وه‌ی شانازی پێوه ده‌که‌ین باسی ده‌سته‌ڵات که‌ئه‌مڕۆ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، به‌رهه‌ممان هه‌یه وه‌کو ئه‌وڕۆژه‌ی ماسی بوو به گورگ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می تر شانۆی سالار توانیوویه‌تی ڕه‌خنه بگرێت له‌ده‌سته‌ڵات، ڕه‌خنه‌یه‌کی دروستکه‌ر، شانۆ ده‌بێت ئه‌و ڕۆڵه ببینێت چۆن پێشتر ئێمه کێشه سه‌ره‌کی گه‌له‌که‌مان بریتی بوو له هه‌وێنی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان، په‌یامی شانۆی ئێمه وابووه به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی پێشوو به‌تایبه‌ت له ساڵانی هه‌شتاکاندا، هه‌موشی گه‌واهی زیندوون ماونه‌ته‌وه بۆ ئهمڕۆلهبهر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و وه‌خته ویستبێتمان کۆمه‌ڵێ شت بکه‌ین له‌و سه‌رده‌مانه که زۆر قه‌ده‌غه بوو وه‌کو باسی ڕاگوێزی، له‌ناوبردن، ژێرده‌ستی و کۆمه‌ڵێ شت توانیومانه به‌سه‌ر ئه‌و سانسۆره زۆرانه ڕه‌تبێ یاخود ده‌ربازببێ به‌ڵام ئێستا پێویستی بهوههنهکردووه،ئێستا سانسۆر نی یه، بۆمان هه‌یه ڕه‌خنه بگرین، بۆمان هه‌یه بڵێین ناته‌واوی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کێشه‌ی ژنان یان ئافره‌ت یان خانمان له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا،ئێمه شانازی به‌وه‌ده‌که‌ین سه‌رده‌می بابهبتهکانمان ومن به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌هه‌موو ئهزموونهکانمدا ٢٦ شانۆیم نووسیوه له‌هه‌ر هه‌موویاندا ڕۆڵی ئه‌کتیڤی هه‌یه خانمان وه‌ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه وه هیچ کاتێک ڕوویه‌کی ناشیرینمان نه‌داوه ئێستاش زنجیره‌ی ئاره‌زوو نموونه‌یه وه دوا به‌رهه‌ممان که له شه‌وانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی کوردستان تێ‌ڤی وهشهوانه لێده‌درا هه‌ر سێ شه‌وه‌که هه‌رسێکی دۆسیه‌ی ژنانی کورد بوو ویستوومانه و هه‌وڵمان داوه
کێسه‌که چاره‌سه‌ر کرێ،كێشه‌ی ژنان زۆر گه‌وره‌یه له کۆمه‌ڵگادا، چونکه ده‌بینی زۆرجار بیرده‌که‌یته‌وه وه‌ک ده‌وری به‌رد وابیر ده‌کرێته‌وه ئافره‌ت، ژنان و خانمان داده‌تاشرێن بکرێنه په‌یکه‌رێکی ڕه‌ق و ته‌ق
ئێمه بڕوامان به‌وه هه‌یه ئافره‌تان دایکمانن خوشکمانن هاوسهرمانن ئه‌وانه‌ن له‌ژیاندا خۆمخۆری ترن، به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، ئه‌وه‌ی که‌ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه له کۆمه‌ڵێکی کوردی کشتوکاڵیدا خانمانی کورد که جوتیار بوون کاریان کردووه و زۆر کارامه‌تر بوون له پیاوه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه مافی خۆیان بووه‌که‌له کۆمه‌ڵگای کوردی جاراندا خانمان خاوه‌ن ده‌نگی خۆیان بوون، ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و ده‌نگه بزر نهبێلهکۆمهڵگای شارا له‌مڕۆیا ئه‌و ده‌نگه زیندووه بمێنێ.
ئاراس / ئه‌م په‌یامه‌ی به‌ڕێزتان په‌یامێکی پڕله شارستانی و جوانه پڕ له مرۆڤایه‌تی یه بۆ یه‌کسانی مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگادا.
مامۆستا گیان به‌ڕێزت که دووریت له کوردستان بۆ حاڵه‌تی غوربه‌ت چیت لا دروست بووه؟
یاخود هه‌ستی دووریت بۆ ووڵات؟
سالار / من چه‌ند ساڵێك دوور بووم له سلێمانی خه‌ووم به ڕه‌شه‌بایه‌که‌وه ده‌بینی زۆر شیرین بوو له‌لام
که‌ڕه‌نگه کاتی خۆی بهڕهشهباکهی زۆر ناڕه‌حه‌ت بوبێتم، وا ڕێکه‌وت شه‌وێک له سلێمانی بووم دیمانه‌یه‌کم هه‌بوو له‌کوردسات، ئه‌و شه‌وه ڕه‌شه‌بایه‌ک بووههندێ خانوشی ڕوخاندبوو، به‌ڵام من ئه‌و شه‌وه ئه‌و ڕهشهبایهم زۆر لا شیرین بوو.
ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی لیره‌م له سوید ڕه‌نگه نهگهشتبمه ئه‌وه‌ی هه‌ست به غه‌ریبی بکه‌م چونکه له ووڵاتێکه‌وه هاتووم چه‌ند ساڵێکه ووشکه ساڵی بووه، به‌ڵام لێره بارانم ده‌بینی، دنیایه‌کی سه‌وزی جوانم ده‌بینی، شه‌قامێکی ڕێک و پێک، خه‌ڵکێک ده‌بینم ئاسوده لهسروشتێکی زۆرجواندا، لێره یاسا به‌رکه‌ماڵه، یاسا کهڕێزگرتنه له ڕایی گشتی، پاراستنی مافی هه‌موو تاکێکه له کۆمه‌ڵگادا، ئه‌مانه هه‌موو هه‌ست پێده‌که‌م
ئه‌مانه جۆره چێژێکی خۆشی داومه‌تێ ئاواته‌خوازم ڕۆژێک له ڕۆژان ئێمه‌ش بتوانین شان به‌شانی ئه‌م گه‌لانه ببینه‌وه، له‌پاش ڕوخانی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی یه‌وه ڕۆشنبیران و منه‌وه‌رانی کورد بیریان له‌وه کردۆته‌وه چۆن ئێمه‌ش وه‌کوو گه‌لانی ئه‌وروپا بین، گه‌لانی ئه‌وروپا به‌ختیان یار بووه کاوا سیسته‌مێکی وا هه‌یه بۆ ژیانیان بتوانن به‌ئاره‌زووی دڵی خۆیان له‌سنووری ئازادی خۆیان هه‌ڵس وکه‌وت بکه‌ن وه‌بتوانن لهمناڵهوه که گرنترین شته هه‌موو مافێکی زامنکراوه کۆمه‌ڵگایه‌ک که جارێک هێشتا من تێر نه‌بووم لێی.
ئاراس /ئێستا ده‌مانه‌وێ قسه بکه‌ین له‌سه‌ر زنجیره دامای ته‌له‌فزیۆنی ئاره‌زوو که‌به‌رهه‌می تیپی شانۆی سالار بوو ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ده‌رهێنه‌ری بوو نووسینی عه‌باس عه‌بدولرزاق و به‌ڕێزت به‌شداربووی تێیدا، ئایا ئاره‌زوو له پرۆژه‌یه‌کی ده‌سته‌ڵات نه‌ده‌چوو؟چونکه لهئارهزوودا ژن ده‌کوژرێت له‌لایه‌ن که‌سی ساده‌ی کۆمه‌ڵگاوه وه‌ک عارف به‌ڵام خۆی له‌ڕاستیدا له‌کۆماڵگای کوردی ئێمه‌دا پاڵپێوه‌نه‌ری ئه‌م تاوانه ڕه‌یس عه‌شیره‌ته‌کانه،که‌سانێکی ده‌سته‌ڵاتدارن، مه‌لاکانه، فتوای مزگه‌وته‌کانه
بۆچی له ئاره‌زوودا ئه‌م ڕاستی پێچه‌وانه کراوه‌ته‌وه؟
سالار / دیارده‌ی کوشتن هه‌یه له‌کۆمه‌ڵگای کوردیماندا، ئێمه هه‌وڵمان داوه داکۆکی بکه‌ین به‌و نیازه‌وه ئه‌و کاره‌مان کردووه، من وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارێک، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری وه‌ک ئه‌کته‌رێکیش ئێمه له‌وێ ده‌سته‌لات نی یه کۆمه‌ڵگایه‌کی پوختی کورده‌واری یه به‌ساکاری که ئێستا ئه‌بینی له‌و کۆمه‌ڵگایا که زۆر جۆره مامه‌ڵه‌کردنێک هه‌بووه دڕندانهبووه له کۆمه‌ڵگا کهدهرههقی عارف نمونه‌یه‌که، به‌ڵام مرۆڤی ڕیش چه‌رموو وه‌کو کوێخا وه‌ک مارف وه‌کو که‌سانی تر هه‌ر له‌ویا وه‌به‌ره‌و کۆتایه‌که‌شی که ئه‌چێ هه‌ست ئه‌که‌ی خه‌ڵک هه‌یه به‌ره‌یه دروست بووه دژێک به‌و ئه‌تواره‌ی کوشتنه، دژه به‌وانه‌ی وه‌ک دڕه‌نده‌یه‌ک بیرده‌که‌نه‌وه له خانمان، له‌به‌رئه‌وه ئێمه دادکۆیهتی جوانمان کردووه، وهنههاتووین کۆتایی یه‌که‌ی قفڵ به‌ین بیبڕین کێشه‌که چونکه به‌رده‌وامه له‌به‌رئه‌وه هه‌ستمان کردووه به‌ڵام خۆت هه‌ست ئه‌که‌یت یاسا دێته ئاراوه هه‌ست ئه‌که‌ی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ستی په‌یابوو له‌گه‌ڵ ئه‌و خانما، ئه‌مه ده‌ستمایه‌ی کاره‌که‌یه .
ئاراس/ مامۆستای ئازیز زۆر سوپاس بەهیوام تیپی شانۆی سالار هەربەردەوام لە کاری جوانتر و جوانتر و بەڕێزیشت خوا بۆ ئێمە تەمەن درێژت بکات.
ئاراس قەرەداغی
arasqaradaxi@hotmail.com