
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا و كوردستان!!!
هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر به دیوێك بۆ گۆڕانكاری له وڵات‌دا بكرێت ئه‌وه‌نده‌ش بۆ جوانكردن و نیشاندانی ڕووی جوانی وڵاته‌كه ده‌كرێت به جیهانی ده‌ره‌وه، وه بۆ ئاڵۆگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوازێكی ئاشتیانه و مه‌ده‌نیانه بێ هیچ توندوتیژیه‌ك.
لای هه‌مووان ئاشكرایه كاتێك هه‌ڵبژاردن له هه‌ر وڵاتێك ده‌كرێت به مه‌به‌ستی گۆڕانكاری له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه ده‌كرێت، وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێز و قه‌واره سیاسیه‌كان قه‌باره‌ی بنكه جهوامهریهكانی خۆیان بزانن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌و حه‌زده‌كه‌م باسی بكه‌م له‌م كورته نووسینه چه‌ند جیاوازیه‌كه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له ئه‌مریكا و كوردستان.
بێگومان زۆر ڕوون دیاره كه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له نێوان ئهمریكاو كوردستان ئه‌بێت وه‌ك جیاوازی ئاسمان و ڕێسمان سه‌یر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پاڵی بهمن نا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بنووسم هه‌ڵبژاردنه جوانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بوو، كه چه‌ند به شێوازێكی مه‌ده‌نیانه به‌ڕێوه‌چوو، بێ هیچ گیروگرفتێك له كاتێك دا ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سروشتی (ساندی) ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز كاری نه‌كرده سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، دیاره هه‌ر كاتێك له كوردستان هه‌ڵبژاردن كرابێت ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات زۆر به ته‌حداوه ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی كوردستان زۆر شه‌فافه وه‌ك وڵاتانی جیهان.
با دوور نه‌ڕۆین، له‌م ڕۆژانه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، بۆیه حه‌زم كرد له چه‌ند خاڵێكی كورت چه‌ند جیاوازیه‌كی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مریكا و كوردستان بخه‌مه ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئێمه له كوردستان له كوێی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خۆمان ده‌بینینه‌وه:
1- له ئه‌مریكا بانگه‌شه كردن زۆر به‌شێوازێكی ئارام و له‌سه‌ر خۆیی به ڕێوه‌چوو، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی به‌رامبه‌ری به وشه‌یه‌ك بریندار بكات، هه‌میشه پێشبڕكێ له‌سه‌ر پڕۆژه و به‌رنامه‌ی جوان بوو، به‌ڵام له كوردستان هیچ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ ناو زڕاندن و جنێو و شه‌ڕ و ئاژاوه نه‌بووه، هه‌میشه به‌ڵێنی گه‌وره ده‌درێت بێ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه كه له داهاتوو دا ناتوانن جێ به‌جێیان بكه‌ن.
2- ڕاهێنانی تاك له ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌روه‌ری وڵات له هه‌موو شتێك گرینگرتره، وه ده‌نگ دان به كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تكردن و به‌ره‌و پێش بردنی وڵات ده‌بێت، به‌ڵام له كوردستان تاك له‌سه‌ر سیسته‌می به حیزبی بوون په‌ره‌وه‌رده ده‌كرێت، واته وا ڕاده‌هێنرێت كه ده‌نگ به حیزبه‌كه‌ی بدات ئه‌گه‌رچی ئه‌م حیزبه وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رێت و هه‌رچی خێر و سامان و سه‌روه‌ری وڵاته به‌ره‌و ئاقارێكی گوم به‌رێت، به‌داخه‌وه له كوردستان به‌هۆی به حیزبی كردنی هه‌موو كایه‌كانی ژیان نه‌توانراوه تاكی كورد وشیار بكرێته‌وه و له مانای هه‌ڵبژاردن تێ بگات، بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادانه كاندیدی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
3- له ئه‌مریكا ڕۆشنبیری تاك به شێوه‌یه‌ك به‌رزه كه نه‌ك بۆ تهزوێڕ و خلوقات هه‌وڵنادات، به‌ڵكو هه‌ر بیریشی لێ ناكه‌ته‌وه، وه بوونی سیسته‌می ئه‌لیكتڕۆنی له هه‌ندێك ویلایه‌ت كه ناهێڵێت كه‌مترین تهزێڕ و خلوقات ڕوو بدات، به‌ڵام له كوردستانی خۆمان خه‌ڵك ده‌وره و ڕاهێنانی بۆ ده‌كرێته‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك له حیزبه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك لایان ئاسایی یه كه ڕكابه‌ره‌كه‌یان به‌هۆی تهزوێڕ و خلوقاتی گه‌وره شكست پێ بهێنن. دیاره ئه‌مه‌ش زۆر دووره له هه‌موو سیسته‌مێكی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی.
4- له ئه‌مریكا ته‌واوی خه‌رجی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر گیرفانی خودی پاڵێوراوه‌كانه، به‌ڵام له كوردستان هه‌موو خه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر گیرفانی حكومه‌ته و پاره‌ی هه‌ژار و ڕه‌ش و ڕووتی وڵات بۆ بانگه‌شه و به‌خشینه‌وه له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی زیاتر خه‌رج ده‌كرێت.
5- له ئه‌مریكا كاتێك هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت هه‌موو جومگه‌كانی حكومه‌ت گۆڕانكاری له شێوازی كاركردنیان ده‌كرێت، به ستراتیجهیهكی نوێ و شێوازێكی تازه خزمه‌ت به هاوڵاتیانی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌ك له هه‌موو دونیا هه‌ڵبژاردن بۆ گۆڕانكای ڕیشه‌یی ده‌كرێت له سیسته‌می وڵات، به‌ڵام دیسانه‌وه له وڵاتی خۆمان هه‌ڵبژاردن به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانه، به‌داخه‌وه له كوردستان هه‌ڵبژاردن ته‌نیا گۆڕینی ده‌م و چاوهكانهو به‌س، له‌شكرێك بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌چێت به‌ڵام تۆزقاڵێك سیسته‌می وڵات گۆڕانكاری به‌دی نایه‌ت، واسیته و به‌فێڕۆدانی سامانی وڵات و گه‌نده‌ڵی گشتی تا دێت ڕوو له زیادی ده‌كات.
6- له ئه‌مریكا ئه‌و كاندیده‌ی شكستی هێناوه دان به شكستی ئه‌نێت و به ڕووحێكی زۆر له خۆ بردووانه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن له ڕكابه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، وه هاوكاری ده‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، وه ئه‌و كاندیده‌ی براوه‌یه به‌شێوازێكی زۆر جوان ڕێز له ڕكابه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت و هه‌رگێز په‌رواێزی ناخات له به‌ڕێوه‌چوونی وڵات، به‌ڵام له كوردستان كاتێك كاندیدێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێـت و ئه‌وی تریان شكشت ده‌خوات كاندیده شكست خواردووهكه ده‌ست ده‌كات به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و زه‌م كردنی و كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شكست به سه‌ركه‌وتنی بهێنێت له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌سه‌ڵات، وه كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كه ته‌واو لایه‌نی شكست خواردوو په‌راوێز ده‌خات له هه‌موو حه‌ق و مافێكی به‌شێوه‌یه‌ك كه له هه‌رچی داهات و سه‌رمایه‌ی وڵات هه‌یه بێ به‌شی ده‌كات.
دیاره خاڵی به‌راودی تر زۆرن به‌ڵام ئه‌م چه‌ند خاڵه‌م به گرینگرترین جیاوازی دانان، بۆیه به‌مه ئیكتیفا ده‌كه‌م و هیوام وایه له كوردستانیش ڕۆژێك بێت هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف بكرێت.
Hawker_ash@yahoo.com