دیدار له‌گه‌ڵا دانا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، -سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (سردم العربی).
پ/ بیركردنه‌وه‌ی كورد سه‌باره‌ت به ره‌خنه چۆنه، ره‌خنه لای كورد چییه؟ ئه‌گه‌ر سه‌رنجی بیری كورد بده‌ین تاچه‌ند تا چه‌ند هه‌ست به‌دید و روانین و هاندان ده‌كرێت بۆ ره‌خنه‌گرتن و پرسیاركردن، واته ئایا كولتووری كورد تاچه‌ند كولتوورێكی ره‌خنه به‌رهه‌مهێنه؟ له‌ناو فه‌رهه‌نگ و كولتووری كورددا ره‌خنه و ره‌خنه‌گر چۆن لێیده‌ڕوانرێت؟ پێت وایه ئێمه‌ی كورد ترس له‌ره‌خنه به‌شێك بێت له‌فه‌رهه‌نگ و ژیانمان؟
ئێستای ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ پێتوایه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان له چ ئاستێكدایه؟
و. ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م، كه به‌نده له‌چه‌ند دیدار و چاوپێكه‌وتنی دیكه‌دا له‌سه‌ر هه‌ندێ جومگه‌ی ئه‌م باسانه وه‌ستاوم و كه‌م تا زۆرێك دیدو بۆچوونی خۆمم خستۆته روو، بۆیه ده‌خوازم لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیرییانه باس له كۆی ئه‌و مه‌سه‌لانه بكه‌م كه له‌رێی پرسیاره‌كانه‌وه ورووژانتان.. به‌و پێیه‌ی ئه‌ركی ره‌خنه بریتییه له‌هونه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن و ته‌فسیركردن و به‌باڵابڕین و خستنه رووی بارته‌قای لایه‌نه‌كانی ده‌ق، كه‌واته شتێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر زاراوه‌ی ترس ببێته ته‌كنشینی زاراوه‌ی ره‌خنه، چونكه به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه وه‌ك چۆن لایه‌نی باش له ده‌قدا ده‌بینرێ هه‌رواش لایه‌نی خراپ هه‌ست پێده‌كرێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، كه‌سانێك به‌دی ناكه‌ین كه‌ته‌واو یه‌كلابووبێتنه‌وه بۆ كاری ره‌خنه‌یی وبووبێتن به ره‌خنه‌گری پرۆفیشناڵ.. له‌هه‌موو ئه‌مانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه پرۆسه‌ی ره‌خنه‌گرتن و به‌باڵابڕن، له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا، جۆرێك له سستی پێوه دیاره. خۆ كاتێكیش دێینه سه‌ر پێناسه‌كردنی ره‌خنه‌گر، ته‌واو ئه‌م تێزه‌ی به‌نده رۆشن ده‌بێته‌وه، چونكه به‌پێی پێودانگه زانستییه‌كانی ئه‌ده‌ب، ره‌خنه‌گر كه‌سێكه كه شاره‌زای نه‌ك ته‌نها ئه‌ده‌بی لۆكاڵییه، به‌ڵكو سه‌ری له بنچینه‌و بنه‌واشه و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌ده‌بی بێگانه‌ش ده‌رده‌چێت، واته كه‌سێكه به‌رده‌وام ئاگای له داهێنانی ئه‌ده‌بیاتی جیهانییه، بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته وایلێكردوین كه هه‌ست به‌بوونی ره‌خنه و ره‌خنه‌گری جدی نه‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر به‌وردی به‌دووی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م تێزه‌دا بچین ئه‌وا ده‌مانباته سه‌ر ئه‌و رێیه‌ی كه‌بڵێن: نه‌بوونی ره‌خنه‌ی جدی له ئاستی كاری ئه‌ده‌بی باش و ده‌قی ناوازه داده‌به‌زێنێ، چونكه له ره‌خنه‌ی كلاسیكیدا ره‌خنه‌گر ئه‌و پاڵه‌وانه‌یه كه ده‌توانێ ده‌قی باش له خراپ جودا بكاته‌وه، سه‌رده‌مانێك ئه‌م نه‌ریته ره‌خنه‌ییه بوبووه راسته‌شه‌قامی ره‌خنه‌ی كوردی و ره‌خنه‌گری ئێمه ته‌واو سه‌ربه‌ست بوون كه له‌ڕێی دووڕیانی هه‌ردوو رێبازی (انگباعی و زاتی) ئه‌ركی جیاكردنه‌وه‌ی باشوخراپی ده‌قیان له ئه‌ستۆ ده‌گرت.. به‌ڵام له قۆناغی مۆدێرنه‌دا ئه‌م مه‌فهومه ته‌واو گۆڕا، له‌و حاڵه‌ته ته‌قلیدییه‌وه بووبه ده‌ستبردن بۆ گه‌ڕان به‌شوێن كۆدی ده‌قه‌كاندا، ئه‌وه‌یش له‌ڕێی گه‌ڕانه بۆ هه‌لومه‌رج و ئه‌و سه‌رچاوه مه‌عریفییانه‌ی خاوه‌ن ده‌ق كه‌بۆته هه‌وێنی له‌دایك بوونی ده‌قه‌كان، واته گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و كه‌لتوور و پاشخانه مه‌عریفییه‌ی كه ده‌قنووس كردوونی به‌هه‌وێنی ئافراندنی ده‌قیكه‌ی، واته بۆته ئه‌و هێزه رۆشنبیریی، ستاتیكی، بوونایه‌تییه‌ی كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م هێزانه ده‌قی مه‌عریفه‌ئامێز ده‌ئافرێنن.
مه‌به‌ستم له پاشخانی مه‌عریفی نووسه‌ر هه‌موو كولتوورێكی نه‌ته‌وایه‌تی و بونیادی پێكهاته‌ی ژیاری میلله‌تی كورد ده‌گرێته‌وه، كه‌به‌درێژایی مێژوو كه‌ڵه‌كه بۆته سه‌ر یه‌ك و شاخێكی زێڕینی پته‌وی له هه‌موو بواره مرۆییه‌كاندا فه‌راهه‌مهێناوه.
بێگومان پرۆسه‌ی ره‌خنه‌گرتن ده‌كه‌وێته پاش پرۆسه‌ی له‌دایكبوونی ده‌قه‌وه، واته سه‌ره‌تا ده‌ق ده‌ئافرێ ئه‌وسا هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی له‌ساته وه‌ختی له‌دایك بوونیاندا هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان چوونیه‌كن، هه‌موویان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ره‌خنه‌گرتندا وه‌ك یه‌كن، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ ئه‌و راستییه‌ی كه هه‌موو ده‌قه‌كان له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا و به‌هه‌موو ژانره‌كانه‌وه ده‌چنه نێو بازنه‌ی كولتووری گه‌لی كورده‌وه. ئیدی لێره‌وه ده‌ستده‌كرێ به‌جوێكردنه‌وه‌ی جۆر‌و حوكمدان به‌سه‌ر ده‌قدا، وپرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن دێته گۆڕێ. بۆیه ناكرێ ده‌قێكی نالی یان مه‌حوی یان كوردی بخه‌ینه بازنه‌ی كولتووره‌وه و كه‌چی ده‌قێكی ناری یان ئه‌خوه‌ل یان سه‌ید غه‌فوری بۆكانی نه‌خه‌ینه هه‌مان بازنه‌وه، چونكه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك به‌رهه‌می گه‌لی كوردن، پاشتر ره‌خنه بڕیار ده‌دات كه‌كامیان بخاته پێش كامیانه‌وه و كامیان تۆكمه‌تر و به‌هێزتر و بونیادی ستاتیكی دامه‌زراوتره.
هه‌میشه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كاراكته‌ری به‌رهه‌مهێن بووه، رۆڵی ئیجابی له‌كۆمه‌ڵدا گێڕاوه، ئه‌ركی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه و خستنه‌رووی ئه‌و كه‌لتووره ره‌خنه‌ییه تا له‌ڕێیه‌وه تاك خۆی تیابدۆزێته‌وه و كێشه‌كانی به‌ره‌و كه‌ناری چاره‌سه‌ر به‌رێ و هه‌ر له‌م تووله‌رێیه‌شه‌وه كۆمه‌ڵ ئاسووده بێت. لێره‌وه گرنگی ئه‌ركی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌رده‌كوێت، چونكه ده‌بێته پێگه‌یه‌نه‌ری تاك و دیاریكردنی هێڵه‌گشتییه‌كانی به‌خته‌وه‌ری كۆمه‌ڵ. به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نوێی ئێمه (به‌تایبه‌ت له دوای قۆناغی روانگه) زیاتر سروشتی ره‌مزگه‌رایی زاڵه به‌سه‌ریدا، هه‌میشه ئه‌ده‌بێكی داپۆشراوه به كۆمه‌ڵێك لوغز و هێما كه‌سه‌رله‌به‌ری جۆرێك له بێزاری پێوه‌دیاربوو.. له‌پاش ئه‌وه‌ش قۆناغێكی نوێ له‌دایك بوو، كه‌تیایدا ئازادی سیاسی و ئایدیۆلۆژی له‌خودی ده‌قه‌كاندا ره‌نگی دایه‌وه.. بێگومان ئه‌وه‌ش سروشتی ژیانه هه‌رقۆناغه و شه‌قڵو ئادگاری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، چونكه هه‌ر قۆناغێك ریتمێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، بۆیه ئه‌م ریتمه‌ش له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیدا دواجار ره‌نگ ده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م لێكدانه‌وه ورد‌و سه‌رسوڕهێنه‌ره ده‌كات بریتییه له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، بۆیه لێره‌وه ده‌خوازم ئه‌وه بخه‌مه روو كه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی له ئاستێكی باش‌دا نییه، چونكه ئه‌دای جۆری له رووی كاریگه‌رییه‌وه له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ وه‌ك پێویست نه‌بووه.
جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی سروشتی ره‌خنه هه‌ڵگری راوبۆچوونی جیاواز و لێكدانه و ته‌فسیركردنی ده‌قه، بۆیه قابلی ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه خه‌ڵكی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و بۆچوونانه و ئاسۆی بیریانی پێ فراوان بكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه خودی ده‌ق ته‌نیا مه‌به‌ستی چێژلێوه‌رگرتن ده‌بێت، بۆیه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی سروشتێكی زیندوی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ قسه له‌سه‌ر گوتاری ره‌خنه‌ی كوردی بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێت به‌دوای مه‌رجه‌عییه‌تی ره‌خنه‌ییماندا بگه‌ڕێین، كه‌به‌داخه‌وه چه‌ند وردبینه‌وه له مێژووی ئه‌ده‌بیمان ئه‌م حاڵه‌ته نادۆزینه‌وه، راسته ره‌خنه قۆناغی جودای به‌خۆیه‌وه بینیوه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد، چونكه هه‌رقۆناغه و هه‌ڵگری جۆرێك له ئاقار به‌خشینه، به‌ڵام له‌نێو ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا ئه‌و بنه‌ما پته‌وه‌مان نییه كه‌وه‌ك مه‌رجه‌عێك به‌كاری بهێنین.
ئومێده‌وارم كه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی دوای راپه‌ڕین دراون شه‌قڵه‌كوردییه‌كه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، چونكه به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی ئه‌ده‌بی به‌راوورد، ده‌بێت ئه‌وه‌نده سوود له‌ئه‌ده‌بی بێگانه وه‌ربگرێت تا ئه‌و راده‌یه‌ی كار له بونیادی ئه‌ده‌بی كوردی نه‌كات، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ئێمه هه‌ندێ ده‌ق له هه‌موو ژانره‌كان ده‌بینین، كه رووخساریان له كوردستانه‌و به زمانی كوردی نووسراون، كه‌چی پێیه‌كانیان له‌وڵاتانی رۆژئاوا چه‌قیوه، بۆیه به‌نده هه‌میشه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م كه ده‌ستبگرین به ئه‌ده‌ب و كه‌لتووری ره‌سه‌نی خۆمانه‌وه، و زۆر به‌وریاییش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی گه‌لاندا بكه‌ین، واته سوودیان لێوه‌ربگرین بۆ داهێنان نه‌ك داهێنانی ئه‌وان كوتومت بكه‌ینه كوردی و ناوی بنێین داهێنان!.
– ئایا ره‌خنه‌گران له‌نێو زانكۆكانن، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆن، واته پێتوایه زانكۆ رۆڵی هه‌بووبێ له‌پێشخستنی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌ك پێویست؟
و. سه‌باره‌ت به رۆڵی زانكۆ، ئێمه ده‌بێت ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانین كه زانكۆش رۆڵ وكاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی ره‌خنه‌گردا به‌ڵام ره‌خنه‌گر ته‌نها له‌زانكۆدا به‌رهه‌منایه‌ت، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆشدا هه‌وڵوته‌قه‌لای جدی هه‌ن بۆ خۆ پێگه‌یاندن و تاوتوێكردنی تیۆره ره‌خنه‌ییه‌كان.. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئه‌ركی زانكۆ به ئه‌كادیمیكردنی ره‌خنه‌گره، واته ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌رییه‌ی ره‌خنه‌گری ناو زانكۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ جوێ ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ره‌خنه‌گری ناو زانكۆ ده‌بێت ره‌خنه‌گرێكی ئه‌كادیمی، مه‌نهه‌جی بێت، قسه له ئاستێكی ره‌خنه‌یی ده‌قێك ده‌كات و به‌پێی تیۆر و قۆتابخانه‌ییه‌كی ره‌خنه‌یی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت، پاشان بابه‌تییانه ده‌ست ده‌خاته سه‌ر جومگه به‌هێز و لاوازه‌كانی ده‌قه‌كه.. لێره‌وه گرنگی رۆڵی زانكۆ ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ده‌زگایه‌كی به‌رهه‌مهێن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ئایا زانكۆ توانیوێتی ئه‌م جۆره ره‌خنه‌گره به‌رهه‌مبهێنێ، بێگومان زانكۆكانی كوردستان له‌م قۆناغه‌ی ئێستایاندا له ئاستی پێویستدا نین، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌هه‌لومه‌رجی خودی كوردستان خۆیه‌وه هه‌یه، له رووی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی، ئه‌كادیمی، ئیداریی… چونكه هه‌موو ئه‌م ئۆرگانانه، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، وابه‌سته‌ی یه‌كترن، بۆیه هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك له ئۆرگانێكدا هه‌بێت راسته‌وخۆ كار له كۆی ئۆرگانه‌كانی دیكه ده‌كات. بۆیه ده‌كرێ بڵێین ده‌بوو زانكۆ رۆڵی كاریگه‌رتر بێت له‌وه‌ی ئێَستا ده‌یبینێ.
پ. پێتوایه ئه‌و تیۆر‌و میتۆده نوێیانه‌ی هه‌نوكه له‌دایكده‌بن، كورد توانیویه‌تی سودیان لێوه‌رگرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه كۆن‌و نوێیه‌كان؟ ده‌توانین به‌م تیۆره نوێیانه ده‌قه كۆنه كوردیه‌كان بخوێنینه‌وه؟
و. ئه‌مڕۆ له‌ده‌نیای ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا، كۆمه‌ڵێك تیۆری ره‌خنه‌یی نوێ له‌دایك بوون، كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌رهاویشته‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌كی پته‌و و دامه‌زراوه و خاوه‌نی گورزێك پره‌نسیپ و كۆڵه‌كه و بنه‌واشه‌یه، هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری بیرۆكه‌یه‌كی قوڵه له روانین و خوێندنه‌وه و تێڕامان و به‌باڵابڕینی ده‌قی ئه‌ده‌بی، ئه‌م تیۆرانه ده‌كرێ به‌كاربهێنرێن بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی (كه‌متازۆرێك)، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه بتوانین ده‌قی كلاسیكی (كوردی) پێ بخوێنینه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر كردمان ئه‌وا ره‌نگه به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م سه‌ركه‌وتوو بین له دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێ خاڵی سه‌رپێییدا، ئه‌گه‌رنا، به‌دڵنیاییه‌وه، ده‌كه‌وینه به‌ر ته‌وژمی هه‌ڵه‌ی زه‌قو تێكدانی مه‌دلولی گشتی ده‌قه‌كه ده‌كه‌وین. بۆ نموونه: چۆن ده‌كرێت (نالی) بخوێنیته‌وه به‌بێ زانسته‌كانی (به‌لاغه و به‌یان و موحه‌سسیناتی له‌فزی و مه‌عنه‌وی و تیباق و جناسی تام و لاحیق و موزاریع و جۆره‌كانی ئیستعاره و مه‌جاز و مه‌نتق و ته‌سدیق و ته‌سه‌ور وبنچینه‌كانی زانستی مه‌نتق و…هتد)؟.. وه‌ك وتمان: ره‌نگه بتوانیت هه‌ندێ جومگه‌ی زۆر سه‌ره‌تایی ده‌قه‌كه د‌رك پێبكه‌ین، به‌ڵام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه چووینه‌ته ناو قوڵایی ده‌قه‌كه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌وه كه‌وتووینه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه.
به‌نده هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه‌م بینیوه، كه هه‌وڵدراوه نالی یان مه‌حوی… به تیۆره نوێیه ره‌خنه‌ییه‌كانی وه‌ك گریماس و ریچاردز و سیمیۆیسته‌كان و… خوێندۆته‌وه، به‌راستی نه‌ك نه‌یانتوانیوه حه‌ق بده‌ن به‌م شاعیرانه، به‌ڵكو غه‌درێكی گه‌وره‌یان لێكردون و زۆربه‌ی جوانییه‌كانی شاردۆته‌وه.
پ. ئایا ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی گرفتی میتۆدی هه‌یه؟
و. من ناڵێم ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی به‌ته‌نیا گرفتی میتۆدی هه‌یه، به‌ڵكو گرفتی رێكخستن و پۆلكردنی تیۆره ره‌خنه‌ییه‌كان و جودا كردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان به‌پێی پره‌نسیپ و هه‌لومه‌رجه‌كانی پێكهاته‌ییان به‌گشتی هه‌یه، واته هه‌نوكه جۆرێك له تێكه‌ڵی و بێسه‌روبه‌ریی به‌و هێڵه ره‌خنه‌ییانه‌وه ده‌بینین كه ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی ره‌خنه‌یی ئێمه‌دا به‌دی ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ره‌خنه‌گرانی شاره‌زای ئێمه‌یه بتوانن هێڵی جیاكه‌ره‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی، مه‌نهه‌جی، له‌نێوان سیاقه‌جوداكانی ره‌خنه‌دا دابنێن، واته له‌م قۆناغه‌ی ئێستامانه‌وه بچینه قۆناغێكی وه‌سفگه‌راتییه‌وه، كه‌تیایدا جگه له شوێنكات به‌كارهێنانی واقعیش بۆ هه‌ر ده‌قێك هه‌راش بكرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنین و بچینه قۆناغێكی نوێی ره‌خنه‌یه‌وه، كه‌تیایدا حه‌ق به‌هه‌موو ده‌قه‌یان به‌ئه‌ندازه‌ی خۆیان بدرێت.
پرۆفایل:
*مامۆستا له كۆلیجی زمانی زانكۆی سلێمانی.
-سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (سردم العربی).
-ئه‌ندمی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی جیهانییه.
-خاوه‌نی (12) كتێبه.
-ساڵی 2003 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه له كۆنگره‌ی فراوانی (العراق-الحچاره) له وڵاتی قه‌ته‌ر، كه‌له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری عێراق دكتۆر مفید الجزائریه‌وه بانگێشت كرابوو.
-له هه‌فته‌نامه‌ی (الاتحاد) وه‌ك رۆژنامه‌نووس بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك كاری كردوه.
-چه‌ندین كۆڕ و سیمیناری له‌بواره جیاوازكانی وه‌ك: فیكر و فه‌لسه‌فه، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، فیكری سیاسی، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و… هتدا گێڕاوه.
-له‌چه‌ندین رۆژنامه‌ی لۆكاڵی و جیهانیدا وتاری بڵاوكردۆته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.