چه‌ند چه‌مکێکی فه‌لسه‌فی گرنگ لای میشێل فۆکۆ…3
ده‌سه‌ڵات : Power
چه‌مکی ده‌سه‌ڵات چه‌قی کاره‌کانی فۆکۆیه . له راستیدا ده‌سه‌ڵات بریتیه له په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوان خه‌ڵکدا کاتێک که‌سێک زاڵده‌بێت به‌سه‌ر کرده‌وه‌ی یه‌کێکی دیکه‌دا . ده‌سه‌ڵات جودایه له هێز و توندوتیژی چونکه ئه‌مانه کاریگه‌ری فیزیکیان هه‌یه به‌سه‌ر جه‌سته‌دا . به‌ڵام ده‌سه‌ڵات که‌سێکی ئازاد ناچار ده‌کات به‌کردنی شتێک که ئه‌گینا نهیکردبوایه ، بۆیه ده‌سه‌ڵات رۆڵی سنووردارکردن یان گۆڕینی ویستی که‌سێک یان تاقمێک ده‌بینێت . ده‌سه‌ڵات له هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی مرۆڤ ئاماده‌یی هه‌یه و خۆدهکوتێته سه‌رتاسه‌ری کۆمه‌ڵگه . هیچ لایه‌نێک ناتوانێت به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵات بۆخۆی پاوان بکات ، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ت تاکهجهمسهری ده‌سه‌ڵات نییه چونکه ده‌سه‌ڵات زۆر ناسه‌قامگیره و به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه . له‌رێگه‌ی زانستهکانی مرۆڤ له‌زه‌مانی مۆدێرندا توانرا ده‌سه‌ڵاتی مۆدێرن بۆ سزادان دابمه‌زرێت . په‌یوه‌ندی گرنگیش هه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵات و زانیاری‌دا . زانستهکانی مرۆڤ ده‌توانن خه‌ڵک کۆنترۆل بکه‌ن یان وه‌ده‌ریان بنێن چونکه خاوه‌نی زانیاری و ده‌سه‌ڵاتن . پێداگریش بۆ راستیه‌تی بانگه‌شه‌یه‌ک واته خۆبه‌خاوه‌نزانینی ده‌سه‌ڵات چونکه راستیه‌تی the truth ته‌نیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت . بۆ نموونه تاوانناسی criminology به‌مافی خۆی ده‌زانێت که تاوانباران وه‌ده‌رنێت و زیندانیان بکات چونکه سیسته‌می په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات بوونیان هه‌یه که تێیدا تاوانبارانیش ملکه‌چی ده‌کرێن . هه‌روه‌ها به‌لای فۆکۆوه ده‌سه‌ڵات هه‌ر ته‌نیا هێزێکی ساده‌ی تێسرهوێن نییه بهڵکوهێزێکی دامرکێن وبهرههمهێنیشه . ده‌سه‌ڵات به‌شێوازی جۆراوجۆر خۆی به‌یان ده‌کات هاوکات له خاڵی جیاوازه‌وه نه‌ک هه‌ر ته‌نیا له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه .ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته که رایه‌ڵه‌کانی نێوان زانیاری و گوتاره‌کان به‌ڕێوه‌ده‌بات و چه‌مکه‌کان داده‌ڕێژێت .
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئارگۆمێنتی فۆکۆ سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات پێچه‌وانه‌ی تیۆریه‌کانی لیبراله‌کان و مارکسیه‌کانه .
به‌لای فۆکۆوه سێ جۆر ده‌سه‌ڵات هه‌ن که ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
1/ ده‌سه‌ڵاتی شاهانه : Sovereign Power
بریتیه له‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی که له‌ده‌ست تاکهکهسێکدایه وه‌ک پاشا یان که‌سێکی فه‌رمانڕه‌وا که ده‌سه‌ڵاته‌کان تاكڕه‌وانه لای ئه‌م کۆبۆته‌وه بۆ نموونه دیکتاتۆره‌کان . لێره‌دا ملکه‌چی بۆ یاساکانی پاشا یان که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌کی له ده‌وڵه‌تدا باڵده‌کێشێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دامه‌زراوه له‌سه‌ر بنه‌مای دیسیپلینی کلاسیک و پرینسیپی سزادان . به‌ڕای فۆکۆوه ده‌سه‌ڵاتی پابه‌ندخواز وورده وورده له سه‌ده‌کانی هه‌ژده و نۆزده‌وه شوێنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ری گرته‌وه .
2/ ده‌سه‌ڵاتی پابه‌ندخواز : Disciplinary Power
فۆرمێکی چاودێرییه بۆ روواندنی خووێک له ناخی تاکه‌کان که خۆیان بگونجێنن و پابه‌ندی یاسا‌و رێساکان بن . ده‌سه‌ڵاتی پابه‌ندخواز هه‌روه‌ها جه‌مسه‌رێکی بایۆدهسهڵاته . مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتی پابه‌ندخواز به‌رهه‌مهێنانی که‌سانی گوێڕایه‌ڵه . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هاوکات له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا سه‌ریهه‌ڵداوه . بیرۆکه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وه‌رگیراوه له دیزاینێکی فه‌یله‌سوفی ئینگلیز جێرمی بێنتهامهوه بۆ بنیاتنانی جۆره به‌ندیخانه‌یه‌ک که له‌دواییدا به پانئۆپتیکۆن ناسرا . له‌م به‌ندیخانه‌دا زیندانیه‌کان ده‌خرێنه ژوورۆچکه‌ی ئینفرادیهوه . له ناوه‌ڕاستی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه‌دا بورجێک هه‌یه که زیندانوانه‌کان له‌وێوه چاودێری به‌رده‌وام وهه‌مه‌لایه‌نه‌ی ره‌فتاری گیراوه‌کان ده‌که‌ن . له‌م جۆره به‌ندیخانه‌یه‌دا چاودێره‌کان له ناو بورجه‌که‌وه زیندانیه‌کان ده‌بینن به‌ڵام زیندانیه‌کان چاودێره‌کان نابینن . دوای ماوه‌یه‌ک زیندانیه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن که له‌ژێر چاودێریدان ، ئه‌م هه‌سته ده‌بێته هۆکاری ترسێکی زۆر لای زیندانیه‌کان که ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیان خراوه‌ته ژێر چاودێریه‌کی تونده‌وه . بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن که به ووریاییه‌وه ره‌فتار بکه‌ن که نه‌بنه جێگه‌ی گاڵته‌جاری و شه‌رمه‌زاری . بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌م دۆخه ده‌بێت به خوو لای زیندانیه‌کان . فۆکۆ پێیوایه که پانئۆپتیسیزم زه‌قترین سیمای کۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌کانه .
3/ ده‌سه‌ڵاتی شوانئاسا : Pastoral Power
به‌ڕای فۆکۆ ده‌وڵه‌تی مۆدێرن پێکهاتووه له پێکه‌وه گرێدانی چه‌پکێکی زۆر تایبه‌تی ته‌کنیکه‌کان ، هزره‌کان و پراکتیکه‌کان که داڕێژراون بۆ فه‌رمانڕه‌وایی یان ئاراسته‌کردنی هه‌لسوکه‌وته‌کانی خه‌ڵک وه‌ک ئه‌ندامگه‌لێکی تاکانه individual members له چوارچێوه‌ی دانیشوانی ووڵات . هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خه‌ڵک رێکده‌خات له چوارچێوه‌گه‌لێکی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌سته‌جه‌معیانه به‌هه‌مان شێوه‌ی شوانێک که چۆن سه‌رپه‌رشتی مهڕوبزنهکانی مێگه‌له‌که‌ی ده‌کات هه‌ر له کاتی له‌دایکبوونیانه‌وه تا کاتی مه‌رگیان . ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته هه‌روه‌ها ناسراوه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی به‌ڵا (یان تاعوون ) plague power چونکه هه‌ر تاکێک له رێگه‌ی ژماره‌ی که‌سی Personal number و تۆماری کونیه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌خرێته ژێر کۆنترۆله‌وه .
ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه : Power and Resistance
فۆکۆ پێیوایه که چه‌ند شێوازێکی په‌یره‌وکردنی ده‌سه‌ڵات هه‌ن که ده‌کرێت رووبه‌رووی به‌ره‌نگاری ببنه‌وه. فۆکۆ ده‌ڵێت که به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌هه‌مان مه‌ودای ده‌سه‌ڵات درێژده‌بیته‌وه ، واته له هه‌ر شوێنێک په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت ئه‌وا ده‌ره‌تانی بهرهنگاربوونهوش هه‌یه . سیسته‌م هه‌رچه‌ند سته‌مکاریش بێت ناتوانێت ده‌رفه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌ته‌واوی نه‌هێڵێت .
په‌یڕه‌وکردنی ده‌سه‌ڵات ، پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات : The Exercise of Power
فۆکۆ په‌یڕه‌وکردنی ده‌سه‌ڵات پێناسه ده‌کات وه‌ک ” شێوه کردارێکی باڵاده‌ست به‌سه‌ر کرداری ئه‌وانی دیکه‌دا ” . په‌یڕه‌وکردنی ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤ بێت . په‌یڕه‌وکردنی ده‌سه‌ڵات کاتێک پۆزه‌تیڤه که به هوشیاریه‌کی فراوانه‌وه به‌مه‌به‌ستی مه‌شق کردن ، سازدان یان ئاراسته‌کردن ده‌بێت به‌ره‌و ئامانجێک یان ئامانجگه‌لێکی ئینسانی . له‌م حاڵه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات power relations ئێمه مامه‌ڵه ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ بابه‌تگه‌لێکی ئازاد چونکه له‌گه‌ڵ شتێکی بێ‌گیان یان کۆیله‌یه‌کی بێ ئیراده په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له ئارادا نیه. هه‌ر کۆیله‌یه‌ک بریتیه له حه‌ڵقه‌یه‌کی به‌ستراوه له ناو زنجیره‌یه‌کی درێژی کۆیله‌کانی دیکه دا . په‌یڕه‌وکردنی ده‌سه‌ڵات گرێدراوه به چه‌ند چه‌مکێکی دیکه‌ی وه‌ک ته‌کنۆلۆجیای ده‌سه‌ڵات ، ده‌سه‌ڵاتی شوان ئاسا.
په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات : Power Relations
په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات له ناو پانتایی په‌یوه‌ندیه‌کانی مرۆڤه‌وه به‌ربڵاون و ده‌کرێت ببزوێن له نێوان تاکه‌کان ، له‌ناو خێزان ، دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان ، ژیانی رامیاری و هتد . بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی ده‌سه‌ڵات له ئارادا هه‌بێت پێویسته دوو توخم ئامادهییهن هه‌بێت ، یه‌که‌م : ئه‌وی دیکه ( که ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا په‌یڕه‌وکراوه ) ، دووه‌م : پانتاییه‌کی ته‌واوی کاردانه‌وه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه هه‌بێت له‌لایه‌ن کارلهسهرکراوهوه به‌هۆی بوونی جیاوازیه‌وه . به‌ڕای فۆکۆ په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له نێوان مرۆڤه‌کاندا ده‌بێت چونکه مرۆڤ توانای ژیرمه‌ندی و هه‌ڵبژاردنی هه‌یه ، واته په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات ناکرێت له نێوان مرۆڤ و بێگیانێکدا یان کۆیله‌یه‌کدا بێت چونکه به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌ئارادا نیه . بێگومان له فه‌زای ئه‌م په‌یوه‌ندیانه پله‌ی جودای ستراتیژی ، تاکتیکی و کارکردانه functional هه‌ن و لاسه‌نگن . هه‌میشه لایه‌نێکی باڵاده‌ست هه‌یه له په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا .
ده‌سه‌ڵات ـــ زانیاری : Power – Knowledge
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه گرنگه‌کانی بۆچونی فۆکۆ ئه‌مه‌یه که میکانیزمه‌کانی ده‌سه‌ڵات زانیاری جۆراوجۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ ئاگاداربوون له وورده‌کاری ژیان و چالاکیه‌کانی خه‌ڵک و تۆمارکردنیان که دواتر ئه‌م پێدراوانه گوڕی زیاتر ده‌ده‌ن به پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات له جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا . فۆکۆ ئه‌و بیرۆکه ره‌تده‌کاته‌وه که زانیاری ده‌سه‌ڵاته و ده‌ڵێت که په‌یوه‌ندیه‌کی ئاڵۆز هه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵات و زانیاری که ئه‌م لێیکۆڵیوه‌ته‌وه .
نه‌خۆشیه‌کانی ده‌سه‌ڵات : Diseases of Power
به‌لای فۆکۆ وه فاشیزم و ستالینیزم دوو نه‌خۆشی ده‌سه‌ڵاتن چونکه ئه‌مانه زێده‌ڕۆییان تێدایه له پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات.
نووسینی : حه‌یده‌ر هه‌مه‌وه‌ند
سه رچاوهکان
به ئینگلیزی :
1 – http://en.wikipedia.org/wiki/Main_Page
2 – http://www.answers.com/
3 — http://www.michel-foucault.com/concepts/index.html#priori
4 — http://bradley.bradley.edu/~ell/foucfft.html
به سویدی :
1 — http://filosofia.fi/se/ordbok/A
2 — https://gupea.ub.gu.se/bitstream/2077/24958/3/gupea_2077_24958_3.pdf
3 — http://bada.hb.se/bitstream/2320/2006/1/07-16.pdf