
ســـزادانی دڵـی من … ئەفســانە ســـروش
Closed
بۆ سزادانم به تاوانی
عیشقت!
به‌دۆزه‌خ مهمترسێنه
ناو دڵی من به‌بێ تۆ
دۆزه‌خێکه
دڵی خودای سوتاندووه.
***
لەنێو خەڵوەتی عیشقتدا
له ناو له‌زه‌تی خه‌ڵوه‌تی تۆدا
ده‌که‌ومه گومان له هه‌بوونی
ڕاستی له نێوان ئامێزی
تۆ و خودادا………..
***
ئاهی من
له یادمه
سێوێکم دایتێ
به‌هه‌شتت له‌یاد کرد
وه‌لێ تۆ…
ئه‌وه‌ت له‌یاده..؟
سێوی هه‌موو
ڕه‌ز، و باغه‌کانی
خودا‌ش………….
وه‌کو ناو ئامێزی
تۆ!
من ئارام ناکاته‌وه…
ڕانیــــە
ئەفســانە ســـروش