
ڕازی منداڵێك …. عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
Closed
من كیژێكی بچكۆلانه‌م
سوره گوڵی ئه‌م ژیانه‌م
هه‌تا حه‌ز كه‌ی
ئێسك سوك و خنجیلانه‌م
وه‌كو هه‌موو
مندلانی ئه‌م دنیایه
خۆشه‌ویستیم له دڵدایه
بۆ به‌هار و
تیشكی خۆر و
بابه ودایه
بۆ په‌پووله‌و گوڵ و باران
بۆ هیوای ژین
بۆ هه‌ژاران
من هه‌وێنی زه‌رده‌خه‌نه‌م
كام دیمه‌ن لاتان قه‌شه‌نگ بوو
بۆنی خۆشی ئه‌و دیمه‌نه‌م
باوك و دایكم خۆشیان ده‌وێم
منیش هه‌ر ئه‌وان شك ده‌به‌م
بۆیه به چاو
به گیان به دڵ
یارمه‌تیان ده‌ده‌م هه‌رده‌م
ئه‌وان بۆمن چرای ژینن
هۆی خۆشیمن توانا‌و تینن
منیش بۆیان
هیوای به‌رزی
پاشه‌ڕۆژێكی مه‌زنم
ئه‌وه‌ی بۆیان زۆر دڵسۆز بێت
ته‌نها منم
منداڵه‌كان ،هاوڕێكانم
گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌ك من وابن
گوێم لێ‌بگرن
گوێڕایه‌ڵی باب ودایه‌و
خوشك و براو مامۆستا بن
……………………..