په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق و نه‌ریه‌ت و لێبورده‌یی
با له چه‌ند نمونه‌یه‌که‌وه ده‌ستپێبکه‌ین زینده‌به‌چالکردنی مندال له ناو ئه‌سکیمۆکان و زینده‌به‌چالکردنی کج له ناو کۆمه‌لگه نهریهتیهکاندا،له ناو ئه‌سکیمۆکان زینده به چالکردنی مندال له ناو به‌فردا تادهمرد له‌رووی ئه‌خلاقی نه‌ریه‌تی ئهسکیمۆیهکان په‌سند کرابوو وه‌ک زۆرینه[زیاتر مندالی کچ]،هه‌روه‌ک له چه‌ند کۆمه‌لگایه‌کی تری نه‌ریه‌تی زینده‌به‌چالکردنی کچ له رووی ئه‌خلاقی نه‌ریه‌تی په‌سند بوو به‌لام له چه‌ند کۆمه‌لگایه‌کی تر ئه‌م دیاریده‌یه کارێکی نا ئهخلاقیبوو دانانی ئه‌م دیاریده‌یه به کارێکی نا ئه‌خلاقی، نه چوونهژورهوهیه بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی نه‌ریه‌تی ئه‌سکیمۆکان یا نه‌ریه‌تی زینده‌به‌چالکردنی کچ نه مهحکومکردنیانه ته‌نها په‌سند نه‌کردنیانه ،باسکردنی ئه‌خلاق به‌م شێوه‌یه پێناسه‌یه‌کی روونینیه ،جگه له ره‌چاوکردنی ئه‌خلاق له رووی باشه‌و خراپه له‌لایه‌ن کۆمه‌لگه‌وه یا گروپێکه‌وه چونکه ئه‌م جۆره دیاریدانه ده‌چنه ناو چه‌مکی باشه و خراپه،که زۆر ده‌مێکه فه‌یله‌سوفه‌کان مشتومریان له‌سه‌ره، با وایدهبنێین شتێک نییه که هه‌قیقه‌تێکی ئه‌خلاقی هه‌ستپێکراو بێت.لاوانه‌یه ئه‌مه گۆماناوی بێت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌قیقه‌تی باشه‌و خراپه بێئاگاین،به‌لکو بیرێکی بینچینه‌ی هه‌یه ده‌باره‌ی هه‌قیقه‌ت ئه‌ویش ده‌لێ هه‌قیقه‌ت بوونی نیه،به‌لام ده‌کرێ به چه‌ند تێبینیه‌کی جیاواز باس بکرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی بلێین ئه‌خلاق شتێکی ده‌رونیه وه‌ک چۆن تاک هه‌ستی پێده‌کات یا ده‌که‌وێته سه‌ر رای ئه‌و تاکه له بارودۆخێکی تایبه‌ت ،به هه‌رشێوه‌یه‌ک بووترێت له رووی گۆمانه‌وه [هه‌قیقه‌تی ئه‌خلاقی ههستپێکرار] تارماییه له واقیعدا نیه.گه‌ر وابێت بابزانیین له فه‌لسه‌فه‌ی گۆمانداریدا ئه‌م بیرۆچکه‌یه تا کوێ راسته له چوارچێوه‌ی مشتومری نه‌ریه‌تی جیاواز،ئه‌گه‌ر ئه‌مه بناغه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌م نمونانه‌ی هێنامنه‌وه له‌سه‌ره‌تا بۆ کۆدی ئه‌خلاقی نه‌ریه‌تی ئه‌سکیمۆکان و زینده‌به‌چالکردنی کچ دروست بێت،به‌لام له هه‌مان کاتدا هه‌له‌یه و خراپن هه‌روه‌ک کوشتنی ژنان له ژێرناوی هه‌ر دین و ئایدۆلۆژیایه‌ک بێت هه‌له‌یه و خراپه که‌واته هیچ که‌سێک ناتوانی ره‌خنه‌بگرێ له هه‌ر کارێکی نائه‌خلاقی کۆمهلێکایهک یا گروپێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها په‌یوه‌ندیداره به نه‌ریه‌تی یه‌ک کۆمه‌لگا یا چه‌ند کۆمه‌لگایه‌کی تر،هه‌روه‌ک له فه‌لسه‌فه‌ی رێژهیشدا هاتوه ده‌لێ هیچ هه‌قیقه‌تێکی گه‌ردونی نیه له چه‌مکی ئه‌خلاقدا نه پێوانه‌یه‌کی گشتی دیاریکراو هه‌یه بۆ دادوه‌ریکردنی باشی کۆمه‌لێ له‌وی تر.نمونه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی رێژه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستانی ئێستا ئه‌گه‌ر خه‌لکی کوردستان په‌سندی گه‌نده‌لی یا شه‌ری ناوخۆ بکه‌ن به‌بیانوی باهودۆخی ناسکی حوکمه‌تی کوردی ده‌بێ لێره‌دا حوکمه‌تی کوردی په‌سند بکرێت به هه‌موو گهندهلیهکانیهوه وه‌ک ئه‌خلاقی سیاسی،که‌واته لێره‌دا بۆ کۆمه‌لگه‌ی کوردی هیچی تر نامێنێته‌وه ته‌نها لێبورده‌یی نه‌بێت لێره‌دا فه‌لسه‌فه‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی رۆسۆ و هۆبز و جۆن لۆک له سه‌رده‌می خۆیاندا‌و جۆن راولس بۆ ئێستا وه‌ک بناغه‌یه‌کی سکیولاری ئه‌خلاقی وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیاره کۆنه‌کان بون بۆ ئه‌خلاقی تاکیه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی گۆشه‌گیری.ژیانی پێکه‌وه‌بوون له پێناوی سوودگه‌یاندن به‌یه‌کتر له‌ژێر یاسایه‌کی گونجاو بۆ گشت،هه‌رلێره‌شدا چه‌ند په‌یمانێکی نه‌گوتراویش له نیوان خه‌لک و حکومه‌تدا بوونیان هه‌یه که په‌یمانێکی ئه‌خلاقی وسوودمهندانهیه،هه‌رکاتێ ئه‌م په‌یمانانه له‌ق بوون ئه‌خلاقی سیاسی ده‌گۆری بۆ گه‌نده‌لی و سته‌م،له‌لایه‌ن کۆمه‌لگه‌شه‌وه ئاژاوه‌و شۆرش که ئه‌مه باسێکی درێژتره به‌لام په‌یوه‌ندیداره.ئه‌م ئه‌خلاقی نهریهتیه کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاوی هه‌یه له کۆمه‌لگه فره نه‌ریه‌تیه‌کان که بره‌وی پێده‌درێت له ئێستادا ده‌بینینن تاکێکی تاراوگه ده‌کرێ چه‌ندین باکگراوه‌ندی جیاوازی هه‌بێت به چه‌ند به‌های جیاوازه‌وه[لاوانه‌یه هه‌ندێک له‌و به‌هاو نهریهتانه رای جیاوازیان له‌سه‌ر بێت به‌لام لای زۆرینه په‌سنده]بۆ نمونه کوشتنی ئه‌و کچانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌ریه‌تی باوی کۆمه‌لگه‌ی خۆیان په‌روه‌رده ده‌بن،سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی دابین کروان،کچان به ده‌ستی براو باوکیان هه‌ره‌شه‌ی کوشتنیان لێده‌کرێت،لێردا دوو ئیختیار هه‌یه بۆ ئه‌و خه‌لکه یا ئه‌و گروپه نهریهتیانه1-هه‌لبژاردنی نه‌ریه‌تی ئه‌خلاقی که‌به ئه‌نجامی کوشتنی کچان کۆتای دێت بۆبهدهستهێنانهوهی ئه‌خلاقی نه‌ریه‌تی کۆمه‌لی،له هه‌مان کاتدا هه‌ر ئه‌و خه‌لکه یا گروپه چاوپۆشی له کچانی ئه‌و ولاته ده‌که‌ن که تێدا ده‌ژین و ئه‌مه‌ش ده‌چێته ناو چه‌مکی لێبورده‌ی سه‌پێنراو له زۆر کاتیش‌دا تێکهلبونیش دروست ده‌بێت له‌گه‌لیاندا،لێره‌دا خه‌لکانی تاراوگه‌ی تێکه‌ل وه‌ک گروپێکی به‌ره‌فتار نه‌ریه‌تی کار ده‌که‌ن بۆ پاراستنی ئه‌خلاقی نه‌ریه‌تی،که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستکردنی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و پارێزگاری ده‌ره‌وه وناوه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه بۆ وه‌لامدانه‌وه وبووژانهوی کهرامهتو شانازی،هه‌ر گروپه‌ش نه‌ریه‌تی باوی خۆی بهشکۆمهندتر ده‌زانێت هه‌ولی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن ئه‌م نه‌ریه‌ته بخرێته ناو چوارچێوه‌ی چه‌مکی ئه‌خلاقه‌وه،دیاره لێره‌دا دین کاریگه‌ریه‌کی ته‌واوی هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌م گروپانه وه‌ک جوو ده‌لێن ئێمه مرۆڤی ههلبژاردهین،عه‌ره‌ب خۆیان وا ده‌بینن که‌به‌رزترین خه‌لکن له‌به‌رئه‌وی پێغه‌مبه‌ر لاوانه،رۆمان و گریک هه‌موو کۆملگهکانی تریان به به‌ربه‌ری ده‌زانی چونکه خۆیان ئازاد بوونئهوانی تریش ده‌کران به کۆیله.2-یا هه‌لبژاردنی چوونه ناو یاسای ئه‌م کۆمهلگهیهیی که کج کۆشتنی تێدا قه‌ده‌غه‌یه به‌په‌سند کردنی نه‌ریه‌تێکی تازه که ده‌چێته ناوچوارچێوه‌ی ئه‌خلاقی گه‌ردونی که‌م تا زۆرلهدهستدانی نه‌ریه‌تی باوه،به‌لام ئه‌گه‌ر بێتوو راستی ئه‌م په‌سند کردنه گه‌شه‌بکات بۆ باوه‌رێکی خۆشگوزه‌رانی توانای وهبهبهرهێنانی فۆرمێکی تازه و فراوانکردنی کاریگه‌ری به‌سوود بۆ چاککردن نه‌ک رۆخاندن له‌سه‌رئاستی تاک و کۆمه‌لگا، ئه‌و کاته خوونهریهتی کۆمه‌لی وه‌ک ره‌فتاری به‌رزی سروشتی تێاندا گه‌شه ده‌کات،له‌وێشه‌وه هه‌ر ئه‌م خوو و نه‌ریه‌ته تازانه ده‌بنه نه‌ریه‌ت بۆ داهاتویان. به‌بروای من هێزی بنچینه‌ی پرنسپلی ئه‌خلاق ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هێزی هه‌لبژاردن هه‌میشه کۆنپه‌رستان راگری هه‌لبژارده‌ی نه‌ریه‌تی کۆمهلین، پرسیاره که لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ ده‌بێ ئێمه په‌سندی کۆمه‌لێک بکه‌ین که هه‌لبژاردنه‌کانی له‌سه‌ربناغه‌ی گه‌نده‌لی و سته‌م وکوشتن بێت ؟که خۆمان هه‌لبژاردنی باشترمان له‌به‌ر ده‌ست دابێت بۆ به‌دستهێنانی نه‌ریتێکی بالا و گونجاو بۆ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌لگا به بێ جیاوازی ره‌گه‌زی.
جوانه ئه‌سوه‌د
12/11/2012