حسین بێره‌دا تێپه‌ڕی ! … شیعری : ئیبراهیم هه‌ورامانی
ئێوارانێكی پاییزی بوو
ئه‌و ده‌مه‌ی ،
وێنه‌كه‌تم
له له‌ته ئاوێنه شكاوه‌كانا كۆكرده‌وه .
حه‌رفه موقه‌ده‌سه په‌رت بووه‌كانم ده‌دا له‌یه‌ك .
چه‌مێكی مه‌لوول هاته سه‌ر ڕێم و پی َی ووتم :
له‌حزه‌یه‌ك به‌رله‌هاتنی تۆ
به‌رله‌فیراق
حسێن بێره‌دا تێپه‌ڕی !
من له‌وێ بووم
به‌ته‌نیشت هه‌ناسه‌ی گوڵه‌كانه‌وه
نزیك له‌شیعرێكی عاجز
یه‌ك ،به‌یه‌كی شوێن پێكانم
ناسییه‌وه .
به‌رله‌وه‌ی حسێن به‌م ڕێیه‌دا گوزه‌ربكات .
كۆڵوانه‌كه‌ی دایكم
ته‌زبیحه قه‌زوانییه‌كه‌ی باوكم
كه‌لابه‌رده‌كه‌ی برا بچوكه‌كه‌م
له‌وی، چاوه‌ڕێ بوون.
قومێ ئاوی چه‌م نۆش بكه‌ن .
من له‌وێ بووم
به‌ته‌نیشتیانه‌وه
به‌رد حیكایه‌ته‌كانی
حیكایه‌ته كۆنه‌كانی ده‌گێڕایه‌وه .
حیكایه‌تی دابارینی باران و
سه‌مای شه‌ونم .
حیكایه‌تی پۆلێ ووشه‌ی
به‌رئاگردانی
شه‌وانی ته‌نیایی نه‌نكم .
حیكایه‌تی
ڕووتبوونه‌وه‌ی شه‌قامه ته‌نیاكانی شار
حیكایه‌تی ،سه‌فه‌رێكی بێواده‌ی ،
باوكم .
هه‌میشه باوكم
له‌سه‌فه‌ردا بوو .
دایكیشم ته‌نیا
گه‌ڵای داباریووی دره‌ختی حه‌وشه‌كه‌مانی
ده‌ژمارد .
به‌رد حیكایه‌ته‌كانی
حیكایه‌ته كۆنه‌كانی ده‌گێڕایه‌وه ..
له‌گه‌ڵ غروبه ئه‌و ئێواره‌دا
خۆر پێ ی ووتم :
حسێن بێره‌دا تێپه‌ڕی !
ئه‌و شه‌وه باوكم تاسه‌حه‌ر
حه‌په‌ی سه‌گ
بواری نه‌دا چاولێك نێ .
دایكم به‌دیار كچه ساواكه‌یه‌وه
شه‌رمنانه ،
حیكایه‌تی ته‌ریق بوونه‌وه‌ی
له‌ده‌فته‌ره كۆنه‌كانا ده‌نوسیه‌وه .
ئه‌و شه‌وه
من نه له بێداری باوكم
نه له ته‌ریق بوونه‌وه‌ی
دایكم ده‌گه‌شتم .
ئه‌و شه‌وه
ته‌قولبابی ده‌رگاكه‌مان پێ ی ووتم :
حسێن بێره‌دا تێپه‌ڕی !
حسێن تێپه‌ڕی و
هێشتا جێ هه‌نگاوه‌كانی ..
پڕن
له ئاوی كانی
له سیاچه‌مانه‌ی ڕێحانه
له چاوانی پڕ له كلی كناچه‌ی دێ
له مونته‌زیربوونی دڵ
له فیراقی هه‌ناسه‌كانی پاسارییی .
حسێن بێره‌دا تێپه‌ڕی
و
هێشتا پاڵتۆی به‌جێماوی
بۆنی بارانی لێوه‌دێ و
پڕن له حیكایه‌ته‌كانی
من.
من به‌رده‌وام
سیگار ده‌كێشم و
ده‌ڵێم :
“خه‌ڵكینه كچێك وون بووه .:
هه‌وری له‌مل
كه‌تان له‌كۆڵ
لیره له‌گه‌رده‌ن ” “* “
تا به‌ئه‌به‌دی عومر
دڵ چاوه‌ڕێ یه.
“*” ده‌سته‌واژه‌ی نێو كه‌وانه‌كه ده‌ربڕینێكی هاوڕێم كاك هۆشه‌نگ دارایه .