ژیان یانی چی؟!…..شیعری. كه‌یوان شاهبداغی
شه‌وێكی ئارام بوو
چومه به‌ر هه‌یوانه‌كه ، تا له‌خۆم بپرسم
ژیان یانی چی ؟.
دایكم سینیه‌ك چای به‌ده‌سته‌وه بوو
له‌گوڵی زه‌رده‌خه‌نه‌كانی سه‌ر لێوی، دیاریه‌كی دامێ.
خوشكه‌كه‌شم ، له‌تێ نانی هێنا
هاته لامه‌وه، قاچی خسته ناو حه‌وزه‌كه‌وه
به‌خه‌یاڵی هه‌واڵ پرسینی ماسیه‌كان.
كاسه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو، ده‌موچاوێكی گه‌رم رژابوه ناوكاسهكهوه
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی جوانی كرده دیاری من و
رێك چاوه‌كانی چه‌قین به‌ناو دڵمدا.
باوكم بهدهفتهرێك شیعره‌وه هات
پاڵی دا به‌داره‌كه‌وه ، شیعرێكی جوانی خوێنده‌وه
منی برد بۆ شوێنێكی ئارام و جوانی پڕ له‌یه‌قین.
به‌خۆمم وت،
ژیان، چیرۆكێكی گه‌وره‌یه ساڵی جارێك دێت.
ژیان، بۆشاییه‌كه له‌نێوان هاتن و چوندا.
دنیا رویه‌كی ڕوونی هه‌یه
ژیان، خۆ ڕوتكردنهوهیه له‌و ڕونیهدا.
چۆن به‌ڕوتی هاتوین، ئاوهاش به‌هه‌نگاوی ورده‌وه به‌ڕوتی ئه‌رۆینه‌وه.
چیرۆكی هاتن و چوونی ئێمه دووباره‌یه.
كه‌مێك ڕێ‌و ڕه‌سمی گریان.
كه‌مێك شیوه‌نی گه‌رم و گوڕ.
كه‌مێكیش كه‌وتنه خواره‌وه‌ی توڕه‌بوون به‌سه‌ر لێوه‌وه.
جیاوازی ئێمه، ته‌نها كاتی خۆفڕێدانه ناو ئاوه‌كه‌یه
یا له‌وانه‌شه، شێوه‌ی نوقم بوونمان بێت.
ده‌ستی ئێمه له‌ناو كهفدا به‌شوێن چیدا ئه‌گه‌ڕێت.؟ هیچ.!!
ژیان، ئاڵوگۆڕی باوه‌ر و زمانه له‌ناو ته‌مه‌ندا.
ژیان، كۆكردنه‌وه‌ی ترپه‌كانی دڵه.
ژیان، قورسایی نیگایه‌كه له‌یاده‌وه‌ریدا ئه‌مێنێته‌وه.
ژیان، یاریه‌كی پوچه.
ته‌نگت پێ هه‌ڵده‌چنێت تا نه‌یبه‌یته‌وه
ئه‌گه‌ر فهرامۆشتكرد، هه‌مووشتێكی جوانت لێ ده‌سه‌نێته‌وه.
له‌وانه‌یه حه‌سره‌تێكی بێ هوده‌یی له‌ناو دڵتدابێت
تا شوعله‌ی گه‌رمی ئومێده‌كانت بكوژێنێته‌وه.
ژیان، ده‌رك كردنی ئه‌م شتانه‌یه.
ژیان ، رۆشتنه به‌ره‌و ڕوناكی سبه‌ینێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆبتهوێت دێت.
تۆ نه لهدوێنێدایت نه له سبه‌ینێدا
ئه‌مڕۆ هه‌موو بوونی تۆیه.
له‌وانه‌یه ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ دواتخست
ئاخرین فرسه‌تی ئاشنابوونی تۆبێت به ئومێد.
ژیان، په‌تێكی چوانه، له‌گه‌ردنی رۆح ئاڵاوه.
ژیان، فرسه‌تێكه بۆهاوڕێیه‌تی جه‌سته‌و رۆح.
رۆح له‌جنسی خودایه.
جه‌سته ئاڵاوه له‌دنیا تا فه‌نابێت.
ژیان، یادی غهریبهیهكه بۆ ئه‌و خاكه‌ی ده‌یه‌وێت بێته‌وه بۆلای.
ژیان ، مۆڵه‌تی یه‌ك ته‌جروبه‌یه.
تاهه‌مووان بزانن
له‌دایك بوون زیاده‌یه.
ئه‌توانی به‌خودای ئومێد بڵێیت
به‌ره‌ها گه‌یشتنی ئینسان، زیاده‌یه.
ژیان ، سه‌وزترین ئایه‌ته له خه‌یاڵی گه‌ڵایه‌كدا.
ژیان ، یاده‌وه‌ری دڵۆپێك ئاوی ده‌ریایه به‌سه‌ر روخسارێكی ئارامه‌وه.
ژیان ، هه‌ستی ونبونی شكۆفه‌یه له كێڵگه‌یه‌كدا.
ژیان، بروای ماسیه‌كی ده‌ریایه له‌شوێنێكی ته‌نگه‌به‌ردا.
ژیان ، ته‌رجومه‌ی ڕوناكی خاكه له‌ئاوێنه‌ی عه‌شقدا.
ژیان ، تێگه‌یشتنه له ناتێگه‌یشتوو.
ژیان ، به‌شی تۆیه له‌م دنیایه‌دا.
ژیان ، په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه‌یه به‌ڕوی بوونی دنیادا.
تا ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه كراوه‌بێت. جیهان هی ئێمه‌یه
ئاسمان .. نور .. خودا .. عه‌شق ..خۆشبه‌ختی هی ئێمه‌یه.
فرسه‌ته ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه به‌روی ده‌ریادا بكه‌ره‌وه
دای مه‌خه به‌سه‌ر نوردا
دای مه‌خه به‌سه‌ر ئارامیدا، گرنگ نیه
په‌رده‌كه داده‌یته‌وه به‌سه‌ر ده‌شتی دڵدا.
له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه بوه‌سته‌و سڵاو له‌ڕوناكی بكه.
به‌شی من هه‌رچی بێت
به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و به‌شه بیر ناكه‌مه‌وه.
قورسایی خۆشبه‌ختی من به‌ستراوه به‌قورسایی قایل بوونمه‌وه.
له‌وانه‌یه ئه‌م چیرۆكه هه‌مان نهێنی ئه‌و كهنارهبێت بهسازشهوه به‌ره‌و رۆی ئه‌چین.
له‌وانه‌شه ژیان
شیعره‌كه‌ی باوكم بێت كه خوێندیه‌وه.
چایه‌كه‌ی دایكم بێت، كه بۆی گه‌رم كردمه‌وه.
نانی خوشكه‌كه‌م بێت ، كه‌دای بهماسیهكان.
له‌وانه‌یه ژیان، ئه‌و زهردهخهنهیهبێت ، بوبهخهم.
ژیان، ورته ورتی پاكی گیانه له‌وه‌ختی بێده‌نگیدا.
ژیان ، پادهوهری هاتن و چوونه.
له‌وساته‌ی دێین و ده‌چین ته‌نیاین.
دڵم ئه‌ڵێ
ئه‌م یاده‌وه‌ریانه شیاوی ناو ده‌ریان.
وه‌رگێڕانی: نه‌به‌ز گۆران