Skip to Content

Wednesday, September 11th, 2024
په‌نابه‌ران له‌به‌رده‌م هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵه‌کانی فیدراسێۆنی په‌نابه‌ران

په‌نابه‌ران له‌به‌رده‌م هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵه‌کانی فیدراسێۆنی په‌نابه‌ران

Closed
by April 26, 2008 گشتی

فه‌ره‌یدون  حه‌مه‌ڕه‌شید  ………

کۆچکردنی مرۆڤه‌کان له‌شوێن و وڵاتی خۆیان،به‌جێهێشتنی خێزان و ئازیزان وگشت یادگاریه‌کان،جه‌خت کردنه‌وه‌ و نیشانه‌ی نائارامی ووڵاتان وناعه‌داله‌تیه‌ له‌جیهاندا،وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کۆچکه‌رانه‌  به‌وه‌زعی ناڕازی وڵاته‌کانیان. مێژووی  کۆچ و تاراوگه‌ گه‌رایی مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه‌. به‌ڵام  هۆکاروئاسه‌واره‌ سیاسی وئابورییه‌کانی دووجه‌نگی جیهانی ماڵوێرانکه‌ر(1914-1918)،(1939-1945)،پرۆسه‌ی کۆچککردن وپه‌نابه‌ری کرده‌ قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی جیهانی.، که‌ له‌دواکۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیستی ڕابردوو به‌فاکته‌ری   به‌رده‌وامبوون و به‌جێنه‌هێشتنی کورسی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن  حکومه‌ته‌دیکتاتۆره‌کان و به‌رده‌وامی حکومی سه‌رکوت، نه‌بوونی ئازادی و ڕاده‌ربڕین ،گێژاوی شه‌ری ناوخۆی وڵاتان,هاتنه‌مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ ئسلامیه‌ ئسولییه‌کان، داڕمانی ئابووری وڵاتان.,پرۆسه‌ی کۆچکردن و په‌نابه‌ری برده‌ قۆناغی سه‌خت و دژوار؛. به‌چه‌نده‌ها فاکته‌ری لێکچووی وه‌ک هه‌مووئه‌م قه‌یرانانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ،په‌نابه‌ری کوردیش به‌شێک بووه‌ له‌وبوونه‌وه‌ره‌ی  هه‌میشه‌ خۆی داوه‌ته‌ به‌رده‌م قه‌ده‌ری کۆچ و بڕینی  هه‌زاران کیلۆمه‌تر بۆپه‌یداکردنی نه‌وایه‌کی ئارام، ئه‌ویش به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌نیشتمان و به‌جێهێشتنی خێزان وئازیزانی خۆیان به‌له‌چاڵنانی گشت یاده‌وه‌رییه‌کان.؛

  ئه‌گه‌رچی به‌گشتی درێژه‌دانی ژیان له‌تاراوگه‌ بۆکه‌سانی ڕۆژهاڵاتی،به‌هه‌مووئه‌وانه‌ی پارچه‌ وره‌قه‌یه‌کیان  به‌ناوی ئیقامه‌وه‌ بۆ  مافی مانه‌وه‌ هه‌یه‌(یاخود )نیه‌. سه‌خت ودژواره‌ چوون سیسته‌می ژیان و ته‌کاموولی سیسته‌می چاوچنۆکی سه‌رمایه‌داری  واده‌خوازێت که‌په‌نابه‌ران له‌به‌رده‌م  کێشه‌ی سه‌ره‌کی زمان و سه‌عاتکاری قورسی کارکردن و ده‌یان کێشه‌ی ده‌روونی تاراوگه‌ شه‌که‌ت وماندووی دژواریه‌کانی ژیانبن؛

  ئه‌مڕۆتابێت په‌نابه‌رانی جیهان به‌گشتی له‌ووڵاتانی ئۆروپاوڕۆژئاوادا  له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست هێنانی مافی په‌نابه‌رێتی و دانپێدان به‌مافه‌کانیان مه‌حروومترده‌بن،رۆژ له‌دوای رۆژ په‌نابه‌ری  قبوڵنه‌کراو، مافه‌کانیان له‌ پاشه‌کشه‌دایه‌  به‌ به‌هانه‌ی ئارامی ووڵاتی  ئه‌سڵ ویه‌که‌می په‌نابه‌ران. تایبه‌ت به‌خه‌ڵکی کوردستانیش،فایلی په‌نابه‌رانی کورد به‌وپه‌ڕی به‌رخوردی نامرۆڤانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت،‌‌ماوه‌یه‌کی درێژه‌ ئه‌وه‌به‌چاو و گوێی خۆمان ده‌بینین و ده‌بیستین که په‌نابه‌رانی  کورد به‌بێ خواست و ویستی خۆیان  زۆر ئۆبلیگاتۆریانه‌ به‌ده‌ست به‌ستراوی وه‌ک که‌سانی کریمیاناڵ له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێنه‌وه‌.به‌به‌هانه‌ی  ئارامی ناوچه‌یی و  له‌باربوونی هه‌لومه‌رجی گونجاوی گوزه‌ران و ژیان بۆ په‌نابه‌رانی به‌زۆر دیپۆرتکراو .. له‌کاتێکدا ئه‌مه‌ درۆیه‌کی زه‌ق و گه‌وره‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوایه‌ به‌په‌نابه‌رانی کورد ده‌گوترێت؛. چونکه‌ تاهه‌نووکه‌ کوردستان له‌ڕووی سه‌قامگیری سیاسیه‌وه‌ هیچ مه‌حفه‌لێکی ده‌ولی گه‌ره‌نتی ڕاسته‌وخۆی پێنه‌داوه‌، یه‌که‌م.تۆپبارانه‌کانی  کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌خاله‌ته‌کانی تورکیا بۆ ناوخاکی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامن. دووه‌م.له‌سه‌رئاستی عێراق و  کوردستاندا  تائه‌مڕۆ  به‌به‌رده‌وام بوونی فه‌زایه‌ک له‌ده‌نگی ناشازی عرووبه‌ له‌به‌غدا که‌سیخناخه‌ به‌تووندڕه‌وی ئاینی و مه‌زهه‌بی،و پان ئه‌ره‌بیستی  دڵخۆشی هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک نیه‌ که‌له‌گه‌ڵ  زووڕناژه‌نی ئۆروپاوڕۆژئاوا بۆمافه‌کانی مرۆڤ وپێوه‌ره‌کانی ئازادی یه‌کبگرێته‌وه‌؛. سێهه‌م.له‌سه‌رئاستی ده‌سه‌ڵاتی لۆکالیدا خه‌ڵکی کوردستان له‌قه‌یران و کێشمه‌كێشی گه‌وره‌ی بێکاری و بێنه‌وبرده‌ی  گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی بێلانه‌ی و نیشته‌ جێبووندا ده‌ژی.؛

 له‌دوای گفتوگۆی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی سویدو کاربه‌ده‌ستانی عێراق به‌ڕاشکاوانه‌ و پێداگیرانه‌تر قسه‌له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی  ژماره‌یه‌کی زۆر په‌نابه‌رده‌کرێت. ووڵاتی به‌ریتانیاش زۆرده‌مێکه‌ خۆی بۆ پرۆسه‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردو عێراقی ئاماده‌کردووه‌.زۆرێک له‌په‌نابه‌رانی  له‌به‌رامبه‌ر بڕیاری به‌زۆرناردنه‌وه‌یان بۆکوردستان  تووشی شۆک و بێ ئۆقره‌یی بوون کردووه،زۆره‌ملێ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران  گه‌رچی  هاودژی به‌یاننامه‌ی جاڕی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤه‌ که‌ڕۆژئاوا زۆرده‌مێکه‌ فرمێسکی بۆده‌ڕێژێت.به‌ڵام ئه‌مرؤ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوا   له‌پڕکردنه‌وه‌ی هێزی کارو پڕکرنه‌وه‌ی فابریکخانه‌کانیان به‌له‌شکری په‌نابه‌ران گۆڕانی چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تی به‌سه‌رهاتووه‌.به‌هۆی چوونه‌پێشه‌وه‌ی ئاستی به‌رزی ته‌کنه‌لۆجیا و بوونی هێزی کاری زۆر به‌هۆی فراوان بوونی سنوره‌کانی یه‌کێتی ئۆروپا به‌ره‌و کامپی ڕۆژهاڵاتی جاران. ؛

سه‌ره‌ڕای به‌رزنرخاندنی هه‌وڵه‌کانی فدراسێۆنی په‌نابه‌رانی عێراق. که‌به‌بێ جیاوازی ،نه‌ته‌وه‌،ئاین،ڕه‌نگ ونه‌ژاد له‌هه‌وڵی به‌رگرتندایه‌ به‌نه‌ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێیانه‌ی په‌نابه‌ران.وه‌لێ له‌به‌رامبه‌ر ناردنه‌وه‌ی زۆره‌کی فایلی په‌نابه‌ران تائه‌مڕؤحکومه‌تی هه‌رێم وده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچ کاردانه‌ویه‌کی نیشان نه‌داوه‌.له‌کاتێکدا ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران  ڕاسته‌وخۆ فشار و قه‌یرانی ئابوری و سیاسی،دادوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رهه‌م دێنێت.بۆیه‌ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی سه‌ره‌ڕای  ناڕازامه‌ندی له‌و بڕیاره‌ هیچ کات  فڕۆکه‌خانه‌کانی نه‌خاته‌به‌رده‌م به‌زۆردیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران،هه‌مووده‌زانین که‌ په‌نابه‌رانێک بۆچه‌ندساڵێک کوردستانی به‌جێهێشتبێت  سه‌ره‌ڕایی فشاره‌ده‌روونی ومه‌عنه‌وییه‌کان.بۆسه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه‌ی ژیان پێویستیان به‌سه‌ره‌کیترین مافی نیشته‌جێبوون  و قه‌ره‌بووی به‌رچاو وکاری گونجاو هه‌یه‌.هه‌موو ئه‌وقه‌ره‌بووانه‌ش بۆسه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانی په‌نابه‌ران له‌کاتی بڕیارێکی  ملهوڕانه‌ی  ووڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌به‌زۆره‌کی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران،جگه‌له‌ده‌رکه‌ووتنی درۆینه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ڕۆژئاودا.ده‌سه‌ڵاتی کوردی  له‌ئه‌جندای کاره‌کانی دا  هیچ پلانێکی بۆقه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ مادی و مه‌عنه‌وییه‌کانی په‌نابه‌ر نیشان نه‌داوه‌؛

ئه‌مڕۆله‌ڕۆژئاوا ئه‌رکی گه‌وره‌ی فایلی په‌نابه‌رانی کورد وعێراقی  ڕێکخراوی فیدراسێۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌سه‌رشانی گرتووه‌.که‌واته‌ بۆده‌ربازبوون له‌ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێیانه‌ی په‌نابه‌ران،پێویسته‌ په‌نابه‌ران به‌ ئه‌کتیڤ و درکێکی ووشیاریه‌وه‌ له‌ته‌ک بانگه‌واز و پلاتفۆرمه‌کانی ‌ڕێکخراوی فدراسێۆنی  په‌نابه‌رانی عێراق بچنه‌ مه‌یدانی سه‌دان ڕێپێوان وبزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی،تا به‌ته‌نیشت ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دوست و (ئێن،جی،ئۆ)کانی ئه‌و ووڵاتانه‌وه‌ فشارێکی گه‌وره‌ بۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌وپراکتیزه‌ نه‌بوونی   ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران  بگیرێته‌به‌ر.؛

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌رکه‌قورس و گرانه‌ بۆ دیپۆرت نه‌کرنه‌وه‌ی زۆره‌ملێیانه‌ی په‌نابه‌ران،ئه‌رک و کاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ ده‌خوازێت. ڕۆشتنی زیاتری  په‌نابه‌رانه‌ به‌ده‌م بانگه‌وازو ڕێنوێنییه‌کانی  ڕێکخراوی فدراسێۆنی په‌نابه‌ران  بۆڕابه‌رایه‌تیکردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژ به‌م بڕیاره‌ له‌ته‌ک ڕازی نه‌بوون و سه‌رنه‌له‌قاندنی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی کار بۆناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌که‌ن؛؛به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش له‌ئه‌گه‌ری پراکتیزه‌بوونی ئه‌وبڕیاره‌  و ڕازی بوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران . حکومه‌تی هه‌رێم  پێویسته‌ هه‌موو قه‌ره‌بوویه‌کی مادی و مه‌عنه‌وی په‌نابه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ئه‌ستۆبگرێ،له‌ته‌ک فه‌راهمکردنی که‌شی ئارام و ئاسایش  بۆپه‌نابه‌رانی گه‌ڕاوه‌  .

سویسرا
17.April 2008
faraidun_73@hotmail.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.