ئه‌ی خودا ئه‌و هه‌موو ئێسقانه‌ی بیابان چۆن جیا بكه‌ینه‌وه
حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش ……
ئه‌ی خودا بۆ بێده‌نگیت هه‌ڵبژارد؟
ئه‌ی خودا شپرزه‌ین وه‌ك ڕه‌شه‌بای نیوه‌شه‌و
بێلانهین وه‌ك باڵنده‌یه‌كی ته‌ره‌و باڵشكاو
ئه‌ی خودا ئێمه بێكه‌سه‌كانی دونیاین
ئه‌ی خودا ده‌ستمان بگره با له‌م بیابانه‌دا ون نه‌بین
ئه‌ی خودا به عهرهبهكانت بڵێ:
بۆ وا له‌م كورده‌ی خۆت ده‌كه‌ن
ئه‌م كورده‌ی تۆ‌هێنده سادهوساكاره
هه‌ر ئه‌یه‌وێت بۆنی ژیانی لێنه‌بڕێت و هیچی تر
هه‌ر ئه‌یه‌وێت بهێڵن به ئارامی ده‌ستنوێژ بگرێ و
نوێژه‌كانی بكات
ئه‌ی خودا ئه‌و هه‌موو كورده‌یان برد بۆ بیابان بۆ لای تو
بۆ هیچیان نه‌گه‌رانه‌وه بۆ هیچیان دیارنه‌مان
ئه‌ی خودا خۆ ناتوانی بڵێیت نه یانم بینیوه
یان بڵێیت نه هاتوون بۆ بیابان
خۆ نایشتوانی بڵێیت ده‌ره‌قه‌تی وه‌حشییه‌تی عه‌ره‌ب نه‌هاتم
ئه‌ی خودا بۆ بێده‌نگیت هه‌ڵبژارد بۆ؟
كه به ناوی سووره‌تی ئه‌نفاله‌وه
جاڕی مه‌رگی كوردیان دا
خۆ كورد هیچ دوژمنایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ باڵنده‌كانی تۆدا نه‌بوو
كورد له هه‌موو گوندێكا ماڵێكیان بۆ تۆ چێكردبوو
ئه‌ی خواوه‌ند بۆ بێده‌نگیی؟بۆ بێده‌نگ بوویت!
ئه‌زانی عه‌ره‌ب به ناوی تۆوه كوردیان وه‌ك مه‌سیح له خاچ دا
گونده‌كانی كوردیان داغانكرد،
چاوی كانی عاشقانیان به قوڕی تاریكی سواخ دا
دڵی ڕه‌زو دارستانیان به دووكه‌ڵی ژه‌هر خنكان
ئه‌ستێره‌ی خه‌ونی كوردیان كوشت ،
كازیوه‌ی كوردیان سه‌ربڕی،
ئاوێنه‌ی ژیانیان شكان،
ئه‌ی خودا ئه‌و ڕۆژگاره میهره‌بانی تۆ
به‌ردی كام كوچه‌ی بێده‌نگیی بوو،
ئه‌ی خودا خۆت ده‌فه‌رموویت:
ده‌فه‌رموویت: بارانی میهرو سۆزت هه‌موو دونیا ده‌گرێته‌وه
ئه‌سه‌ف ئه‌و ڕۆژگاره ده‌ستی میهره‌بانیت هێنده كورت بوو
فریای ئه‌وه نه‌كه‌وتی
ڕۆحی مناڵێك له چنگه گه‌رمه‌كانی مه‌رگی بیابان دهربازكهیت
ئه‌ی خودا
بۆ كورد هیچت نه‌كرد هیچ
کورد
له هه‌موو گوندێكا ماڵێكی بۆ ئاوه‌دان كردیته‌وه
دار‌و دیواری به ناوه‌كانی تۆ نه‌خشان
هه‌زاران شه‌ڕی له‌سه‌ر حه‌رام و حه‌ڵاڵه‌كانی تۆ كرد
هه‌زاران خوێنی بۆ تۆ ڕشت ،
ئه‌سه‌ف ئه‌ی خودا ئه‌سه‌ف
من نازانم تۆ مه‌یلت نه بوو
فوو له برینی مناڵێكی سووتاوی هه‌ڵه‌بجه بكه‌یت
یان بۆ ئه‌وه‌ی دڵی عه‌ره‌بت لێنهڕهنجێ
یان خۆت له شه‌ڕه وهحشهتناكهكانی عه‌ره‌ب دزییه‌وه،
تۆ خوای عه‌ره‌بیت نه‌ک خوای عاله‌م
تووڕهمه ده‌ڵێم:
له ژێر سێبه‌ری تۆدا به ناوی ئایه‌تی تۆ وه جاڕی مه‌رگی نه‌ته‌وه‌یه‌كیان دا
به كۆمه‌ڵ كورده‌كانی تۆیان کرد به‌ژێر خۆڵه‌وه
هه‌رچی بێشه‌ره‌فی و بێ‌ئینسافی و بێڕه‌وشتی هه‌یه كردیان
تۆ هیچ ده‌نگت نه بوو سه‌یره بوونت شه‌ڵاڵی گومانه
بێده‌نگییت نیشانه‌ی نه بوونه ،
ئه‌ی خودا پێم بڵێ كورد چیكردبوو
ئه‌ی خودا ئێمه ئاماده‌ی حه‌شرو نه‌شری تۆ نابین
حه‌شری مه‌رگی كورد كرا
كورد فڕێدرایه دۆزه‌خه‌وه
ئه‌ی خودا ئیدی تۆ چۆن له‌گه‌ڵ كوردا باسی مردن و
به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ده‌كه‌یت
ئێمه به كۆمه‌ڵ كوژراین به كۆمه‌ڵ له بیابان فڕێیان داینه دۆزه‌خه‌وه
به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌وه‌مان لێبكه‌ن
گوناهبارین یان بێگوناهین
ئه‌ی خودا كورد هیلاكه باسی ڕۆژی حه‌شرو
ئازاری گۆڕ‌و دۆزه‌خی له‌گه‌ڵدا مه‌كه
چونكه له سه‌ر ده‌ستی عهرهبهكانت حه‌شری مه‌رگ و
ئازاری كوشتن و دۆزه‌خی بینیوه
كورد هیلاكه هیلاك خوێنی برینه‌كانی ڕژایه بیابانه‌وه
یه‌كێك له كۆشكه‌كانی به‌هه‌شتی به حۆری و شه‌راب و
هه‌نگوینه‌وه پێببه‌خشه تا كه‌مێك ئارام بێته‌وه‌و
ئه‌ی خودا ئه‌گه‌ر كورد له بهههشتیشا بێئارام بوو هه‌راسان مه‌به،
ئه‌ی خودا بڕواناكه‌م به‌هه‌شته‌كه‌ی تۆ بتوانێت برینه‌كانی كورد ڕاژێنێ بڕواناكه‌م له به‌هه‌شته‌كه‌ی تۆدا ئازاره‌كانی كورد ژیربنهوه
ئه‌ی خودا تۆ چیده‌كه‌ی؟ چۆن برینه‌كانی مناڵێكی ئه‌نفال كرا‌و ڕاده‌ژێنی
چۆن ئازاره‌كانی ژنێكی هه‌ڵه‌بجه ژیردهكهیتهوه
چۆن ده‌ستی پیره مێردێكی كوێری هه‌ڵه‌بجه ده‌گری
خۆ تۆ شه‌رم له ڕیش سپی ده‌كه‌ی
ئه‌ی خودا ئه‌و هه‌موو ئێسقانه‌ی بیابان چۆن جیا بكه‌ینه‌وه
چۆن ئازیزه‌كانمان بناسینه‌وه ،
پێم بڵێ چۆن خۆت به‌خوای عاله‌م ده‌زانی
چۆن قه‌رزه‌كانی كورد ده‌ده‌یته‌وه
كه‌ی به عهرهبهكانت ده‌ڵێیت واز له كورده‌كان بێنن كه‌ی .
ئه‌ی خودا كریست وتی : خودا له بیابانه تۆ له‌بیابان نه‌بوویت
ئهنفالهكانت نه‌بینی بۆ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه
گه‌ر هه‌ر بێده‌نگ بیت بڕوا بهنیتشه ده‌كه‌ین كه ده‌ڵێت خودا مردووه .
سوید
2006