دۆزه‌خ بۆ کێ یه ….برزان بابه‌شێخ
که ده‌رکه‌وت ،من خۆم وه‌ک شه‌یتان ،یان بڵێین خوودا له به‌رامبه‌ر ی‌دا چاو لێکرد ،به‌رگێکی سپی وه‌ک فریشته کوڵمه و لیوه کانی شکۆفه‌ی گوڵێک بوون ،له نێۆ پرچه ئاڵتوونیه‌کانی ده‌تووت خۆره‌تاون ئه‌م ههیکهلهیان واڕاگرتبوو.
هه‌روه‌ک فریشته‌یه‌ک ..هه‌نگاوه‌کانی له‌به‌ر بارانه‌که خیرا کرد،تابگاته ژێر که‌پری ویستگه‌که .دووای به‌یانی باش پێم ووت (چرۆ خان)باپیاسهیهک بکه‌ین ،شانی لێم نزیک کرده‌وه وه‌ک وێردێکی شاعیرانه ،به‌خه‌نده‌یه‌که‌وه،ئه‌رێیه‌کی کرد ،نا ناکرێ
به به‌سلێمانیدا پیاسه بکه‌ین ،چوون هه‌موو خه‌ڵکی من ده‌ناسم دوواتر بۆنی خۆێنی لێ دێ،شۆێنێکم پێش چاوو گرتووه،باتاکسییهک بگرین.به‌ڵام به‌مه‌رجێ ئه‌م بۆنه ده‌گه‌ڵ خۆتدا نه‌هێنی بۆ ئه‌وێ )من ئه‌رێ یه‌کم کرد‌و،به‌ده‌م قسه کردنه‌وه گه‌یشتینه ماڵه‌که .
پێم سه‌یر بوو دوونیایه‌ک له‌و ماڵه‌دا بوو ،ختووکه‌ی ناوه‌وه‌ی سۆزه‌کانی منی ئه‌دا،وێڕای گووڵه سوره‌کان، قه‌نه‌فه‌کانیش سوور بوون هه‌م شۆڕشم بیر ده‌هاته‌وه ،هه‌م ئاونگێکی دووای ماچ.
چرۆ وه‌ک ئه‌وه‌ی هاوکاری ده‌روونم بدات شته‌کانی زۆر به په‌له جێ به‌جێ کرد .
خانه خۆێکه هات بۆلامان په‌رداغێک شه‌ربه‌تی هه‌ناری هێناو داینا ،منیش بۆئه‌وه‌ی ختووکه‌ی ڕیشاڵی ده‌روونی ئه‌و بده‌م به خانه‌خوێکه‌م ووت :
ئێمه دوو که‌سین ڕاسته به‌رگی فریشته‌ی ده به‌ر دایه ،به‌ڵام ئه‌وه(چرۆ خانه )
به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه ،له ئاوڕدانه‌وه‌ی ڕۆیشتنه‌که‌یدا عه‌ترێکی بۆن خۆشی به‌سه‌رماندا واڵا کرد ،من که‌متر له چاوه‌ڕوانی په‌رداغی دووهه‌مدا بووم ،وه‌ک داینا خێرا پێمانی ووت:
من ده‌بێ بچم بۆ سه‌رچنار ئێره وه‌ک ماڵی پوری چرۆیه ده‌کرێ ماڵی ئێوه‌ش بێ.
ئه‌م هێشتا ئێمه‌ی جێ نه هێشتبوو ،کچێک هات به خێر هاتنی کردین وه‌ک خۆی پێ ناساندین ڕوخسهتیشی خواست گووایه (سه‌عی،هه‌یه)
من خۆم وه‌ک ئاده‌م و ئه‌ویشم وه‌ک حه‌وا چاولێکرد له‌م چۆڵه‌وانیه‌دا ده‌بێ له کۆێوه ده‌ست پێبکه‌م ،ئه‌و پێ ی خۆش بوو شۆێنه‌که مان بگۆڕین وه‌ک له به‌ر په‌نجه‌ره‌که بووین بردمییه شۆێنێکی په‌نا نه بادا له په‌نجه‌ره‌که‌وه ،
که س چاوی لێمان بێ وه‌ک چووینه قه‌نه‌فه‌ی په‌نا دیواره‌که ،داوای چه‌رخێکم بۆ جگه‌ره‌که‌م لی کرد.
پێش ئه‌وه‌ی دانیشێته‌وه له درزی کراسه‌که‌یه‌وه مه‌مکه‌کانیم چاولێکرد ،به‌ڵام له فکری خۆمدا ،ده‌مووت (ئه‌مه جارێ کاری من نییه)
وه‌ک ده‌ست خۆشی چه‌رخه‌که‌م لێ ی کرد ،ئه‌وشتانه‌م هاته‌وه یاد تابکرێ به هانهیهک بۆ ئه‌م ژووانه دابیین بکه‌ن .
ده‌موویست بگه‌مه یه‌قین وه‌ک جه‌سته پێ ی ڕازی بووم ،ده‌بووا بیروڕاو ،ژیانی دۆێنێشی له بێژه‌نگ بده‌م .
سه‌ره‌تا به‌م قسه‌یه کردمه ژێر پرسیاره‌وه (ئه‌و کتابه‌ی له به‌رزنجه داتپێم .کاروان عوسمان پێشکه‌شی کردوویت ،چۆن براده‌ری پییاوکوژت ده‌بێ؟)
ئه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م جۆره پرسیارانه منی نه هێنابێ زۆر به که‌مته‌رخه‌مییه‌وه ووڵامێکی ڕازی که‌ری پێ دامه‌وه ،وه‌ک قه‌ناعه‌تم ،به وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌کرد .
پرسیاری ترم بۆ هاته پێش تا ته‌واو وه‌ره‌س بوو .
(بروابکه من ئه‌م به‌یانییه له به‌ر پێ پاره‌یی به پێ هاتووم تا بتبینم .پرسیاری وا کاتی نییه ،تۆ ده‌تهه‌وێ بژی بیر لر ئێستا بکه‌وه
ئه‌م ڕاکردنه ی به پێچه‌وانه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی له باخی مه‌مکه کانی و هه‌ناسه سیکسیه‌کانی زیاتر ڕامبگرێ که‌متر بۆنیم ده‌کرد :
(من بیستوومه تۆ پێش ڕاپه‌رین یانی چه‌ند مانگێک پێس ئێستا ،ده‌گه ڵ موسته شارێکدا په‌یوه‌ندیت هه‌بووه ،تا ساڵێک به ماره بڕاوی ده‌گه‌ڵیدا مابوویته‌وه.)
ئه‌وه‌ی سه‌یر بێ بێ ئه‌وه‌ی دروستی ئه‌م قسه‌یه بزانم وه‌ک ڕه‌شه‌با له ده‌ستم ده‌رچوو بێ ووڵامدانه‌وه کانی .خه‌ریک بوو ببم ،به کۆیله‌ی ،به ده‌م دووگمه دانی کراسی سه‌ر سینه‌یه‌وه ده‌نگه عیشقه بازه‌که‌ی و گه‌رووه‌کانی پڕ هه‌ناسه‌ی عاتیفه‌ی گۆری و به پێکه‌نینێکی تاڵه‌وه لێم هاته سه‌ر پێ :
من ئه‌مرت پێ ده‌که‌م ،ده‌بێ ئێره به جێبهێڵی ، خوودا حافیزت بێ ،به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئێره به چێ بهێڵی پێم بڵێ ئه م قسانه ی تۆ له بری ئه‌وه‌ی شنابایهک بن گوولله بوون.
پێم خۆش بوو کوشتبام ،به‌ڵام ئه‌م قسه ئاجڕو باجڕانهتم نه ژنهوتایه .
تۆ مردووی بیر له ژیاندنه‌وه‌ی خۆت بکه‌ره‌وه (ده‌ریا ، خواردنه‌وه ،ئاوێزانی گراوی خۆت، تۆ مردووی ،ده‌بێ خۆت بنێژی ،واز له زیندووه‌کان بهێنه ،پێت ده‌ڵێم ئێر ه جێ بهێڵه )
من بیرم له دروستی قسه کانی نه‌کرده‌وه ،ئه‌وه‌نده نه بێ ده‌بێ من ده‌گه‌ڵ مردووه‌کاندا به‌دووای ناشتنی خۆمه وه بم ،ده‌ستم دایه چه‌رخه‌که‌ی سه‌ر مێزه‌که ،جگه‌ره‌یه‌کم داگیرساند وه‌ک خۆیم چنگ نه‌که‌وت ئه‌و چه‌رخه‌ی بۆی هێنا بووم ،وه‌ک دووا یادگارییه‌ک هه‌ڵگرم ،نا به‌ڵکو وه‌ک جه‌سته‌و، باڵا‌و شیعره‌کانی ،بێ به‌ڕێکردنی ئه‌و ،من پێم کرا ڕێگای ده‌رچوون بدۆزمه‌وه ،وه‌ک گه‌یشتمه حهوشهکابرایهکی تر به وێنه‌ی خۆم وه‌ک ئێره ماڵ نه‌بێ وسه‌ر جاده کان بێ من به‌ده‌ست به‌رزکردنه‌وه سه‌لامم له‌و کرد‌و ،ئه‌ویش به‌ده‌م چوونه ماڵه‌وه ،وه‌ک ڕێبوارێکی ڕاگووزه‌ره له ژێر لێوه‌وه بی ئه‌وه‌ی ببمه جێ ی هیج پرسیارێک ،به‌ده‌ست به‌رزکردنه‌وه سه‌ندییه‌وه .
گه‌یشتمه سه‌ر جاده‌که‌و ئاوڕێکم له ماڵه‌که دایه‌وه من بێ ئیراده له چاوه‌ڕوانیدا بووم بێت به دووامدا ،به‌ڵام له زه‌هنی خۆمدا فکرم کرده‌وه ،مادام ئه‌م کابرایه هاتووه جارێکی تر بڕوواناکهم پێ ی بکرێ ،من به دوودڵییه‌وه تۆزێک دوور که‌وتمه‌وه ،هه‌ر له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌دا بووم ئێستا دێ به دووامدا ،و ده‌مباته‌وه بۆ ئه‌و به هه‌شته‌ی به‌و قسه قۆڕانه خۆم تیێدا ده‌رهێنا ،وورده وورده دوونیا به‌ره‌و عه‌سر ده‌چوو بۆ غه‌ریبێک ده‌بووا لێکدانه‌وه‌ی کاتی هه‌بێ بۆ مانه‌وه یان بۆ گه‌ڕانه‌وه ،هه‌ر چاووم به ده‌رگاکه‌وه بوو ،نه کابرا هاته ده‌ره‌وه نه ئه‌ویش ،ناچار ملی ڕێگام گرته به‌ر ، جاده‌که وێڕای ئه‌وه‌ی بۆنی خۆێنی لێ ده‌هات ،ده‌نگی گیتارێکی خامۆش ههنگاوهکانمی له ئامێز نا ده‌نگی گیتارێک ،
له په‌نجه تووڕه بووه‌کانی زۆربا ده‌چوو،
نامه که‌ی گیرفانم ده‌رهێناوو ،چاوێکم لێ ی کرد نامه‌یه ک بۆ ئه‌م چێ ژووانه منی هێنابوو ،بێ پهرووا بی ئه‌وه‌ی چاوی لێ بکه‌م دڕاندم و به خیابانه بۆن سارده‌کانم سپارد ،
له بری ئه‌وه من نامه‌که ی خوودی زۆربام له مێشکی خومدا چاولێکرد
(کاتێ من کارم نه بێ بیر له بوون و نه بوونی دۆزهخهخ ده‌که‌مه‌وه ،به‌ڵام دۆێنێ تی گه‌یشتم ،به‌ڵێ دۆزه‌خێک هه‌ر به‌ڕاستی بۆ ئێوه مانانی نوسه‌ر و ،ئه‌هلی قسه‌ی ئاجڕو باجڕ ده بێ ،هه‌بێ )
به توڕه‌بونی گیتاره‌که‌ی زههنم ،هه‌نگاوه‌کانم ،توند تر هه‌ڵهێنا ئیتر بێ ئومێد ملی ڕێگاکه‌م گرته‌وه به‌ر و دۆزه‌خه‌که‌م به شایه‌نی خۆم زانی و به ههشتهکهش به قابیلی کابرا.
ته‌واو
29.10.2012