جه‌نگی بێده‌نگی ئیسلامییه‌كان له‌دژی ئازادی راده‌ربڕین ..1
پێده‌چێ پرۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئاینییه‌كان كه‌چه‌ندین مانگه خراوته به‌رده‌م په‌رله‌مان. ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربگرێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه تێنه‌په‌ڕێنرێت، ده‌بێته هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ هه‌موو دیموكراتیخوازو پێشكه‌وتنخوازو سكۆلاره‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره. ئه‌وه بێگومان ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێكی كاتی بۆ كۆی سیستم و ژیانی نیمچه دیموكراتی له‌كوردستاندا. ده‌ڵێم كاتی چونكه به‌فه‌شه‌لی ئه‌و پرۆژه یاساسه ئیسلامییه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆڵ ناده‌ن و دڵنیام له‌وه‌ی له‌رێگای تره‌وه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی بیروئایدیاو به‌رنامه ئایدیۆلۆجییه تۆتالیتاریه‌كانیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ئه‌وه ته‌نها جه‌وله‌یه‌كه له‌مللملانێیه‌كی درێژخایه‌ن له‌نێوان هێزه دیموكراتیه‌كان و هێزه ئیسلامییه سیاسییه ناوه‌رۆك سه‌له‌فییه سوننه‌كانی كوردستان.
هه‌فته‌ی پێشووتر له‌دوو هه‌نگاوی بۆێرانه‌دا دوو ئاماژه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه ده‌ركه‌وتن سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو ناره‌زایه‌تییانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌دژی ئه‌و پرۆژه یاسا دژه دیموكراتییه راگه‌یاندراون ئاماژه‌ی یه‌كه‌م بریتیبو له‌بڕیاری لیژنه‌ی یاسایی ناو په‌رله‌مان كه‌پرۆژه یاساكه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردو ره‌تیكرده‌وه به‌پاساوێكی یاسایی و لۆجیكی ئاشكرا، چونكه له‌یاسا كارپێكراوه عیراقییه‌كاندا مادده‌ی یاسایی روون وبێ پێچ و په‌نا هه‌یه بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و سزادانی هه‌ر كه‌سێك كه‌پیرۆزییه ئایینییه‌كان نه‌پارێزێ و سووكایه‌تیان پێ بكات. هه‌روه‌ها له‌خاڵه‌كانی 2و3ی بڕگه‌ی 1ی ماده‌ی 9ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئایدیۆلۆجیانه‌ی دژه دیموكراتیانه ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه كه‌سزای جۆراوجۆر به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووساندا دائه‌سه‌پێنرێ به‌پاساوی بێرێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌پیرۆزیی و سیمبوله ئاینییه‌كان ئه‌و بڕگه‌و مادده‌یه‌ش دیاره‌كانی خۆی له‌ژێر فشاری ئیسلامییه‌كاندا تێپه‌ڕێندراوه‌و هێزه سیاسیه نیمچه عه‌لمانییه‌كانیش به‌هۆی كورتبینی سیاسییه‌وه په‌سه‌ندیان كردووه كه‌وابوو له‌روانگه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانه‌وه هیچ پێویستییه‌كی یاسایی له‌ئارادانییه بۆئه‌وه‌ی یاسایه‌كی سه‌ربار ئه‌ویش به‌و جۆره توند‌و تۆقێنه‌ره بكرێته ته‌وقێكی تر به‌گه‌ردنی ئازادیی ده‌ربڕینی بیروراوه یان بكرێته ئامارازێك بۆ سه‌ركوتكردنی بچووكترین ره‌خنه‌ی ئاسایی و عه‌قلانی له‌ئایدیۆلۆجیا ئایینییه‌كان.
ئاماژه‌ی دووه‌میش بریتییه له‌هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی سێ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقافی سه‌ر به‌په‌رله‌مانی كه‌واژۆی خۆیان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه كێشایه‌وه به‌پاساوی ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسایه‌كی توندی ناواقیعی له‌و چه‌شنه مه‌رتسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ ئازادیی رۆژنامه‌نووسی له‌كوردستاندا به‌ته‌واوه‌تی به‌رته‌سك بكاته‌وه. له‌راستیدا یاسایه‌كی له‌و چه‌شنه ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر په‌رله‌مان و وڵات‌دا داسه‌پێنرێت ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی پیاوانی ئاینی و كۆلكه ئایینداری لاكۆڵانیش ببن به‌ره‌قیب و پۆلیسی ئایدیۆلۆجی به‌سه‌ر ئازادیی ده‌ربڕینی بیرورا‌و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه.
هێنایه پێشه‌وه‌ی ئه‌مجۆره پرۆژه یاسا كۆنسێرزاتانه ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ئیسلامگه‌رایی سیاسی سوننه‌گه‌رایی سه‌له‌فییه له‌كوردستان و ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی و نیشانه‌ی هه‌ره‌شه‌یه‌كی بێده‌نگ و هێمنانه‌یه له‌گرنگترین كۆڵكه‌ی سیستم و ژیانی دیموكراتی كه‌ئازادیی ده‌ربڕینی بیروڕایه دیاره ره‌وته ئیسلامییه جۆراجۆره‌كانی زۆرجار به‌خشكه‌یی و به‌رنامه‌كار بۆ وورژاندنی سۆزی خه‌ڵكی موسوڵمانی ئاسایی و غه‌یره سیاسی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌و رێگا هه‌رزانانه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه په‌لكێش بكه‌نه ناو شه‌ڕێكه‌وه كه‌ده‌شێ عاقیبه‌ته‌كه‌ی یبَته‌مایه‌ی تێكدانی به‌ئاشتی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكدانی شیرازه‌ی ئۆرده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
بێگومان خه‌ڵكانێك هه‌ر په‌یدا ده‌بن لێره‌و له‌وێ بۆ مه‌به‌ستی نه‌خۆشانه‌و بۆناوبانگی خێرا‌و بۆ ده‌ربڕینی ره‌ق و كینه‌یه‌كی ده‌مارگیرانه دوور له‌ململانێی فیكری و سیاسی عه‌قڵانی سووایه‌تی به‌سونبول و پیرۆزییه‌كانی ئه‌م ئایین و ئه‌و ئاینزا بكه‌ن به‌ڵام هه‌روه‌كو دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌ته‌ر له‌وتارێكدا كه‌له‌سایتی ئیلاف له14/9/2010دا بڵاویكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێ كاردانه‌ویه موسوڵمانه‌كان بێگومان به‌هاندانی سه‌له‌فییه جۆراوجۆره‌كانی له‌پشتی په‌رده‌وه له‌به‌رامبه‌ر سووكایه‌تیكردن به‌ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سووكایه‌تیكردنی زیاتر ده‌گه‌یه‌نێت به‌ئیسلام بڕوانه بڵاوكراوه‌ی ئینستان مه‌ركه‌زی ژماره4797ی 15/9/2010 لاپه‌ڕه 44 ئه‌وه‌ش بێهۆنییه چونكه سه‌رجه‌می ئه‌و كاردانه‌وانه تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یره له‌ره‌فتارێكی نامه‌رده‌نیانیه پڕ له‌ده‌مارگیری ئایننی و توندتیژی و سووتاندنی پڕ له‌ره‌ق و كێنه‌ی ئاڵا‌و سونبوله‌كانی ئه‌وانه‌ی تر‌و كوشتن و تیرۆر ئێمه خۆمان له‌كوردستاندا شاهیدی ئه‌و جۆره كاردانه‌وه ده‌مارگیرانه بووینه، به‌تایبه‌تی له‌هێرشیاندا بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئه‌نجامی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی و وه‌تارۆكه‌یه‌كی بێناوه‌رۆك و پوچی كه‌سایه‌تییه‌كی كاڵفامی نه‌خۆش له‌گۆڤارێكی بێ ئه‌رزشی بی َخوێنه‌ری بازاڕی له‌هه‌ولێر. بێگومان ره‌وته ئیسلامییه سیاسیه ناوه‌رۆك سه‌له‌فییه‌كانی كوردستانیش چاوه‌چاوی رووداوێكی بێبه‌های له‌و جۆره‌ن بۆ تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات ئایه به‌راستی سووكایه‌تیكردن به‌پێغه‌مبه‌ریان سووتاندنی قورئان له‌لایه‌ن ده‌مارگیرێكه‌وه له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا سووكایه‌تی به‌ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێ یان سووتاندنی هه‌مان قورئان له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌یه‌كی موسوڵمانانی سوننه‌وه سووكایه‌تی زیاتر ده‌گه‌یه‌نێ كه‌تائێستاش له‌مێژووی ئیسلامدا به‌موسوڵمان و خه‌لیفه‌ی ده‌خوێننه‌وه دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌ته‌ر له‌هه‌مان وتاریدا نووسیویه‌تی هه‌ندێك عه‌ره‌ب و موسڵمان هه‌ن له‌بۆچوون و ره‌فتاریاندا به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێك كێشه‌ی لێكچوو دووروون، چونكه ئه‌و هێرشه پڕ له‌هاشوهوشه‌ی له‌دژی قه‌شه‌تێری جۆنز به‌رێخرا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ناوبراو بۆیلادی نۆیه‌مین ساڵه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كاین یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی قورئانی كردبوو، له‌ته‌واوه‌تی ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و بێده‌نگییه مێژوییه‌ی موسڵمانه سوننه‌كان له‌به‌رامبه‌ر دراندنی قورئان له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌ی موسوڵمانانه‌وه وه‌لیدی كوڕی یه‌زیدی كوڕی ئیبن عه‌بدو لمه‌لیك، كه‌چی هه‌تا ئێستاش هه‌ر له‌خه‌لفه‌و حاكم و موسوڵمان ناوی ده‌بن و ئه‌و كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌ی باس ناكه‌ن و له‌بیرخۆیانی موسوڵمانانی ده‌بنه‌وه كه‌له‌زۆربه‌ی كتێبه مێژوییه‌كاندا تۆماركراوه. ده‌ڵێن به‌یانییه‌كان وه‌لید قورئان ده‌كاته‌وه‌و ئایه‌تی ؟؟؟؟؟ وخاب كل جبار عتیدی بۆ ده‌رئه‌چێت تووره ده‌بێ و قورئانه‌كه ده‌درێنێ و به‌هه‌وادا په‌رتی ده‌كاو به‌ده‌م ئه‌وه‌وه ئه‌م دوو دێره شعیره ده‌ڵێ:
هه‌ره‌شه له‌هه‌مو زۆردارێكی كه‌لله‌ره‌ق ده‌كیت؟
ئائه‌وه‌تا من زۆردار‌و كه‌لله‌ره‌قم
ئه‌گه‌ر له‌رۆژی حه‌شردا چوویته به‌رده‌م خوای خۆت
بڵێ خوایه وه‌لید بوو منی دراند
هۆی چییه عه‌ره‌ب و موسوڵمانه‌كان ئه‌و كرده‌وه‌یه كه‌ئه‌وپه‌ڕی سووكایه‌تیكردنه به‌زاتی خودایی له‌بیرخۆیان ئه‌به‌نه‌وه؟ كه‌چی هه‌ر هه‌موو ئوومه‌ت به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی قه‌شه‌تێری جۆنزه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن؟ پێده‌چێ به‌شێك له‌و عه‌ره‌ب و موسڵمانانه له‌وه‌ش په‌ست وتووڕه بووبن كه‌قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی نه‌برده سه‌ر به‌سووتاندنی قورئان، چونكه به‌و په‌شیمانبوونه‌وه‌یه ده‌رفه‌تێكی چاكی له‌ده‌ستی ئه ده‌مارگیرانه‌دا بۆ خۆپشاندان و سووتاندن و هه‌ڕه‌شه و قیژوقاژو له‌خۆدانن… ته‌نانه‌ت هیچ به‌دووریش نابینرێت ئه‌گه‌ر ئیسلامییه سیاسییه سه‌له‌فییه‌كان به‌به‌رنامه‌وه ورده رووداوی جۆراوجۆری سووكایه‌تیكردن به‌پیرۆزییه‌كانی ئیسلام بخوڵقێنن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مه‌رامه سیاسییه‌كانیان ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بنێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و تیۆرییه‌ی پلانێگرانه‌ش دووركه‌وینه‌وه، به‌و رۆژگارانه ده‌بینرێ كه‌له‌لایه‌ن خودی پیاوانێكی ئایینییه‌وه سووكایه‌تی به‌ئیسلام ده‌كرێ، به‌ته‌واوی سه‌یره‌و سه‌مه‌ره ده‌درێ، له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا سووكایه‌تی به‌ئه‌قڵی خه‌ڵكه ره‌شۆكه موسوڵمانه‌كان ده‌كرێ، به‌ڵام نه‌مانبیی و نه‌مانبیست هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رم یان توند به‌رامبه‌ر به‌و جۆره سووكایه‌تیانه نیشانبدرێت كه‌له‌لایه‌ن خودی كه‌سانێكه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت كه‌به‌رامبه‌ر به‌ئایینیه‌كه‌یان دڵسۆز‌و ده‌مارگیرن. ئه‌مه‌ش باسێكی تره‌و ده‌كرێ له‌ده‌فه‌رتێكی تردا بگه‌ڕێنیه‌وه سه‌ری لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه. ئایا یاسایه‌ك بۆ پاراستنی پیرۆزییه ئاینییه‌كان ده‌بێ ئه‌حكامی چیبێت به‌رامبه‌ر به‌سووكایه‌تیكردن به‌و پیرۆزیایه كه‌له‌لایه‌ن مه‌لاو ئایینییه‌وه ئه‌نجام بدرێت؟
نه‌جمه‌دین فه‌قێ عه‌بدوڵڵا