
جه‌نگی بێده‌نگی ئیسلامییه‌كان له‌دژی ئازادیی راده‌ربڕین ..2
له‌به‌شی پێشوودا وتمان ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئایینیه‌كان به‌و ناوه‌ڕۆكه دژه دیموكراتی و تۆتالیتاریانهیهوه له‌رێگای په‌رله‌مانه‌وه به‌سه‌ر وڵات‌دا داسه‌پێنرێت، ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی پیاوانی ئایینی و ته‌نانه‌ت كۆلكه ئاینداری لاكۆڵانیش ببن بهرهقیب و پۆلیس ئایدیۆلۆجی به‌سه‌ر ئازادیی ده‌ربڕین بیرورا‌و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و نووسینه‌وه ئیتر له‌سایه‌ی یاسایه‌كی له‌و چه‌شنه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته‌كار ده‌بێ هه‌ر نووسه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی داخراوی ئایینی، خۆی له‌دژی خۆی وبه‌سه‌ر خۆی و قه‌ڵه‌مه‌كه‌یه‌وه بێت بهرهقیب و چاودێر‌و سانسۆر نه‌بادا ره‌سته‌و بیركهیهك لهنووسینهكهیدا بۆنی ئه‌وه‌ی لێبێت سووكایه‌تی بهپیرۆزیهكی ئایینی بكات بێئه‌وه‌ی هیچ پێناسه‌یه‌ك بۆ چه‌مكی سووكایه‌تی كرابێت. بهیاساییكردن و داسه‌پاندنی ئه‌مجۆره سانسۆره زاتییه به‌سه‌ر نووسهرانداو به‌تایبه‌تی و به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا به‌گشتی ده‌بێته هه‌نگاوێكی زۆر ترسناك له‌دژی كۆڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی و مه‌ده‌نی كهئازادیی ده‌ربڕینی بیروڕایه. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و سانسۆره خه‌سڵه‌ت و تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كی هه‌موو سیستمه تۆتالیتاره شمولییه ئایدیۆلۆجییهكانهو ئیسلامی سیاسیش به‌ناچاریی یه‌كێكه له‌و ره‌وته ئایدیۆلۆجییه تۆتالیتارییانه كه‌ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی فه‌رمانڕه‌وابێت، هه‌ر ئه‌وه ده‌كات كهرۆچێته ناو هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی گشتی و تایبه‌تی و ده‌یانخاته ژێر ركێفی سانسۆرهوهو كۆنترۆڵیان ده‌كات و له‌ئه‌نجامدا تاكی ئازاد‌و خاوه‌ن ویستی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ش ماهییه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌و سه‌ركۆتی فیكری پێكده‌هێنێت ته‌نانه‌ت له‌و حاڵه‌ته‌دا ئاینندارییش به‌واتای عیبادهت ده‌بێته ده‌ره‌نجامێك بۆ ترساندن و تۆقاندن و سزادان نه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه‌ی بیروباوه‌ڕو ئایین.
ئیسلامییه سیاسییه سوننهگهراكانی ناو په‌رله‌مانی و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان گوایه له‌خه‌می پیرۆزییه‌كانی ئایینی ئیسلامییدان به‌پاساوی ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به‌ئیسلام كراوه‌و ده‌كرێ. به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وان تووشی فۆبیای سووكایه‌تیكردن بوونه به‌رامبه‌ر به‌و پیرۆزیانه، چونكه له‌واقعیدا خۆشیان ده‌زانن له‌م كۆمه‌ڵگه كۆنهپارێزهی كورده‌واریدا دیارده‌یه‌ك له‌ئارادا نیین ئاماژه بێت بۆ سووكایه‌تیكردن به‌ئایین به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه ئه‌زانن له‌سه‌ر مینبهرهكانهوهو له‌ده‌زگا میدیاییه زهبهلاحهكانیانهوه وه‌ك هه‌ڵگرانی ئاڵای سیاسی سوننه‌گه‌رایی و سه‌له‌فی رۆژانه سووكایه‌تی عه‌قیده‌تی به‌ئایین و ئاینزاكانی تر ئه‌كه‌ن. من گومانم له‌وه‌دا نییه ئه‌و ترسه‌ی ئه‌وان وه‌همێكه لهدهماریگری ئایینییه‌وه هه‌ندێكیان تووشی بوون، به‌ڵام سیاسییه حزبییه‌كانیان هۆشیرانهو به‌به‌رنامه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر دهیوورووژێنن بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان. ئه‌و فۆبیایهكه ریشه‌ی مێژوویی خۆی هه‌یه. مێژووی ئیسلام بۆ خۆی پڕه لهسووكایهتیكردن بهپیرۆزییهكانی ئیسلام و ئه‌ركی مه‌لاكانیش ئه‌وه‌یه ئه‌و لاپه‌رانه ههڵنهدرێنهوهو ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت له‌یاده‌وه‌ریی مێژووش ده‌یانسڕنه‌وه له‌چه‌شنی دڕندانه مێژووییه‌كه‌ی قورئان له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌ی موسوڵمانانی سونه‌وه وه‌لیدی كوڕی یه‌زید. ئاخر سووكایه‌تی له‌وه زیاتر چییه كه‌ئیسلام بۆخۆی بوه بهحهفتا فیرقه‌و یه‌كتر ته‌كفیر ده‌كه‌ن و رۆژانه شیر‌و تیر بۆگیانی یه‌كتر ده‌سوون و لایه‌كیان هه‌ر بۆنموونه ژنێكی پێغه‌مبه‌ر به‌پیرۆز ده‌زانێ ولایهكهی تریش بهناپیرۆزو شتی تر ده‌یخوێنێته‌وه؟
هه‌روه‌كو له‌به‌شی پێشوو ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌م بۆكرد پیاوانی ئاینی له‌موسوڵمانه‌كان به‌رامبه‌ر بهسووكایهتیكردن بهپیرۆزییهكانی ئایینییه‌كه‌یان دووڕوون. ئه‌وان به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانێكی ناموسوڵمان كهرهخنهیهك به‌حه‌ق یان به‌ناحه‌ق ئاراسته‌ی پیرۆزیهانیان بكات ئاماده‌ن وڵاتێك بسووتێنن. ئه‌گه‌ر غه‌یره موسوڵمانێكی نه‌فام و ده‌مارگیر قورئان بدڕێنێت، ئه‌وه بێ سێ و دوو فه‌توای كوشتنی بۆ ده‌رئه‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ناوخۆیاندا ئه‌گه‌ر خه‌لیفه یه‌كیش ئه‌و كاره بكات، ئه‌و هه‌ر موسوڵمانه‌و گه‌وره‌ی موسوڵمانانی سوننه‌یه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك گومان بخاته سه‌ر قورئان و بڵێت دروستكراوه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی غه‌یره خودایی هه‌یه، ئیتر ئه‌و كافره‌و كوشتنیشی ده‌بێ به‌جیهاد. به‌ڵام ورووژاندنی ئه‌و باسه له‌ناو خۆیاندا ناخه‌نه خانه‌ی سووكایتكردن به‌قورئان و ئیسلام، به‌ڵكو پێی ده‌ڵێن ئیجتیهاد له‌مێژووی ئیسلامدا ئه‌مجۆره زانا ئایینیانه زۆرن كه‌گومانیان خستۆته سه‌ر سه‌رچاوه‌ی قورئان، به‌ڵام له‌كه‌لتووری ئیسلامی‌دا هه‌ر به‌پیرۆزو موجتههیدو عهللامهو خوا لێ رازی بێت ناویان ده‌برێت ئه‌و دوو رووییه به‌و جۆره ماوه‌ته‌وه.
له‌تازه‌ترین كتێبی مه‌لایه‌كی وه‌هابی سه‌عودیدا به‌ناونیشانی راستی شارستانێتی ئیسلامی‌دا كه‌ناوی شێخ ناسرین حه‌مه‌د ئهلفههده، په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و راستیانه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه كه‌ئه‌و زانا موسوڵمانانه‌ی له‌ڕووی زانست و زانیارییه‌وه پشكیان هه‌بووه له‌به‌ره‌و پێشبردنی مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ر هه‌موویان مولحید‌و خوانه‌ناس بوونه. شێخ ناسر له‌و كتێبه‌یدا ده‌یسه‌لمێنێ یه‌ك بهدواییهك كه‌ئیبن سینا، ئیبن ئهلموقهفهع، جابرین حه‌ییان، جاحیز، خه‌وارزمی، كیندی، رازی، فارابی، مه‌جریتی، ئیبن ئه‌لهه‌یسه‌م، ئه‌بو عه‌لای مه‌عه‌رری، ئیبن توفه‌یل، ئیبن رهوشد، نه‌سیره‌ددینی تووسی، ئیبن به‌ننا، ئیبن به‌توته، و زۆری تریش هه‌ر هه‌موویان كافر، مولحید و زه‌ندیق بوونه، بۆ نمونه له‌باره‌ی ئاماژه بۆ گوته‌یه‌كی ئیبن قه‌یمی جۆزیه، كراوه كه‌ده‌ڵێ: ئیبن سینا ئیمامی مولحیده كافره‌كانه به‌خواو مه‌لا یكهت و كیتاب و پێغه‌مبه‌ره‌كان و ئاخیره‌ت. مێژووی ئیسلام پڕه لهسووكایهتیكردن بهپیرۆزییهكانی ئیسلام له‌لایه‌ن خودی گه‌وره‌پیاوانی ئیسلامه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ریزیان بكه‌ین به‌ده‌یان وتاری وه‌ك ئه‌م وتاره ته‌واو نابن. به‌ڵام له‌وانه‌ش سه‌یره‌و سه‌مه‌ره ترسناكتر سووكایه‌تیكردنه به‌ئه‌قڵی مرۆڤ له‌رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌توای پڕوپووچی خوارافییهوه له‌لایه‌ن مه‌لای جۆراوجۆره‌وه به‌بێئه‌وه‌ی بچووكترین به‌ها بۆ ئینسانه‌كان دابنێن وه‌ك بڵێ ئه‌و خه‌ڵكه گایه‌ل بن. شێخێكی میسری ده‌ڵێ حه‌رامه ژن مۆز بخوات چونكه زه‌كه‌ری پیاوی بیر ده‌خاته‌وه‌و شه‌هوه‌ت و حه‌زی ده‌جووڵێنێ، ئه‌و فه‌توایه‌ی له‌یه‌كێك لهمزگهوهتهكانی وڵاتێكی ئهسكهندهنافیاداوه. ئه‌و گوته‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بگه‌یشتایه‌ته میدیای ئه‌و ولاته، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریكاتێر له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر بڵاوبكه‌نه‌وه، ئیسلام زۆر له‌و زیاتر ده‌كرایه گاڵته‌جاڕو ئافره‌تی موسوڵمانی بورقه پۆشیان ده‌كرده كه‌ره‌سته‌ی خاو بۆ كاریكاترێی نایاب كهلهژێر بورقه‌وه به‌دزییه‌وه مۆزی ده‌خوارد. شێخ مه‌لایه‌كی تر له‌مه‌غریبه‌وه فه‌توا ئه‌دات كه‌ئیسلام سێكسی حه‌رام نه‌كردوه له‌گه‌ڵ ته‌رمی ژنی مردوودا، شێخه نه‌خۆشێكی تر كهلهژندا ته‌نها سێكس ده‌بینن، به‌ناوی شێخ عه‌لی رهوبهیعی فه‌توای داوه حه‌رامه ژن به‌رووتی له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌یدا بخه‌وێت و هه‌ر ژنێك ئه‌وه بكات ته‌ڵاقی خۆی وه‌رگرتووه. به‌و فه‌توایه بێت پێموایه كه‌س له‌موسوڵمانان سه‌لامه‌ت ده‌رناچێت چونكه هه‌ر ده‌بێت جارێك له‌جاران به‌رووتی خه‌وتبن. فه‌توای تردراوه گوایه سه‌ردانی هه‌ره‌مه‌كانی میسر حه‌رامه‌و ده‌چێته خانه‌ی بت په‌رستییه‌وه پێشتریش شێخه مه‌لایه‌كی تری گه‌مژه فه‌توای ئه‌وه‌ی دابوو كارمه‌ندی ژن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كاری سكرتێر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لهبهڕێوهبهرهكهی حه‌رام بێت، واته بۆ ئه‌وه‌ی ببن بهمهحرهم پێویسته سێ‌جار شیری مه‌مكی خۆی به‌حوزوری مێرهدكهی بدات به‌و به‌ڕێوه‌به‌ره تابه‌و جۆره بۆی ببێته شیركوڕ. مه‌لایه‌كی تر له‌سه‌ر یوتیوب باسی ئه‌وه ده‌كات به‌ردانه‌وه‌ی ریش زۆر كاریگه‌ره بۆ هه‌ڵساندنی ئه‌ندامی نێریهو له‌گه‌ڵ گوتهكانیشدا په‌یتا په‌یتا هه‌ر ده‌ڵێ سوبحانه‌ڵڵا.
له‌هه‌موو ئه‌وانه سه‌مه‌ره‌تر لهفهتوایهكی تردا راگه‌یاندراوه حه‌رامه ژن بچێته ئاوی ده‌ریاوه بۆ مه‌له‌وان یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هه‌موو جلوبه‌رگ و سه‌ر پۆشیشهوه بێت چونكه ده‌ریا له‌ره‌گه‌زی نێرینه‌یه بێگومان ئه‌وه له‌زمانی عه‌ره‌بیدایه كاتێكیش كهئاوی ده‌ریا به‌ر عه‌وره‌تی ئه‌و ژنه بكه‌وێت واتای ئه‌وه‌یه زینای كردووه. بێگومان ئه‌وه ده‌بێ ته‌نها ژنانی عه‌ره‌ب بگرێته‌وه چونكه ئه‌و شێخه مه‌لا گه‌مژه‌یه له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه لهزمانگهلێكی زۆری غه‌یره عه‌ره‌بیدا نێر‌و مێ لهجهمادا نییه. بۆ نموونه له‌كوردیدا.
مه‌لایه‌كی لای خۆشمان له‌په‌یجی فه‌یسبوكی خۆیه‌وه چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ئێستا به‌بێ هیچ هه‌ستكردنێك به‌به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و یاسایی سووكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌نجانی ئه‌م وڵاته بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی پێنج سیفه‌ت لهسیفتهكانی قه‌ومی لوت كه‌ئێستا له‌نێوان كوڕان و كچانمان بڵاون. ناكرێ لێره‌دا باسی هه‌ر پێنج خاڵه‌كه‌ی ئه‌و وتارۆكه بێ بناغه‌یه بكه‌م كه‌سه‌رجه‌میان گاڵته‌كردن و سووكایه‌تیكردنه به‌ئه‌قڵ مرۆڤ. به‌گوته‌ی ئه‌و مه‌لایه یه‌كه‌مینی ئه‌و سیفه‌تانه فیكه لێدانه كه‌یه‌كێك بووه له‌سیفه‌ته‌كانی قه‌ومی لوت، پیاوه‌كانیان به‌كاریان ئه‌هێنا بۆ بانگكردنی یه‌كتر بۆ كردنی كاری فاحیشه، له‌رۆژگاری ئه‌مرۆماندا. گه‌نجه‌كانمان ئه‌م رێگه‌یه به‌كارئه‌هێنن. ئه‌م مه‌لایه به‌و جۆره له‌كون فه‌یه‌كونێكدا هه‌موو گه‌نجانی ئه‌م وڵاته‌ی كرد بههۆمۆسێكسوال و بێ ئه‌خلاق و خۆشی كردووه به‌پارێزه‌ری ئه‌خلاق. هه‌ر باوكێكیش ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌رۆژان فیكه‌ی بۆ كۆرپه‌كه‌ی خۆی لێدابێت، پێویسته گومان له‌خۆی بكات و بزانێت نییه‌تی فاحیشه‌ی هه‌بووه یان نا. دیاره مه‌لای ئاین بۆ ئه‌و فه‌توا نهستهقهسی كه‌داویه‌تی ده‌بێ زۆر لهعیلمهكهی دڵنیا بووبێت، ئیتر یان ده‌بێ خۆی یان پێشنیازێك له‌ناو قه‌ومی لوتدا بووبن تابه‌وجۆره ئه‌سڵییه‌كه‌ی چیرۆكه‌كه، واته كیتابی ته‌كوین له‌ته‌وراتدا ئاماژه‌ی له‌و جۆره‌ی تیادا نییه. یان ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، ئیتر دیاره ئه‌وه درۆیه‌كی بێ شه‌رمانه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه‌و یه‌كێكه له‌و ده‌یان پروپووژانهی به‌ناوی وه‌عزو فه‌تواو مه‌لایه‌تی و ئیسلامه‌وه به‌ناو خه‌ڵكیدا بۆ چه‌واشه‌كاری وشتنهوهی مێشك و تۆقاندنی ئه‌خلاقی بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه هه‌م تاوانه‌و هه‌م سووكایه‌تیكردنه بهكۆمهڵگه.
به‌راستی ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته‌دا یاسا سه‌روه‌ر بێت و داواكاری گشتی هۆشیارو بوێربێت ده‌بێ ئه‌و جۆره مه‌لایه‌كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه سووكایه‌تی به‌مرۆڤ ده‌كا به‌تۆمه‌تی جنێودانی ئاشكرا ؟؟؟؟ بهمیللهتێك و به‌تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌تی درۆ بۆ خه‌ڵك ئه‌ویش له‌بواری نامووسیدا. بدرێته دادگا‌و سزا بدرێ. گه‌نجانی ئه‌م وڵاته‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ربه‌ست بوونایه ده‌بوا له‌دژی ئه‌و مه‌لایه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پشتیه‌وه راوه‌ستاون و به‌رگری له‌و سووكایه‌تیانه ده‌كه‌ن گه‌وره‌ترین كه‌مپین به‌ڕێ بخه‌ن. كه‌چی هه‌ر ئه‌و جۆره مه‌لاو پیاوه ئایینییه سیاسییه ده‌مارگیرانه‌ن له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان یاسایه‌كی دژه دیموكراتیانه به‌ناوی پاراستنی پیرۆزییه‌كانی ئایینه‌وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا داسهپێنرێ و له‌ئه‌نجامدا ته‌نانه‌ت فیكه لێدان بۆ بولبولیش قه‌ده‌قه بكه‌ن.
زۆرم له‌لایه له‌و جۆره فه‌توا پروپووچ و دژه ئینسانیانه كه‌ئه‌وپه‌ڕی سووكایهتیكردنن به‌به‌ها مرۆییه‌كانی مرۆڤ و هیچ یاسایه‌كیش نییه پێشیان لێبگرێ و خاوه‌نه‌كانیان سزا بدات. به‌رای من پێویسته لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر هه‌بێت بكه‌وێته خۆی و پرۆژه یاسایه‌كی تێروته‌سه‌ل گه‌ڵاڵه بكات له‌ژێر سه‌ردێڕی پرۆژه یاسای پاراستنی به‌هاو مرۆییه‌كان له‌دژی خورافه‌و پڕوپووچ و سووكایه‌تیكردن به‌ئه‌قڵی مرۆڤ. له‌واقیعدا كێ سووكایه‌تی به‌پیرۆزییه ئایینییه‌كان ده‌كات؟ پێشتر نووسییومهوه لێره‌شدا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه‌به‌و رۆژگارانه ده‌بینرێ و ده‌بیسترێ كه‌له‌لایه‌ن خودی پیاوانێكی ئایینییه‌وه له‌رێگای ئه‌و جۆره فه‌تواو بیر‌و بۆچوونه گاڵته جارانه‌وه ئیسلام سووك ده‌كه‌ن و سووكایه‌تی به‌ئیسلام ده‌كه‌ن، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا سووكایه‌تی به‌ئه‌قڵی خه‌ڵكه رهشۆكه موسوڵمانه‌كان ده‌كرێ، به‌ڵام نه‌مانبینی و نه‌مانبیست له‌لایه‌ن هیچ پیاوێكی ئایینی هۆشیاره‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رم یان توند به‌رامبه‌ر به‌و جۆره سووكایه‌تییانه نیشان بدرێت كه‌له‌لایه‌ن خودی كه‌سانێكه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێن كه‌به‌رامبه‌ر بهئایینییهكهیان ده‌مارگیرن. ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌خه‌سڵه‌ت و سیفه‌ته‌كانی قه‌ومی دووڕوو.