Skip to Content

Saturday, April 27th, 2024
مانیفێستی هومانیزمی نەرویجی ٢٠٠٦ !

مانیفێستی هومانیزمی نەرویجی ٢٠٠٦ !

Closed
by November 19, 2012 گشتی

 

 

هومانیزم بریتی یە لە فەلسەفەی ژیان کە مرۆڤ لە سەنتراڵ دائەنێ و دووپاتی کەسایەتی و بەهاکانی مرۆڤ دەکاتەوە وەک سەربەخۆبوون و حەسانەو ئەرزشی خودی.

لەنەرویج ئەوە فەلسەفەی ژیانەو بە هومانیزم ناسراوە، هومانیزم تێگەیشتنی واقعبینانەیە سەبارەت بە ئەخلاق و روانینی مرۆڤ کە پشت دەبەستی بە هەست و ئەزمون، عەقلانیەت و بیرکردنەوەی رەخنەگرانەو یەکدڵی و بەزەیی، سەنتراڵی هومانیزم ئەوەیە مرۆڤ دەبێ هەمیشە وەک ئامانجی خۆدی خۆی مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێ.

هومانیزم وەك تێروانینی مرۆڤ لەبەیاننامەی مافی مرۆڤ وەك دەستەواژە هاتۆتە کایەوە ” تێکرای مرۆڤەکان بەئازادی لە دایکبوون، وەك یەك بەهاو مافیان هەیە، هەروەها هەست و ویژدانیان هەیە و دەبێ بەروحێکی برایانە مامەڵە لەگەڵ یەکدا بکەن”.

هومانیزم لەهەمان ترادیشیونی ئازادی بیرکردنەوە سەرچاوەی وەرگرتووە کە بوو هوی هاتنە کایەی زانستی مۆدیرن، ترادیشیونێک کە ئیلهامی وەرگرتووە لە زۆربەی بیرمەندان و هونەرمەندانی جیهان، ئەوانەی کە هاندەری گرنگ بوون بۆ دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ.

هومانیزم نووسراوێک نییە بۆ هەمیشە بە کەڵک بێت هەروەها خۆی بە هەقیقەتێک نازانی کە لە سەرەوەی رەخنە بێت، بەهاکانی بابەتگەلێکن بەردەوام رەنگدانەوەی رەخنەی لەسەرە.

هومانیزم وا دەروانی کە بەها مۆراڵیەکان پابەندن  بە سروشتی مرۆڤ و ئەزمونەکانیەوە کە تێگەیشتن و رەچاو کردنی هەیە بۆ کەسانی دی وەك بنەمایەك.

ئێمە توانایەکی سروشتیمان هەیە لە حاڵەتی خەڵکانی تر بژین، ئەم دەستەواژەیەش لە رێگای ویژدانەوە گوزارشتی لێدەکرێ کە وامان لێدەکا کائناتی بە مۆراڵ بین.

خۆمان بەلیپرسراو دەزانین بەرانبەر بە رەفتارو هەڵبژاردنمان، لە نێوان یەکتر، هەروەها بەرانبەر بە  نەوەی ئایندە.

ئێمە دەبێ پێکەوە لەگەڵ خەڵکانی دی ئیش بکەین بۆ خاڵە هاوبەشە باشەکان، شان بدەینە بەر بەرپرسیاریەتی بۆ بەتەنگەوەهاتنی سروشت و ژینگە.

تاك پیویستی بە پارێزگاری هەیە، بۆیە پیویستمان بە نۆرم و یاسایە کە ئینسانەکان بەو پێیە لە نیوان خۆیان رەفتار بکەن، ئەم نۆرم و یاسایانە لە رێزو تێروانینەوە سەرچاوەی وەرگرتووە.

بوون، ماناو پێناسەی پێشوەختی بۆ دانەنراوە، ئێمە ئازادین لە خۆڵقاندنی ماناو دوزینەوەی ئامانج بۆ ژیانمان.

کۆمەڵگا لێپرسراوە سەبارەت بەهەق دادان بە تاکەکان بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی راست بژین، ژیانێکی پربایەخ و مانادار پشت بەستوو بە تێروانینی خۆیان.

کۆمەڵگا لە رێگای تەقس و سروتەوە رووداوە گرنگەکان پر دەکاتەوە لە ژیانی تاکەکان دا، لە پراکتیزەکردنی هومانیزم دا تەقسەکان بەشێکی گرنگن بۆ زۆربە.

هومانیزم ئەشێ ئیلهام لە سروشت و کەلتوری جۆراوجۆری ئینسانی وەرگرێ کە خوڵقاوەو دەخوڵقی.

هومانیزم دان بەو هونەرانەدا دەنێ کە وەك مانایەکە بۆ پێشکەوتنی کەسایەتی و رەزامەندی و پاراستنی تواناکان بە مەبەستی گۆرینی ژیانمان.

هومانیزم ئاماژەی بۆ بەهاکان کردووە لە روانگەی سەرنج دان و پرسیارکردنەوە، دڵنیایی مەعریفی دەشێ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێ وەک پروسەیەکی بەردەوام لەژێر چاودێری و هەڵسەنگاندن و وردبینی بێ.

زانستە تیئوریەکان و ئەنجامەکانیان راستییەك نیین بۆ هەمیشە بە کەڵک بن، دەبێ بخرێنە ژێر پشکنینی وردو هەڵسەنگاندنەوە.

لێکۆڵینەوەی ئازاد، تێگەیشتنێکی بناغەیی بۆ دوزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتەکان و ئەو رووبەرووبوونەوانەی دووچاری مرۆڤایەتی دەبن.

تەکنۆلۆژیاو زانست سامانن بۆ دروست کردنی ژیانی باشتر، بەڵام دەبێ بە وریاییەوە بەکار بهێنرێ، زانست میتۆدەکانمان پێدەبەخشێ، ئێمە هەموومان بەرپرسیارین لە بەرانبەر بەردەوامبوونی ئامانجەکانمان.

هومانیزم بەشێوەیەکی بناغەیی دەروانێتە دیموکراسی و مافەکانی تاك، عەقلانیەتیش هۆی پەیدابوونی بەهاکانە.

ئێمە خۆمان دوور ئەگرین لە توتالیتاری ئاینی و ئایدولۆژی سیاسی و خۆئامادەکردن بۆ کارێکی پێش وەخت.

هومانیزم ئەدائێک نیە دەربارەی خوداکان یان دەسەڵاتەکانی تری سەرەوەی سروشت بەڵام دووپاتی ئەرزش و بەهاکان دەکاتەوەو رێز لە هەڵبژادنی ئینسانەکان دەگرێ دەربارەی فەلسەفەی ژیانیان و سینگ فراوانی یی هەیە لەبەرانبەر ناوەرۆکی فەلسەفەی ژیانیان، هومانیزم هەوڵ ئەدا بۆ رەخسانی ئازادی تێروانینی ژیان کە ئەمەش ئازاد بوون لە دەستی ئاین دەگرێتەوە.

 

سەرچاوە/ لە کتێبی هومانیزم وەرگیراوە

            لە نووسینی ریچارد نوردمان

                                                        وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە

                                                         نەهرۆ /  نەرویج

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.