![پیاچوونه‌وه‌یه‌ک به کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیایی هاوچه‌رخ) پیاچوونه‌وه‌یه‌ک به کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیایی هاوچه‌رخ)](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/tahirRahim_824312898.jpg)
پیاچوونه‌وه‌یه‌ک به کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیایی هاوچه‌رخ)
پیاچوونه‌وه‌یه‌ک به کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیایی هاوچه‌رخ)
له نووسینی ئارام ڕه‌شید
به‌شی سێ یه‌م…….
تاهیر ڕه‌حیم*……
( هه‌ڵ و مه‌رجی ئابووری وه سیاسی له شاری مه‌ککه و ده‌وروو پشتی پێش په‌یدا بوونی ئیسلام)
نیمچه دوورگه‌ی عه‌رب به گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی جیهانی ده‌ژمێرێت که درێژێکه‌ی 1400 میل وپانیهکهی 1250 میل هیچ رووبارێک به ناوه‌ڕاستیدا ناڕوات شوێنکی ووشکه و که‌م ئاوه له‌به‌ر که‌می ئاو دانشتووانی که‌م بووه .نووسه‌ر به شێوه‌یه‌کی ساده‌و ئاسان له هه‌ڵو مه‌رجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی محمد ده‌کۆڵێته‌وه باس له‌وه ده‌کات
خه‌ڵکه‌که‌ی به شێوه‌ی خێڵه‌کی و کۆچه‌ری په‌رش و بڵاو بووه هه‌میشه به دوای مێرگ و ئاو له‌وه‌ڕ بوونه.
ئاژه‌ڵداری کۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌کی ئابووری خێڵه کۆچه‌ریه‌کان بووه حووشتر ئاژه‌ڵێکی به کهڵکهک بووه بۆ عه‌ره‌به‌کان هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه محمد زۆر به‌سه‌رسوورمانه‌وه ڕوانیهته حووشتر وه‌کو له قورئان باسی کردوه شاری مه‌دینه خاوه‌ن ئاو و خاکی به پیت بووه هه‌ربۆیه له‌م شاره کشتووکاڵ کراوه ڕه‌زوو باخی تێدا بووه له شاری تایف (مدینه) مێوژ وه هه‌نگوین زۆر به‌رهه‌م هێنراوه ئاژه‌ڵداری کراوه به‌هۆی بازرگانییه‌وه پێستیان ناردووه‌ته ده‌روه،مه‌ککه پێیان ده‌وت( آم القری) به‌ر له‌سه‌رده‌می پێنجه‌می زایینی شارێکی بچووک بووه مه‌ڵبه‌ندی بازرگانی بووه له نێوان سوریا وه میسر و فلستین وه هتد .
سه‌ره‌تا خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه هێرشیان ده‌برده سه‌ر کاروانه بازرگانه‌کان دوای له‌وه گه‌یشتن ده‌توانن سوود زیاتر وه‌رگرن ئه‌ویش به وه‌رگرتنی گومرک له بازرگانه‌کان وه دوایش خۆیان فێری بازرگانی بوون له دوایدا بووه مه‌ڵبه‌ندی بازرگانی نێوان یه‌مه‌ن وه حه‌به‌شه‌و فارس و رۆم.وه فاکته‌رێکی تری ئه‌م شاره ئه‌وه بوو که که‌عبه‌ی لێ بوو هه‌رچه‌نده له شوێنی جیاجیای تردا که‌عبه هه‌بوو به‌ڵام هیچیان وه‌کو کعبه‌ی مه‌که گه‌وه‌ره نه‌بوو که 360 بتی تێدا بووه، بازاری عوکاز ساڵانه ده‌کرایه‌وه ده‌بووه جێگای کۆبوونه‌وه‌ی بازرگانه‌کان و شاعیره‌کان. واتا فاکته‌ری بازرگانی و ئایینی ئه‌م شاره‌ی درووست کرد هه‌رچه‌نده‌ش ئه‌م شاره ووشکایی بوو بۆ دانشتن ده‌ستی نه‌ئه‌دا وه‌کو له قورئان له سوره‌تی ئیبراهیم ئایه‌تی 37 ( بواد غیر ذی زرع) واته شیوێکی بێ کشتووکاڵ بووه .
هێرشی حهبهشهیهکان به‌سه‌رکردایه‌تی (ئهبرهههمه) بۆ سه‌ر مه‌ککه ناوبانگی ئه‌م شاره‌ی زیاتر بڵاو کرده‌وه هه‌روه‌ک له سوره‌تی فیل به شێوه‌یه‌کی خورافی باسی ده‌کات،له ڕاستیدا سوپاکه‌ی ئهبرهههمه تووشی نه‌خۆشی ئاوڵه ده‌بێت له ئه‌نجامدا ده‌شکێت.
له زستان و هاوین کاروانی بازرگانی گه‌وره‌ی لێ هه‌بووه وه‌کوو له سوره‌تی قوریش1 بۆ 2 ( لآیلاف قریش ایلافهم رحله الشتاء والصیف) واته له‌به‌ر هۆگری قوریش هۆگریان به زستان وه هاوین هه‌بووه،وه بناماڵه‌ی بنی هاشم گه‌وره‌ترین بناماڵه‌ی بازرگانی بووه وه له قورئان زیاتر له 70ئایه‌ت باسی بازرگانی ده‌کات وه باسی سوود و قازانج ده‌کات له‌وانه(بقره 16وه 282 مطففین1 فاطر 29 نسا‌ء 29 جمعه 11) کاری بانکی له‌م شاره کراوه له‌وانه عباس مامی محمد.هه‌روه‌ها خالیدکوڕی ولید، عوسمان کوڕی عفان ،عمر کوڕی عاص ئه‌مانه خه‌ریک کشتووکاڵی بوونه له شاره‌کانی تر.
هه‌بوونی کویله وه‌کاری کۆیله وه په‌یوندی کۆیلایه‌تی دیارده‌یه‌کی ئاشکارای ئه‌و سه‌رده‌مه بووه هه‌روه‌کو له قورئان باسی بازرگانی کویله ده‌کات وه‌کو سوره‌تی نور ئایه‌تی 33. کۆیله بۆ کاری پاسه‌وانی بازرگان، خزمه‌ت کشتووکاڵی به کار هاتووه کۆیله له‌سه‌رده‌می ئیسلام هه‌ر وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی تر کڕین وه فرۆشتنی له‌سه‌ر بووه وه چۆنێتی په‌یدا بوونی کۆیله له و سه‌رده‌مه له سێ رێگه‌وه بووه.
ئه‌و که‌سانه‌ی له شه‌ڕ به دیل ده‌گیران، کڕینی کویله له بازاڕ.یان که‌سێکی ئازاد له ئه‌نجامی قه‌رزاری خۆی ده‌فرۆشت.هه‌روه‌ها بێجگه له بازرگان و کۆیله چینێکی تر هه‌بووه ئه‌ویش چینی هه‌ژار بووه هه‌روه‌کو له سووره‌تی ،بلد16اسراء 31(ولاتقتلو اولادکم خشیة املاق نحن نرزقهم) واتا مناڵه‌کانتان مه‌کوژن ئیمه دهیانژێنین
له‌م به‌شه‌دا باسی قوریش ده‌کات که چۆن ده‌وڵه‌مند بوونه و ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌ست بووه.هه‌روه‌ها نووسه‌ر باس له‌وه ده‌کات که چه‌نده‌ها شاعیر بوونه ڕه‌خنه‌یان له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان گرتووه به شیعر پاڵپشتی هه‌ژاره‌کان بوونه که دواییی هه‌ندێک له شیعری ئه‌م شاعیرانه محمد کردوویه‌تی به‌ئایه‌ت له‌ناو قورئانه‌که‌یدا دایناوه.
له به‌شی ( هه‌ڵومه‌رجی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی شاری مککه و ده‌وروپشتی پێش ئیسلام) نووسه‌ر
به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی باس له چینه‌کان،شه‌ڕ،بێ مافی ئافره‌ت، باس له‌و هه‌ڵومه‌رجانه ده‌کات که بووه سه‌رهه‌ڵدانی ئایینێکی نوێ له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی،چونکه هه‌ژاری و برسێتی له‌و سه‌رده‌مه زۆر په‌ره‌ی سه‌ندوه نووسه‌ر (ئارام ڕه‌شید) ناوی چه‌نده‌ها شاعیری هێناوه به شیعر ڕه‌خنه‌یان له ده‌وڵه‌منده‌کان گرتووه
وه له سووره‌تی آسراء آیهتی 31 ده‌ڵێ مناله‌کانتان مه‌کوژن ناڵێ کچه‌کانتان واتا کوشتنی مناڵ له‌به‌ر برسێتی بووه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچ جێگای شه‌رمه‌زاری بووه چونکه له پێش ئیسلام عه‌ره‌به‌کان زیاتر رێزیان له ژن گرتووه وه‌کو له دوای ئیسلام ،لۆجیک وایه ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێک کچیان بووبێت دوای کوشتبێتیان ئه‌وه ئێستا ڕه‌چه‌ڵکی عه‌ره‌ب نه مابوو وه کوردش ئه‌نفال نه‌ئه‌کرا .واتا کچ زینده‌به‌چال کردن نه‌بووه ئه‌گه‌ر بووبێتش له‌ناو به‌شێکی که‌می عه‌ره‌ب بووه ، وه له ناو کورد وه نه‌ته‌وه‌کانی تر به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌بووه.
وه له ڕووی سیاسیه‌وه کێشه‌ی چینی ئه‌ره‌ستۆکرات له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ، نه‌خشی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی محمد هه‌بووه.
ناوه‌چه‌ی حجاز ده‌وڵه‌تێکی مه‌رکه‌زی تێدا نه‌بووه ههرشوێنکی به جیا ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی تێدا بووه چینی ده‌سه‌ڵات پێویستیان به ئامرازێکی فه‌رمان ڕه‌وایی بووه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وندی ئابووریان .
ئه‌وشێوه نیمچه ده‌وڵه‌ته که له مککه بووه پێ ئه‌وترا ( الملآء) وه یان شورا وه شوێنی کۆبوونه‌وه و مهشورهتیان ناونرابوو( دارول نه‌دوه) ئه‌م ده‌وڵه‌ته پێک هاتبوو له ئه‌رستۆکراته‌کان و دهۆڵهمندهکانی مککه که ژماره‌یان 10 ده‌که‌س ده‌بوو. ( عباسی کۆڕی عبدالمطلب) یه‌کێک بووه له‌و ده که‌سه ، هه‌روه‌ها آبو بکر سدیق وه عمر کوڕی خطاب ئه‌ندام بوونه ئه‌و ده که‌سه نوێنه‌ری هه‌موو تیره‌وه هۆزه‌کانیان نه‌ئه‌کرد به‌ڵکو زۆر هۆز بوونه نوێنه‌ریان نه‌بووه.
لێردا نووسه‌ر ڕه‌خنه‌یکی واقعی له ئیسلام ده‌گرێت وه دلیلی مێژووی ده‌هێنێته‌وه ئه‌ویش که ئیسلامه‌کان شانازی ده‌که‌ن که ئیسلام باسی شورای کردووه ،به‌ڵام له پێش ئیسلام شورا هه‌بووه که سه‌ره‌تاکه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ (قوسه‌ی عبدل الشمس) باپیره گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب که شووراو دارلندوهی پێک هێناوه .
زۆر جار ناکۆکی که‌وتۆته نیوان ئه‌ندامانی دارالندوه له‌وانه کاتێک دارلندوه ده‌بێته دوو به‌شه‌وه له نێوان ( احلاف وه مطیبین) که ابو سۆفیان له‌به‌ره‌ی احلاف بوو که ناوه‌نده گرنگه‌کان به‌ده‌ستی احلاف بووه مطییبین له عمر کوڕی خطاب وه خالد کوڕی ولید پێک هاتبوو که له تیره‌ی بنی هاشم بوونه وه له‌سه‌ر ئه‌و ناکۆکیه په‌یمانی( الفضول) ده‌بسترێ که ئه‌و کات محمد 25 ساڵ بووه به‌شداری تێدا کردووه ،لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که محمد به‌شداری کاره سیاسیه‌کانی کردووه ، له‌وه تێ ده‌گه‌ین بۆچی ابوبکر وه عمر وه خالد له دوایدا پشتیوانی محمد بوونه وه دژی ابوسۆفیان بوونه ،واتا یه‌کێک له‌و هۆیانه که بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی محمد! تێکۆشانی محمد بووه له‌ژێر په‌رده‌ی ئایین بۆ ده‌سه‌ڵات .
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا باسی ئه‌و هه‌وڵانه ده کات که حه‌به‌شیه‌کان هه‌وڵیان داوه مه‌ککه داگیر بکه‌ن که علی بن ابی طالب له کتێبی( النهج البلاغه) باس ته‌ماحی بێگانه ده‌کات که هه‌وڵیان داوه مه‌ککه داگیر بکه‌ن وهدهسهڵات به‌سه‌ر عه‌ره‌ب بسه‌پێنن بۆیه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بووههتهوه بۆ یهککرتن.
به‌کورتی ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجانه‌ی که بووه هۆی درووست بوونی بزووتنه‌وه‌ی محمد له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه خۆی ده‌گرێته‌وه.
1.جیاوازی له نێوان ره‌گه‌زه‌کان ژن و پیاو ، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مند ،کۆیله و خاوه‌ن کۆیله له ئاستێکی دژوار بووه
2.گه‌شه‌کردنی بازرگانی و تێکه‌ڵاو بوون له گه‌ڵ میلله‌تانی تردا بووه هۆی گه‌شه کردنی عه‌قڵیه‌تی ئایینی وتاک خوایی به‌تایبه‌تی سه‌فه‌ره‌کانی محمد بۆ شام و حه‌به‌شه.
3.نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی وای کردوو که بێ هیز بن به‌رمبه‌ر هێرشی داگیر که‌رانه
4. خۆ به که‌م زانی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌کانی تر که میلله‌ته‌کانی تر خۆیان به خاوه‌نی کتێب ده‌زانی
5.یه‌کێک له‌و هۆیه کاریگه‌رانه‌ی که زه‌مینه‌ی مادی سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدا بوونی محمد له ڕوی سیاسیه‌وه پێکهێنا بریتی بوو له هه‌وڵی رزگار کردنی عه‌ره‌ب له ژێر فشار‌و هه‌ره‌شه‌ی ده‌وڵه‌ته دراوسێکاندا.
6.ناکۆکیه‌کانی نێوان ئه‌رستۆکراته‌کانی مککه هۆیه‌کی تربوو بۆ درووست بوونی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی.
7.بوونی ڕۆشنبیری ئایینی له ناو خێڵه عه‌ره‌به‌کان هه‌ر له‌سه‌رده‌می محمد وه پێش محمدش.
8.فاکته‌رێکی تر ئه‌وه بوو عه‌ره‌ب هه‌روه‌کو میلله‌تانی تر بۆ ڕووداوه سروشتیه‌کان ،باران وئاو لافاو ئاگر و بۆرکان شاخ و خۆر و زه‌وی مانگ..به تایبه‌تی سه‌رچاوه‌کانی ژیان پێویستیان به ووڵام دانه‌وه هه‌بوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش باشترین فه‌لسه‌فه و زانست ئایین بووه،هه‌روه‌کو قورئان له سوره‌تی عنکبوت ئایه‌تی 63 که ڕاسته‌و خۆ له خاڵێکی ههستیارو گرنگ له گه‌ڵ خه‌ڵک قسه ده‌کات ده‌کات، .( ولئن سألتهم من نزل من السما‌ء ما‌ء فأحیا به الارض من بعد موتها لیقولون الله قل الحمدالله بل أکثرهم لایعقلون) ئه‌گه‌ر له‌وانه بپرسی کێ له ئاسمانه‌وه بارانی ناردووه‌ته زه‌وی کێ مردووی زیندوو کردووه.ده‌ڵێن خوا بڵێ سوپاس بۆ خوا به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌قڵ ناخه‌نه کار.
ئه‌م ئایه‌ته ده‌ری ده‌خا که عه‌ره‌ب له‌پێش ئیسلامش بروایان به تاک خوایی هه‌بووه،وه خه‌ڵکه‌که بروایان هه‌بووه که که سه‌رچاوه‌ی داهاتی ژیانیان له خوا‌و بووه.
خێڵه عه‌ره‌به‌کان له کاتی بێبارانیدا له پێش ئیسلام له خودا پاڕاونه‌ته‌وه وه ئاگریان کردووه‌ته‌وه به نیازی ئه‌وه‌ی باران ببرێ ناویان ناوه*ئاگره بارانه،یان ئاگریان به‌رداوه له کلکی گایه‌ک سه‌ریان خستووه‌ته سه‌ر شاخێک به دوعاوه بۆ ئه‌وه‌ی باران ببارێ یان ( صلاة أسقاء) هه‌روه‌ها پێنج فه‌رز نوێژکردن له پێش ئیسلامدا هه‌بووه وه ده‌ست نوێژ کردن له‌لای عه‌ره‌به‌کان باوبووه پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو کعبهوه .
عه‌ره‌به‌کان بڕویان وابوو مرۆڤ کهبمرێ ڕوحی له‌لووتی ده‌رده‌چێ ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌که کووژراو بێت له برینه‌که‌یه‌وه ده‌رده‌چێ وه بروایان وابووه پیاوی ئایینی ڕوحه‌که‌ی کۆترێکه له سه‌ریه‌وه ده‌رده‌چێ له قورئانش باس له مردن ده‌کات عنکبوت ئایه‌تی 57( کل نفس ذائقة الموت) هه‌موو که‌س چێژه‌ری مه‌رگه
هه‌روه‌ها عه‌ره‌به‌کانی پێش ئیسلام بڕوایان به ڕۆژی حه‌شر هه‌بووه بۆیه کاتێک یه‌کێک مردووه حووشترهکهیان له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی ده‌به‌سته‌وه بێ ئاو و نان بڕوایان وابوو مرۆڤ بمرێت ده‌گه‌رێته‌وه لای خوا بۆ ئه‌وڕێگه دووره‌ش پێویستی به حووشتر ده‌بێت .
وه‌هه‌ندێک عه‌ره‌ب بڕوایان به زیندوو بوونه‌وه هه‌بووه چوونکه زۆر گۆڕ دۆزراونه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ مردووکه که‌ل و په‌لی تێدا بووه بڕوایان وابووه مرۆڤ زیندوو ده‌بێته‌وه پێویستی پێ ده‌بێت.
نووسه‌ر بۆ ئه‌م بڕوانه چه‌نده‌ها ئایه‌ت ده‌هێنێته‌وه که باس له مردن و زیندوو بوونه‌وه ده‌کات وه‌کو واقعة47 وه جاثیة 24 یاسین78 صافات 21 مؤمنون 82 نمل 67 نحل 22.
نووسه‌ر زۆر سه‌رچاوه‌ی جیاوازی هێناوه‌ته که دژ به یه‌کترن بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ئاگاداری هه‌موو لایه‌نێکی ژیانی عه‌ره‌ب بێت که قورئان ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه .
ئه‌وانه‌ی بروایان به زیندوو بوونه‌وه بووه به شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵاوی باسیان له به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم کردووه بێجگه له قورئان شاعیره‌کانیش له پێش ئیسلام باسیان کرددوه که هه‌ندێک له‌و شیعرانه له دووایدا بوون به ئایه‌ت به‌و شاعیرانه ده‌ووترا ( أهل الاخبار). عه‌ره‌بی پێش ئیسلام زۆر گرنگیان داوه به خه‌و بیینن تاوه‌کو ئێستاش بروایان وایه ئه‌و خه‌وه جنسیانه‌ی که به‌زۆری لاوان کچان و کوڕان ده‌یبینن به کاری شه‌یتانی ده‌زانن هه‌ربۆیه پێی ده‌ڵین شه‌یتانی بووه ،چونکهئیسلام بڕوایان وایه شه‌یتان ئه‌مه ده‌کات ڕه‌حمان کاری جنسی ناکات هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب بڕوایان به مه‌سخ بووه واته مه‌سخی مرۆڤ بۆ دار وه به‌رد وه ئاژه‌ڵ ،پێیان وابووه سه‌فاو مه‌روا ژن وپیاوێک بوونه خوا کردویهنێتی به به‌رد ،تا ئیستا له کورده‌واری که جوێن بده‌ن ده‌ڵێن خوا بت کات به به‌رد ، له قۆرئان به شێوه‌یه‌کی خورافی ڕه‌نگی داوه‌ته وه‌وکو سوره‌تی مأئدة 60( وجعل منهم القرده والخنازیر) خوا کردیانی به میمون وه به‌راز.ئه‌م کتێبه زۆر گرنگه وه‌رگێڕێت بۆ زمانه‌کانی ترش.
*ئه‌م نووسینه له 27/9/2006 له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ پێشکه‌ش کراوه