پژانی شه‌ونم
رۆژدین راد…..
ئه‌ی شه‌ونمی هێشتا نه‌ڕژاو
گوزه‌ری شه‌وێک بۆ شکۆفه‌یه‌کی سپی مانا که
خه‌ونێکی کاڵ له ژێر په‌نجه‌ی کاتژمێری بێ زه‌ین
بۆ عه‌یارێک و وه‌رزی تفتی شیعر
بۆ خه‌وگه‌رۆکی ته‌نیای دوو هاتن و سه‌د جار چوون
کۆترێک له پشت دارستانی بێ حافزه‌دا
باڵه‌کانی خۆی ده‌شوات
دارستان له به‌رامبه‌ر گوڵ ئه‌ستێره‌یه‌کدا
قژی خۆی دادێنێت
تیرێژک له نهێنی شه‌و ده‌دوێت و
مانا به مه‌رگ ده‌به‌خشێت
خه‌وگه‌رۆکێک له ته‌نیایی دوو هاتن و
سه‌د جار چوون دا
شه‌راب ده‌ڕژێنێته سه‌ر ڕیشه‌کان و
سرودی بێداری ده‌چرێت
تۆ شه‌ونمی ڕژاو
ختولکه‌یه‌ک له غه‌می باخچه وه‌رێنه
نه‌سیمێک ببخشه به دارستان
ته‌ماشای زینی کاتژمێر که
دوێن و سه‌پی تێدا وه‌شۆ
خه‌وگه‌رۆک له ته‌نیایی دوو هاتن و
سه‌د جار چوون پاک که‌ره‌وه
له جانتای تاریکی عه‌یارێکدا نوور بڕژێنه‌و
هه‌تا بێداری ڕیشه‌کان شه‌رابی ده‌م
ته‌نیا ده‌م نه‌م نه‌م بتکێنه خاکه‌وه