
کورد له‌به‌ر ده‌م پرسی (هاملێت) یانه دا
{ بڕیاری سه‌ره‌تای ڕوداوه‌کان ، زۆر گرنگه
بۆ سازدانی ــ پێچه‌نی مێژویی ــ . }
سه‌ره‌تای ئازاد بونی هیندستان له بن ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیه‌کان دا ، ڕوداوێکی گرنگ بو . له‌و ده‌مه‌دا ،( مه‌هاتما گاندی) پێسهوایهکی کارێزمی بێ چه‌ندو چونی گه‌لی هیندو گروپێک سه‌رکرده‌ی پله‌دوی تر بو ، له وێنه‌ی( مه‌حه‌مه‌د عه‌لی جه‌ناح خان) ، (جواهیر لال نه‌هر) و ناوه‌کانی تر ..
ڕاسته‌وخۆ ، به‌دوای ئازاد بونی ته‌واوه‌تی هیندستان . (محمه‌د عه‌لی جه‌ناح خان) داوای وڵاتێکی جیای کرد بۆ موسوڵمانانی هیند ، له‌ژیر تێزی بیر‌و بۆچونه‌کانی (ئیقبالی لاهوری ) دا ، به‌وه‌ش له ساڵی 1947 ده‌وڵه‌تی پاکستان به‌هه‌ردو باڵی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه‌وه هاتهبون . تا ده‌گات به جیابونه‌وه‌یان ، له ساڵی 1971 دا ، بۆ دوو ده‌وڵه‌تی ، (به‌نگلادێش) له ڕۆژهه‌ڵات ،( پاکستان) له ڕۆژئاوا.
ئاینی ئیسلام جیاکه‌ره‌وه‌ی گرنگ ، یان نزیک به‌ته‌نهای گه‌له تازه‌که‌ی پاکستان بو ،له‌ته‌وای گه‌لانی تری هیندستان ، بۆیه به ناوێکی ههڵبواردو له پیسی ، ناوی خۆیان نا وڵاتی پاکه‌کان .
بڕیاره‌که‌ی ( محمه‌د عه‌لی جه‌ناح خان) ، دروست که‌ری( پێچه‌نی مێژویی) بو ، بۆ خوڵقاندنی دو ده‌وڵه‌تی هاوئهجیندهی ئاینی له خاکی مێژویی هیندستان دا ، هه‌نوکه (پاکستان) ،له‌جیهان دا تاقانه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمیه .
جه‌ناح خان شه‌رمی له زروفه نوێ یه‌که نه‌کرد ، چونکه ده‌یزانی دیموکراتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیستیبدادی دا ، کورت ده‌هێنێت ، بۆ یه‌کسان کردنی که‌مینه‌ی موسوڵمانه هیندیه‌کان ، له‌به‌رده‌م زۆرینه‌ی هیندۆسیه‌کان دا ، له‌بارێکی وه‌هادا و له‌گه‌مه‌ی دیموکراتی دا ده‌نگدانی زۆرینه‌ی هیندیه ناموسوڵمانه‌کان هه‌رده‌م که‌مینه‌ی موسوڵمانه‌کان ده‌کاته‌وه به هاونیشتمانی پاشکۆ و پله دو . (*)
ئه‌وێ نمونه‌یه‌کی پێشینه تر‌و زۆر نزیکه بۆ عێراق له زروفی دیموکراتیه نوێ یه‌که‌ی دا، له نیوان که‌مینه‌ی کورد‌و زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی دا .
به‌ڵام سه‌رکرده ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کورد ، له‌جیاتی ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زمونی گردهبڕو سه‌رکه‌وتوی پاکستانیه‌کان له خۆرهه‌ڵاته‌وه ، ڕوده‌که‌نه لوبنانی خۆرئاوای خۆیان ، بۆ دوپات کردنه‌وه گه‌مه‌ی ( ته‌وافوق)ی ده‌سه‌ڵاتی که‌رته جیاوازه‌کانی گه‌لی لوبنان ، له‌گه‌ڵ ئه‌زمونی تاڵ و ناجێگیری نزیک به‌دۆڕاوی ئه‌وان .
نامانه‌وی زیاتر ڕۆبچینه وردیله‌ی بابه‌ته‌کانه‌وه ، ته‌نها میسۆده پاکستانیهکهمان ، بۆ ڕون کردنه‌وه‌ی باری دژواری ئێستاکه‌ی کوردستانی باشور‌و ، به‌قه‌د گرتنه‌وه‌ی ڕوداوه‌کانی ئێره‌یه .
++++++
+ ( سه‌ره‌تای ڕوداوی گرنگ)
له 19 نیسانی 2003 دا ،ده‌زگای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی عێراقی له ژێر زه‌بری هێز ی هاوپه‌یمانه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ڕوخا ، ده‌وڵه‌تی83ساڵه‌یی ئینگلیز کردی عێراق جگهلهناوێک هیچ ده‌زگایه‌کی تری لێ نه‌مایه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌شێکی گرنگی پرۆسه‌ی ڕوخاندنه‌که بو ، جگه له‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌رێمی کوردستانی کرد به پێگه‌یه‌کی گرنگ و بۆ تۆڵه کردنه‌وه‌و چاوشکاندنی دۆسته تورکیه‌که‌ی ، له‌وێدا کورد دوچۆلهکهی به‌به‌ردێک بۆ پێکرابو ،له‌و په‌ڕی لوتکه‌ی توانست و ئیقباڵی خۆی دابوو ، دوژمنه ته‌قلیدیه‌کانی کورد له‌ناوچه‌که‌دا له و په‌ڕی نشوستی دابون .
+ (بڕیاری پوچ)
بڕیاری چاره‌نوسسازی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی کورد ، له سه‌ره‌تای ڕوداوه‌که‌دا چی بو ؟
ــ ڕازی کردنی خواست و ویستی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکی بو ، ئه‌مریکایه‌کی خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌ی پراکماتیزمی ، ئهمرکایهک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناخوازێت یه‌کپارچه‌یی عێراق بشێونرێت ، له‌به‌ر هۆکاره زانراو نه‌زانراوه‌کانی پێشوتر .
بڕیاری ڕازی کردنی ئه‌مریکا ، داری به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌سپه‌که‌یه .
ئیتردهسهڵاتی سیاسی کورد ، له نۆ ساڵی ڕابوردو دا قورسایی گه‌وره‌ی خۆی بۆ سازدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی و پێکهێنانه‌وه‌ی ناوه‌ندی به‌غداد ، خستۆته گه‌ڕ له‌ته‌نگژه‌ی دواهه‌ڵبژاردنی 2009دا .
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی ، (ڕێکه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر) تازه‌ترین فه‌سڵی هه‌وڵدانی بو ، له‌ڕێی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق دا .
سه‌رۆکی هه‌رێم و حیزبه‌که‌ی ، له پێکهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دا ، شانازی به‌توانستی خۆیه‌وه ده‌کرد ، به‌وه‌ی له‌و بواره‌دا ، کاریگه‌رتربووه ، له هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکاو شای سعودیه‌ی عه‌ره‌به‌کان ، به په‌ڕجویه‌ک ودهسکهوتێکی سیاسی ناوازه یان ده‌ژمارد ، به دوباره دانانه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر (نوری کامل مالیکی) به‌سه‌ر (ئه‌یاد عه‌لاوی) دژبانه ، له‌کاتێک لیسته‌که‌ی عه‌لاوی دو کورسی زیاتر هێنابو له ژماره‌ی کورسیه‌کانی لیسته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر .
به‌ڵام ، له‌م سێ ساڵه‌دا چی که‌لاوه‌یه‌ک له شانازیه‌که ماوه‌ته‌وه .
ئه‌گه‌ر به‌پوچ زانین و بێ نرخ نه‌کردنی بیر‌و یاداوه‌ری جه‌ماوه‌ر نه‌بێت 3ساڵ ماوه‌که‌ی زۆر کورته ، بۆ کاڵ کردنه‌وه پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی شانازی و خۆهه‌ڵکێشانێکی وه‌ها زه‌ق و مهزنکراو .
(بڕیاری هه‌ڵه)ةو نه‌بونی ستراتیژ ، ده‌بێت هۆی دروست بونی سه‌ره‌نجامی به‌دو دژوار ، ئه‌انه ده‌بنه هۆی شۆردن و کاڵ بونه‌وه‌ی شانازیه ناوه خت وههڵبهستراوهکان .
له‌شکرکێشی مـالیکی بۆ ناو تخوبی کوردستان ، نمونه‌ی سه‌ره‌نجامێکی دژوار و به‌ده ، هه‌رچه‌نده ناوبراو بهپهیمانشکێن و به‌دنمه‌کی بنوێنی ، ناکاته ئه‌وه‌ی گوناهی (بڕیاری هه‌ڵه‌ی) سه‌رۆکی هه‌رێمی پێ بشاردرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر ڕیزێک له بیر‌و یاداوه‌ری چاودێری جه‌ماوه‌ر بگیرێت .
له‌ڕاستی دا ، پێکهاتی ئه‌و کێشه‌و گازندانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ (بڕیاری هه‌ڵه) له‌سه‌ره‌تای کاردا .
به‌ڕای من ڕوبه‌رێکی قوڵتر‌و له‌مێژینه تریش هه‌یه بۆ درووست بونی ، بڕیاری هه‌ڵه‌و ، په‌یدا بونی سه‌رکردایه‌تیه بێ ستراتیژه‌کان .
ئه‌و ڕوبه‌ره قوڵه‌ش ئه‌وه‌یه :
ــ کورد له مێژه قه‌تیس ماوه لهدوڕیانێکی هات و نه‌هات دا .
له‌دوای ڕێکه‌وتنی ( سایکس ـ پیکۆ) وه ، کورد توشی زه‌وت کردنی کیانی سیاسی هاتووه .
له‌دروستبونی ده‌وڵه‌ته پۆست کۆڵۆنیالیستیهکانی ناوچه‌که‌وه ، کوردتوشی هه‌ڵوێستێکی ( هاملێت) یانه هاتوه .
پێویستی بهسهرکردیهکی بوێر و خاوه‌ن ستراتیژی له ته‌رزی ( محه‌مه‌دعه‌لی جه‌ناح خان) بوه ، وه‌رگرتنی بڕیاری گردهبڕو چاره‌نوسساز .
به‌ڵام له کۆنگره‌ی قاهیره‌و سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوه‌وه ساڵه نه‌هاتییه‌کانی کورد بووه .
خۆ ئه‌گه‌ر پێشه‌وایه‌کی وه‌کو ( شیخ مه‌حمودی حه‌فید) ئه‌گه‌ر توانی بێتی خاوه‌نی بڕیاری گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆیی بوبێت ، ئه‌وا له شارێک و به‌شێکی کزی کوردستان دا بوه‌و دواتر به‌ناکامی دواکهیهوه سه‌ری ناوه‌ته‌وه .
له شێخ مه‌حمودیش به‌دواوه ، ئیتر پاشه‌کشه کراوه له خواستی سه‌ربه‌خۆیی ،هه‌روه‌کو قازی محه‌مه‌د و سه‌رۆک بارزانی باوک .
سه‌رۆک بارزانی باوک ، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ،وه‌کو تۆمه‌تێک له‌خۆی دور ده‌خاته‌وه ، ته‌نها داوای مافی کلتوری کزه مافێکی سیاسی ده‌کات و ژیانی هاوبهوش ده‌خوازێت له چوارچێوه‌ی عێراق دا (*) .
به‌دوای دا هه‌تا ئێستا هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی تر توخنی بڕیاری چاره‌نوسسازی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو ناکه‌وێت .
هه‌مو که‌سێکی بیر ته‌ندروست ده‌زانێت: ــ بونی ڕاسته‌قینه ــ ته‌نها له سه‌ربه‌خۆی ته‌واودایه ، هه‌مو پله‌یه‌کی نه‌وی ترلهسهربهخۆی ده‌کاته وه
ــ نه‌بون ــ .
کورد له مێژه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی وه توشی هه‌ڵوێستی هاملێتیانه بوو:
( له‌نێوان بون و نه‌بون دا قه‌تیس ماوه )**
21/ 11/2012 سلێمانی
نوسینی : سه‌عید عارف باپیر
saidaraf@hotmail.com
(*)
وکیپیدیا / زبانی فارسی / پاکستان .
http://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%D8%A7%DA%A9%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86
(**)
http://www.youtube.com/watch?v=Y_vbSjv3L4o&feature=related
YouTube – Mustafa Barzani – Kurdistan Democratic Party 1946
به‌م ناونیشانه له ماڵپه‌ڕی یوتوب دا خوالێخۆشبو( مه‌لا مسته‌فا بارزانی) به‌ڕونی له وێنه فیلمێک دا ، نکۆلی له جیابونه‌وه ده‌کات له ده‌وڵه‌تی عێراق ، به‌ڵام تاکاتی ئه‌م نوسینه فیلمه‌که لابراوه له‌سه‌ر سیرڤه‌ری ماڵپه‌ڕه‌که .
(***)
هاملێت ، شازاده‌ی دانیمارکی ده‌یزانی به‌پیلانێکی نێوان دایکی و مامه‌که‌ی ، باوکی له نێو براوه ، له‌وێدا توشی هه‌ژاندنێکی ویژدانی ده‌بێت و ده‌ست به‌رداری خۆشه‌ویسته دڵخوازه‌که‌ی و زۆر شتی تر ده‌بێت له ڕێی دادی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و دهرىرینه به‌ناو بانگه‌ی ده‌رده‌بڕێت :
(ببیت یان نه‌بیت ، ئه‌وه پرسه‌که‌یه) .