ئه‌نفال و كیمیاباران نه‌ی ڕووخاندن
ماڵێك ساده به‌ڵام پڕ له خۆشه‌ویستی
خوێنه‌رانی به‌ڕێز وه‌رن تاوێك له‌گه‌ڵم بچینه ماڵێك كه لێوان لێوه له خۆشه‌ویستی موحیبه‌ت و به‌رائه‌ت، ئه‌م ماڵه له گوندی شێخ وه‌سانه ناسراوه به ماڵی (خجیج و مه‌لا) هه‌ركات له‌م ناوچه‌یه باسی ماڵی ئه‌وان بكه‌ی ڕێك كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌رت بیریان بۆ ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌و ماڵه ده‌چێته‌وه، هه‌ر كاتێك تۆ به سه‌ردانێك یاخود ڕێت بكه‌وێته ئه‌و ماڵه دوای به‌خێر هاتنێكی گه‌رم ده‌ست ده‌كه‌ن به هێنانی خواردن و میوه بۆت، كاتێك مرۆڤ ده‌چێته ئه‌م ماڵه به‌ڕێزه هه‌ست ده‌كات كه‌سێكه له‌وان چونكه ئه‌وه‌نده ڕێز و به‌خێرهێنانی لێ ده‌كه‌ن مرۆڤ به‌شه‌رم ده‌به‌نه‌وه، ئه‌وان به‌وه ناسراون كه هه‌رده‌م به‌رهه‌می كورده‌واری و ده‌سكردی خۆیان له‌ماڵ نابڕێت وه‌ك مێوژ و دۆشاو قه‌زوان، كاتێ سه‌یری ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ی زۆر ساده و ساكار دیاره كه هیچ شتێكی گران به‌هات به‌رچاو ناكه‌وێت، به‌ڵام زۆر ڕوون دیاره كه چۆن كه‌ل و په‌له‌كانی ماڵیشیان یه‌كه‌یه‌كه خۆشه‌ویستیان لێ ده‌تكێ، هه‌ر چه‌نده ئه‌مان ته‌مه‌نێكیان بڕیوه به‌ڵام به‌دڵ هێشتا هه‌ر گه‌نج و لاون و هیوایان به ژیان زۆره، ماڵه‌كه‌یان له‌م گونده كۆتا ماڵه كه‌وتووه‌ته بن لێواری شاخێك له سه‌رووی شێخ وه‌سان كه پێی ده‌ڵێن (كوێله‌كان)، به‌ڵام چونكه ماڵیان كه‌وتووه‌ته ئه‌و بنار شاخه كاتێك مرۆڤ سه‌یری ئه‌و شاخه ده‌كات ترس ده‌یگرێ ی ده‌كه‌وێته دوعا خوێندن كه ئه‌مجاره‌ش ڕزگاری بێت تاوه‌كو كه‌رته شاخێك به‌سه‌ری دا نه‌ڕووخاوه و نه‌یكردووه به خۆڵه‌میش، به‌ڵام زۆر سه‌یره ئه‌وان نه‌ك هه‌ر ناترسن له شاخ ڕمان، به‌ڵكو فرچكیان به‌م شوێنه گرتووه، ناتوانن به‌جێی بێڵن. ئه‌وان ئه‌نفال و كیمیاباران نه‌ی ڕوخاندن به‌ڵكو وره‌یان به‌هێز تربوو، ئه‌مان ئه‌گه‌رچی وجاغ كوێرن و خاوه‌نی هیچ منداڵ نین، به‌ڵام كاتێك منداڵێك دێته لایان هه‌ست ده‌كه‌ن منداڵی ئه‌وانه. یه‌كێ له قسه ناوبانگه‌كانی خاتوو خه‌جیج ساڵی 2003 كاتێ جه‌نگی ئه‌مریكاو سه‌دام ده‌ستی پێ كرد، خه‌ڵكێكی زۆر له شاره‌كان به‌ره‌و گوندی شێخ وه‌سان هاتن له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه سه‌دام شاره‌كان كیمیاوی باران بكات، به‌ڵام خاتوو خه‌جیج ئه‌وكات به خه‌ڵكه‌كه‌ی گوت من ده‌ڵێم: “ئه‌مجاره‌ش سه‌دام كیمیاوی هه‌ر له گوندی شێخ وه‌سانان به‌كار ده‌هێنێته‌وه، له‌سه‌ر خه‌ریته‌ی كۆن” ئه‌م قسه‌یه ئه‌گه‌رچی لای هه‌ندێك كه‌س قسه‌یه‌كی ساده‌بوو، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكه‌كه‌ش بڕوایان به‌م قسه‌یه كرد و ترس دایگرتن.
مرۆڤ كاتێك سه‌یری ئه‌م دوو هاوسه‌ره به‌ڕێزه ده‌كات به‌ڕاستی وانه‌كانی ژیان فێر ده‌بێت ئارامی و خۆڕاگری و خۆنه‌ویستی و دڵسۆزی فێر ئه‌بێت لێیان. هیوادارم حكومه‌تی هه‌رێم ئاوڕێكی جددی له‌م ماڵه‌و سه‌رجه‌م ماڵه سته‌م دیده‌كانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال بداته‌وه.
* تێبینی: دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م خۆشبه‌ختانه به‌هاوكاری حكومه‌ت و گشت لایه‌ك توانرا له دۆڵی بالیسان خانوویه‌ك بۆ ئه‌م خانه‌واده به‌ڕێزه دابین بكرێت.
Hawker_ash@yahoo.com