
شه‌ڕی دکتاتۆره‌کان … یاسین بانیخێڵانی
هه‌ر بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و قسه‌یه‌ی هابسبورگ، دکتاتۆره‌کان بۆیه لێ ئه‌گه‌ڕێن کێشه‌کان ونبن یان پشتگوێ‌یان ئه‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یران درووست ببێت، چونکه ژیانی هه‌موو دکتاتۆره‌کانی دونیا به‌نده به قه‌یرانه‌کانه‌وه.
ئه‌وه‌ی جیهانی ڕژێمه دکتاتۆرییه‌کان له جیهانی سیسته‌مێکی دیموکراسی جیاده‌کاته‌وه مه‌سه‌له‌ی جه‌نگ و ئاشتییه، چونکه هه‌روه‌کو چۆن سیسته‌مه دیموکراسییه‌کان ناتوانن له‌ناو جه‌نگدا بژین و جه‌نگ ده‌بێته هۆی مردنیان ئاواش ڕژێمه دکتاتۆره‌کان ناتوانن به بێ جه‌نگ بژین و ئاشتی و ئارامی هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پێگه و بوونییان.
دکتاتۆره‌کان بۆیه قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ر ناکه‌ن چونکه باشترین کارتێکه ده‌توانن هه‌ر کاتێک ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک ب‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانیان جه‌نگێکی پێ هه‌ڵبگیرسێنن، جه‌نگێک، که ئه‌و قه‌یرانانه شه‌رعییه‌تی ده‌داتێ. هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ یه‌کێکه له‌سه‌ره‌کیترین خاسیه‌تی دکتاتۆره‌کان، چونکه له مێژوودا نمونه‌ی دکتاتۆرێکمان نییه، که به بێ جه‌نگ به‌رده‌وام بووبێت له ژیانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی، جه‌نگێک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان و جیهان پڕبکات له باس و خواسی و جه‌نگ و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌کان و خه‌ڵک ناچار بکات واز له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان بهێنن. دکتاتۆره‌کان به‌ته‌نها له جه‌نگدا براوه‌ن و هه‌ر به هه‌ڵگیسانی جه‌نگ ده‌توانن هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانپه‌روه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌لای خۆیاندا ڕابکێشن تا واز له داواکارییه‌کانییان بهێن، دکتاتۆره‌کان بۆیه جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێنن تا پێمان بڵێن دوژمنه‌کانمان زۆر له داواکارییه‌کانی ئێوه مه‌زنترن، بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن ڕه‌نگه ئێمه که‌مته‌رخه‌مییه‌کمان له باشترکردنی ژیانی ئێوه‌دا هه‌بێت، ڕه‌نگه ئێمه نه‌مانتوانیبێت هه‌موو داخوازییه‌کانی ئێوه به‌جێ بهێنین، به‌ڵام ده‌بێت بزانن دوژمنه‌کانمان مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ژیان و بوونمان. دکتاتۆره‌کان چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک هه‌ڵده‌گرێت بۆ دوای جه‌نگ، به‌ڵام قه‌ت پێمان ناڵێت جه‌نگ که‌ی کۆتایی دێت.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌رنجێک له ڕژێمه دکتاتۆره‌کان بده‌ین هه‌میشه ده‌بینین دوژمنێکیان هه‌یه، ناکرێت و نه‌بووه ڕژێمێکی دکتاتۆری درووست ببێت و دوژمنێکی نه‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌همیش بێت، درووست‌کردنی دوژمن له‌لایه‌ن ڕژێمه دکتاتۆره‌کانه‌وه بۆ پارسه‌نگی ئه‌و هاوکێشه‌یه، که له ڕژێمی دکتاتۆریدا سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزمی هه‌یه، بۆیه کاتێک ده‌بینین ڕژێمه دکتاتۆره‌کان دوژمنه‌کان گه‌وره ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه نییه، که دوژمنه‌کان له‌ڕاستیدا و گه‌وره‌و مه‌ترسیدارن، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رکرده کاریزمییه‌که مه‌زن بکرێت و ب‌بێته سمبولی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگارکه‌ری نه‌ته‌وه، هه‌موو دکتاتۆره‌کان خه‌ون به پاڵه‌وانێتی و ڕزگارکه‌ری نه‌ته‌وه‌وه ده‌بینن، ئه‌وان هه‌موو شتێک له‌و پێناوه‌دا له‌ناو ده‌به‌ن، دکتاتۆره‌کان له پێناو بوون به پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌ن هه‌موو نه‌ته‌وه به کوشت بده‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێمه له ئه‌زموونی حوکمڕانی عێراقه‌وه سه‌یر بکه‌ین، کاتێک ڕژێمی به‌عس هاته سه‌ر حوکم یه‌کسه‌ر به‌جه‌نگ ده‌ستی پێ‌کرد، کاتێکیش جه‌نگی عێراق/ئێران به تراژیدیای خه‌ڵکی عێراق کۆتایی هات و به‌بێ ئه‌وه‌ی بهێڵێت سوپاکه‌ی پشوویه‌کی درێژ بدات جه‌نگێکی تری بێ مانای له‌گه‌ڵ کوێتدا هه‌ڵگیرساند به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگای نۆزده‌هه‌م بۆ سه‌ر عێراق، دیاره جگه له‌م دوو جه‌نگه‌و جه‌نگه‌کانی دوایی که‌نداو تا داگیرکردنی عێراق، له‌پاڵه‌وه به‌رده‌وام بوو له په‌لاماردان و وێرانکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی دژایه‌تی ئه‌م ڕژێمه‌یان ده‌کرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌واسی به‌شداری جه‌نگه‌که‌یان نه‌ده‌کرد و هه‌ڵده‌هاتن، دکتاتۆره‌کان تا پێیان بکرێت هه‌موو شتێک له‌ناو ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نه‌یه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه بیرمان بێته‌وه هه‌میشه سه‌دام حسێن به‌ناوی ئوممه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه قسه‌ی ده‌کردو ده‌یوویست هه‌ستی ناسیۆنالیستی و له‌مدواییانه‌شدا ئایینی گه‌لی عه‌ره‌ب به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت و خۆیشی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزمی به دونیای عه‌ره‌ب ده‌ناساند، به ڕاستی ئه‌و وه‌ک دۆن‌کیشۆت خۆی لێ بووبوو به‌ثاڵه‌وان و ڕزگارکه‌ری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و گه‌ڕانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری.
کاتێک سه‌دام حسێن کوێتی داگیرکردو هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به‌سه‌رکرایه‌تی ئه‌مه‌ریکا په‌لاماری عێراقیان دا‌و له کوێت ڕایانماڵین، سه‌دام باسی وێراکردنی ئیسرایل و ڕزگارکردنی فه‌له‌ستینی ده‌کرد، فه‌له‌ستین وه‌ک شاری که‌رکوک ئه‌و قوربانییه بوو به‌رده‌وام دکتاتۆرو شۆڤێنییه‌کانی عه‌ره‌ب بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌کاریان ده‌هێنا، به‌ڵام له‌و کاتانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانییان ده‌گه‌یشته لوتکه، ئیتر فه‌له‌ستین شوێنێک نه‌بوو داگیرکراو وێران‌کراو.
دروشمی وێراکردنی ئیسرایل له پێناو ڕزگارکردنی فه‌له‌ستیندا له‌لایه‌ن سه‌دام حسێن و ڕژێمه‌که‌یه‌وه ڕێک و ڕاست گوتاری دکتاتۆره‌کانه بۆ جووڵاندن و ختوکه‌دانی هه‌ستی نه‌ته‌وپه‌رستی و خۆکردن به پاڵه‌وانی سیمبولی و نه‌ته‌وه‌یی….
خاڵێک، که بۆ ئه‌م نووسینه جێی سه‌رنجه ئه‌و جه‌نگانه نین، که ڕژێمێکی وه‌ک به‌عس له‌پێناو درێژه‌پێدان به ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌کی یه‌ک له دوای یه‌ک به‌رپای ده‌کردن، به‌ڵکو ئه‌و گوتاره کوشندانه بوون، که هه‌رکه‌سێک به‌رهه‌ڵستی له‌و جه‌نگانه ده‌کردو داوای ماف و ئازادییه‌کانی خۆیان ده‌کرد، به به‌کرێگیراوو خائین ناوی ده‌بردن. دکتاتۆره‌کان له ڕێگای جه‌نگه‌کانه‌وه پاڵه‌وانێتی خۆیان ده‌سه‌لمێنن و هێزه سه‌رکوتکاره‌کانیشی، که له کاتی ئاسایی‌دا په‌لاماری هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆڤانه‌ی خه‌ڵک ده‌ده‌ن ده‌گۆڕێت بۆ هێزێکی نیشتیمانی. هه‌موو دکتاتۆره‌کانی دونیا سامانی ووڵات له درووست‌کردنی سه‌ربازگه‌و هێزی تایبه‌ت و میلیشیای دڕکراو خه‌رج ده‌که‌ن بۆسه‌رکوتکردن و داپلۆسینی هه‌رکه‌س و لایه‌نێک بییه‌وێت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت، که‌چی له‌کاتی جه‌نگدا وێنه‌ی ئه‌و دڕنده‌و خوێنڕێژانه ده‌گۆڕێت بۆ وێنه‌یه‌کی شۆڕشگێڕیی و نیشتیمان په‌روه‌ری. هه‌موو ڕژێمه دکتاتۆره‌کان تا قوتابخانه یان نه‌خۆشخانه‌یه‌ک درووستده‌که‌ن له‌پاڵه‌وه ده‌یان سه‌ربازگه وده‌زگای سیخوڕی و عه‌سکه‌ری درووستده‌که‌ن، تا مامۆستایه‌ک یان پزیشکێک داده‌مه‌زرێنن سه‌دان پۆلیس، سه‌ربازو جه‌لاد داده‌مه‌زرێنن.
که‌واته هه‌موو دکتاتۆره‌کان پێووسیتیان به‌جه‌نگه، چونکه به‌ته‌نها جه‌نگ ده‌توانێت ده‌ستکه‌وته‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌کانی بپارێزێت، بۆیه گه‌وره‌ترین گه‌مه‌یه‌ک، که دکتاتۆره‌کان ده‌توانن بیکه‌ن گه‌مه‌ی جه‌نگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له‌و خاڵانه‌ی باسمانکردن ده‌یه‌وێت هه‌م هێزه ناکۆکه‌کان له‌ژێرناوی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان و چاره‌نووسی هاوبه‌شدا له‌خۆی نزیکبکاته‌وه‌و بیانخاته ناو گه‌مه‌کانی خۆیه‌وه هه‌م بێده‌نگییان بکات له‌سه‌ر مۆنۆپۆلکردنی سامانی گشتی و گه‌نده‌ڵی و سته‌مکارییه‌کانی تری، جگه له‌مه‌ش ده‌یه‌وێت دوژمنه ڕاسته‌قینه‌کانیشی بناسێت، چونکه جه‌نگ بۆ دکتاتۆره‌کان باشترین تاقیگاکای نیشتیمان په‌روه‌ریی و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستییه، ئه‌وه‌ی له‌جه‌نگدا له‌گه‌ڵ دکتاتۆره‌کان نه‌بێت خائین و خۆفرۆشه، پیاوی ئه‌م داگیرکارو ئه‌و داگیرکاره، هیچ ئیتیمایه‌کی بۆ نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی نییه.
دکتاتۆره‌کان به‌رده‌وام له قه‌یراندا ده‌ژین، قه‌ت نایانه‌وێت هیچ قه‌یرانێک چاره‌سه‌ر بکه‌ن، دکتاتۆره‌کان جگه له زمانی جه‌نگ هیچ زمانێکی تر نازانن، دکتاتۆره‌کان به‌ڕاستی نه‌خۆشن.